ره زا شوان
هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی بڕیاره‌کانی ( لیژنه‌ی کاروباری باکوور ) ی سه‌رده‌می ڕژێمیبهعسی شۆڤێنی گۆڕبه‌گۆڕ ــ که به ده‌یان بڕیاربوون و هه‌ر هه‌مووشیان دژی به‌رژه‌وندییه‌کانی کورد بوون ــ به گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وی و زاره کشتوکاڵییه داگیرکراوه‌کانی کورد و تورکمان بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌کانیان ، له پارێزگای که‌رکوک و له ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان ، له باشووری کورستان‌دا.. بڕیارێکی کوتوپڕ نه‌بوو، که حکومه‌تی مالیکی دابێتی و منه‌ت به سه‌ر کورد دا بکات و به پیاوه‌تی بزانێت..به‌ڵکو ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ده‌بێ په‌ڕله‌مانتارانی کیتله‌ی کوردیما ن له به‌غدا ، داوای هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یان ده‌کرد و به جدی به‌دواداچوونیان بۆ ده‌کرد و ، بوێرانه و دلێرانهش ڕووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵستی و به گژداچوونی په‌ڕله‌مانتاره عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌کانی ناو په‌ڕله‌مانی عێراق ده‌بوونه‌وه.. کۆڵنه‌دان و سووربوونیان.. به ئاکام گه‌یشت و سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.. هه‌وڵدانیان شایانی ڕێز و ده‌ستخۆشییه.. چونکه توانیان ماف بۆ خاوه‌ن ماف بگه‌ڕێننه‌وه.
به‌ڵام له لایه‌کی که‌شه‌وه گڕیان خسته دڵی زه‌وتکه‌رانی ئه‌م زه‌وی و زارانه‌وه و ، که به ناڕه‌وا سی و پێنج ساڵه، به‌به‌رچاوی خاوه‌نه‌کانیانه‌وه، به‌روبوومی ئه‌م زه‌ویانه ده‌خۆن.
کۆنه به‌عسییه‌کی وه‌کو( عبدالرحمن منشد العاسی) و ناوبراوان به ( ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی ـ مجلس السیاسی العربی ) که هه‌موویان له پاشماوه‌کانی به‌عسن و ده‌رچووی قوتابخانه‌ی شۆڤێنی عه‌ره‌بین و، به بیری رگهزپهرستی گۆش و پاراوکراون.. ئه‌مانه له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته کشتوکاڵییانه ، تا ئێستا دوو به‌یاننامه‌یان له دژی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی بڕیاره‌کانی لیژنه‌ی کارووباری باکوور ده‌رکرووه.. هه‌ر له یه‌که‌مین رۆژیشه‌وه تا ئه‌مڕۆش له دژی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی( 140)ن به گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان بۆ سه‌ر کوردستان .. ئه‌م دژایه‌تی کردنهشیان شتێکی سه‌یر نییه.. ئه‌وان دژی هه‌موو خواست و مافه‌کانی کوردن و ، کوردستان دوومه‌ڵێکی کوشنده‌یه له‌سه‌ر دڵیان.
عبدالرحمن منشد العاسی بۆ شیوه‌ن نه‌کات ، چونکه ماستاو ساردکه‌ره‌وه‌ی ، سه‌رۆکی رسوابووی گۆڕبه‌گۆڕ سه‌دام بوو. ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی زه‌وی و زاره كشوکاڵییهکانی دێی( به‌شیر)ی خوار که‌رکوکه‌وه گرتبوو.ساڵانه به ده‌یان ته‌ن دانه‌وێڵه‌ی ئه‌م زه‌وییانه‌ی ده‌فرۆشت .. گه‌وره‌ترین سوودمه‌ند بوو له داگیرکردنی زه‌ویی کورد و تورکماند .
ئه‌گه‌ر عبدالرحمن العاسی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی شۆڤینی عه‌ره‌بی ، ئاوڕێک له رابردووی نزیک بده‌نه‌وه و ، چاویان له ئاستی به‌ڵگه مێژوویه حاشا ههڵنهگرهکاندا کوێر نه‌که‌ن و غیره‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که لاڵ نه‌بن و دان به راستیه‌کاندا بنێن. بێگومان ئه‌و راستیه ده‌زان که له ( 85./.) ی عه‌ره‌به‌کانی نیشته‌جێی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی حه‌ویجه و ناو شاری که‌رکوک خه‌ڵکی ره‌سه‌نی پارێزگای که‌رکوک نین و هاورده‌ن .. حکومه‌ته شۆڤینییه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراق هێناویانن ، بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگای که‌رکوکی ده‌وڵه‌مه‌ند له نه‌وت و کانزا و کشتوکاڵدا.. ئێمه به‌سه‌دان به‌ڵگه‌ی ته‌واومان له به‌رده‌ستدایه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه.. من منداڵ بووم ماڵمان له گه‌ڕه‌کی شۆریجه له که‌رکوک بوو. جاروبار له هاویناندا، ژنه عه‌ره‌بمان ده‌بینی که به گوێدرێژ له حه‌ویجه‌وه ده‌هاتن و باره پشقلیان بۆ فرۆشتن ده‌هێنا .. زۆر به که‌میش له گه‌راجی حه‌ویجه‌دا له نزیک پردی دووه‌می که‌رکوکدا عه‌ره‌بمان ده‌بینی ، له ناو شاری که‌رکوکدا ، ته‌نها گه‌ره‌کێکی زۆر بچووک هه‌بوو، له لای هۆڵی چالاکی قوتابخانه‌کانه‌وه، که له په‌نجا ماڵ تێ ناپهڕی ، پێیان ده‌وت گه‌ڕه‌کی (حه‌دیدییه‌کان) که عهربوون ، هه‌ندێکیان خۆیان به عه‌ربیش نه‌ده‌زانی .. له‌وێ زیاتر مه‌گه‌ر تاک و ته‌را ،عه‌ره‌ب له که‌رکوکدا هه‌بووبێت ، ناوچه‌ی ( حه‌ویجه ) ش به‌شێکه له کوردستان ، که‌می نیشته‌جێ بوونی کوردیش له‌و ناوچه‌یه‌دا ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆی که‌م بارانی و وشک و برنگی و بێ ئاوی.. به‌ڵام بۆیه عه‌ره‌بیان له‌وێدا نیشته‌جێ کرد چونکه ئه‌وان ، به زۆری حوشتره‌وان بوون و، فێری ئه‌و ئاوهه‌وا وشکه ببون و ، رووه‌کی عاگوولیش ئالیکی سه‌ره‌کی حوشتره‌کانیان بوو .
له سه‌رده‌می حکوتهکهی شێخ مه‌حموودی نه‌مردا ، شێخه عه‌ره‌به‌کانی حه‌ویجه له پرس و رای مه‌لیک مه‌حموود ده‌رناچوون و ، خۆشیان به به‌شێک له‌گه‌لی کوردستان ده‌زانی ، له رووی سه‌رپه‌رشتی و ئیداریشه‌وه حکومه‌تی کوردستان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر حه‌ویجه‌دا هه‌بووه.. گه‌لێ به‌ڵگه‌ی کاڵه‌وه نه‌بوومان هه‌یه که شایه‌تحاڵی ئه‌م راستیه‌ن. به‌ڵام دوایی تر به عه‌ره‌بکردنی که‌رکوک ، به‌پێی پلان و نه‌خشه‌یه‌کی داڕێژرای چڕ و پڕتر ئه‌نجام درا ، به مه‌به‌ستی گۆڕینی تۆبۆگرافیای رێژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له که‌رکوکدا ، به هه‌زاران خێزانی عه‌ره‌بیان له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه ، بۆ ناوچه‌ی حه‌ویجه و ناو شاری که‌رکوک و بۆ شوێنه‌کانی تری پارێزگای که‌رکوک هێنا.. به هه‌زاران خێزانی کوردیشیان ، راگواسته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای که‌رکوک.. عه‌ره‌به هاورده‌کانی ئه‌م دواییه و به تایبه‌تیش له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی ره‌گه‌زپه‌رستدا ، به بیری شۆڤینی گۆش کراون .. که له عه‌ره‌ب زیاتر ، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر به شایسته‌ی ژیان نازنن.
منداڵ بووم ، ماڵمان له دێی ( گۆگجه ) له ناوچه‌ی ( شوان ) بوو . زۆر باش له یادمه ، که له وه‌رزی هاویناندا..عه‌ره‌به‌کانی ناوچه‌ی حه‌ویجه به مێگه‌له مه‌ڕ و حوشتره‌کانیان و به خاو خێزانه‌وه ، له دامێنی دێیه‌کانی ناوچه‌ی شوان و شێخ بزێنی و قه‌ره‌هه‌نجیر ، تا ده‌گاته چه‌مچه‌ماڵ و دهربهندبازیان، ره‌شماڵیان هه‌ڵده‌دا ، ئاژه‌ڵه‌کانیان به پووش و په‌ڵاش و له په‌رێزی ئه‌و دێیانه ده‌له‌وه‌ڕاند ، ژنه‌کانیشیان به‌رانبه‌ر به نیو قزانخ گه‌نم یا جۆ له به‌یانییه‌وه تا ئێواره به چارۆگه‌ی گه‌وره به کۆڵ کایان بۆ لۆدهکای ماڵه‌کان ده‌کێشایه‌وه.. بۆ ماڵی ئێمه‌شیان کێشاوه‌ته‌وه.. زۆر رێزیان لێده‌گیرا و ماڵ هه‌بوو نان و خواردنی بۆ ده‌ناردن.. یان داوه‌تی شێخه‌کانیان ده‌کردن.. رێزیان لێ ده‌گرتن و به چاوی میوانه‌وه لێیان ده‌ڕوانین .. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له داب و نه‌ریته ره‌سه‌نه‌کانی کوردیمان .
ئێستاش عه‌ره‌به‌کانی حه‌ویجه سامان و خێر و بێری کوردستان نمه‌ک ده‌که‌ن و به ئاوی کوردستان به هه‌زاران دۆنم زه‌وی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کوردستان پاراو ده‌که‌ن و، جۆره‌ها دانه‌وێڵه و سه‌وزه‌ی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن ، به ئاوی زیێ بچووک که زێیه‌کی کوردستانه به هۆی پرۆژه‌ی ئاودێری که‌رکوک که ناڵێکی ئاوی زۆر گه‌وره‌یه و له به‌ربه‌ستی کونه کۆتر نزیک شاروچکه‌ی دووبز ئاوی بۆ سه‌رده‌خرێت که هه‌موو عه‌ره‌به‌کانی حه‌ویجه و به‌شێک له ناوچه‌ی(عوزێم ـ دیاله )ش سوودی لێ وه‌رده‌گرن..ئه‌وه‌نده‌ی عه‌ره‌به‌کانی حه‌ویجه و دیاله سوودیان له ئاوی زێی بچووک و ، له رووباری سیروان وه‌رگرتوون.. چاره‌گێکی ئه‌وان، کورد سوودی له ئاوی ئه‌م دوو رووباره‌ی کوردستان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌ڵام به داخه‌وه ــ به زۆری عه‌ره‌به‌کانی حه‌ویجه ــ سپڵه و نمه‌ک حه‌رام ده‌رچوون ، نه‌ک هه‌ر چاکه و میوانداری کوردیان له به‌رچاو نه‌ما ، به‌ڵکو زۆر خراپه و ناپیاویان ده‌رهه‌ق به کورد کرد.ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێ که‌سانێکی وه‌کو عبدالرحمن منشد العاسی و ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له که‌رکوکدا،زۆر بێ شه‌رمانه و دڵڕه‌قانه و تا سه‌ر ئێسقان دوژمنایه‌تی کورد ده‌که‌ن و له دژی مافه ره‌واکانی کورد و له دژی گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر کوردستان و له دژی دانانی ده‌ستووری کوردستانن و ، له دژی هه‌موو هیوا و خواستێکی گه‌ڵی کوردمانن.. زۆریش بوختانی بێ بنه‌ما و به‌ڵگه بۆ کورد هه‌ڵده‌به‌ستن .
هه‌ر ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی حه‌ویجه بوون ـ ناڵێم هه‌ر هه‌موویان ـ که هاوینان لهوهڕهکانی ناوچه‌ی کوردستانیان ده‌خوارد و میوانی کورد بوون .. ئه‌مانه له ساڵی ( 1963) دا بوونه (حه‌ره‌س قه‌ومی ــ گاردی نه‌ته‌وه‌یی ) و زۆر دڕندانه په‌لاماری دێیه‌کانی ناوچه‌ی ( شوان و شێخ بزێنی و قه‌ره‌هه‌نجیر و چه‌مچه‌ماڵ )یان دا.. تاڵانیان کردن و ماڵه‌کانیان سوتاندن. ئه‌گه‌رچی باجی ئه‌و ناپیاوییهیان دایه‌وه له بان مه‌قان له نێوان قه‌ره‌هه‌نجیر و چه‌مچه‌ماڵدا ، پێشمه‌رگه زه‌برێکی گورچک بڕی لێدان و، نزیکه‌ی سه‌ت و پێنج که‌سی لێ کوشتن و کردنی به په‌ندی زه‌مانه و، به نموونه‌ی سزای ناپاکی و ناپیاوی وسپڵه‌یی.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی و عبدالرحمن العاسی ، له کاتێکدا به‌یاننامه‌ی دژ به کورد ده‌رده‌که‌ن ، که ئه‌گه‌ر کورد ناوبژیان نه‌کات و نه‌که‌وێته به‌ینیانه‌وه ، له شه‌ڕێکی تایفیدا به سه‌دان که‌س له یه‌کتری ده‌کوژن.. ئه‌مڕوش به سه‌دان ماڵه عه‌ره‌ب له شه‌ڕی تایفیدا رایان کردووه و په‌نایان بۆ کوردستان هێناون کوردستانیش به رووخۆشییه‌وه باوه‌شی بۆ کردوونه‌ته‌وه.. تا ئێستا هیچ کوردێکیش رووی له عه‌ره‌بێک گرژنهکردووه.. چونکه ئێمه‌ی کورد خاوه‌نی کو‌لتوور و نه‌ریتێکی ره‌سه‌نین و، رووحی لێ بووردن و ڕێزگرتن و پێکه‌وه‌ژیان و دڵ‌پاکی و پیاوه‌تی و دڵسۆزی و به ئه‌مه‌کی ، به‌شێکن له نه‌ریت و له کولتووره‌که‌مان .. ئه‌وه‌ی روومان لێ بکات ، رووی ناشکینین و پێشوازی لێ ده‌که‌ین و ده‌رگای ماڵمانی بۆ واڵا ده‌که‌ین .. ئه‌وه‌ی چاکهشمان له‌گه‌ڵدا بکات .. هه‌رگیز له یادی ناکه‌ین و له‌به‌ر چاومان ده‌بێت.. هه‌رده‌م پاداشی چاکه‌ش به چاکتر ده‌ده‌ینه‌وه.
ئه‌وانه‌ی پێیانمان کرد خێر .. لێمان بوونه به گورگ و شێر
ره‌زا شوان / نه‌رویج هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی بڕیاره‌کانی ( لیژنه‌ی کاروباری باکوور ) ی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی شۆڤێنی گۆڕبه‌گۆڕ ــ که به ده‌یان بڕیار بوون و هه‌ر هه‌مووشیان دژی به‌رژه‌وندییه‌کانی کورد بوون ــ به گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وی و زاره کشتوکاڵییه داگیرکراوه‌کانی کورد و تورکمان بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌کانیان ، له پارێزگای که‌رکوک و له ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان ، له باشووری کورستان‌دا.. بڕیارێکی کوتوپڕ نه‌بوو، که حکومه‌تی مالیکی دابێتی و منه‌ت به سه‌ر کورد دا بکات و به پیاوه‌تی بزانێت..به‌ڵکو ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ده‌بێ په‌ڕله‌مانتارانی کیتله‌ی کوردیمان له به‌غدا ، داوای هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یان ده‌کرد و به جدی به‌دواداچوونیان بۆ ده‌کرد و ، بوێرانه و دلێرانهش ڕووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵستی و به گژداچوونی په‌ڕله‌مانتاره عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌کانی ناو په‌ڕله‌مانی عێراق ده‌بوونه‌وه.. کۆڵنه‌دان و سووربوونیان.. به ئاکام گه‌یشت و سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.. هه‌وڵدانیان شایانی ڕێز و ده‌ستخۆشییه.. چونکه توانیان ماف بۆ خاوه‌ن ماف بگه‌ڕێننه‌وه.