ماموەستا عەلی باپیر
بسم الله الرحمن الرحیم
ئایا ده‌گونجێ شیعری (ئه‌ی ڕه‌قیب) سروودی نیشتیمانیی بێ؟ كورد وه‌ك هه‌ر گهلو نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی دنیا مافی خۆیه‌تی خاوه‌نی قه‌واره‌ی سیاسیی خۆی بێ‌و مافی چاره‌نووسی خۆی به بڕیاری ئازادانه‌ی خۆی دیاریی بكات، به‌پێی فه‌رمایشتی خوا: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} الحجرات -13-، واته ئه‌ی خه‌ڵكینه! ئێمه ئێوه‌مان له‌نێرو مێیه‌ك وهدیهێناوهو گێڕاومانن به‌چه‌ند نه‌ته‌وه‌و هۆزێك تاكو پێك ئاشنابن، بێگومان به‌ڕێزترتان له‌لای خوا پاریزكارترتانه، به‌ڕاستی خوا زانای شاره‌زایه. چونكه به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان (الشعوب) كه بهتێكڕایان مرۆڤایه‌تیی پێكدێنن، خوا وه‌ك یه‌ك كردوونی به‌نه‌ته‌وه‌و له نه‌ته‌وه‌بووندا یه‌كسانن، كه‌واته: لهپێكهێنهرهكان (مُقوِّمات)ی نهتهوهبوونیشدا ده‌بێ یه‌كسان بن، وه‌ك: نیشتیمان‌و زمان‌و مێژوو كلتوور‌و مافی چاره‌نووس.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی مافی چاره‌نووسی خۆبوون له (جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤـ)یشدا بۆ نه‌ته‌وه‌كان سه‌لمێنراوه.
ئنجا شتێكی ئاشكراشه "به‌گوێره‌ی عورف‌و باوی سیاسیی ئه‌م ڕۆژگاره" كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌و قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی پێویسته ئاڵای سهربهخۆو سروود‌و مارشی نیشتیمانیی (النشید الوطني) خۆی هه‌بێ، بۆیه نه‌ته‌وه‌ی كوردیش پێویسته خاوه‌نی ئاڵای خۆی‌و سروودی نیشتیمانیی خۆی بێ.
به‌ڵام بێگومان پێویسته سرووده نیشتیمانییه‌كه‌ی ته‌عبیرێكی ڕاست‌و دروست له‌واقیعی خۆی بكات، شتێكی ئاشكراشه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری مسوڵمانه‌و لهنیشتیمانو وڵاتێكدا ده‌ژی كه جگه له‌خۆی چه‌ند گهلو نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌ن وه‌ك: توركمان، عه‌ڕه‌ب، ئاشووریی – كلدان..
.
ئنجا ئێستا له‌به‌ر تیشكی ئه‌وه‌دا كه ڕابرد ده‌پرسین:
ئایا ئه‌و شیعره‌ی كه كاتی خۆی (دڵدار)ی شاعیر (كه له‌نێوان ساڵه‌كانی: 1918- 1948دا ژیاوه) به‌ناوی (ئه‌ی ڕه‌قیب) كه پێش ساڵی: (1946) دایناوه، به‌كه‌ڵكی ئه‌وه‌دێ بكرێته سروودی نیشتیمانیی خه‌ڵكی كوردستان؟
با سه‌رنج بده‌ین:
1- شیعره‌كه به‌گشتی بریتیه له ده‌ربڕین (تعبیر)ێكی سۆزدارانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن شاعیرێكی كورده‌وه، كه ته‌ماشای كردوه نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌و ماف‌و ئازادییه‌كانی له‌لایه‌ن زلهێزانی دنیا‌و ده‌وڵه‌تانی دراوسێوه پێشێل ده‌كرێن، وه‌ك شیعری هه‌ر شاعیرێكی دیكه‌ی كورد كه باسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌كات.
واته: شیعره‌كه به‌نه‌فه‌سی سروودی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه نه‌نووسراوه "چ جای نیشتیمانیی!"و ته‌نیا ده‌ربڕینی ههستو سۆزێكی كه‌سیی شاعیره.
2- شیعره‌كه زیاتر حاڵه‌تی كاردانه‌وه (ردّ فعل)ی به‌خۆیه‌وه گرتوه‌و دواندن (خطاب) ئاڕاسته‌ی دوژمن‌و ناحه‌زانی نه‌ته‌وه‌ی كورد كراوه، له‌كاتێكدا كه ده‌بێ سروودی نیشتیمانیی ئه‌و خه‌ڵكه بدوێنێ كه له نیشتیمانهكهدا ده‌ژین، وه‌ك ده‌ڵێ:
ئه‌ی ڕه‌قیب ! هه‌رماوه قه‌ومی كورد زمان، نایشكێنێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان.
3- شیعره‌كه ته‌نیا باسی (قه‌ومی كورد زوبان) ده‌كات له‌حاڵێكدا كه ئه‌وه‌ی ده‌ویسترێ (سروودی نیشتیمانیی)یه، كه ده‌بێ هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه‌و پێكهاتانه‌ی له‌كوردستاندا ده‌ژین بدوێنێ ! كه‌واته: شیعره‌كه شیعرێكی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ك سروودێكی نیشتیمانیی!
ئنجا كه ئێمه ڕه‌خنه له ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌گرین كه مارشهكهیان ته‌نیا باسی نه‌ته‌وه‌ی تورك دهكاتو، به ته‌عبیری (عێڕاقی عه‌ڕه‌بیی) قه‌ڵسین، ناكرێ هه‌مان هه‌ڵه‌ی ئه‌وان دووباره بكه‌ینه‌وه‌و هه‌ستی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان بریندار بكه‌ین‌و لهسروودێكدا كه باسی نیشتیمانی هه‌موولایه‌ك ده‌كات نادیده‌یان بگرین!
4- شیعره‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌عبیر له‌واقیعی ئێستای خه‌ڵكی كوردستان‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد ناكات، كه ئێمه له‌خوا به‌زیادبێ له قۆناغی مافی چاره‌نووس‌و قه‌واره‌ی سیاسیی سهربهخۆداین، به‌ڵام شیعره‌كه ده‌ڵێ:
كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه كورد زیندووه
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاكه‌مان
كه ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه قوتابییه‌ك خوێندنی باڵا بخوێنێ، به‌ڵام یه‌كێك بڵێ فڵانكه‌س: (داراو زارا) ده‌زانێ!
5- له‌شیعره‌كه‌دا زۆر باسی خوێن‌و شه‌ڕو كوشتار كراوه، كه بێگومان نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و خه‌ڵكی كوردستانیش به‌گشتیی فیداكاریی زۆریان كردوه‌و خاوه‌نی ڕابردوویه‌كی پڕ شانازیی خوێن‌و خهباتو فیداكاریین، به‌ڵام باسكردنی خوێن‌و شه‌ڕو جه‌نگ به‌و زه‌قییه له‌سروودی نیشتیمانییدا گونجاو نیه، وه‌ك ده‌ڵێ:
ئێمه ڕۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور‌و شۆڕشین
سه‌یری كه خوێناوییه ڕابردوومان
لاوی كورد هه‌ستایه سه‌رپێ وه‌ك دلێر
تا به‌خوێن نه‌خشی بكا تاجی ژیان
6- له‌و شیعره‌دا گوتراوه:
(دینمان ئایینمان هه‌ر نیشتیمان)
ئنجا دیاره به‌پێی فه‌رمایشتی خوا: (لا إكرفي ا‌لدین...) البقره -256-، واته: زۆریی لێكردن‌و ناچاركردن لهدیندارییدا نیه، بۆیه شاعیر‌و غه‌یری ویش ئازاده چ شتێك ده‌كاته ئایین‌و به‌رنامه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام:
یه‌ك: له‌ڕووی مهنتیقییو واقیعییه‌وه خاك‌و وڵات ناگونجێ بكرێته ئایین‌و به‌رنامه‌ی ژیان، به‌ڵكو ئایین‌و به‌رنامه له‌سه‌ر نیشتیمان پیاده ده‌كرێ.
دوو: وه‌ك گوتم شاعیر ئازاده چی ده‌كاته ئایین‌و به‌رنامه‌ی خۆی، به‌ڵام ناگونجێ شیعرێكی وا "كه له‌جیاتی (ئیسلام)، ده‌ڵێ: (دینمان ئایینمان هه‌ر نیشتیمان) واته: جگه لهنیشتیمانو وڵات، دین‌و ئایینی دیكه‌مان نیه" بكرێته سروودی نیشتیمانیی نه‌ته‌وه‌یه‌كی مسوڵمان‌و نیشتیمانییانێكی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مسوڵمان، كه خوا پێی فه‌رموون:
(...الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا ...) المائدة -3-، واته: ئه‌مڕۆ ئایینه‌كه‌تانم بۆتان ته‌واو كردوون‌و چاكه‌ی خۆمم به‌ته‌واویی له‌گه‌ڵ كردوون‌و، ئیسلامم به به‌رنامه (ئایین) بۆ هه‌ڵبژاردوون.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ...) آل عمران -19-، واته: بێگومان به‌رنامه (ی ڕاست‌و ته‌واو) له‌لای خوا به‌س ئیسلامه...
كه دیاره جگه له نه‌ته‌وه‌ی كورد پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش لهعهڕهبو توركمان‌و ئاشوورییش ڕازی نابن نیشتیمان‌و وڵات بكرێته ئایینیان!
هه‌ڵبه‌ته وشه‌ی (هه‌ر)یش له‌شیعره‌كه‌دا، ڕێگا ده‌گرێ له‌هه‌ر تهئویلو پینه‌و په‌ڕۆیه‌ك كه هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێ بۆی بكه‌ن، چونكه وشه‌ی (هه‌ر) له‌زمانی كوردییدا ئامڕازی كورتههڵهێنان (أداة الحصر)ه!
7- دیاره ئه‌و شیعره سه‌ره‌ڕای ئه‌و تێبینیی‌و سه‌رنجانه‌ی گوتران، هه‌تا ئێستاش له په‌رله‌مانی كوردستاندا یاسای پێ ده‌رنه‌چووه، وه‌له باكووری كوردستانیش به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌و نێوه‌ڕۆكێكی دیكه دهگوترێو به‌س له ئاوازهكهیاندا وه‌ك یه‌كن، واته: نه‌گونجاوه بكرێته سروودێكی نه‌ته‌وه‌یی (نشید قومي)یش، چ جای سروودێكی نیشتیمانیی!
بۆیه هیچكه‌س مافی گله‌یی كردنی له‌ئێمه نه‌بووه‌و نیه كه له‌كاتی گوترانی شیعرێكی ئاوادا وه‌ك ڕێزلێنان ههڵنهستاوینه سه‌رپێ، چونكه ئێمه ناتوانین ڕێز له‌شیعرێك بگرین كه بێڕێزیی تێدایه به‌رانبه‌ر به ئایین‌و عه‌قیده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و سه‌رجه‌م ئۆممه‌تی ئیسلامی‌یش، ئنجا ئایا ئێمه چ په‌كمان له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌وتوه كه بۆ ڕێز‌و خۆشهویستییو دڵسۆزیی ده‌ربڕین بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانمان، بێڕێزیی بكه‌ین به ئایین‌و عه‌قیده‌ی نه‌ته‌وه‌و ئۆممهتهكهمان!!
8- هه‌ندێك قسه‌ی عاتیفییانهش كه له‌ملاولا گوێ بیستیان ده‌بین له‌باره‌ی ئه‌و شیعره‌وه، وه‌ك: (ئه‌و شیعره له‌ساڵی (1946)ه‌وه كورد به‌كاری دێننن) یان: (سه‌دان كورد له‌سه‌ر ئه‌و شیعره له‌سێداره دراون‌و كوژراون) هێزو پێزی ئه‌وه‌یان نیه، به‌رگرییان پێ له‌و شیعره بكرێ، چونكه له‌مێژینه بوونی شتێك به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕاستبوونی نیه‌و، خه‌ڵكی كوردیش له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانی كوژراوه‌و له‌سێداره دراوه، نه‌ك له‌سه‌ر شیعرێكو، دیاره پێش شیعری (ئه‌ی ڕه‌قیب)یش فیداكاریی‌و خه‌بات له‌پێناوی كورد‌و كوردستاندا هه‌بووه‌و كه‌سانی زۆر له‌و پێناوه‌دا خۆیان به‌خت كردوه.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم:
به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتره به‌میكانیزمێكی گونجاو شیعرێك دابنرێ یان هه‌ڵبژێردرێ كه شایسته‌بێ بكرێته سروودی نیشتیمانیی، كه ده‌ربڕی هیواو ئاوات‌و ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێ‌و، تێیدا ئاماژه به كۆمه‌ڵێك به‌های به‌رزو په‌سند بكرێ كه خاڵی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هاووڵاتییانی كوردستان بن، وه‌ك: ئازادیی، دادگه‌ریی، ڕه‌وشت به‌رزیی، پێكه‌وه ژیان، گهشهكردنو به‌ره‌وپێشچوون... بهكوردو غه‌یری كورد مسوڵمان‌و غه‌یری مسوڵمانهوهو، وه‌ك هه‌ر سروودێكی دیكه‌ی نیشتیمانیی، مۆركی هیچ ئایدۆلۆژییایه‌كی پێوهنهبێو، ته‌عبیریش بكات له‌واقیعی ئێستای خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه: ڕۆژههڵاتو ڕۆژئاوا، باكوور‌و باشوور، بێگومان شاعیر‌و نووسه‌ری زه‌بر ده‌ستی واشمان هه‌ن كه به‌باشترین شێوه كارێكی وا ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وكاته‌ش ئێمه چی پێویست بێ بۆ ده‌ربڕینی ڕێز لهسروودێك كه ته‌عبیر له‌واقیعی ئێستای كۆمه‌ڵگاكه‌مان بكات‌و له‌گه‌ڵ ئایین‌و عه‌قیده‌ماندا دژ نه‌وه‌ستێ، ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
عــه‌لــی بــاپــیـر
6/محرم/1435 كۆچیی
9/11/2013 زایینی
هه‌ولێر
سەرچاوە/ https://www.facebook.com/alibapir