ئه‌حمه‌د عه‌لیپوور
ماوه‌یه‌که رژیمی ئیسلامی ئێران، وێڕای ره‌شبگیری و کوشتوبڕی چالاکوانانی مه‌ده‌نی و سیاسی و به تایبه‌ت چالاکوانانی کورد, له لایه‌ک له زۆرنای شهڕههڵایسێنی و خۆشکردنی ئاگری ئاژاوه له "که‌نداوی فارس" دهتۆرڕێنێ و له لایه‌کی دیکه‌وه، به‌مه‌به‌ستی مهجبوورکردن و به‌زۆر راکێشانی خه‌ڵک بۆ ده‌نگدان به نوێنه‌رانی له ئێستاوه دیاریکراو و هه‌ڵبژێردراوی خۆی، له کاناڵی داموده‌زگا تهبلیغاتیهکانیهوه، به هه‌موو تواناوه که‌وتۆته پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه بۆ به‌ڕواڵه‌ت بانگه‌شه‌ی خه‌ڵک بۆ به‌شداری له نمایشی ئینتساباتی نوێنه‌رانی فه‌رمانبه‌ر و گوێله‌مستی ئاخوند خامنه‌یی بۆ مه‌جلیسی ئیسلامی ئاخۆندی. دیاره ته‌نیا که‌سانێک که جێگه‌ی په‌سه‌ندی ئه‌و ئاخونده نه‌بن له بیژینگی ته‌سکی ئوسولگه‌رایانی مه‌دداحی خامنه‌یی ده‌رناچن و هه‌ر به‌و هۆیه هیچ نوینهرێک ناتوانێ ئیددیعای ئه‌وه بکا که له ژێر حکومه‌تی شیعه‌ی ئاخوند خامنه‌ییدا بتوانێ پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی دانیشتوانی ئیران بکا. بۆ گه‌لی کورد به‌شداریکردن له‌و نمایشه‌دا، بێجگه له ماندووبوون و مه‌شروعییه‌تدان به رژیم هیچ که‌ڵکێکی دیکه‌ی نییه. هه‌ر له ئێستاوه کاندیداتۆری ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و کوردانه‌ی که خۆیان کاندید کردبوو له لایه‌ن رژیمه‌وه ره‌ت کراوه‌ته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارلمان له کۆمهڵگاپێشکهوتوهکاندا، یه‌کێک له گرینگ‌ترین بهردهبناغهکانی دێموکراسییه و به‌ڵگه‌یه‌که بۆ به‌شداری خه‌ڵک له بریاردان و ئیداره‌ی وڵات‌دا که له رێگای نوێنه‌رانی خۆیانه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێ. خه‌ڵکی به ئه‌سپاردنی ئه‌رکی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی وڵات، مه‌ڵبه‌ند، ناوچه و ته‌نانه‌ت حزب و رێکخراوی دیکه‌ش به نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خۆیان، مه‌ودا بۆ راگه‌یشتن به‌کاروباری دیکه‌ی وه‌ک به‌رهه‌مهێنان وبازرگانی و پارێزگاری وڵات و په‌روه‌رده وه‌ده‌ست دێنن. ئاشکرایه که له هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کدا هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ ناتوانن ته‌واوی کاتی خۆیان بۆ راگه‌یشتن به کاروباری سیاسییه‌وه ته‌رخان بکه‌ن. هه‌ر بۆیه سیستمی نوێنه‌رایه‌تی پارلمانتاریستی رێگاچاره‌ی کۆمه‌ڵگای مودێرنی ئهورۆکهیه که بۆ شاروه‌ندان ئه‌و هه‌له ده‌ره‌خسێنێ که هاوکات له‌گه‌ڵ خه‌ریکبوون به ژیانی ئاسایی خۆیانه‌وه، له‌رێگای نوێنه‌رانیانه‌وه، به‌سه‌ر کاروباری سیاسی‌دا چاوه‌دێری به‌رده‌وامیان ببێ.
له سیستمێکی سیاسی دێموکراسیانهدا، دیاریکردنی کاندیداکان گرینگ‌ترین به‌شی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه. له ئه‌مریکا، له یه‌که‌م هه‌نگاودا، کۆمیته‌کانی هه‌ڵبژاردن، به فه‌رمان و ده‌ستووری پارلمان وبه گوێره‌ی یاسای په‌سه‌ندکراو، باشترین و به‌تواناترین که‌سانێک که وێده‌چن خاوه‌نی ئه‌و پێشمه‌رج و تایبه‌تمه‌ندیانه بن که نوێنه‌رایه‌تی لێیان ده‌خوازێ، دیاری ده‌که‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بتوانن له‌ناویاندا، نوێنه‌رانی دڵخوازی خۆیان هه‌ڵبژێرن، ناویان بڵاو ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وه ناوه‌رۆکی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی دێموکراسیانه‌یه که له کۆمه‌ڵگایه‌کی دێموکراتیک‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ. له ئێرانی ئاخوندی‌دا به‌پێچه‌وانه، ئه‌وه رژیم و له‌سه‌روی ئه‌ودا ئاخوند خامنه‌ییه که بڕیار ده‌دا کێ ببێته ئه‌ندامی پارلمان.
ئه‌رکی پارلمان، وه‌ک باڵاترین ئۆرگانی بریاردان به نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک، له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی دێموکراتیک‌دا، ئه‌وه‌یه که وێڕای په‌سه‌ندکردنی یاسا و نووسینی ده‌ستوور، هه‌وڵ بدا به چاوه‌دێریکردنی چالاکی و شێوه‌کاری ده‌وڵه‌ت و ئیدارهدهوڵهتیهکان و نهاده سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیه‌کان، هه‌لومه‌رجی یه‌کسان بۆ ئاسایشی گشتی و ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه بۆ دانیستوانی وڵات پێک‌بێنێ. واته هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ به مه‌رجێک بیانه‌وێ، تا ئه‌وه جێگایه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی که‌سانیتر نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه، بتوانن ئه‌وجۆره‌ی خۆیان پێیان خۆش بێ ژیان بکه‌ن و بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان هه‌وڵ بده‌ن.
له کۆمهڵگادێموکراسیهکاندا چوار مێکانیسم کار ده‌که‌نه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان پارلمان و ده‌وڵه‌ت. 1. پارلمان له لایه‌ک له‌سه‌ر شێوه‌ی فۆرمی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت، بڕیار ده‌دا. 2. پارلمان له مه‌ڕ له‌سه‌رکارلابردنی ده‌وڵه‌ت، به‌مه‌رجێک ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌باشی به‌ڕێوه نه‌بات یان تووشی گه‌نده‌ڵی و ناکارامه‌یی هاتبێ هه‌ڵوێست ده‌گری. 3. پارلمان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی خۆی و هه‌ڵبژاردنی دووباره بڕیار ده‌دا و 4. له کاتی روودانی قه‌یرانی سیاسی یان رووداوی دیکه، پارلمان ئه‌رکی پرسیار و ئیستیزاحی وه‌زیران، سه‌ره‌کوه‌زیر یان هه‌موو ده‌وڵه‌ت به‌ڕیوه ده‌بات و متمانه‌ی خۆیان لێ ده‌ستێنێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی له پارلمان کرا، ئه‌وه ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری وڵاتن که ده‌بێ گوێبیستی پارلمان بن و بڕیاره‌کانی بهڕیوهبڕن نه‌ک وه‌ک له رژیمی ئاخوندی‌دا، پارلمان و ده‌وڵه‌ت و ته‌واوی کۆمه‌ڵگا موتیع و فه‌رمانبه‌رداری ئاخوندێک بن. له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا، سه‌رچاوه و خاوه‌نی ئه‌سڵی ده‌سه‌ڵات، سهروهتوسامانهسروشتیهکان، خاک و ئاو‌و کێو و جه‌نگه‌ڵ خه‌ڵکین و پارلمانیش به‌نۆره‌ی خۆی ده‌بێ گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خه‌ڵک بێ نه‌ک به‌پێچه‌وانه.
له یه‌که‌مین مادده‌ی ده‌ستووری بنه‌ره‌تی سوێددا، له مهر ده‌وڵه‌ت و شکڵی ده‌وڵه‌ت ئاوا نووسراوه: خاوه‌ن و سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی ده‌سه‌ڵاتی گشتی (Public) خه‌ڵکه. حکومه‌تی خه‌ڵک له سوێد له سه‌ر ئازادی بیروڕا و مافی هه‌ڵبژاردنی گشتی و یه‌کسان دامه‌زراوه. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و شێوه‌ی پارلمانتاریستی سیستێمی ده‌وڵه‌تی به‌ڕیوه‌ده‌چێ. ده‌سه‌ڵاتی گشتی به گوێره‌ی یاسا به‌کار ده‌هێنرێ. من هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و مادده‌یه له‌گه‌ڵ یاسای رژیمی ئیسلامی که ئیددیعا ده‌کا ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن خوا و ئیمامه‌وه به ئاخوند خامنه‌یی دراوه به خوێنه‌ر ده‌سپێرم.
مه‌به‌ستی من له دێموکراسی لێره‌دا به‌شداری خه‌ڵک له بڕیارداندا و هه‌روه‌ها چاوه‌دێری به‌سه‌ر کاروباری داموده‌زگا ده‌وڵه‌تی و ئیداری و ئابووری و سهربازیهکاندایه. به‌ڵام له جیهانی ئهورۆکهدا، به‌هۆی دووری مه‌وداکان و مه‌زنی وڵاته‌کان و هه‌روه‌ها ژماره‌ی باڵای دانیشتوان، چاوه‌دێری راسته‌و خۆی خه‌ڵک به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تداو، و بڕیاردانی راسته‌وخۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ههموورۆژه ئیمکانی نییه. هه‌ربۆیه نوێنه‌رانی خه‌ڵک ده‌بێ ئه‌و ئه‌رکه به ئه‌ستۆوه بگرن. له کۆمه‌ڵگای بچووکدا ئیمکانی چاوه‌دێری خه‌ڵک به‌شێوه‌ی ده‌ربڕینی رای گشتی (رێفراندۆم) زیاتره و دێموکراسی راسته‌وخۆش، زۆرتر و هاسانتر به‌ڕێوه ده‌چێ. به‌ڵام له‌کۆمه‌ڵگا مه‌زنه‌کاندا، زۆرتری خه‌ڵک نه‌ناسراون و به‌هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خۆیان ئه‌و بۆشاییه پڕ ده‌که‌نه‌وه. ره‌نگه پێویست به‌وه نه‌کا که ئاماژه بکرێ که دێموکراسی له هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کدا پاکه‌تێکی ئاماده نییه به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کی دینامیکه که ده‌بێ جاربه‌جار پێناسه بکرێته‌وه. بهواتهیهک هه‌ر جیله ده‌بێ دێموکراسی به گوێره‌ی تێگه‌یشتنی خۆی وبه له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی تاقی کاته‌وه. هۆی ئه‌وه گۆڕانی تێگه‌یشتنی ئێمه له چهمکهگشتگیرهکانی وه‌ک دێموکراسی و ماف و ئازادیه‌کانه که به پێی زه‌مان و ئاڵوگۆڕ له کۆمه‌ڵدا، پێشکه‌وتنی تێکنیکی وچڕوپڕ بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌کان تووشی گۆڕانکاری دێ.
لایه‌نێکی ده‌یکه‌ی دێموکراسی ره‌هه‌ندی ماف و ئازادیه‌کان ده‌گرێته‌وه که هه‌م به‌ناوی مافهگشتیهکانی مرۆڤ و هه‌م به ناوی مافهشاروهندیهکان ناسراون. مافه‌کان به سێ جۆر دابه‌ش ده‌کرێن. 1. مافه مه‌ده‌نیه‌کان که بۆ وێنه به‌خه‌ڵک هه‌قی پارێزگاری له خۆیان له‌به‌رانبه‌ر ئیداره‌کان و دادگاکان ده‌ده‌ن. 2. مافه سیاسیه‌کان که باس له ئازادی پێکهێنانی حیزب و رێکخراوی سیاسی و مافی ده‌نگدان بۆ هه‌موو شاروه‌ندان ده‌که‌ن. 3. مافه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که هه‌قی کار و ماڵ و پێکهێنانی ئازادانه‌ی خێزان و خوێندن له خۆیانه‌وه ده‌گرن. مافی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان نین به جیلی سییه‌می مافهگشتیهکانی مرۆڤ داده‌نرێ.
ئازادیه‌کان هه‌رچه‌ند له زۆر رووه‌وه له گه‌ڵ مافه‌کان زۆر نزیکن و له وڵاتهدێموکراسیهکاندا تێکهوهگلاون به‌ڵام ده‌کرێ لێک جیا بکرێنه‌وه. بۆ وێنه باسی ئازادی بیروڕا، ئازادی دین و کولتور، ئازادی و یه‌کسانی ژن‌وپیاو، ئازادی چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسی و کولتوری ده‌کرێ. کاتێ باسی ماف ده‌کرێ، ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش تێوه‌ده‌گلێ به‌و مانایه که ده‌وڵه‌ت ئه‌رکی دابینکردنیانی ده‌که‌وێته سه‌رشان. ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌ها ده‌بێ که‌شوهه‌وای پێویست بۆ گه‌شه‌ی ئازادیه‌کان دابین بکا. به واتایه‌کی دیکه، ده‌وڵه‌ت به فه‌رمانی پارلمان که هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵکه، ئه‌رکی دابینکردنی مافه‌کان و گه‌شه‌کردنی ئازادیه‌کان به ئه‌ستۆوه ده‌گرێ.
رژیمی ئێران رژیمێکی سوڵتانیستی-نیوهفاشیستییه که نه‌ته‌نیا هیچ ره‌گه‌یه‌کی دێموکراسیانهی تیا به‌دی ناکرێ به‌ڵکوو مرۆڤ به‌ڕاشکاوی ده‌توانێ بڵێ که یه‌کێک له دیکتاتۆرترین دیکتاتۆریه‌کانی مێژووی مرۆڤه. مه‌به‌ستی من له سوڵتانیسم ئه‌وه‌یه که ئاخۆندێکی شیعه، ئاخوند خامنه‌یی، به که‌ڵکوه‌رگرتن له ئایین و ئایدیالۆژی شیعه و له کاناڵی نهادێکی نه‌ناسراو، نادیار و پێناسنهکراوی وه‌ک "بیت رهبری" و به به‌کارهێنان و که‌ڵکوه‌رگرتن له هێزی سه‌ربازی سپای پاسداران، که پارێزگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابووریه‌کانی به‌شێک له فه‌رمانده‌کانی خۆی و بازنه‌ی ده‌وروبه‌ری خامنه‌ییه که به ئوسولگه‌رایان ناسراون، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی و کولتوری نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا داده‌سه‌پێنێ. ئه‌و ئاخونده، سه‌رکۆمار هه‌ڵده‌بژێرێ، نوێنه‌رانی پارلمان دیاری ده‌کا و ته‌نانه‌ت کارمه‌ندانی باڵای ئیداره‌کانیش ده‌بێ له ژێر چاوه‌دێری و به گوێره‌ی ویستی ئه‌و دامه‌زرێن. هیچ بڕیارێک به‌بێ ره‌زایه‌تی ئه‌و ئاخونده په‌سه‌ند ناکرێ و به‌ڕێوه ناچێ. له ئێرانی ئاخوندی‌دا، هێزه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌ک ده‌وڵه‌ت، قانونگوزاری وه‌ک پارلمان و یاسا وه‌ک داموده‌زگاکانی دادپه‌روه‌ری، سه‌ربه‌خۆییان لێ زه‌وت کراوه.
رژیمی ئێران نیوه فاشیستییه چونکه بازنه‌ی ده‌وروبه‌ری خامنه‌ی واته ئوسولگه‌رایان (انجمهن حجتیه)، به که‌ڵکوه‌رگرتن له ئایدیالۆژی شیعه‌ی "مهدویت" سیاسه‌تی ده‌رهاویشتنی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانی ئێران له بڕیاردان و به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. رژیم به دانی ئیمکانی ماڵی و ده‌سه‌ڵاتی بێ‌سنوور به پیاوه‌کانی خۆی، ژنان و پیاوانی غه‌یره شیعه و ته‌نانه‌ت ژنانی شیعه‌شی له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌رهاویشتوه. رژیم به خه‌رجکردنی پووڵی نه‌وت، چه‌کی ناو‌کی و کوشتاری به کۆمه‌ڵ به‌رهه‌م دێنێ و ئه‌و چه‌کانه له دژی به‌رهه‌ڵستاکارانی خۆی ده‌کارده‌کا. له ئێرانی ئه‌ورۆدا، کێشه سیاسییه‌کانی ناو ئوسولگه‌رایانی حاکم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که کێ زۆرتر ده‌دزێ و پارلمان و ده‌وڵه‌ت و ده‌یان مه‌جلیس و شورا و کۆڕی دیکه که هه‌موویان ده‌ستنیشانده‌ی خامنه‌یین و له راستیدا جێگای "مجلس موسسان" و جۆری دیکه‌ی نوێنه‌رانی گه‌لیان گرتۆته‌وه و هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌نی پاوان و قده‌غه‌ی خۆیانن و به‌زاندنی سنوور له لایه‌ن ئه‌وانیتر قه‌بووڵ ناکه‌ن، جێگای پارلمان و ئهمجومهن و کۆمیته‌ی هه‌ڵبژێردراوی گه‌لانی ئێرانیان گرتوه. ئه‌و ستراتێژیه‌ی رژیم کۆپیه‌که له سیستێمی فاشیستی موسولونی که به‌ر له شه‌ڕی جیهانی دوه‌م، له ئیتالیا، هه‌موو کۆڕوکۆمهڵهههڵبژێردراوهکانی کرێکاری ومه‌ده‌نی و سینفی هه‌ڵوه‌شاندن و کۆڕه‌کانی ده‌ستنیشانکراوی خۆی، که له ئه‌ندامانی پارتیهفاشیستیهکهی بوون له جێگا دانان.
رژیم بۆ مه‌شروعییه‌تدان به ده‌سه‌ڵاتی خۆی که‌ڵک له وتمانی دین، ئایین و ئادیالۆزی شیعه و مه‌کته‌بی "مهدویت" وه‌رده‌گرێ. دین له راستیدا واته په‌یوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ زاتێکی به‌ده‌سه‌ڵاتی بان سروشتی و رازی خوڵقاندن و ئه‌رکی مرۆڤ له‌به‌رانبه‌ر خۆی و جیهانی ده‌وروبه‌ری و هه‌روه‌ها پرینسیپه ئه‌خلاقیه‌کان و دیاریکردنی باشترین شێوه‌ی ژیان. ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی دین رێکخستن و لێکنزیککردهنهوهی مرۆڤه‌کان له دوه‌ری یه‌که و له راستیدا دین ده‌بێ به‌گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یارمه‌تی بدا. به‌ڵام به‌ر له هه‌موو شت دین وه‌ک بابه‌تێکی شه‌خسی ده‌بێ چاو لێبکرێ و مرۆڤ خۆی بڕیار بدا باوه‌ڕی به چی هه‌بێ. کاتێک دین و ئایین ببنه که‌ره‌سه‌ی مه‌شرووعییه‌تدان به ده‌سه‌ڵات و به‌سه‌ر خه‌ڵک دا به‌زۆری داسه‌پێندرێ، ئیتر ئه‌و ئه‌رکه کۆمه‌ڵاتیه‌ی لێ زه‌وت ده‌کرێ و ده‌بێ به ئایدیالۆژی که خزمه‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتێکی تایبه‌ت ده‌کا.
ئایدیالۆژی به پێچه‌وانه‌ی ئایین بریتییه له هه‌ندێ پرینسیپ و بڕیاری فکری له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات، خاوه‌نیه‌تی ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها مافی ده‌سه‌ڵات. له مێژووی مرۆڤدا، زۆر جاران له دین وه‌ک ئایدیالۆژی ده‌سه‌ڵات که‌ڵکی ناشایست وه‌رگیراوه و ئایین که له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بوایه یارمه‌تی خه‌ڵک بۆ باشترکردنی ژیانیان بدا، بۆته هۆی دیکتاتۆری و ره‌شه‌کوژی و زه‌وتکردنی مافی ژیان،. زه‌وتکردنی مافی هه‌ڵبژاردنی هاوژین، مافی دارایی و مافی ئاسایش یان بۆته هۆی ته‌وجیهی داگیرکردنی وڵاتانی دیکه. له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕستدا، كۆلۆنیالیسته ئوروپاییه‌کان بۆ داگیرکردن و به‌کۆیله‌کردنی وڵاتانی ئافریقا، ئاسیا و ئه‌مریکای باشوور، که‌ڵکی بێ سنووریان له میسیۆنێره ئایینیه‌کانی مه‌سیحی وه‌رگرت و هه‌ندێ قه‌شه، به تایبه‌تی له ئافریقا، بوونه جهلاددانی ئینساکوژی بێوێنه و رێگایان بۆ کۆلۆنیالیسم خۆش کرد و له‌بواری ئایینیشه‌وه مه‌شرووعییه‌تیان پێدا. رژیمی ئیسلامی به سیاسه‌تی نارده‌کردنی به‌ناو شۆڕشی ئیسلامی و پێرهپێدانی ئایدیالۆژی شیعه ده‌ست له کاروباری وڵاتانی ئێراق، لوبنان، سوریا، ئه‌فغانستان، ئازه‌ربایجان، وڵاتانی که‌نداو و هه‌روه‌ها ئیسرائیل خه‌یاڵپڵاوی ئیمپراتوری ئیسلامی شیعه ده‌کا. ئه‌وه له کاتێکدایه که دیکتاتۆره عه‌ره‌به‌کان یه‌ک به‌وای یه‌کدا دهرووخێن. رژیم دیاره ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوه به‌ڵام بۆ مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدا، ئاماده‌یه ته‌نانه‌ت ئاسایشی ناوچه و جیهانیش بخاته مه‌ترسییه‌وه.
ئاخوند خامنه‌یی به که‌ڵکوه‌رگرتن له شیعه و سوننه‌تی فه‌رمانبه‌ریی و په‌یره‌ویکردنی بێ ئه‌ملاوئه‌ولا له "مرجع تقلید"، حکومه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیهی داهێنراوی خومه‌ینی درێژه پێده‌دا و به‌م جۆره خۆی به نوێنه‌ر و هه‌ڵبژێردراوی خوا و ئیمامی زه‌مان ده‌ناسێنێ. پرۆپاگه‌نده‌ی وه‌ک "سید خراسانی" و شتی له‌م بابه‌ته له باره‌ی ئاخوند خامنه‌ییدا هه‌ڵکه‌وت نین. ئاشکرایه له وه‌ها حکومه‌تێکدا، هه‌رکه‌س په‌یره‌وی له‌و ئایدیالۆژیه نههکات، جیگای له‌و حکومه‌ته‌دا نییه و مافی بوونی نییه. له فه‌رهه‌نگی ئیرانی ئاخوندی‌دا، ئۆپۆزیسیۆن بوونی نییه و ره‌خنه‌گر و دێموکرات و سێکۆلار ئازادیخواز دوژمنی خوا و ئیمامه و ده‌بێ له ناوبچێ. وه‌ها حکومتێک نهتهینا فڕی به‌سه‌ر دێموکراسییه‌وه نییه به‌ڵکو به‌ته‌واوی هێزه‌وه دێموکراسیخوازه‌کان سه‌رکوت ده‌کا. پارلمانی فه‌رمانبه‌ری وه‌ها حکومه‌تێک له کۆڕی یاساگوزاری سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک شتێکی‌تر نییه.
تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، ده‌زانین که ئه‌و گه‌له هه‌موو مافه‌کانی سیاسی، ئابووری، کولتوری و نه‌ته‌وه‌یی خۆی لێ زه‌وت کراون. به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا گه‌یشتن به‌و مافانه‌یه که له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ریی سیاسی‌دا خولاسه ده‌بنه‌وه. مه‌به‌ستی من له سه‌روه‌ری سیاسی ئه‌وه‌یه که ئه‌و گه‌له خۆی له‌سه‌ر ژیانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتوری خۆی بڕیار بدا. حکومه‌تی کورد ده‌بێ سێکولار، دێموکراتیک و دژی گه‌نده‌ڵی بێ. ئه‌رکی ئه‌و حکومه‌ته ده‌بێ ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی یه‌کسان بۆ گه‌شه‌ی ژیانی دانیشتوانی کوردستان بێ. سهروهتوسامانهکانی کوردستان بۆ ئاسایشی گه‌لی کورد ته‌رخان بکرێن و کۆمه‌ڵگایه‌کی مودێرن له‌سه‌ر بنه‌ما و پرینسیپه دێموکراسیه‌کان بنیات بنرێ. ته‌نیا نوێنه‌رانێک ده‌توانن بۆ ئه‌رکێکی ئه‌وها هه‌ڵبژێردرێن که له‌بڕیارداندا سه‌ربه‌خۆ بن و مه‌جبوور نه‌کرێن په‌یره‌وی له ئایدیالۆژیهکی تایبه‌تی بکه‌ن و ته‌نیا خه‌ڵک به خاوه‌نکارانی خۆیان بزانن و ته‌نیا له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکدا وه‌ڵامده‌ر بن.
سه‌رجه‌می ئه‌وباسه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاراسته کرا، ئه‌وه‌مان ده‌داته ده‌ست که له ئێران‌دا گه‌لی کورد هیچ کات مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوه که نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خۆی بۆ پارلمان هه‌ڵبژێرێ. له رژیمی ئاخوندیشدا ئه‌و ئیمکانه بۆ ئه‌و گه‌له نییه و نوێنه‌رانی کورد ناتوانن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و گه‌له پارێزگاری بکه‌ن. به واته‌یه‌کی دیکه ناتوانن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی سیاسی ئه‌و گه‌له بڕیار بده‌ن. که‌وایه ئه‌و گه‌له ناتوانێ نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خۆی ره‌وانه‌ی پارلمان بکا و بۆیه به‌شداری گه‌لی کورد له به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی ئیسلامی ئاخوندی‌دا نه‌ته‌نیا ئه‌و گه‌له له مافه‌کانی نزیک ناکاته‌وه به‌ڵکوو بوونی نوێنه‌رانی کورد له پارلمانی ئیسلامی‌دا، مه‌شرووعییه‌تی رژیم زیاتر ده‌کا و رژیم له ده‌نگی نوێنه‌رانی کورد بۆ سه‌رکوتکردنی ئه‌و گه‌له که‌ڵکی ناشایست وه‌رده‌گرێ. هه‌ر بۆیه من به‌ش به‌حاڵی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که به‌شداریکردنی ئێمه‌ی کورد له‌و نمایشه‌دا هیچ ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی و ئاکامێکی باشی بۆ کورد نابێ.
2012/01/20