جەماڵ عەڵیاڵی
له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابووردوودا چه‌ند هه‌واڵێک له ڕه‌وتی ڕووداوگه‌لێک گوزاره ده‌ده‌ن که سرنج ڕاکێشه‌ره. ئه‌و ڕووداوانه‌ی که ئێستا خه‌ریکن دێنه ئاراوه به هۆی خێرایی زۆره‌وه وه‌ک ئه‌و ده‌هۆڵ کوتانه دێنه به‌ر چاو که پاش تێپهربوونینان ده‌نگی دێته گۆێمان. هه‌وڵی ئه‌و بابه‌ته کورته ئه‌وه‌یه که سرنجی خۆێنه‌ر ڕاکێشێته سه‌ر ره‌نگێکی تری ئه‌و ڕووداوانه .
له ئاستی جیهانیه‌وه هه‌تا دێت‌و ته‌نگه له سوریا و ئێران تووندتر ده‌بێت هه‌ر بۆیه ئه‌و دووژمنانه و ته‌نانه‌ت تورکیا و عێراقیشی ده‌گه‌ڵ بێ، جه‌م و جۆڵیان زیاتر کردووه و به بێ چاووڕوویی زیاتره‌وه هه‌وڵی بن بڕ کردنی کۆسپی سه‌ره‌کی ناوخۆیی، واته خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کوردیان هه‌یه.
ڕووداوه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که ئاڵ‌و گۆڕی ناوچه‌که خه‌ریکه ده‌که‌وێته ڕێچکه‌یه‌ک که مرۆڤ و سازه‌ی سیاسی له مه‌رج و ئه‌گه‌ری خۆێندنه‌وه‌ی ناراست، زیاتر به‌ره‌و لاڕێ ده‌بات. به شایه‌تی مێژوو له زۆر شۆێنی جیهان و له ناوچه‌که‌ی ئێمه‌ش هه‌روه‌تر، تا ئێستا هیچ دیکتاتۆرێک به خۆشی خۆی و له ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه کورسی ده‌سه‌ڵاتی به‌ر نه‌داوه، ئه‌گینا بۆچی به‌شار ئه‌سه‌د و خامنه‌یی له‌و کاره‌ساته‌ی به سه‌ر موباره‌ک و قه‌زافی هات، ده‌رسێک وه‌رناگرن؟ هه‌رده‌م، لانی که‌م له کۆتایی ده‌سه‌ڵاتدا، ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی دێمۆکراسی جگه له په‌نا بردن به شێوازی چه‌کداری، چ چاره‌یه‌کیان نه‌بووه.
دووژمنانی کورد بۆ ئه‌وه‌ی که به "گشتی له ناوچه‌که‌دا" که‌وڵیان له حاجه‌ت نه‌که‌وێ، ده‌بێ که‌وڵی کورد له حاجه‌ت بخه‌ن. بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌یان چ شه‌رم و حهیایهکیان نیه و باکیان به که‌س نیه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هه‌رچی که به عه‌قلی سلیم! ناگات له ده‌ستیان دێت. نه‌ته‌وه‌ی کورد له قۆناخی هه‌نووکه‌ییدا پێویستی به ئامێرێکی پشتیوانی هه‌یه. به هۆی ئه‌وه که هیچ عه‌قڵیکی سلیم، ئه‌گه‌ر به‌ربینگی پێ نه‌گرن، حه‌ز له شه‌ڕ ناکات مافی نه‌ته‌وه‌ی کورده که داکۆکی له ئاشتی بکات. به‌ڵام به هۆی نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی که نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بێ له خۆی به‌رگری بکات، ئه‌و کاته‌ی که گشت دووژمنان هاوده‌نگ و هاوگورز، ده‌که‌ونه سه‌ر کوتانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، پێویسته ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش بیرێک له حاڵی خۆی بکاته‌وه و ئامێرێک پێک بێنێ بۆ به‌رگری و داکۆکی له مافی ڕه‌وای خۆی له‌و قۆناخ دا.
له پهرئاوێزی ئه‌م بابه‌ته‌دا پێویسته وه‌بیر خۆمانی بێنینه‌وه که ماوه‌یه‌که ئێران ده موجاهیندینی خه‌لق و په‌ژاکی هه‌ڵپێچاوه، ئه‌وه به خۆرایی نیه، هه‌رچه‌ند هێرشی ئه‌و دوواییانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌کانی پژاک له راستیدا بۆ شاردنه‌وه‌ی کووژراوه‌کانی بۆ که له سووریا وه بۆ ئێران گواسترانه‌وه. ئێستاکه به ڕای من ده‌رفه‌تێکی زۆر باشه که سه‌رجه‌می سازه‌کانی کوردی بیر له چه‌شنێک هاوده‌نگی له "به‌رگری چه‌کداری" بکه‌نه‌وه. دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که سوپای رزگاری نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرێنن (گشتمان باش ده‌زانین که ههلو مه‌رجی ئه‌و ئاره‌زوویه گه‌وره‌یه جارێ نییه) به‌ڵکو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئاماده‌گی ئه‌وه هه‌بێ که له کاتی ده‌سپێکی ڕووداوه‌کان به چهشنێکیتر، ئه‌و کات ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ و داماو نه‌مێننه‌وه. له بیرمان نه‌چێ که هه‌م تورکیا و هه‌م ئێران له سه‌قامگیر کردنی سیاسه‌تیان بۆ سه‌روه‌ری له ناوچه‌که‌دا تووشی شکست هاتوون و به هۆیه‌وه هه‌ر وا به سووک و هاسانی واز له کوردستان ناهێنن، له سه‌ر را بگره هه‌تا خوارێ.
شکستی دووژمنان له ناوچه‌که‌دا ئه‌گه‌ری ده‌هۆڵ کوتان زیاتر ده‌کات، ئه‌و ده‌هۆڵ کوتانه‌ی که پاشان ده‌نگی ده‌گاته گۆێ ئێمه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش بدرکێ که ره‌نگه هه‌ر به‌و زووانه کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێم پێک بێ. یه‌ک له خاڵه‌کانی کۆنفرانسه‌که به‌و مه‌رجه که ئه‌ندامانی به‌شدار، واته سازه‌کانی سیاسی کورد له گشت پارچه‌کان له سه‌ری سوور بن ده‌توانێ تاوتۆێ مه‌سه‌له‌ی پاراستنی نه‌ته‌وه‌یی بێت.
٢ی ڕێبه‌ندان، ٦٦مین ساڵیادی کوماره ساوایه‌که‌ی کوردستان بوو، ئه‌و ساڵیش نه‌ته‌وه‌ی کورد به دڵێکی پر له ماته‌م یادی ئه‌و ڕوداوه‌ی به‌رز راگرت له کاتێکدا که هێزی نه‌ته‌وه‌یی کورد له پڕش و بڵاویه‌وه لاواز دێته به‌ر چاو. ئه‌و ڕۆژه ده‌رفه‌تێکی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی که هێزی نه‌ته‌وه‌یی کورد بتوانێ به هاوده‌نگی گشت سازهکانیهوه گوڕه‌ی خۆی به‌رزکاته‌وه. دیسانه‌که‌ش نه‌کرا (ره‌نگه بڵێین خواستیان نه‌بوو) له سه‌ر به‌رزڕاگرتنی یه‌ک له بابه‌ته‌کانی نه‌ته‌وه‌یی، یه‌کده‌نگ و یه‌ک ڕا بن. به‌و هیوایه که هه‌ست به‌و که‌موکۆڕیه بکه‌ن و پاش چه‌ند ڕۆژێکی‌تر، به بۆنهیهکیتر (ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی په‌هله‌وه‌ی له ئێران یاخود بۆنه‌ی نه‌ورۆز) بۆ یه‌کجاریش بووبێت رێگه‌ی هاوده‌نگی تاقی بکه‌نه‌وه.
زۆر رێگه تاقی کراوه‌ته‌وه بی ئه‌وه که دڵخۆشکهرهیهک بن، ته‌نیا رێگه‌ی هاوده‌نگی چ رێبوارێکی نه‌که‌وتۆته سه‌ر. جێی سه‌ر سووڕمانه که سازه‌کانی کوردی تا ئێستا به باشی بیریان له‌وه نه‌کردۆته‌وه که ئه‌و هه‌ڵوێسته ته‌نیا دڵخۆشی و که‌یفخۆشی بۆ دووژمنان دێنێ نه چی تر.