فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شۆڕش گوڵکار
 ئێران وتوركیه‌ كه‌ دوو وڵاتی جیرانی یه‌كن و پێوه‌ندیه‌كی دوور و درێژ و پڕ له‌ هه‌وراز و نشێویان پێكه‌وه‌ بووه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا رێژیمی ئێران هه‌وڵیدا كه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵووێركردنی شتوومه‌ك پێوه‌ندیه‌كه‌ چڕتركاته‌وه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ كه‌ڵكی باش له‌م ده‌رگایه‌ی ئه‌ورووپا له‌ هه‌موو بۆاره‌كاندا ببینێ به‌م شێوه‌یه‌ تۆزێ له‌ كاریگه‌ریه‌كانی گه‌مارۆه‌كانی سه‌ر خۆی كه‌م كاته‌وه‌ به‌ڵام به‌ ده‌ست پێكی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ سووریه‌ و هه‌ڵوێستگرتنه‌كانی رێژیمی ئێران و توركیه‌ له‌مه‌ڕ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی سووریه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی ئستراتێژی ئێرانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها جیرانێكی گرینگی توركیه‌شه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی رێژیمی ئێران ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌ پیلانی بیانیه‌كانه‌ به‌ڵام توركیه‌ هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوایدا رێژیمی ئه‌سه‌دی به‌ قه‌ڵاچۆكه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی تاوانباركرد.
به‌ڵام توركیه‌ پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌و هه‌ڵوێسته‌شه‌وه‌ رانه‌وه‌ستاو به‌ڵكوو رایگه‌یاند كه‌ خه‌رێكه‌ شه‌ڕێكی تایفی و ئایینی و ره‌گه‌زی له‌ سووریه‌ دێته‌ ئاراوه‌ بۆیه‌ توركیه‌ ده‌بێ رۆڵی رێبه‌ری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ ببینێ.
له‌و لاشه‌وه‌ رێژیمی ئێرانیش به‌ ناردنی پاره‌و تفاق و ته‌نانه‌ت هێز ته‌واوی هه‌وڵی خۆی وه‌گه‌ڕ خستووه‌ كه‌ ئه‌م هاوپه‌یمانه‌ ئستراتێژیكه‌ی واته‌ سووریه‌ نه‌ڕووخێ. بۆیه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا تاكوو ئێستا چه‌ندین جار ده‌وڵه‌تی توركیه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین لۆری و فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری ئێرانی گرتووه‌ كه‌ هه‌ڵگری چه‌كووچۆڵ بوون بۆ سووریه‌.چوونكه‌ توركیه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی رێژیمی ئێران كه‌ سووریه‌ به‌ هاوپه‌یمانی ئستراتێژی خۆی ده‌زانێ،توركیه‌ گه‌مارۆی ئابووری و عه‌سكه‌ری توندتری دژی رێژیمی ئه‌سه‌د به‌كاردێنێ.
بۆیه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ توركیه‌ و ئێران له‌یه‌ك دوورتر كه‌ونه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت به‌رده‌وامی ئه‌م باروودۆخه‌ ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاران و ئانكارای لێده‌كه‌وێته‌وه‌. چوونكه‌ رێژیمی ئێران هه‌میشه‌ ویستوویه‌ كه‌ شه‌ڕی خۆی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیدا بكات له‌گه‌ڵ رۆژئاوا كه‌ یه‌كێ له‌و جه‌بهانه‌ سووریه‌یه‌ به‌لام به‌ رووخانی رێژیمی سووریه‌ ئێران ده‌بێ یه‌ك هه‌نگاو پاشه‌كشه‌ بكات و به‌م جۆره‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌رۆكی خۆی ده‌گرێ.
چوونكه‌ به‌رده‌وامی كوشتار و قه‌ڵاچۆكردنی خه‌ڵك له‌ لایه‌ن رێژیمی سووریه‌وه‌ واده‌كات كه‌ وڵاتانی رۆژئاوایی ئه‌گه‌ری هێرشی عه‌سكه‌ریش له‌به‌رچاو بگرن كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وڵاتانی رۆژئاوای به‌ حوكمی ژێۆپۆلیتیكی توركیه‌ پێان خۆشه‌ كه‌ هه‌رجۆره‌ هێرشێكی عه‌سكه‌ری دژی سووریه‌ له‌ لایه‌ن توركیه‌وه‌ سازماندهی بكرێ كه‌ ئه‌مه‌ش واتای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و توركیه‌یه‌.
هه‌رچه‌ند جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و توركیه‌ به‌س هه‌ڵوێستگرتنی ئه‌م دوو وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ باروودۆخی سووریه‌ نیه‌ به‌ڵكوو توركیه‌ به‌ ته‌واوی هێز و توانای خۆیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران خه‌رێكی ركه‌به‌رایه‌تیه‌ كه‌ له‌ نه‌بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكی بۆشای ئه‌منیی عراق پڕبكاته‌وه‌، كه‌له‌م وڵاته‌ش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران و توركیه‌ زۆر زۆر له‌یه‌ك جیاوازه‌.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو جیران واته‌ توركیه‌ و ئێران خۆازیاری په‌ره‌گرتن و داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و هێژمۆنی زۆرتری خۆیانن به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ چوونكه‌ توركیه‌ به‌رده‌وام پاش به‌هار عه‌ره‌بی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ خۆی به‌ ئۆلگوویه‌كی باش و سیكوولار بۆ رێژیمه‌ تازه‌ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه‌كان نیشان بدات كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ رێژیمی ئێران چوونكه‌ له‌گه‌ڵ مۆدێلی شیعی قه‌تیسكراوئینقیلابی ئێران كه‌ ئامانجی دژایه‌تی رۆژئاوا و ده‌ستێوه‌ردانه‌ له‌ كاروباری نێوخۆی وڵاتانی دیكه‌ ناێته‌وه‌.
جیا له‌مانه‌ رێژیمی ئێران زۆر زۆر نیگه‌ران بوو له‌ دانانی قه‌ڵغانی مووشه‌كی ناتۆ له‌ توركیه‌ بۆیه‌ خامنه‌یی رێبه‌ری رێژیمی ئێران ئه‌و كاره‌ی توركیه‌ی به‌ فه‌رمی ئیدانه‌ی كرد و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی عه‌سكه‌ری ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌گه‌لێكی توندیان له‌م باره‌وه‌ له‌ توركیه‌ كرد و به‌ هه‌ڵه‌ی ئستراتێژی توركیه‌یان ناوبرد و هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند كه‌ له‌كاتی خۆیدا وڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌.
هه‌ر بۆیه‌ له‌م رۆژانه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین تیمی تیرۆری سپای قودسی رێژیمی ئێران ره‌وانه‌ی توركیه‌ كراون تاكوو له‌ وڵاته‌ كاری تیرۆریستی بكه‌ن به‌تایبه‌ت بۆسه‌ر باڵویزخانه‌ بیانیه‌كان له‌و وڵاته‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ پسانی پێوه‌ندیه‌كان و ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ نێزیكتر ده‌كات.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان