فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq

لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستاندا بۆ دەنگدان بەو كاندیدانەی كە شایانی ئەندامێتی پەرلەمانی كوردستان بوون، خاڵێك جێگەی سەرنج و تێڕامانە، ئەویش بەشداریكردنی بەرچاوی توێژی ئافرەتان و لاوان بوو لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا، ئەمەش ئەو ئامانجەیە كە چەندین ساڵە رێكخراوە بیانی و خۆماڵییەكانی بواری كۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاكانی راگەیاندن و میدیای جیهانی و ناوخۆیی كاری زۆریان لەسەر كردووە.  ئەمڕۆ لاوان و ئافرەتان لەهەموو رۆژێك زیاتر گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە هەڵبژاردن پایەیەكی گرنگە لەپایەكانی پڕۆسەی دیموكراسی و لەرێگەی هەڵبژاردنیشەوە ئەوی دەنگدەر نوێنەری راستەقینەی خۆی بۆ ئەنجوومەنە گشتییەكان دیار دەكات. واتە ئێستا زانراوە كە حوكمڕانی پرۆسەیەكە لە(خەڵك)ەوە بۆ (خەڵك) بەهۆی (خەڵك)ەوە.

جا كە ئەوی (ئافرەت) و ئەوی (گەنج)یش یەكێكن لەو خەڵكە، بۆیە بەپێویستیان زانی بەدەنگی خۆیان چارەنووسی خۆیان دیار بكەن.

لێرەدا دەكرێت بە پرسیارێكی ساكار بپرسین: بۆچی پرۆسەی هەڵبژاردن دەنگی ئێمەی پێویستە؟

یەكەم: چونكە دەنگمان یەكسانە بەنوێنەرمان، چونكە بەدەنگی ئێمە نوێنەری خۆمان دیار دەكەین.

دووەم: دەنگدان مافێكی بنەڕەتییە لەو مافانەی كە ماددەی (21)ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ لەساڵی (1948)ەوە بۆی دابین كردووین.

سێیەم: مافی هەر مرۆڤێكە كە بەشدار بێت لەبەڕێوەبردنی كاروباری گشتیی شار و وڵاتەكەی.

كەواتە با بپرسین: بۆچی پرۆسەی هەڵبژاردن دەنگی ئەوی ئافرەتی پێویستە؟

پرۆسەی هەڵبژاردن دەنگی ئافرەتی پێویستە چونكە:

یەكەم: لەماوەی سەد ساڵی رابردوودا ئافرەتان خەباتێكی گەورەیان كردووە هەتا گەیشتوونەتە ئەم رۆژەی كە ئافرەت مافی دەنگدان و خۆپاڵاوتنی مسۆگەر كردووە.

دووەم: ئافرەتان نیوەی كۆمەڵگەن، ناكرێت نیوەی كۆمەڵگە لەبڕیارداندا فەرامۆش بكرێت.

سێیەم: هێشتا و تائێستاش رێژەی بەشداربوونی ئافرەتان لەبوارەكانی ژیاندا زۆر كەمە، چونكە بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی (گراند سۆرینتۆن بۆ كارە نێودەوڵەتییەكان) كە لە (8)ی مارسی (2013)دا بڵاوكراوەتەوە، رێژەی سەدی پۆستە باڵاكان كە ئافرەتان بەڕێوەی دەبەن لەجیهاندا بەم شێوەیەیە:

لەئاسیا (29%)، لەوڵاتانی یەكێتی ئەوروپا (25%) ، لە ئەمریكای لاتین (23%)، لە ئەمریكای باكوور (21%).

بۆیە ئەمڕۆ زۆر لەئافرەتان دەپرسن: كە ئەوان نیوەی كۆمەڵن، بۆچی نیوەی دەسەڵاتیش نەبن؟

 دێینەوە لای لاوان و دەپرسین: بۆچی پرۆسەی هەڵبژاردن دەنگی ئەوی گەنج و لاوی پێویستە؟ 

پرۆسەی هەڵبژاردن دەنگی گەنجی پێویستە چونكە:

یەكەم: بەپێی ئامارەكانی (یۆنسكۆ) نزیكەی (50%)ی دانیشتووانی جیهان تەمەنیان (25) ساڵە، بەم پێیەش ناكرێت نیوەی دانیشتووانی جیهان خۆیان بێبەش بكەن لەبڕیاردان بۆ دیاریكردنی نوێنەرانی خۆیان.

دووەم: كێشەكانی گەنجانی ئەم سەردەمە باشتر دەناسرێن لەلایەن گەنجان خۆیانەوەو هەر خۆشیان رێگەچارەی گونجاوی بۆ دەدۆزنەوە لەرێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆیانەوە.

سێیەم: دەنگدان لەپڕۆسەی هەڵبژاردندا خەونێكی سیاسی هەموو گەنجێكەو چەندین ساڵ لەچاوەڕوانیی گەیشتن بە(18) ساڵی بووە هەتا بەو تەمەنە یاساییە گەیشتووە، بۆیە ئێستا كاتی بەدیهێنانی بڕیار و خەونەكانی خۆی دێت و بەدەنگی خۆی ئایندەی خۆی دیاری دەكات.

11/11/2013

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان