فه‌رزین حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه له سه‌ر تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێك بۆ رۆژنامه‌نووسانی رۆژهه‌لاَتی كوردستان هاتوه‌ته ئاراوه و زۆر كه‌سی به خۆوه ماندوو كردوه و هاوكات كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی له ده‌وری خۆی كۆكردوه‌ته‌وه و به قه‌ولی ( ژیوار ره‌سوڵی) چ به باش و چ به جاش قسه‌و باسی خۆیان كردوه. م‌ن نه‌متوانی هه‌موو كۆمێنته‌كان بخوێنمه‌وه، به‌لاَم تێگه‌یشتم كۆمه‌ڵێ گه‌نجی بوێری رۆژنامه‌نووس خه‌می گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ بواری رۆژنامه‌نووسی و ئاینده‌یه‌كی جوانتر بۆ سه‌لماندنی ده‌سه‌لاتێكیتر. ئه‌وه‌ی منی هاندا بۆ ده‌ربینی رای خۆم ئه‌وه بوو كه منیش وه‌ك رۆژنامه‌نووس و فۆتۆگرافه‌رێك قسه‌م هه‌یه بۆ وتن و ره‌نگه به‌ر له زۆر كه‌سانی تر له بیری وه‌ها رێكخراوێكدا بووبێتم، ئه‌وه‌ی كه م‌ن نه‌متوانی بیكه‌م ره‌نگه ته‌مبه‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می خۆم و هاوڕێیكانم بووبێت. ئێسته هه‌لومه‌رجێكی باشتر هاتوه‌ته پێشه‌وه و كه‌سانی باشتر و به ئه‌زموونتر هه‌ن ره‌نگه خه‌می ئه‌وان گه‌وه‌ره‌تر بن، ئیدی بۆ نه‌كرێت؟ له‌م قۆناغه‌دا و له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا به‌راستی پێویسته ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووسانی رۆهه‌لاَتی كوردستانیش خۆمان رێك بخه‌ین و ژوورێكمان هه‌بێت بۆ راڤه‌كردن و قه‌بوڵكردنی یه‌كتری. ئێمه ئه‌زموونی رۆژنامه‌نووسی باشوری كوردستان‌مان له به‌ر ده‌ستدایه و ره‌نگه زۆربه‌شمان كارمان تێدا كردووه. زۆر كه‌سی به ئه‌زموونی تریشمان هه‌یه كه كوردستانی رۆژهه‌لاَت داده‌نیشێت، پێویسته ئه‌وانیش شان به شانی ئه‌م گرووپه كار بكه‌ن و ته‌جروبه و راكانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌رٍِ. با ته‌نیا موڵك و مافی رۆژنامه‌نووسانی دووره ولاَت نه‌بیت (تاراوگه‌نشین). چه‌نده پێویسته ئه‌نجومه‌ن یان گرووپ یان رێكخراوه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هه‌بێت؟ له باشووری كوردستاندا زۆر ڕێگه هه‌ن كه ئیش و كاریان په‌یوه‌سته به هاندان و داكۆكی و رێكخستنی رۆژنامه‌نووسان. هه‌ر چه‌نده كه هیچكامیان نه‌یانتوانیوه ئه‌ركه‌كانی خۆیان به باشی به‌رنه‌سه‌ر به‌لاَم توانیویه‌تی كاری باشیش بكات.له رۆژهه‌لاَتی كوردستان به هۆی بارودۆخی سیاسیه‌وه رۆژنامه‌نووس نه‌یتوانیوه به راشكاوی و به ئازادانه رای خۆی ده‌ربڕێت و خه‌م و كێشه‌و گرفته‌كانی باس بكات.زۆر جار شاعیرێك یان نووسه‌رێك رۆڵی رۆژنامه‌نووسێكی گێراوه. به درێژایی مێژوو هه‌میشه شاعیران و نووسه‌ران له بری رۆژنامه‌نووس و رووناكبیر و نوخبه كاریان كرد‌و!
وه.
ئێسته ئیدی بواره‌كان جیاكراونه‌ته‌وه و شاعیران ئیتر خۆیان هه‌ڵناقورتێنن له كاری رۆژنامه‌نووساندا و نووسه‌رێك ئیدی كارتی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی له گیرفاندا نیه. ئیدی هه‌ر كه‌سه‌وه كاری خۆی ده‌كات.به‌لاَم ئه‌وانه‌ی كه له یه‌ك گرووپدا كار ده‌كه‌ن ره‌نگه له گه‌ل كۆمه‌ڵێك ره‌خنه و ته‌شه‌ر رووبه‌روو ببنه‌وه كه ئینسان به‌ره‌و كاری تر ببات.با ئه‌م گرووپه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كوردی هاوفكرتر و هاوڕاتر و هاوسه‌نگتر بن. با ژوورێك بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی راستیه‌كان و دڵێكی گه‌وره بۆ به‌رخۆدان و لێبوورده‌یی. م‌ن دڵنیام هه‌موومان ئاشقی خاك و نیشتمانی خۆمانین و ئه‌وانه‌ی كه بیروباوه‌ری جیاوازتره و جیدی‌تر و سوورتره،ره‌نگه له ئیمه به‌ئه‌مه‌گتر بێت. قه‌بووڵكردنی یه‌كتری و كاركردن بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژوویێكی نوێی رۆژنامه‌وانی دڵێكی گه‌وره‌ی ده‌وێت.ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی ئه‌م هه‌له ده‌بێته‌وه ره‌نگه سیاسه‌تبازه‌كان و دۆرًٍِاوه‌كانی سیاسه‌ت بن كه نه‌یانتوانیوه خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و به ناچاری خۆیان هه‌ڵواسیوه به‌بالاَی رۆژنامه‌وانیدا. یان ئه‌و به‌خیل و دووڕوانه‌ی چاویان به گه‌شه‌كردن و تواناكانی یه‌كترییان نیه. با ناوی منی رۆژنامه‌نووسی تێدا نه‌بێت كه 20 ساڵه كار ده‌كه‌م و ناوی هاوڕێ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌می تێدا بێت كه 5 ساڵه كار ده‌كات.( م‌ن وه‌ك نموونه). گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و باشتره تا م‌ن، ئه‌و به تواناتره تا م‌ن. گرنگ ئه‌وه‌یه كه م‌ن بتوانم له گه‌ڵ ئه‌و كار بكه‌م.به رای م‌ن با كاری رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و شاعیر له یه‌كتر جیاواز بن. با ئه‌و گرووپه ته‌نیا هی رۆژنامه‌نووسان بێت نه كه‌سانی تر.با هه‌ستیان پاك بێت و خه‌می زیاتریان هه‌بێت. با شاعیر شاعیر بێت و رۆژنامه‌نووس رۆژنامه‌نووس. با گرووپێكی پرۆفیشناڵ بێت، نه زۆر بێت و بۆر بێت. شی كردنه‌وه‌ی بواره‌كانی رۆژنامه‌نووسی بۆ خه‌ڵكی نارۆژنامه‌نووسه،ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسه به دڵنیاییه‌وه ئه‌ركه‌كانی میدیا ده‌زانێ. دیاره كه‌سانێك هه‌ن رۆژنامه‌نووس نین و ده‌یانه‌وه‌ێـت ده‌ست بخه‌نه نێو ئه‌م بابه‌ته‌وه،تكایه رێگه نه‌ده‌ن و گوێرایه‌ڵی برٍِێ كه‌س نه‌بن.م‌ن لێره‌وه ده‌ستی هه‌موو ئه‌و هاورَێیانه ماچ ده‌كه‌م و هیوادارم به‌رده‌وام بن و ماندوونه‌ناسانه تا سه‌ركه‌وتن برۆن. منیش له ئێسته‌وه وه‌ك بچوكترین ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه ئاماده‌یی خۆم نیشان ده‌ده‌م بۆ هه‌ر كارێك به م‌ن بكرێت.
هاوكارتان : فه‌رزین حه‌سه‌ن