فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

حوسێن نازدار husain-nazdar

مێژووی مرۆڤایه‌تی گه‌واهی‌ده‌دات‌ که‌له‌قۆناغ وسیستم‌و‌ وڵاتانی‌ جیاوازدا به‌شێوازی‌جۆراوجۆر مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل کراون.دیکتاتۆره‌کان هه‌میشه‌ کانگاو سه‌رچاوه‌ی پێشێلکاریی ماف وکه‌رامه‌ت، هزر و ئه‌ندیشه‌، هه‌ست وسۆز، سیما و ئاکار و جیلوه‌ی مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی بوون، له‌پێناوی به‌کۆیله‌ کردن و بێ‌به‌ها نرخاندنی مرۆڤدا به‌شێوازی جۆراوجۆر ئازادی و ویست و ئیراده‌ی تاک وکۆمه‌ڵگایان کۆت و به‌ند کردوه‌، مافی سه‌ربه‌خۆیی له‌ بڕیاردان وئازادی له ‌جۆری بڕیاردانی مرۆڤیان پێشیل کردوه‌، هه‌رده‌م راستییه‌کانیان شیواندوون و چه‌واشه‌یان کردوون و هه‌قیان به‌ناهه‌ق و ناهه‌قیان به‌ هه‌ق کردوه‌، به‌شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵیانداوه‌ که ‌سه‌ر زیندوویی و وشیاری و ئازایه‌تی له‌ مرۆڤه‌کاندا بکوژن و زه‌ین کوێر و کڵۆڵ و کۆڵه‌واریان بکه‌ن و وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی ده‌سته‌مۆ و گوێڕایه‌ڵ و مۆره ‌و مورید که‌ڵکیان لێ وه‌رگرن، هاووڵاتیان گه‌وجاندوه ‌و ده‌میان پێداخستوه ‌و  گوێیان که‌ڕ کردوه‌ و چاویان کوێر کردوه، تاکیان له‌ په‌ل‌وپۆ خستوه ‌و سه‌ریان پێ شۆڕ کردوه و ئه‌گه‌ربه‌پێویستیان زانیبێ ملیان په‌ڕاندوه‌، شه‌وق و زه‌وق و دڵخۆشی‌‌‌ و خه‌نده‌ی مرۆڤیان نه‌هێشتوه‌، هێز و وزه ‌و توانا و لێهاتوویی خه‌ڵکیان پڕوکاندوه. ‌
دیکتاتۆره‌کان، هه‌میشه‌ گوشاریان خستۆته‌ سه‌ر جیابیران و بیروبۆچون و ده‌نگ و ڕه‌نگه‌جیاوازه‌کانیان به‌رته‌سک و په‌راوێز و سه‌رکوت کردوون، بوونه‌ته‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگایان کردوه‌ته‌ به ‌زیندانێکی گه‌وره‌ بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.
دیکتاتۆره‌ سته‌مکاره‌کان، هه‌میشه‌ له‌ نه‌زانی و ناوشیاری و دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک که‌ڵکی خراپیان وه‌رگرتوه‌، زه‌حمه‌ت و کوێره‌وه‌ری و ره‌نج و ئازاری هه‌ژارانیان چه‌واشه‌ کردووه‌ و به ‌پێچه‌وانه‌ نیشانیان داوه‌، ره‌فتارو ئاکار و خووخده‌ی دزێو و بێزراوی خۆیان گریم کردووه‌ و به‌شێوه‌یه‌کی دیکه‌ نیشانی خه‌ڵکیان داوه‌، ده‌غه‌ڵکاری و درۆ و دزی و ته‌زویر و ساخته‌کاری و گه‌نده‌ڵیان کردوه‌ته‌ به‌ پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆیان، سه‌روه‌ت وسامانی گشتییان تاڵان کردوه ‌و سیمای جوانی سروشتیان تێک داوه‌، بازاڕی بێده‌نگی و چاونووقاندن و چاوپۆشیان له‌ هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی نه‌شیاو و نامرۆڤانه‌ گه‌رم کردوه‌ و بره‌ویان پێداوه، به‌ پشت به‌ستن به‌ نه‌زانی و بێده‌نگی و نه‌جووڵان و وه‌ستانی هه‌ژاران و به‌ش مه‌ینه‌تان تۆوی سته‌میان چاندووه ‌و زه‌بری سته‌میان وه‌شاندووه ‌و درێژه‌یان به‌سته‌مکاری داوه‌.
دیکتاتۆره‌ چه‌قبه‌ستووه‌کان، له‌پێناوی پاوان و قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات و به‌ئه‌به‌دی کردنی ته‌مه‌نی نه‌گریسی حکوومه‌تی ره‌ها و بێسنووری خۆیاندا سیاسه‌تیان سووک و چرووک کردووه‌، هه‌میشه‌ بۆ ره‌خساندنی بارودۆخی چه‌قبه‌ستوو هه‌وڵیان داوه ‌و به‌رده‌وام بوون له‌ چه‌قپه‌روه‌ری، هه‌ر کاتێک به‌ پێویستیان زانیبێ هه‌موو سنوورێکی یاسایی، ئه‌خلاقی ومرۆڤانییان به‌زاندووه‌ و به‌شێوازی جۆراو جۆر دژایه‌تی مافی مرۆڤ و مافی دیاری کردنی چاره‌نووسی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌ سته‌م لێکراوه‌کانیان کردووه‌.


حوسيَن نازدار

14/11/2013

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان