عومهرعینایهتی
له‌به‌شێکی دیکه سه‌باره‌ت به هێنابهرباس و لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌کانی سه‌ده‌ی رابوردو هه‌تا کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانیدا، پرسی چاره‌نووسی کورد که‌وته ژێر کاریگه‌ریی سیاسه‌تی ئیستعماری و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت / نه‌ته‌وه که به‌شێک له خاڵه شاراوه‌کانمان روون کرده‌وه.
له‌م به‌شه‌دا له‌دوای شه‌ڕی جیهانی له‌نێوان چه‌مکی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسه‌تی ئیستعماری رووکه‌شێکی دمامکدار له‌نێوان ئه‌مریکا وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیست و ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا وه‌کو به‌ره‌یه‌ک و ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت له‌ژێر ناوی شۆڕشی کرێکاری و ده‌سه‌ڵاتی سه‌نتراڵی به‌نێوی به‌ره‌ی کومونیزم ده‌بێته قوناخێکی دیکه‌ی ململانێی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له ژێر ناوی شه‌ڕی سارد.
ئامانجی سه‌ره‌کیی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به‌سه‌ر بازاڕی ئابووری و به‌ده‌ستهینانی بازاڕی مه‌سره‌فیه که له‌م بواره‌دا پێویستیی به هێزی به‌رهه‌مهێنان هه‌یه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناکانی هێزی به‌رهه‌مهێنان پێویستیی به کانزای سرووشتیی وه‌کو وزه (نه‌وت و گاز) و هێزی کاری هه‌رزان هه‌یه، ململانێی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ له ژێر ناوی ئیمپریالیزم و کومونیزم به دوو جه‌مسه‌ری باکووری رۆژهه‌ڵاتی ناڤین (واته بلوکی شه‌ڕق) و رۆژئاوا (واته بلوکی غه‌رب) ده‌ناسرین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باش وایه سه‌رنجێک بده‌ینه رابوردوو، له کاتی ده‌سه‌ڵاتداریی زلهێزانی رۆژئاوا له قوناخی رینسانس و گورانکارییه‌کان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئابووری و سه‌نعه‌تی گه‌شه ده‌ستێنێ.ت ململانێکان بۆ به‌رهه‌مهێنان و به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی کانزایی ده‌گاته راده‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت دونیا ده‌که‌نه گۆڕه‌پانی ئه‌م ململانێیه. وڵاتانی وه‌کو بریتانیا، ئا‌ڵمانیا، فه‌ڕانسه، ده‌گاته راده‌یه‌ک که دونیا له نێوان خویاندا دابه‌ش ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵاتی ئیستعماریی بریتانیا له ئاسیادا و ده‌سه‌ڵاتی ئیستعماریی فه‌ڕانسه له ئافریقا و ده‌سه‌ڵاتی ئا‌ڵمانیا له ئوروپا و وڵاتانی رۆژئاوا، هه‌رکام له‌م وڵاتانه له‌ژێر ناوی هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌بنه به‌ره‌یه‌ک. له‌م ململانێیه‌ی سیستمی ئابووریی سه‌نعه‌تی و له ئاکامی ئه‌م ململانێیه هه‌رکام به شێوازێک له ئاست دونیادا رۆڵ و گرینگیی تایبه‌تیان هه‌بووه، ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا بۆ ئێمه‌ی کورد گرینگه سیاسه‌تی ئیستعماری بریتانیا له رۆژهه‌ڵاتی ناڤینه که بوو به‌هۆی ململانێی نێوان بریتانیا و روسیه و به‌ره‌ی دیکه نوینه‌رایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌گه‌ڵ روسیه و له ئانیکات ململانێی نێوان ده‌سه‌ڵاتی بیروباوه‌ڕی مه‌زهه‌بی شیعه و سوننی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی قاجار و عوسمانی و هه‌روه‌ها ململانێی نێوان ئێران و روسیه. هه‌رچه‌ند له‌م نێوانه‌دا ده‌سه‌ڵاتی ئیستعماری بریتانیا له ناوچه‌که‌دا به‌تایبه‌ت و له که‌نداودا به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به‌سه‌ر هیندی رۆژهه‌ڵاتی (هیندی شه‌ڕقی) ده‌یویست وا نیشان بدات که خۆی به پشتیوانی ئاشتیی نیشان ده‌دات، ته‌نانه‌ت شێخانی عه‌ره‌ب هه‌تا ساڵانی 1970 پێیانوابوو که هه‌بوونی هێزی ده‌ریایی بریتانیا له به‌رامبه‌ر دزانی ده‌ریایی و ساتوسه‌ودای بازرگانیی به کۆیله و بازرگانی که‌ره‌سته‌ی چه‌ک و ته‌قه‌منی پێویستیه که هێزی ده‌ریایی بریتانیا له ناوچه‌که‌دا هه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌توانین ئاماژه‌ی پێبکه‌ین که وڵاتانی ئیستعماریی سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وندییه‌کانیان بۆ داڕشتنی بیرۆکه‌ی خۆیان ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به‌سه‌ر هارتله‌ند و ریملهند له ململانێ دابن.
هه‌ر وه‌کو ئاماژه‌مان پێ‌کرد ململانێکان له ئافریقا، ئاسیا و ئوروپا گه‌یشته راده‌یه‌ک له هێزی نیزامی و چه‌کداری بۆ به چوکداهینانی وڵاتانی ژێرده‌سته له هیچ کرده‌وه‌یه‌کی دژه‌مرۆڤی سڵیان نه‌ده‌کرده‌وه .
ده‌توانین بڵێین وڵاتانی به‌رژه‌وه‌ندخواز له ساڵانی 1800 هه‌تا ساڵی 1900 له ململانێی شێوازی ده‌سه‌ڵاتی ئیستعماریی له هه‌موو بۆچوونه‌کان و چه‌مکی ده‌سه‌ڵاتداری وه تیۆری و فه‌لسه‌فیه‌کان سودیان وه‌رده‌گرت و ته‌نانه‌ت هه‌ستی ره‌گه‌زپه‌رستی له وڵاتانی ئه‌فریقا گه‌یشته راده‌یه‌ک به شێوازی کلۆنیالیزم و بۆ به‌چۆکداهێنانی ئه‌م وڵاتانه له بواری تاک به‌رهه‌می کشتوکاڵی و ژێرخانی ئابووریان له هێزی چه‌کداری و زۆر بێبه‌زه‌ییانه سودیان وه‌رگرت. ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین به‌بێ به‌شدارییه‌ک ئه‌فریقای له ساڵی 1884 و 1885 له‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵاتانی ئه‌فریقای له ئا‌ڵمانیا که به‌کۆنفرانسی برلین ناوی ده‌به‌ن، کۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا له پێناو سیستمی ئابووریی، سه‌نعه‌تی و ژێرخانی ئابووری تاک به‌رهه‌می کشتوکاڵی و ته‌نانه‌ت هه‌تا راده‌یه‌ک بۆ شێواندنی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کولتوری و پارچه پارچه‌کردنیان و هه‌روه‌ها راگواستنیان، بڕیاریان ده‌دا و له‌ژێر ناوی ناوچه‌ی موستهعمراتی مهاجیر به هێزی چه‌کداریی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان زاڵ بکه‌ن، هه‌روه‌ها سیاسهتگهلێکیان هێنائاراوه، به پشتیوانیی هێزی ده‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتی زاڵی که‌مینه به‌سه‌ر زۆرینه‌دا به‌تایبه‌ت له وڵاتانی وه‌کو زیمبابوێ و زامبیا که کۆچبه‌رانی ره‌شپێست بوون و له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی کۆچبه‌رانی سپی پێست له وڵاتانی موزامبیک، ئانگۆلا، کینیا و ئه‌لجه‌زایر ده‌ستیان به‌ته‌واویی ئاواڵهبوو، ته‌نانه‌ت له ئه‌فریقای باشووری ئاپارتایدی حکومه‌تی سپی پێسته‌کان، ده‌سه‌ڵاتی کلۆنیالیستی پێکهێنابوو و مستعمراتی سه‌نعه‌تی بۆ به‌رهه‌می ژێرخانی ئابووریی گوشارێکی وه‌هایان هێنابوو که ته‌نانه‌ت بۆیان گرینگ نه‌بوو چۆنیه‌تی باری بژیویان و ته‌نانه‌ت مان و نه‌مانیان ئه‌وه‌ی که بۆ ئه‌وان گرینگ بوو به‌رهه‌می رۆن، خورما، قاوه، کاکائۆ و کائوچۆ بوو که له‌ژێر چاودیریی کومپانیه‌کانی ئوروپایی دابوون.
شاعیری به‌ناوبانگی ئینگلیزی (رودیاردکیپلینگ 1865 ، 1936 ) له یه‌کێک له بهیتهشیعرهکانی خۆیدا ده‌نوسێت: به‌رپرسیاره‌تیی مه‌زنی سپی پێستان هه‌تا ئه‌وراده‌یه که هه‌ڵگری په‌یامی ئازادیی بن و جاڕ لێبده‌ن و شارستانیه‌تی ئوروپایی په‌ره‌پێبده‌ن، بڕۆنه ناو میلله‌تانی وه‌کو نیوهشهیتانن یان مێشکیان وه‌کو منداڵه.
له به‌شی ئوروپا ململانێی تیۆری فکری له دوای په‌ره‌سه‌ندنی سیستمی سه‌نعه‌تی و شه‌ڕی چینایه‌تیی پراکتیک ده‌کرێ. له سه‌رده‌می رێنسانسه‌وه كه له‌ناو ئوروپا و سێ ده‌سه‌ڵاتی وه‌کو ئاڵمان، بریتانیا و فه‌رانسه شۆڕشی چینایه‌تیی سه‌ریهه‌ڵدا، بۆ هه‌رچی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی خۆیان په‌لاماری وڵاتانی ژێرده‌ستی مستعمراتی یه‌کیان دا. له ئانیکاتیشدا له‌ناو وڵاتی خۆیان كێشه‌ی چینایه‌تیی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ په‌ره‌ی ده‌ستاند، له‌ژێر ناوی سیستمی فیۆدالی خاوه‌ن مڵک و زهمینداری گه‌وره که ده‌توانین بڵێین کۆنترۆڵی ناوچه‌کانی هه‌رێم و سنووری تایبه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌بوو له‌ژێر ناوی فیدراڵ و هه‌ر هه‌رێمێك فیدراڵی خاوه‌ن باج و گومرکی تایبه‌تیی خۆیان بوون و هه‌ر هه‌رێمێکی فیدراڵی سه‌ربه‌خۆ بوون. له که‌شوهه‌وایه‌کی وه‌هادا له ئا‌ڵمانیا کارل مارکس و به پشتیوانیی فریدریش ئه‌نگلس تیۆری کاپیتالیزم (سه‌رمایه‌داریی)ی داڕشت، بۆ ئه‌وه‌یکه بتوانن له چوارچێوی بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سیستمی سه‌رمایه‌داریی سه‌نتراڵی و به‌پێی پێکهاته و تایبه‌تمندیی کولتوری که بتوانن له چوارچیوه‌ی سنووری تایبه‌ت به وڵاتی خۆیان کاری بۆ بکه‌ن. داڕشتنی ئه‌م تیۆره فکرییه بوو به هۆکاری داڕشتنی تیۆری فکریی نژادپه‌رستی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی له‌ژێر ناوی نازیزم و فاشیزم. هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئیدیۆلۆژیانهدا له‌لایه‌ن نیچه‌وه تیۆری پوچگه‌رایی هێنایه‌ئاراوه، واته له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئیدیۆلۆژییهکدا ئیدیۆلۆژیی نوێ ده‌هاته‌ئاراوه. واته تێز و ئانتی‌تێز، سه‌نتێز پێک دێنێت. لێره‌دا به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی سنووری تایبه‌ت به وڵات ده‌گاته راده‌یه‌ک که قه‌یرانی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیی لێکه‌وته‌وه ئه‌ویش به بیانووی تیرۆری وه‌لیعه‌هدی ئوتریش که ده‌وڵه‌تی ئاڵمان کردیه بیانویه‌ک بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر فه‌ڕانسه و بریتانیا. له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌ی بۆ 2 به‌ره‌ی موتهحدین و به‌ره‌ی موتفقین گرینگ بوو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کانزای نه‌وت و گاز بوو که له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ده‌ست ده‌هات.
به‌ڵام لێره‌دا ده‌بی ئاماژه به 2 وڵات بکه‌ین یه‌که‌م وڵاتی تزاری رووسیه و دوهه‌م وڵاتی عوسمانی که به دابه‌شکردنی بۆ چه‌ند وڵات و دروستبونی ده‌وله‌ت - نه‌ته‌وه‌ی تورک توانیان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان داسه‌پێنن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر به وڵاتێکی وه‌کو رووسیه ده‌توانین بڵێین ته‌نیا 1 به‌ش له 3 به‌شی دونیای له ژێردهسهت دایه، به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یان ده‌زانی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا، هه‌ربۆیه‌ش وڵاتانی رۆژئاوا له‌به‌رامبه‌ر ده ده‌وڵه‌تی رووسیه‌دا، یه‌ک هه‌ڵوێست بوون که رووسیه ده‌ستی به ئاوه‌کانی گه‌رمی که‌نداو و ده‌ریای سپی نه‌گات. له به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی کانزای وه‌کو نه‌وت و گاز، پشتێنده‌ی هارتله‌ند و رمیلهندیان به‌ته‌واویی پاراست که کوردستانیش به‌شێک بوو له‌م پشتێنده.
هه‌ر وه‌کو باسم کرد له سه‌ره‌وه داڕشتنی تیۆری کاپیتالیزم به‌واتای یه‌گرتنی ویلایه‌ته‌کانی فیدراڵی له‌ژێر چه‌تری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی له ئاڵمان، بوو به هۆی بیرۆکه‌ی فکری نژادپهرستانه وه‌کو نازیزم. له ئانیکات به‌هۆی بیرۆکه‌ی فکری کاپیتالیزم (مارکسیسم) و دانانی بنچینه‌ی ئیدیۆلۆژیی باوه‌ڕی ماتریالیزمی دیالکتیک له ئاکامدا ئیدیۆلۆژیی کومونیزم سه‌ریهه‌ڵدا که یه‌کێک له خوێندکارانی رووسی به ناوی ویلادمیر ئۆلیانۆف ئیلینج "لنین" که‌وته ژێر کاریگه‌ریی ئه‌م ئیدیۆلۆژییه و رێبه‌رایه‌تیی ئه‌م فکره‌ی به ئه‌ستۆ گرت. به پشتیوانیی بریتانیا و ئاڵمان بۆ هه‌ره‌سهێنانی ده‌سه‌ڵاتی تزاری روسیه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیدیۆلۆژیی کومونیزم 2 شوعار وه‌کو دروشمی سه‌ره‌کی هاته ئاراوه. له روانگه‌ی کاپیتالیزمدا (مارکسیزم) دروشمی ( ئۆف یونایتد) واته نا بۆ بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. له هه‌مانکاتدا ماتریالیزمی دیالیکتیک بوو به هه‌ڵگری درووشمی نا بۆ دین ( دین ئه‌فیۆنی کۆمه‌ڵگایه). ئه‌م دو درووشمه بوون به سه‌مبولی بیرۆکه‌ی کومونیزم که ده‌توانین بڵێین دین خۆی له بنه‌ڕه‌تدا جه‌وهه‌ری زاتی مرۆڤه و نه‌ته‌وه‌ی جه‌وهه‌ری فه‌رهه‌نگی هه‌ر مروڤیکه وه‌کو ناسنامه له بیرۆکه‌ی کومونیزم. ئه‌م 2 جه‌وهه‌ری سه‌ره‌کییه له مرۆڤدا پێشێل کرا. ته‌نیا مرۆڤیان وه‌کو ئامرازی به‌رهه‌مهێنان به‌کار هێنا ( ئه‌گه‌ر ئێمه 2 کارگه‌ی دروستکردنی پێچومۆره بۆ نمونه بێنینه‌وه، یه‌کیان پێچومۆرهی پۆڵا دروست ده‌کات و ئه‌وه‌ی دیکه‌یان پێچومۆرهی پلاستیک. ئاوامان دێته‌به‌رچاو واته وڵاتانی رۆژئاوا کارگه‌ی پێچومۆرهی پلاستیکیان ره‌وانه‌ی رووسییه کردووه و ئه‌سڵی کارگه‌ی پۆڵایان بۆخۆیان راگرت). هه‌ڵبه‌ت له چوارچێوه‌ی کاپیتالیزم له ئوروپا له‌سه‌ر بنه‌مای بهسوسیالیزهکردن، پێکهێنانی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی و به‌شداریی کومه‌ڵگا له بواره‌کانی ژێرخانی ئابووریی و کێبه‌رکێ له بواری سه‌نعه‌تی، هه‌م وزه‌یه‌کیان به‌خشی به کومه‌ڵگا و هه‌م له ململانێ دابن بۆ به‌رهه‌مهێنانی که‌لوپه‌لی نوێ. شۆڕشی مارکسیزم به سهرکهدایهتیی لێنین پێی نایه قۆناخێکی نوێ. له ساڵی 1917 به‌دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی تزاری روسیه و قه‌تڵوعامی ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی تزاری، ته‌نانه‌ت ره‌حم به منداڵی تازه‌له‌دایک بووشیان نه‌ده‌کرد. له‌م نێوانه‌دا به‌شێک له وڵاتانی باکووری رۆژهه‌ڵاتی که‌وتنه (بلوکی شه‌ڕق و سه‌رقاڵی گۆڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی سه‌نتڕاڵی بوون به ناوی شۆڕشی کومونیستیهوه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر له‌و ساڵانه شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیی ده‌ستی پێ‌کرد. ده‌توانین بڵێین شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی خۆی هه‌وێنی شه‌ڕی دوهه‌می جیهانیی بوو له وڵاتانی رۆژئاوادا. له به‌ره‌ی بلوکی شهڕقدا له پاش نه‌مانی لێنین ژۆزێف ئیستالین رێبه‌رایه‌تیی بیرۆکه‌ی کمونیزمی گرتبووه ده‌ست. له ئاکامی شه‌ڕی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانیدا ده‌توانین بڵێین که زیاتر له 20 میلیۆن بوونه قوربانیی ئه‌م شه‌ڕه و زیاتر له ده‌یان ملیۆن په‌ککه‌وته و بریندار و ئاواره‌بوونی زیاتر له سه‌دان میلیۆن. له‌پاش شه‌ڕی یه‌که‌م و دووهه‌م وڵاتی روسیه وه‌کو وڵاتێکی کومونیستیی به وه‌رگرتنی ئیمتیازی باڵکان که‌وته بوارێکی دیکه‌وه که ده‌توانین بڵێین له سه‌رده‌می ئیستالین ده‌سه‌ڵاتی سه‌نتراڵی بوو به دیکتاتوڕێک که زیاتر له 15 میلیۆن له‌ژێر ناوی بیر‌و باوه‌ڕ و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی قه‌تڵوعام کران و له زیندانه‌کانی سیبری له سه‌رمادا ره‌ق هه‌ڵاتن. له ناو ئوروپادا وه‌کو باسمان کرد ئه‌مریکا به هۆی شوێنی ئیستراتیژیی خۆی هه‌م دوور بوو له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕ و هه‌م توانیی له شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا باوه‌شی ئاواڵه بکات بۆ زۆربه‌ی که‌سانی سه‌رمایه‌دار و که‌سانی پسپۆڕ و مێشکی کارا، ئه‌وه بوو به‌هۆی که له باری ئابوورییه‌وه ببێت به وڵاتێکی به‌هێز، به‌تایبه‌ت که بو به خاوه‌نی وزه‌ی ناو‌کی که پسپۆڕانی یه‌هودیی پڕۆژه‌ی چه‌کی ئهتومیان دا به ئه‌مریکا وه‌کو ئه‌لبێرت ئه‌نشته‌ین و هاوڕێیانی که ئه‌مه بوو به‌هۆی تۆڕه‌یی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان سه‌باره‌ت به قه‌تڵوعامی یه‌هودیه‌کان له ئا‌ڵمانیا که له کوره‌ی ئاگردا ده‌یانسوتاندن. له پاش به‌کارهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی له سه‌رده‌می سه‌رۆکۆماریی ئه‌مریکا، ترومه‌ن له هیروشیما و ناکازاکی به سه‌دان هه‌زار بونه قوربانیی و بوو به هۆی مه‌ترسیه‌کی گه‌وره له ئاست دونیادا‌و بوو به‌هۆی کۆتایی شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی. له ئانیکاتدا بوو به شکستی ده‌سه‌ڵاتی نازیزم و فاشیزم. کاتێ به‌ره‌ی موتفهفقین له برلیندا هه‌ریه‌ک لایه‌نکی شاریان به‌ده‌سته‌وه بوو، له‌سه‌ر بڕێک ناکۆکیی بڕیاریاندا دیوارێک له‌ناو شاری بێرلین بکێشن و بیکه‌ن به دووبه‌شی بلوکی شه‌ڕق و بلۆکی غه‌رب. ئه‌مه‌ش له کاتێکدا که به‌سه‌دان میلیۆن ئاواره له سه‌رانسه‌ری دونیا که ببووه گرفتی سه‌ره‌کیی له‌ناو وڵاتانێکی که راسته‌وخۆ له جه‌رگه‌ی شه‌ڕدابوون. له‌چه‌ند لاوه یه‌که‌م دابڕانی ملیۆنان بنه‌ماڵه له‌یه‌ک به هۆی برسییه‌تی و ئاسه‌واری شه‌ڕ. هه‌روه‌ها ژنان که قوربانیی سه‌ره‌کیی بوون، به‌هۆی ده‌ستدرێژیی سێکسی ببون به خاوه‌نی منداڵ له‌گه‌ل سه‌ربازانی هێزی داگیرکاره‌وه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له 10ی دیسامبری ساڵی 1948 رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان جاڕنامه‌ی گردونی مافی مروفیان داڕشت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جاڕنامه‌یه له کاتێکدایه که به‌شێکی زۆر له وڵاتانی ئوروپا و ئاسیا وه‌کو پسپۆڕ و سه‌رمایه‌دار له هێمنایه‌تیی وڵاتی ئه‌مریکادا تازه سه‌قامگیر ببوون و ئه‌مریکا به قازانجی خۆی ته‌واوی کرد. به‌پێی ده‌قی ئه‌م جاڕنامه‌یه ئه‌مریکا هه‌م بوو به خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی و هه‌م بوو به وڵاتێکی کاپیتالیست له‌بواری سه‌رمایه‌وه.
له ئانیکاتدا وه‌کو هێزی ده‌ریایی و به وه‌رگرتنی باج له وڵاتانی بریتانیا و هه‌م بو پاراستنی هێڵی پشتێنده‌ی هارتله‌ند و ریملهند له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له ئیران‌دا سه‌قامگیر بوو و بوو به پشتیوانێکی به‌هێز بۆ وڵاتانی به‌رژه‌وه‌ندخواز له بواری بازرگانیی ده‌ریایی و سه‌نعه‌تی و بازاڕی مهسهرفدا.
له ته‌وه‌ری ئه‌م باسه بۆ به‌شی ئاسیایی، له وتاری پێشوودا " له شاراوه‌کانی سه‌ده‌ی رابوردوو له سه‌ر تیۆری هارتله‌ند و ریملهند" بڕێکمان شیکرده‌وه.
1- تیۆریی هارتله‌ند له لایه‌ن سێرهاڵفۆرد مه‌کیندر.
2- تیۆریی هێزی ده‌ریایی له‌لایه‌ن ئالفرێد تایرماهان.
3- تیۆریی ریملهند له‌لایه‌ن نیکۆڵاس ئیسپایکمهن.
4- تیۆریی پێکهاته‌ی ژیۆپۆلیتیکی جیهان له‌لایه‌ن سئول بی کوهن.
5- تیۆریی هیلالی هیلکهیی له‌لایه‌ن جێفری که‌مپ.
به‌شێک له رووداوه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد و چه‌کی ئه‌تۆمی هیدرۆژێنی و بالستیک
کروز، ساڵت، فسفوری، کیمیایی، خوشه‌یی، ناپاڵم کولاههکی ئه‌تومی...
له‌ناو شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی له نێوان ئه‌مریکا و ژاپون و روسیه‌دا، ئه‌مریکا ویستی که شه‌ڕه‌که به قازانجی خۆی ته‌واو بکات. له رۆژی دوشه‌ممه ساعه‌ت 8 ،15 چرکه، رۆژی 6ی مانگی ئوت، ساڵی 1945 یه‌که‌م بۆمبی ئه‌تومی له بلیندایی 576 ئاسمانه‌وه به‌ردرایه‌وه که به‌رینی کاریگه‌ری ئه‌م بۆمبه زیاتر له 1500 میتری بازنه‌ی له‌خۆده‌گرت. ناوی ئه‌م بومبه ( کوره‌که Little Boy) بوو که بومب هاوێژێک به ناوی (ئانولا گی Enola Gay) خستیه خواره‌وه. دوای 2 روژ که به فه‌رمانی هیری ترومه‌ن قه‌راربوو له شاری کوکورا بیخهنهخواری به‌ڵام به هۆی ناله‌باریی که‌شوهه‌وا و هێزی به‌رگریی ژاپۆن نه‌یانتوانی له‌وێ که شوێنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی بوو به‌ڵام به سه‌ر شاری ناکازاکی به‌ریان داوه. کاریگه‌ریی ئه‌م 2 بۆمبه که خه‌ڵکی سڤیل بهئانج گیرابوو زیاتر له 220000 که‌س بوونه قوربانیی. ئه‌م شه‌ڕه له چرکه‌ساتێکدا و ته‌نانه‌ت ئاسه‌واری به‌جێماوی رادیۆئهکتیو ئێستاش کاریگه‌ریی له زه‌وی و زار و ژینگه‌دا ماوه.
ناکازاکی هیری ترومن سه‌روکوماری ئه‌مریکا هیروشیما
1 ، له ساڵی 1945، پاش کۆتاییهاتنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، هه‌رچه‌ند ئه‌مریکا و سۆڤیه‌ت له به‌ره‌یه‌کی شه‌ڕ دابوون بوون، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ده‌ستکه‌وته‌کانیان له‌سه‌ر بریاڕنامه‌ی یالتا، ئه‌مریکا و سۆڤیه‌ت سه‌باره‌ت به ئا‌ڵمانیا کۆبونه‌وه.
2 ، له ساڵی1945 داگیرکرانی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له ئێران به‌ده‌ستی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت و دروستکردنی کۆماری فرقه‌ی ئازه‌ربایجان له ته‌ورێز و پاشان راگه‌یاندنی کۆماری کوردستان له‌لایه‌ن پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د له ساڵی 1946 که ته‌مه‌نی ئه‌م کۆماره ته‌نیا 11 مانگ بوو، به‌ڵام کاردانه‌وه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی بڕێک راچڵه‌کاند.
3 ، له ساڵی 1946 سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا فالتون له په‌یامێکدا له ئه‌یاله‌تی میسوری له شاری چرچیل رایگه‌یاند که کومونیسته‌کان په‌رده‌یه‌کی پوڵایینیان به‌سه‌ر سنووره‌کانی ئوروپادا كێشاوه.
4 ، له‌ساڵی 1947 هه‌ری ترومه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا کوتی که ده‌بێ ئه‌مریکا رێگربێت له په‌ره‌سه‌ندنی کومونیزم.
5 ، له ساڵی 1948 ئه‌مریکا و ئوروپا به‌هۆی پردێکی هه‌وایی خوارده‌مه‌نی و سووته‌مه‌نییان دابینده‌کرد. کاتێ که سوپای سۆڤیه‌ت بێرلینی رۆژئاوای ئاڵمانیان گه‌مارۆ دابوو.
6 ، 10 دسامبری ساڵی 1948 رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان جاڕنامه‌ی گردونیی مافی مرۆڤ راگه‌یاند.
7 ، له‌ساڵی 1949 په‌یمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ) پێکدیت، له هه‌مان ساڵدا ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت یه‌که‌م بۆمبی ئه‌تۆمیی تاقی ده‌کاته‌وه، هاوکات ده‌وڵه‌تی چین ده‌وڵه‌تی کومونیستی به سه‌رکردایه‌تیی مائوتسه دوهن راده‌گه‌یه‌نێت.
8 ، له ساڵی 1950 شه‌ڕی کۆریا له‌سه‌رده‌می جۆزێف مه‌ک کارتی ئاشکرا ده‌بێت و نفوزی کومونیسته‌کانیش له‌و ناوچه‌یه په‌ره‌ده‌ستێنێ.
9 ، له‌ساڵی 1952 ئه‌مریکا بۆمبی هیدرۆژێنی تاقی ده‌کاته‌وه.
10 ، له‌ساڵی 1953 ژوزێف ئیستالین ده‌مرێت و له هه‌مان ساڵدا کوتایی به شه‌ڕی کۆریا دێت.
11 ، له ساڵی 1955 په‌یمانی وه‌رشۆ به هاوپه‌یمانانی وڵاتانی کومونیستی پێک دێت.
12 ، له‌ساڵی 1956 له‌سه‌رده‌می خۆرشچێف ئه‌رته‌شی سۆڤیه‌ت شۆڕشی نیکیتا لهمهجارستان سه‌رکوت ده‌که‌ن و له ئانیکات نهێنیه‌کانی جینایه‌تی سه‌رده‌می ئیستالین ئاشکرا ده‌کرێت.
13 ، له ساڵی 1960 جان ئف کندی ده‌بێته سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا و له هه‌مان ساڵدا فڕۆکه‌ی سیخوڕیی ئه‌مریکا ( ئیو2 ) له سه‌ر ئاسمانی سۆڤیه‌ت دهیخرێته خوارێ.
14 ، له ساڵی 1961 هێرشی کوبا له که‌نداوی (به‌رازه ده‌ریاییه‌کان) شكست ده‌خوات و له هه‌مان ساڵدا بێرلین به دیوار ده‌کرێت به دوو به‌شه‌وه.
15 ، له ساڵی 1962 له نێوان ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت به پێی به‌ڵینامه بڕیاری راگرتنی تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌کی ئهتؤمی له‌بۆشایی ئاسمان ده‌رده‌که‌ن، له هه‌مان ساڵدا ده‌وڵه‌تی چین بۆمبێکی ئه‌تۆمی تاقی ده‌کاته‌وه. هاوکات جان ئیف کندی تیرۆر ده‌کرێت.
16 ، له ساڵی 1964 خۆریشچیف له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی لاده‌برێت.
17 ، له ساڵی 1965 هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌چنه ناو خاکی وییهتنامهوه.
18 ، له ساڵی 1968 ده‌وڵه‌تی چێک ئۆسلۆڤالی له ژێر ناوی به‌هاری پراگ هه‌وڵ ده‌دا له ده‌وڵه‌تی کومونیزم رزگاریان بێت و له هه‌مانکات چێک ئۆسلۆڤاکی ده‌که‌وێته به په‌لاماری هێزی هاوپه‌یمانی نیزامی وه‌رشۆ.
19 ، له‌ساڵی 1971 ریچارد نیکسون سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی کومونیستی چین له په‌کین و سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته کۆده‌بنه‌وه.
20 ، له ساڵی 1972 بڕیارنامه‌ی نیزامی ئه‌مریکا و سۆڤیه‌ت بۆ سنووردارکردنی چه‌کی ئیستراتیژیکی (له‌ژێر ناوی په‌یمانی ساڵت) پێکدێن و ویه‌تنام ده‌کرێت به 2 به‌ش و هێزی نیزامی ئه‌مریکا پاشه‌کشه ده‌کات له ویه‌تنام.
21 ، له ساڵی 1975 کومونیسته‌کان له ویه‌تنام، کامبۆج و لائۆس ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرت.
22 ، له‌ساڵی 1979 هێزی نیزامی سۆڤیه‌ت ئه‌فغانستانی داگیرکرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هێزی کومونیست له ئاستێکی لاواز دابوو، به‌م داگیرکاریه ده‌یویست پهرهدهپوشیی له داڕمانی بیروڕای ده‌سه‌ڵاتی کومونیستی بکات. هه‌ڵبه‌ت ده‌توانین بڵێین که ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیی زاهیرشا رووخا و ده‌سه‌ڵاتی عه‌شایری هاته مه‌یدانه‌وه و له‌پاشان ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه‌کان به‌پشتیوانیی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریکا هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
23 ، له ساڵی 1979 له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستنیشانکراوی ره‌زا په‌هله‌وی، محهمهدرهزای کوڕی له لایه‌ن بریتانیاوه و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی له سه‌رانسه‌ری ئێران بوو به‌هۆی گؤڕینی رژیمی پاشایه‌تی و به فریودانی خه‌ڵکی ئێران له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ته‌نیا له 2 وه‌ڵامدا "ئه‌رێ یان نا" له ژێر ناوی ئه‌وه‌ی که ده‌نگده‌ریان ناچارکرد، چونکه %95 موسوڵمانن بڵێن ئه‌رێ و به‌م شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئایینی به ناوی کۆماری ئیسلامی هاته گوڕه‌پانی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
24 ، له ساڵی 1980 به سه‌رۆکایه‌تی لیخ والسا وه‌کو بزووتنه‌وی هاوبه‌شی گه‌ل له له‌هستان له به‌رامبه‌ر کومونیستهکاندا له کێبه‌رکێ دابوون.
25 ، له ساڵی 1983 دانانی چه‌کی ناو‌کی وه‌کو (موشه‌کی کروز) له ناو وڵاتانی ئوروپادا قۆناخێکی نوێ له ئاست ئه‌م ململانێیه دێته ئاراوه.
26 ، له ساڵی 1985 میخائیل گۆرباچۆف ده‌بێته سه‌رۆک کۆماری سۆڤیه‌ت. سیاسه‌ته نه‌رمونیانه‌کانی ئه‌و ده‌بێته هۆی کۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد.
له کاتێکدا ئه‌مریکا و سۆڤیه‌ت له شه‌ڕی جیهانیدا له به‌ره‌یه‌ک دابوون، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی سیاسی و ئابووریی هه‌رچه‌ند که ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌ت له‌ژیر فه‌رمانی ژوزێف ئیستالین ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکه‌ردایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چوو و له ئانیکات به ملیونان هاوڵاتیی به زۆره‌ملی له ئۆردوگاکان دژوارترین ژیانیان هه‌بوو و ته‌نانه‌ت زیندانیه‌کانیش له‌وپه‌ڕی نالهبارییدا ژیان و بیڕه‌حمانه کاریان لێدهکێشان، هه‌تا وایلێهات سۆڤیه‌ت به‌راستی بوو به ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ترسیدار له به‌رامبه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا.
له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا و سۆڤیه‌ت له هه‌موو شێوازه‌کانی جاسوسیی له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا له کێبه‌رکێ دابوون، وه‌کو دوربینی شاراوه، ئامێری تۆمارکردنی ده‌نگ.
ئه‌مه نمونه‌یه‌کی ئه‌و سه‌رده‌می شه‌ڕی سارده، جانتای جاسوسی.
له ده‌ستکه‌وته‌کانی سۆڤیه‌ت ده‌توانین بڵێین له‌ناو دڵی ئوروپادا توانی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ژێر ناوی ده‌وڵه‌تانی کومونیستی په‌ره پێبدات وه‌کو وڵاتانی بولغارستان، رۆمانی، چیکوسلوڤاکی و له‌هستان که ئه‌م وڵاتانه هه‌میشه له ژێر چاودێریی پۆلیسی شاراوه‌ی ( ک گ ب) دابوون. له به‌شێکی دیکه ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیان کرده 2 به‌ش، به‌شێکی وه‌به‌ر سۆڤیه‌ت که‌وت.
بهێی ئه‌م نه‌خشه‌یه که به دیواری پۆلایینی روسیه ناوده‌برێت، سه‌ره‌ڕای وڵاتانی ئوروپای بلوکی شه‌ڕق له‌وڵاتانی وه‌کو ئاڵبانی و یوگسلاڤی و ته‌نانه‌ت چینی كومونیست ویه‌تنامی باکور و کوریای باکور... ده‌توانین به ده‌سکه‌وته‌کانی روسیه‌یان دابنێین.
ململانێکانی شه‌ڕی سارد له‌ساڵی 1940 هه‌تا ساڵی 1990 له‌وپه‌ڕی خۆیدابوو و له نێوان ئه‌مریکا و سۆڤیه‌تدا له هه‌موو بواره‌کان وه‌به‌رچاو ده‌که‌وت. ناکۆکیه‌کان ته‌نانه‌ت له بواری نیزامی، ئیدیۆلۆژی، ده‌روونناسی، سیخوڕیی، وه‌رزش، چه‌کوچۆڵ و که‌ره‌سته‌ی نیزامی، له بواری سه‌نعه‌ت و په‌ره‌پێدانی تێکنۆلۆژیی. ده‌توانین بڵێین که له‌م ململانێ و کێبه‌رکێی ئاسمانییه‌دا خه‌رجێکی زۆر بۆ هێزی به‌رگری و کێبه‌رکێی چه‌کی ناو‌کی و چه‌ند شه‌ڕێکی نه‌خوازراو له‌ناو وڵاتانی ژێر ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م وڵاته زلهێزانه گران ته‌واو بوو. هه‌رچه‌ند له‌م ململانێیه‌دا له‌نێوان ئه‌مریکا و سۆڤیه‌ت راسته‌وخۆ شه‌ڕ رووینه‌دا، به‌ڵام له‌ناو وڵاتانی ژێر ده‌سه‌ڵات بوو به به‌شێک له شه‌ڕی سارد.
هه‌رچه‌ند که ئه‌مریکا و سۆڤیه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نازیدا یه‌ک هه‌ڵوێست بوون به‌ڵام له ئانیکات بۆ داڕشتنه‌وه‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جیهان ناکۆک بوون و هه‌ر کام ده‌یانویست زیاتر خۆیان داسه‌پینن به‌سه‌ر دونیادا.
له‌دوای شه‌ڕی دوهه‌می جیهانیدا، ئه‌مریکا هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه که ده‌سه‌ڵاتی کومونیست له دونیادا که‌م کاته‌وه، به‌تایبه‌ت له ئوروپای رۆژئاوا یان له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین یان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ناڤین وه‌کو پشتێندهیهک له به‌رامبه‌ر سۆڤیه‌ت.
ده‌توانین بڵێین که گرینگترینی ئه‌م ململانێیه یه‌که‌م دابه‌شکردنی ئاڵمان و دانانی دیواری بێرلین، دووهه‌م شه‌ڕی کوریا، سێهه‌م ترس و دڵه‌راوکێی قه‌ڵغانی موشه‌کیی و شه‌ڕی کوبا، چواره‌م داگیرکاری ئه‌فغانستان و شه‌ڕی ئه‌فغانستان که ببوونه هۆکار بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی دیکه له جیهاندا و به‌کارهێنانی چه‌کی ناو‌کی ببووه هۆی ترس و دڵه‌راوکێ له جیهاندا.
له سێپتامبری 1979 به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌فغانستان و له‌ماوه‌ی داگیرکاری سۆڤیه‌ت له ساڵه‌کانی 1970دا له ئه‌فغانستان کێشه‌کان ئاڵۆز بوو. له‌سه‌رده‌می میخاییل گۆرباچۆفدا له ساڵه‌کانی 1985 پێوه‌ندی نێوان زلهێزان به‌ره‌و باشیی چوو.
له ساڵی 1980 له پشتیوانی تازه پێگه‌یشتوی سۆڤیه‌ت کاردانه‌وه‌ی وای لێکه‌وته‌وه که زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا یاریه‌کانی ئۆلۆمپیکیان ته‌حریم کرد و داگیرکاریی ئه‌فغانستان کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌باتکارانی موجاهید دانا و رووبه‌رووی سۆڤیه‌ت بوونه‌وه. هه‌ڵبه‌ت به‌پشتیوانیی ئه‌مریکا وه‌کو پشتێنده‌ی سه‌وز که نزیک به 300 ملیاردی سه‌رمایه‌گوزاریی بۆ کرد، به‌هه‌موو که‌ره‌سته‌ی نیزامی و مادیه‌وه.
له‌ساڵی 1979 لایه‌کی دیکه‌وه به دامه‌زراندنی قه‌ڵغانی موشه‌کی( ئس ئس 20 ) له هۆله‌ند و دانانی 500 موشه‌کی کروز له ئاڵمانی رۆژئاوا کاردانه‌وی له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری به‌دواوه‌بوو به‌ڵام دانوستانه‌کان بێ‌ئاکام مانه‌وه.
ته‌نانه‌ت به‌شێک له لیبراله‌کانی کۆماریخواز له سه‌رده‌می نیکسۆن و جیمی کارتێر که له‌به‌رامبه‌ر روسیه‌دا هه‌ڵوێستیان گرت و پشتیوانی سیناتۆری شه‌ڕخوازیی به‌ناوی (هێنری ئیسکۆب جه‌کسون) ده‌کرد و زه‌ختیان له کارتر ده‌کرد له به‌رامبه‌ر به سۆڤیه‌ت هه‌ڵوێست بگرێت.
له کۆتایی شه‌ڕی سارد له سه‌رده‌می گۆرباچۆف له‌ساڵی 1985 و ده‌توانین بڵێین سه‌ره‌تای داڕمانی سیاسه‌تی کۆمونیزم هه‌تاساڵی 1991 به یه‌کجاری بوو.
له روداوه گرینگه‌کانی دوای شه‌ڕی سارد ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند شت بکه‌ین 1 ،کاردانه‌وی روداوی چرنوبل له ساڵی 1986 سۆڤیه‌ت 2 ، دارمانی دیواری برلین ساڵی 1989 له ئالمان 3 ، به‌کار هینانی سیاسه‌تی گڵاسنوست وپرسترویکا 4 ، نارزایه‌تی گشتی هیرشی سۆڤیه‌ت بو ئه‌فغانستان 5 ، هه‌زینه ئابوری روداوی چرنوبل له سۆڤیه‌ت
له ساڵی 1985 له ده‌وری دوهه‌می سه‌روکوماری ئه‌مریکا رونالد ریگان له ژنیوو ساڵی 1986 له گه‌ل گورباچوف دانیشتن کرا و بو به‌هوی سه‌رسورمانی گشتی
ده‌توانین بلین که هه‌زینه‌ی ته‌سلیحاتی شه‌ڕ له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد له لایه‌ک و په‌ره‌سه‌ندنی داخوازیی کومه‌ڵێک هاریکاریی ده‌ره‌کی و نیزامی له لایه‌ن هاوپه‌یمانانی سوسیالیسته‌کان له‌لایه‌ک و هه‌وڵدانی باری ئابووری گوشاری خستبووه سه‌ر گۆرباچؤف و پێگه‌ی به‌ره‌و لاوازیی بردبوو.
له‌ساڵی 1989 وڵاته کومونیسته‌کان یه‌ک له‌دوای یه‌ک رووخان و گۆڕانکاریی بنه‌ره‌تیی له وڵاتانی بولغارستان، مه‌جارستان و لهستان و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌ده‌ستهێنا. رێپێوانی جه‌ماوه‌ریی له ئاڵمانی رۆژئاوا و چیکۆسلۆڤاکی بوو به‌هۆی رووخانی کومونیسته‌کان و راپه‌رینی جه‌ماوه‌ریی بوو به‌هۆکاری ده‌سه‌ڵاتی رۆمانی و له هه‌مان ساڵدا دیواری بێرلین روخێندرا و چائوشیسکو له هه‌مان ساڵ ئیعدام کرا، واته له 25 دیسامبری 1989.
رووخانی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت بوو به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی وڵاتان و بوو به هۆکاری ئه‌وه‌ی که رێژه‌ی په‌نابه‌ران به‌ره‌و وڵاتانی رۆژئاوا زۆر زیاد بکات.
لێره‌دا ده‌مانه‌وێت لهرونگهی ململانێی چه‌ک و چۆڵ له نێوان ئه‌مریکا و سۆڤیه‌ت بڕێک زیاتر وردبینه‌وه که کاره‌ساته‌کانی شه‌ڕی سارد چ کاردانه‌ویه‌کی هه‌بووه له ئاست دونیا و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا. هه‌ر چه‌ند که کومونیزم له به‌رامبه‌ر فاشیزم خۆی له‌به‌ره‌ی موته‌فقین و ئیمپریالیزم و لیبرالیزمدا یه‌کیان گرتبوو به‌ڵام له‌پاش کوتاییهاتنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌سه‌ڵات که‌وتنه به‌ری به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک و له پێناو مه‌سله‌حه‌تی سیاسی له ململانێ دابوون. نمونه‌ی هه‌ره به‌رچاو له ساڵی 1945 کاتێ که روسیه ته‌واویه‌تی خاکی ئازه‌ربایجانی ئێرانی داگیر کرد نه‌یده‌ویست بڕواته‌ده‌رێ. هه‌روه‌ها ناکۆکی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاڵمانی شکست خوارد‌و و شه‌ڕی ناوخۆیی یۆنان و گوشاری سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر یونان و کێشه‌ی ته‌نگه‌ی داردانێل و بسفور ئه‌م خاڵانه بوون به‌هۆی هه‌رچی زیاتری ناکۆکی له نێوان ئه‌مریکا و وڵاتانی رۆژئاوا له به‌ره‌یه‌ک و سۆڤیه‌ت و وڵاتانی کومونیزم له‌لایه‌ک که ته‌نانه‌ت کار به جێگایه‌ک گه‌یشت که هه‌تا نزیکبوونه‌وه له به‌کارهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی له کوبا. کاتێ که سۆڤیه‌ت به سه‌رکردایه‌تی ئیستالین خاکی ئازه‌ربایجانی داگیرکرد، شای ئێران له رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان سکالای دژی سۆڤیه‌ت کرد که ده‌توانین بڵێین یه‌که‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا له به‌رامبه‌ر سۆڤیه‌ت بوو و به لێهاتویی قه‌وامولسه‌لته‌نه و پشتیوانی ترومه‌ن سۆڤیه‌ت مه‌جبور به پاشه‌کشێ بوو له ئێران. هه‌ڵبه‌ت ده‌توانین بڵێین هۆی سه‌ره‌کیی ئه‌م گوشارانه‌ی ئه‌مریکا و وڵاتانی روژئاوا له‌سه‌ر کۆماری تازه راگه‌یاندراوی کۆماری کوردستان بوو وه‌کو ساتوسه‌ودایه‌ک. له ساڵی 1957 خۆرشچۆف رایگه‌یاند که سۆڤیه‌ت توانیویه‌تی ده‌ستی به موشه‌ک گه‌لێک رابگا که هه‌ڵگری کڵاوکی ئه‌تۆمیه و هه‌زاران کیلومتر مه‌ودا ده‌پێوێ.
له ئوکتۆبری هه‌مان ساڵ سۆڤیه‌ت رایگه‌یاند که مانگی ده‌ستکردی له بۆشایی ئاسمان دامه‌زراندووه به ناوی (ئاسپوت نیک) و ئه‌مریکای تووشی سه‌رسوڕمان کرد. له به‌رامبه‌ر کاردانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت ئه‌مریکا قه‌ڵغانی موشه‌کی به ناوی (تورو ژوپیتر) له وڵاتانی ئیتالیا، تورکیه، ئینگلستان له‌سه‌ر پیشنیاری ژینراڵ نورستاد به ناوی ( mc 70 م س 70 ) دامه‌زراند.
له ساڵی 1962 گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئه‌تۆمی له کوبا هاته‌ئاراوه. هه‌ر له‌م روانگه‌وه ده‌توانین بڵێین دونیای هه‌ژاند. له مانگی ئوکتوبر ئه‌و ساڵه‌دا فڕۆکه‌ی ( یوو 2 ) ئه‌مریکا رایگه‌یاند که له‌ناو وڵاتی کوبا سه‌کۆی موشه‌کی ئه‌تۆمیی دوورهاوێژ دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها جان ئیف کێنێدی خه‌به‌ری پێگه‌یشت که که‌شتیه‌کانی هه‌ڵگری موشه‌ک و بۆمبهاوێژی ئالیوشین به‌روو کوبا له‌ڕێدان. ئه‌مه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کێنێدی هۆشداریی توندیدا به سۆڤیه‌ت که له بڕیاری خۆیان پاشگه‌ست ببنه‌وه له ناردنی چه‌کی ئه‌تۆمی بۆ کوبا. ئه‌م هه‌ڵوێسته تونده‌ی ئه‌مریکا بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که سۆڤیه‌ت له ناردنی موشه‌ک و بۆمبهاوێژ پاشه‌کشێ بکات. دوای مانۆرێک له 28 مانگی ئوکتوبردا خۆرشچف په‌یامی نارد بۆ که‌شتیه‌کان پاشه‌کشێ بکه‌ن و ئاراسته‌ی خۆیان بگۆڕن. به‌م شێوه‌یه ده‌توانین بڵێین که مه‌زنترین قه‌یرانی شه‌ڕ دامرکایه‌وه.
له ساڵی 1963 به‌ڵێننامه‌ی نێوان مسکۆ و واشینگتۆن له گه‌ڵ ئینگلستان له سۆڤیه‌ت به ناوی به‌ڵێننامه‌ی مسکۆ ئیمزاکرا. له‌پاشان به به‌شداریی 99 وڵات ئه‌م بهڵێنامهیهیان واژۆکرد که تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر زه‌وی یان ده‌ریا یان له بۆشایی ئاسمان قه‌ده‌غه کرا.
له ساڵی 1966 لیندون جانسۆن پیشنیاری به سۆڤیه‌ت کرد دانوستاندن بکرێت له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وی رکه‌به‌ریی چه‌کوچۆڵی نیزامی و ئه‌تۆمی و چه‌کی ئیستراتیژیک. سۆڤیه‌ت ئه‌م بڕیاره‌ی په‌سه‌ند کرد. له ساڵی 1969 نیکسۆن و کیسینجه‌ر که‌وتنه دانوستاندن له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت، له ئاکامدا له ساڵی 1972 له مانگی مه‌ی له مسکۆ واژۆ کرا. به‌گشتی که به به‌ڵێنامه‌ی ساڵتیی یه‌ک ناوبرا که به‌م شێوه‌یه کۆتایی پێهات و بڕیاردرا ئه‌مریکا به گشتی 1054 موشه‌کی بالستیک قارهیی و 710 موشه‌کی بالستیکی ژێرده‌ریایی و 44 دانه که‌شتیی ژێرده‌ریایی کۆ بکاته‌وه به‌ڵام له هه‌مانکاتدا سۆڤیه‌ت بڕیاریدا که 1618 موشه‌کی بالستیکی قارهیی و 950 موشه‌کی ژێر ده‌ریایی و 44 دانه که‌شتیی ژێرده‌ریایی کۆبکاته‌وه. هه‌روه‌کو دیاره ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه به قازانجی سۆڤیه‌ت نه‌بوو به‌هۆی ئه‌ویکه له‌وکاته ئه‌مریکا خاوه‌نی موشه‌کی هه‌ڵگری چه‌ند کلاوکی ئه‌تومی کۆنترۆلدار بوو به ناوی (میرو mirv). یه‌کێک له خاڵه‌کانی ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه ئه‌وه بوو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی موشه‌کی دژهبالستیک له‌نێوان برژێنف و نیکسۆن. وا بریاردرا که له دو پایه‌گه‌ی موشه‌کهاوێژ خاوه‌نی 100 موشه‌کی دژه بالستیک بن.
له‌دوای ئه‌م قه‌یرانه به‌شه‌ڕی ساردی 2 ناسراوه، ئه‌ویش بڕیاری ساڵتی 2 هه‌تا شه‌ڕی ئاسمانی که به شه‌ڕی بۆشایی ئاسمان و شه‌ڕی ئه‌ستێره‌کان ناسراوه.
له ساڵی 1973 ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت موشه‌کی خاوه‌ن چه‌ند کڵاوکی به‌سه‌رکه‌وتوویی تاقی کرده‌وه و بو چرکه‌ساتێ له به‌رهه‌مهێنانی چه‌کوچۆڵ خۆی نه‌وه‌ستاند. سه‌ره‌تا موشه‌کی ss19 و پاشان له ساڵی 1977دا موشه‌کیss20 به سه‌رکه‌وتوویی تاقی کرده‌وه. ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی سۆڤیه‌ت له به‌رامبه‌ر وڵاتانی روژئاواییدا خۆی فه‌ڕز کرد وه‌کو ئیمتیاز. له ئانیکاتدا ململانێ و کێبه‌رکێ له‌نێوان ئه‌مریکا و سۆڤیه‌ت رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له په‌ره‌سه‌ندندا بوو.
له ساڵی 1978 دا سایروس ونس چوو بۆ مسکۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت بۆ راگرتنی کێبه‌رکێی چه‌کی موشه‌کی. ئه‌گه‌ر ئه‌وان واته سۆڤیه‌ت قبوڵی بکات ئه‌وه ئه‌مریکاش به‌ڵێن ده‌دات که پرۆژه‌ی فڕۆکه‌ی پیشکه‌وتوویb1 رابگرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌مان ساڵ جیمی کارتێر به‌ڵێنی به بێرژنێف دا ئه‌گه‌ر سۆڤیه‌ت له‌دروستکردنی فروکه‌ی bach fire ده‌ست هه‌ڵگرێت، ئه‌مریکاش بڕیار ده‌دات ده‌ستهه‌ڵگری له بۆمبی نۆترۆنی و بێرژنێف به‌شێوه‌ی کاتیی ئه‌م بڕیاره‌ی په‌سه‌ند کرد.
له‌ئاکامدا ئه‌م بڕیاره بوو به‌هۆی قبوڵکردنی هه‌ردولا و له‌ژێر ناوی بڕیارنامه‌ی ساڵتی 2 له مانگی ژوه‌نی ساڵی1979دا واژۆ کرا. جێی ئاماژه‌یه له‌ساڵی 1974 مانگی نوامبر پێش وتووێژی کارتێر و بێرژنێف رێگای کراوه هه‌بوو له ویلایه‌تی ویستک له نێوان بێرژنێف و جرالدفور.
له ساڵی 1979 بڕیارنامه‌ی ساڵتی 2 له‌سه‌ر 19 خاڵ پێکهات. به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به چه‌کی بالستیک و تیکنۆلۆژی که‌ئه‌م بڕیارنامه‌یه هه‌تا ساڵی 1985 ئیعتیباری هه‌بوو. به‌ڵام له ئانیکات چاودێران به‌گومانه‌وه چاویان له‌م رێکه‌وتنه ده‌کرد. هێشتا ترسی شه‌ڕی ئه‌تۆمیان هه‌بوو و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی ساڵتی 2 یان ده‌کرد.
له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا جیاوازیی هه‌بوو له‌گه‌ڵ بڕیارنامه‌ی ساڵتی 1. له بڕیارنامه‌ی ساڵتی 2 هه‌ردوو لایه‌ن وه‌کو یه‌ک سه‌باره‌ت به موشه‌که ئیستراتیژیهکان رێککه‌وتن. له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا هه‌ردوولا بڕیاریاندا که 2250 دانه موشه‌ک کۆبکه‌نه‌وه که 1300 له‌وانه موشه‌کی خاوه‌ن چه‌ند کڵاوکی ئه‌تومی و باقی موشه‌که‌کان موشه‌کی زه‌وی بۆ زه‌وی بوون. هه‌رچه‌ند ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ی ساڵتی 2 له لایه‌ن سینای ئه‌مریکا په‌سه‌ند نه‌کرا، کارتێر وه‌کو لایه‌نگر و چالاکوانی مافی مرۆڤ بو ئه‌وه‌ی سینای ئه‌مریکا رازیی بکات و به‌جۆرێک نیشانی بدا که له به‌رامبه‌ر سۆڤیه‌تدا پاشه‌کشێی نه‌کردووه، بڕیاریدا موشه‌کی زۆر پێشکه‌وتوویmx دروست بکه‌ن که ئه‌م بڕیاره سینای ئه‌مریکای رازی نه‌کرد سه‌باره‌ت به بڕیاری ساڵتی 2 ، بگره ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌تیشی تووڕه کرد و بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که سۆڤیه‌ت کاردانه‌وه نیشان بدات و بڕیاری ده‌ستپێکردنی ( back fire) و موشه‌کی پێشکه‌وتووی (ss20) زیاتر په‌ره‌پێبدات و ئه‌مریکاش له‌به‌رامبه‌ر سۆڤیه‌تدا ده‌ستی کرد به دامه‌زراندنی قه‌ڵغانی موشه‌کیی پڕشه‌نگی 2 له‌ناو ئوروپادا. به‌م شێوه‌یه ده‌بینین که شه‌ڕی ساردی 2 به‌خێرایی په‌ره‌ی سه‌ند هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ره‌یگان هاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بۆ به‌رگریی ئیستراتیژیکی داوای له سۆڤیه‌ت کرد له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتن و لابردنی موشه‌کیss20 ئه‌مریکاش موشه‌که‌کانی خۆی له ئوروپادا کۆبکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م رێکه‌وتنه‌ی ئه‌مریکا و سۆڤیه‌ت به‌ئاکام نه‌گه‌یشت. ئه‌وه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا پرشنگی 2 به‌خیرایی 1800 کیلومتر و موشه‌کی کروز به‌خێرای 2500 کیلومتر له وڵاتانی ئاڵمان، بلژیک و هولند، دامه‌زرێنێت.
هه‌رچه‌ند سۆڤیه‌ت نه‌یده‌توانی به موشه‌کیss20 ئه‌مریکا بپێکێت که 5000 کیلومتر دوور بوو به‌ڵام ئه‌مریکا له‌ناو خاکی ئوروپاوه ده‌یتوانی ته‌واوی وڵاتی سۆڤیه‌ت بخاته مه‌ترسیه‌وه.
له ساڵی 1983 ره‌یگان به زانا و پسپۆڕ و شاره‌زایانی ئه‌مریکای راگه‌یاند بۆ به‌رگریی له دژه‌موشه‌کی بالستیکی سۆڤیه‌ت ده‌بێ ده‌ستبه‌کار بن که ئه‌م بڕیاره به به‌رگریی ئیستراتیژیک و شه‌ڕی بۆشایی ئاسمان و شه‌ڕی ئه‌ستێره‌کان ناوی ده‌رکرد. ئه‌مه له شۆڕشێک ده‌چوو له سه‌نعه‌تی دژهموشهکدا. ئه‌م بڕیاره نه‌ک هه‌ر ترسی خسته ناو دڵی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت به‌ڵکو وڵاتانی ئوروپاش سه‌رسام بوون که ئه‌م پڕۆژه‌یه، پڕۆژه‌ی دژه‌موشه‌کی بالستیک به تیشکی له‌یزێر بوو. کاردانه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره وای کرد که ریالیستهکانی راوێژکاری ره‌یگان له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه شیرازه‌ی ناکۆکیه‌کان به‌شێوه‌ک بێنه به‌رچاو که رێگا خۆش بکه‌ن بۆ دانوستاندنی ئه‌مریکا و سۆڤیه‌ت و بوو به‌هۆی 4 جار چاوپێکه‌وتن له‌نێوان ره‌یگان و گۆرباچۆف. له‌ساڵه‌کانی 1985 هه‌تا ساڵی 1988 بڕێک سه‌رده‌می ئاڵۆزییه‌کان که‌م بوونه‌وه. به‌ره‌به‌ره ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریی سۆڤیه‌ت به‌ره‌و لاوازیی چوو. ئه‌م دانیشتنانه له نێوان ره‌یگان و گۆرباچۆف ساڵی 1985 له ژنێڤ، ساڵی 1986 له ریکیاویک، ساڵی 1987 له واشینگتون، ساڵی 1988 له مسکۆ که بڕیاری داماڵینی چه‌کی موشه‌کی و ئیستراتیژیک بڕیاری واژۆکردن بده‌ن و بوو به هۆکاری ده‌رکی ئه‌م دانیشتنه و ساڵی 1988 گه‌یشته راده‌یه‌ک که لهسهرقهراردادی ئیستارد، قراردادی بنچینه‌یی دابڕێژن و له ئاکامدا بڕیاری سه‌ره‌کیی درا. هه‌ر کام له وڵاتانی ئه‌مریکا و سۆڤیه‌ت 50% له کۆی گشتیی چه‌کی کۆکوژیی موشه‌کی بالستیک و موشه‌کی کروز و موشه‌کی هه‌ڵگری چه‌ند کلاوکی دورهاوێژ کۆ بکه‌نه‌وه. ئه‌مجاره دونیا بڕێک بووژانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
هاوکات له سه‌ر ئه‌م رێککه‌وتنه و په‌یمانی ئاشتی بڕیاردرا له‌وڵاتی ئۆکراین که ده‌قی ئه‌م رێککه‌وتنه له ساڵی1984 بڕیاری له‌سه‌ر درابوو که به‌بریار نامه‌ی مسکۆ نووسراوه و به واژۆکردنی کلینتون و کراوچوک گه‌یشتبوو بڕیاردرا 176 دانه موشه‌کی قاره په‌یما و 1500 موشه‌کی خاوه‌ن کڵاوکی ئه‌تۆمی بنێردرێته‌وه بۆ سۆڤیه‌ت له ناویان ببه‌ن.
* شه‌ڕی ساردی 3
له سێ مانگی پاش هێرشکردن بۆ 2 تاوه‌ری سه‌نعه‌تی بازرگانی سه رلێشێواویی ئه‌مریکا له بار‌و دوخه‌که.
له 13 سپتامبر 2001 سه‌رۆک کۆمار جۆرج ده‌بلیو بوش رایگه‌یاند که ئه‌مریکا له بڕیارنامه‌ی که‌مکردنه‌وی دژه‌موشه‌کی بالستیک له ساڵی 1972 که واژۆ کرابوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی روسیه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و رایگه‌یاند که پێویسته ئێمه سیستمی موشه‌کی به‌رگریی پهرهپێبدهینهوه. سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا داوای له کۆنگره کرد تا خه‌رجێکی به‌رچاو ته‌رخان بکه‌ن بۆ ئه‌م گرفته ئیستراتیژیانهی که هاتۆته‌ئاراوه، هه‌ڵبه‌ت به‌شێک له زانایان و چاودێران له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که پلانی بوش هه‌مان رێچکه‌ی سه‌رده‌می ره‌یگان ده‌گرێته‌به‌ر و به‌رده‌وامی شه‌ڕی بۆشایی ئاسمان واته شه‌ڕی ئه‌ستێره‌کان ده‌بێته قه‌ڵغانی به‌رگریی موشه‌کی و به‌رگریی.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره سه‌رۆککۆمار بوش که 40 دانه موشه‌کی راهیاب دژه موشه‌کی بالستیک له ئالاسکا، 4 دانه موشه‌کی دژه بالستیک له کالیفۆرنیا و هه‌روه‌ها 10 موشه‌کی دژه بالستیک له له‌هستان و کۆماری چیک له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتوترین راداری ماهواره‌یی پێشکه‌وتو دامه‌زرێنێت.
ده‌توانین بڵێین دامه‌زراندنی قه‌ڵغانی موشه‌کی و رهدیاب له وڵاتانێک که له‌پێشدا وه‌کو حه‌وشه خه‌ڵوه‌تی سۆڤیه‌ت ده‌هاتنه حیساب به‌گشتی سۆڤیه‌تی تووڕه کردبوو و له ئاکامدا روسیه هه‌ستا به‌تاقی کردنه‌وی موشه‌کی (lcbm) له کۆتایی ساڵی 2005 و پوتین پێش کۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گروپی هه‌شت رایگه‌یاند که له توانایدایه به‌م موشه‌کانه وڵاتانی ئوروپایی بپێکێت.
هه‌ڵبه‌ت بڕیاره ئه‌م موشه‌کانه له ساڵی 2011 هه‌تا ساڵی 2013 له‌ناو وڵاتانی( ئوروپای شه‌قی) و ئوروپای باشور دامه‌زرێنێت و ئه‌مریکا ئه‌م هه‌ڕه‌شه موشه‌کیه‌ی له وڵاتانی وه‌کو کۆریای باکور و ئێران سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانی واته ئوروپا و ئیسرائیل و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ناوچه‌ی که‌نداو هێزی نیزامی ئه‌مریکا و ئوروپاییه‌کان به‌مه‌به‌ستی جێگیربوونی خۆی ده‌زانێت و تووڕه‌یی سۆڤیه‌ت له‌م باره‌یه‌وه به نه‌گونجاو ده‌بینێت سه‌باره‌ت به هه‌بونی 10 پایه‌گای دامه‌زراوه‌ی موشه‌کی راداری له وڵاتی له‌هستان که ته‌نیا وه‌کو هێزی به‌رگریی ماوه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر موشه‌که پێشکه‌وتووه‌کانی سۆڤیه‌ت.
ئه‌مریکاییه‌کان هاتونه‌ته سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه که ئێران هه‌تا ساڵی 2010 توانیویه‌تی چه‌ند موشه‌کێک به‌رهه‌م بهێنێت که ده‌توانێ باکوری ئه‌فریقا و باشوری ئاسیا و به‌شێک له وڵاتانی باشووری ئوروپا بخاته مه‌ترسیه‌وه. ته‌نانه‌ت هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕ که تا ساڵی 2015 ئێران ئاستی چه‌کی موشه‌کی و نیزامیی ده‌گاته راده‌یه‌ک که بتوانێت ئه‌مریکاش بپێکێت. له‌سه‌ر ئه‌م دامه‌زراندنی قه‌ڵغانی موشه‌کی راداری له‌ناو وڵاتانی رۆژئاوا پاساوێکه بو سۆڤیه‌ت به مه‌به‌ستی به‌رگریه نه به‌رامبه‌ر به سۆڤیه‌ت. هه‌ر له بواره‌دا ره‌خنه ده‌گیرێت له ئه‌مریکایه‌کان و به بههانههینانهوهیهک چاوی لێده‌که‌ن. ده‌ڵێن ئه‌م بیانوانه که ئه‌مریکایه‌کان دژی ئێران و کۆریای باکور ته‌نیا روکهشیکه بۆ داپۆشینی قه‌ڵغانی موشه‌کی به‌شێوه‌ی شاراوه و نهێنی سه‌باره‌ت به داهاتوو، ته‌نانه‌ت به‌شێک له شآره‌زایان ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی ئه‌مریکا به شێوه‌یه‌کی دیکه لێکده‌ده‌نه‌وه‌و له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که ئه‌مریکا مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی هه‌یه که ده‌یه‌وێت وڵاتی چین بخاته ناو ئه‌م گه‌مه‌ی کێبه‌رکێی چه‌کوچۆڵه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕێک بتوانێت پێشی ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئابووریی وڵاتی چین بگرێت. به بڕوای والرشتاین ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ئه‌مریکا به‌رده‌وامی پڕۆژه‌ی ئوروپای پێشووه که دونالد رامسفلد له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئوروپای باکوره بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و دامه‌زراندنی دیموکراسی له به‌رامبه‌ر ئوروپای رۆژئاوا، به‌ڵام به‌شێک له‌م بڕوایه‌دان له‌به‌رامبه‌ر یاخیگه‌ریی سۆڤیه‌ته که له رکه‌به‌ریی به‌رده‌وامدایه. به‌هه‌رحاڵ زۆرکه‌م له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که ئه‌مریکا پاساوی بۆ دێنێته‌وه که به‌رامبه‌ر به ئێران و کۆریای باکوور ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا هه‌رچی بێت ئاشکرا ده‌بێت، هه‌رچه‌ند له‌هه‌ر بوارێک‌دا خۆی لێده‌دات و ئامانجگه‌لێکی به‌دوادا هه‌یه.
هه‌رچه‌ند نکۆڵی لێناکرێ ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ تاکه هێزه له‌ئاست دونیا له هه‌موو بواره‌کانی رامیاری ئابوری و نیزامی و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی زلهێزی دونیایه که له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی خۆی به ئه‌رکدار ده‌بینێت.
به‌شێک له خاڵه شاراوه‌کانی که به‌شه‌ڕی نوێی ساردی 3 ده‌ناسرێت له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین. ئه‌م شه‌ڕه سارده له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌سپێکێکه به‌پشتیوانیی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا هاتۆته ئاراوه. هه‌ڵبه‌ت له‌دوای رووخانی سۆڤیه‌ت و هێرشکردنه سه‌ر ئه‌فغانستان و هێرشکردنه سه‌ر ئێراق و په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی زلهێزان له‌م ناوچه‌یه‌دا.
له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به سه‌رۆک وه‌زیران له لوکزامبورگ (فرانک اشتاینمایر) سه‌رنجدان به رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ناوچه‌یه‌کی ژیۆپۆلیتیکی وه‌کو رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌بێ زیاتر بایه‌خی پێ بدرێت.
هه‌رچه‌ند که رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له روانگه‌ی وڵاتانی ئوروپایی له چوارچێوه‌ی جوگرافیایه‌وه وه‌کو خاڵێکی کوێر دێته به‌رچاو. ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناڤین داوا له وڵاتانی ئوروپایی ده‌کات به چاوێکی پڕبایه‌خه‌وه بڕواننه رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، وزیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان ده‌ڵێت، کاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ئوروپایی سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ته‌نیا له‌به‌ر نه‌وت و گاز نیه، پێوه‌ندیه ئابووریه‌کان له بواری نه‌وت و گاز ته‌نیا یه‌کێک له چه‌ند ده‌سته‌واژه‌ن، ئێمه هه‌روه‌ها زۆر به په‌رۆشه‌وه نیگه‌رانی سه‌قامگیریی سیاسی، ئابووریی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینین. سه‌باره‌ت به وڵاتانی ئێران و ئه‌فغانستان (تورکیه و ئێراق و سوریا) که دراوسێی رۆژهه‌ڵاتی وڵاتانی ئوروپایین ده‌توانن جێگه‌ی مه‌ترسیی بن بۆ داهاتوو.
هه‌وڵدانی سیاسه‌تی سنووری ئانگلو، ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئوروپایهکی یه‌کپارچه و یه‌کگرتوو له‌ناو جه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین چالاکی به‌رچاو له‌خۆیان نیشان بده‌ن چونکه رۆژهه‌ڵاتی ناڤین سنوری ژیۆپۆلیتیک و خاوه‌ن جوگرافیا وئیستراتیژیکی تایبه‌ته. تورکیه و پاکستان خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌تن له‌ناو هاوپه‌یمانێتی ناتودا.
سه‌قامگیریی به‌رپرسی باڵای ناوندی ئه‌مریکا ده‌ریاسالار فالون له عیشقاباد دوای چاوپیکه‌وتنی له ئیسلام ئاباد خۆی نمونه و به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره له پاکستان له روانگه‌ی سنوری ئیستراتیژیکی ناوچه‌که و تورکیه که هاوسنوریان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌توانێت سنوری ئیستراتیژێکی ئانگلو بۆ ئه‌مریکایه، ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت ژنڕال زیائولحه‌ق به‌باشی لێی ئاگاداربوو.
موشه‌کی بالستیک له راستیدا ماشینێکه خاوه‌نی ئاڵوگۆڕی سیستمی وزه خاوه‌ن دۆزینه‌وه‌ی شوێن و پێگه‌ی تایبه‌ته و خاوه‌نی هه‌ڵگری سندوقی تایبه‌ت به که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌یه، له بنه‌ڕه‌تدا دژی ئامانجه‌کانی زه‌مینیی شوێنهدیاره تایبه‌تیه‌کان به‌کار ده‌هێندرێت. موشه‌کی بالستیک چه‌ندین جۆری جیاوازیی هه‌یه و دهستهچینه ده‌کرێن. جۆرێک موشه‌کی بالستیک هه‌یه که له‌ژێر ده‌ریاوه ده‌هاوێژرێن ئیستلاحیک هه‌یه بۆ موشه‌کی بالستیک به‌پێشڕه‌و ناوده‌بردرێت و پێناسه‌ی جۆری بڕه‌وی موشه‌کی بالستیک sblm . هه‌روه‌ها تا چ راده‌یه‌ک توانایی هه‌ڵگری باره و توانای رووخانی زیاتری ناوچه‌که‌ی هه‌بێت.
موشه‌کی بالستیک به‌و موشه‌کانه ده‌ڵێن که ده‌گاته بۆشایی ئاسمانه‌وه. ( که له‌م به‌شه‌یدا به ماتۆڕی تایبه‌ت به‌رز ده‌بێته‌وه) و پاشان له وزه‌ی مگناتیسی زه‌وی سود وه‌رده‌گرێت. هه‌ڵبه‌ت به‌سیستمی کونتروڵدار به‌ره‌و ئامانجه‌که‌ی ده‌ڕوات.
به‌شێک له‌موشه‌کی بالستیک هێنده به‌رز ده‌بنه‌وه که له جه‌وی زه‌وی تێده‌په‌ڕێت. پاشان به سیتمی ماتۆر و کۆنترۆڵدار ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و ئامانجی تایبه‌ت. موشه‌کی بالستیک به 5 به‌ش دابه‌ش ده‌بن:
1 ، موشه‌کی بالیستیکی شه‌ڕ که بڕه‌وی کورته له‌نێوان 1 کیلومتر هه‌تا 150 کیلومتر.
2 ، موشه‌کی بالستیکی بڕه‌وی که‌م که 150 کیلومتر هه‌تا 800 کیلومتر بڕه‌وی هه‌یه.
3 ، موشه‌کی بالستیکی مامناوه‌ندی که 800 کیلومتر هه‌تا 2400 کیلومتر بڕه‌وی هه‌یه.
4 ، موشه‌کی بالستیکی دورهاوێژ که 2400 کیلومتر هه‌تا 5500 کیلومتر بڕه‌وی هه‌یه.
5 ، موشه‌کی بالستیکی قارهپهیما که 5500 کیلومتر بو سه‌ره‌وه به سیستمی کونترۆڵداری پێشکه‌وتوو.
نوسینی: عومه‌ر عینایه‌تی
سه‌رچاوه: امپریالیسم در عرصه جهان.
نبرد ستارگان
ئیستعمار ن‌و
هه‌روه‌ها تۆڕی ئینتێرنێت و ویکی‌پدیا.