هێشوو ئیبراهیم و رێبین عه‌بدولڕه‌حمان
چه‌مکی دیپلۆماسی له سه‌رده‌می كۆن‌و نوێ‌و رۆڵی له رووداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا پوخته‌ی باس
چه‌مکی دیبلۆماسی گرنگیه‌كی ته‌واوی له لێكنزیكردنه‌وه‌ی دیدو بۆچوون‌و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كاندا هه‌یه‌و رێگر ده‌بێـت له‌وه‌ی پێكدادان له نێوان خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كاندا روو بدات. ئیدی ئه‌و جیاوازییانه ئایدۆلۆجی‌و سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و کلتووری بن، یان به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری بن، یاخود ئایینی‌و ئایینزایی بن. هه‌ر چه‌نده چه‌ندین ناكۆكی‌و شه‌ڕو ململانێی خوێناوی له سه‌ر ئه‌م جیاوازییانه له جیهاندا روویان داوه، به‌ڵام ناشتوانرێـت بنبڕ بكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كان له نێوان وڵاتان خۆیاندا به ئاڕاسته‌ی هێڵی رووبه‌ڕوودا ده‌ڕۆن، له كۆتایی خاڵدا ده‌گه‌نه ئاستی پێكدادان. هه‌ندێك جار به پڕۆسه‌ی دیپلۆماسی ده‌توانرێت ئاستێك بۆ ململانێیه‌كان دابنرێت. ده‌کرێت سه‌ده‌ی بیسته‌م به سه‌ده‌ی رووداوه گه‌وره‌كان ناوزه‌ند بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌م‌و دووه‌می جیهانی‌و جه‌نگی سارد له گه‌وره‌ترین رووداوه‌كانی ئه‌و سه‌ده‌یه بوون، که تیایدا روویانداوه. ئه‌مه‌ش چه‌ندین زیانی گه‌وره‌ی به كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه.
له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رۆڵی دیپلۆماسی له سه‌رده‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كه‌متر بووه‌و نه‌یتوانیوه ببێته به‌ربه‌ستێك بۆ روونه‌دانی شه‌ڕو ململانێ چه‌كدارییه‌كان له جیهاندا، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نییه، كه دیپلۆماسی رۆڵی نه‌بووه، چونكه ئه‌وه هونه‌ری دانوستان بووه، كه له ساڵی 1962دا توانیویه‌تی ببێته هۆی رێگری له روونه‌دانی جه‌نگی ئه‌تۆمی له نێوان هه‌ردوو بلۆكی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتدا. بۆیه ئه‌گه‌ر کاری دیپلۆماسی هێزی له پاڵدا بێت، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی زیاتره، چونكه لایه‌نی به‌هێز زۆر جار زۆرتر ده‌توانێت بوونی خۆی بسه‌پێنێت. بۆیه کاری دیپلۆماسی‌و ئامڕازه‌كانی، وه‌ک چۆن له رابردوودا خاوه‌نی قورسایی بوون، به هه‌مان شێوه بۆ ئێستا‌و داهاتووش هه‌مان سه‌نگ‌و قورساییان ماوه‌و ده‌مێنێت.
پێشه‌كی
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه، حه‌زی زاڵبوون‌و مانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی تاکێک به سه‌ر تاکی‌تردا له نێو مرۆڤه‌كاندا بوونی هه‌بووه، هه‌ر ده‌شمێنێته‌وه، چونکه چاوچنۆكیی مرۆڤه‌كان به‌راده‌یه‌كه، كه به‌رده‌وام ئاره‌زووی سه‌رده‌سته‌یی‌و گه‌وره‌یی له ناخیدا له ئاستێكی باڵادایه، که ده‌ستبه‌رداربوون لێی كارێكی ئه‌سته‌مه. هه‌ر وه‌ک تۆماس هۆبز ده‌ڵێت: به‌خته‌وه‌ریی ئێمه‌ی مرۆڤی تاک له‌وه‌دایه حه‌زو ئاره‌زوووه‌كانمان سه‌ركه‌وتووانه به‌دی بهێنین، حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیشمان ته‌نها له رێگا‌ی هێزه‌وه به‌ده‌ست دێت، واته هێز مه‌رجێکی سه‌ره‌كییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری. واته هێز رۆڵێكی یه‌كلایكه‌ره‌وه ده‌بینێت له ناخی تاكدا، که هێزی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بگاته به‌خته‌وه‌ری، هه‌روه‌ها له ئاستی ده‌وڵه‌تیشدا، ده‌وڵه‌ت هێزی هه‌بێت بتوانێت پارێزگاری له بوون‌و مانه‌وه‌ی خۆی‌و به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری خۆی بكات. وه‌ك رێسا‌و یاساكانی ژیان پێمان ده‌ڵێت: مرۆڤ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌بێت، كه ده‌توانێت په‌یدای بكات‌و ئه‌وه‌نده‌ش خاوه‌نی ئه‌و شتانه ده‌بێت، كه بتوانێت بیانپارێزێت‌و له‌ده‌ستیان نه‌دات.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئامڕازێك رۆڵی هه‌بووه له‌وه‌ی ببێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی شه‌ڕو ئاشووبو ماڵوێرانی له نێوان مرۆڤه‌كاندا، که ئه‌ویش کاری دیپلۆماسییه، واته هونه‌ری گفتوگۆ‌و دانوستان له پێناو گه‌یشتن به رێكکه‌وتن، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت، ده‌كرێت له رێگا‌ی وتووێژ‌و دانیشتن له سه‌ر مێزی گفتوگۆش ده‌كرێت به ده‌ست بهێندرێت. ئیدی پێویست به به‌كارهێنانی ئامڕازی سه‌ربازی ناكات، چونكه ئاشتی‌و هاریكاری له نێوان مرۆڤه‌كاندا، زۆر به سووده بۆ خۆپاراستن‌و مانه‌وه‌و سووده‌كه‌شی له‌وه زیاتره، كه له توندی‌و تیژی‌و ململانێی گشتییه‌وه ده‌ستگیری ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت، كه کاری دیپلۆماسی پێ نه‌کراوه رێگا له دروستبوونی شه‌ڕه گه‌وره‌كان‌و جه‌نگه ماڵوێرانكاره‌كان بگرێت، به تایبه‌ت له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.
واتای زاراوه‌ی دبپلۆماسی
ئاشكرایه، كه زاراوه‌ی دبپلۆماسی واته هونه‌ری گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی، به‌ڵکو هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی زمانی له یه‌كتر تێگه‌یشتن‌و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان. هه‌ر چه‌نده بۆچوونی جیاواز سه‌باره‌ت به بنه‌ڕه‌تی وشه‌ی دبپلۆماسی هه‌یه، به‌ڵام به هێزترین بۆچوون ده‌یگه‌ڕنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، که (دبلۆماسی له وشه‌یه‌كه زمانی یۆنانی کۆنه‌وه وه‌رگیراوه، که دیپلۆما diploma بووه، واته بڕوانامه، یان دیکۆمێنت.)(1)
ده‌كرێت لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه‌ش به بڕوانامه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ چه‌ند بۆچوونێك، كه كاریگه‌ریی له سه‌ر كاری سیاسی هه‌بووه.
له بۆچوونی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و نووسراوانه‌ی، كه ده‌درێته ده‌ست كه‌سی دیپلۆمات له كاتی چوونی بۆ وڵاتێكی‌تر‌و پێشوازیلێكردنی وه‌ك باڵوێز، كه ته‌واوی زانیارییه‌كانی هه‌بێت، که ئه‌مه‌ش وه‌ك بڕوانامه سه‌یر ده‌كرێت.
له بۆچوونی دووه‌مدا ئه‌كرێت بڕوانامه به واتای سه‌ركه‌وتنی كه‌سی دیپلۆمات له كاره‌كه‌یدا دابنرێت. واته كاتێك دیپلۆمات له جێبه‌جێكردنی كاره‌كه‌یداو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی دوو وڵاته‌كه وه‌ك بڕوانامه دابنرێت.
هه‌ر چه‌نده ئه‌م وشه‌یه، واته دیپلۆما diploma له سه‌رده‌می یۆنانی كۆن به‌و بڕوانامه ره‌سمیانه وتراوه، كه له لایه‌ن سه‌ركرده سیاسییه‌كانی شاره‌كان به كه‌سه‌كانیان دراوه، له كاتی به‌خشینی ئیمتیازاتێكی تایبه‌ت، به‌ڵام له لای رۆمه‌كان به واتای بڕوانامه‌ی مۆرکراوو پێچراوه به‌کارهاتووه.(2) له زمانی عه‌ره‌بیشدا له به‌رانبه‌ریدا وشه‌ی (مفاوچات)ی بۆ به‌كارهاتووه، كه به واتای گفتوگۆ‌و له یه‌كتر تێگه‌شتن دێت.
ئه‌م وشه‌یه به درێژایی كات‌و سه‌رده‌م گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه، تا له سه‌رده‌مێكی دواتردا ئاماژه بووه بۆ ئه‌و نووسراوانه‌ی له ئه‌نجامی رێكکه‌وتن‌و په‌یماننامه‌كان ده‌ر‌چوون. ئه‌مه‌ش به پێشكه‌وتنی كات گۆڕاوه بۆ ئه‌و وشه‌ی بڕاوانامه‌یه‌ی، كه باڵوێز له كاتی ئه‌ركی دپیلۆماسیدا به‌كاری هێناوه. ئیتر له‌مه‌وه زاواره‌ی دیپلۆماسی سه‌ری هه‌ڵداوه.
له رووی دیاریكردنی پێناسه‌یه‌كیش بۆ كاری دیپلۆماسی بۆچوونی جیاواز هه‌یه، كه هه‌ر زانا‌و بیرمه‌ندێك جه‌خت له سه‌ر چه‌ند لایه‌ن‌و بۆچوونێكی تایبه‌ت ده‌كاته‌وه له‌وانه:
پێناسه‌ی برادییه فودیریه بۆكاری دبلۆماسی به‌م شێوه‌یه‌یه: دبلۆماسی هونه‌ری نوێنه‌رایه‌تی كردنی حوكمه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاته له لای حوكمه‌ته‌كانی‌ترو ده‌وڵه‌تانی بیانی كاریگه‌ر بووه‌و بیرۆكه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌وڵه‌ت‌و چاودێریكردنی گفتوگۆی سیاسی‌و په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌كی‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان‌و گه‌له‌كه‌یه‌تی‌و حكومه‌ته‌كه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵوگۆڕ كراودا له بارودۆخی ئاشتی‌و جه‌نگ، هه‌بوونی ئامڕازه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی.(3)
ده‌كرێت گرنگترین ره‌گه‌زه‌كانی دیپلۆماسی له لای برادییه فودیریه له‌م پێناسه‌یه‌وه به‌م شێوه‌یه دیاری بكه‌ین:
1ــ هونه‌ر: به‌و پێیه‌ی هونه‌ری نوێنه‌رایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌ته له لای ده‌وڵه‌تانی‌تردا
2ــ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان
3ــ بیرۆكه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌وڵه‌ت
4ــ په‌یوه‌ندیی ئاڵوگۆڕ
5ــ گفتوگۆ
6ــ چاودێریكردن
به‌م پێیه‌ش كاری دیپلۆماسی زیاتر له بوارێك‌و ئه‌ركێك ده‌گرێته‌وه، كه به جه‌خت خستنه‌سه‌ر ره‌گه‌زه‌كانی‌و ئه‌گه‌ری به‌ره‌و پێشچوونی ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئه‌رك‌و ره‌گه‌زه‌كانی.
ئێرنست ساتۆ: دیپلۆماسی به‌كارهێنانی زیره‌كی‌و له به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه ره‌سمیه‌كانی له نێوان حوكمه‌ت‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆكان.(4)
لێره‌دا ئێرنست ساتۆ جه‌خت له سه‌ر توانایی كه‌سی‌و زیره‌كی له به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و ئاماژه‌دان به‌وه‌ی، كه پێویسته ئه‌و لایه‌نانه‌ی دپیلۆماسی ده‌كه‌ن‌و سه‌ربه‌خۆن‌و كیانێكی راگه‌یاندراو بن.
پێناسه‌ی هاروڵد نیكلسون: زانای بڕیتانی به هه‌مان شێوه‌ی پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگی زمانیی ئوكسفۆرد باس له دیپلۆماسی ده‌كات: بریتییه له به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له رێگا‌ی گفتوگۆوه، یان رێگا‌ی چاره‌سه‌ركردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه له رێگا‌ی باڵوێزو شانده‌وه.(5)
زانای گه‌وره‌ی عه‌ره‌بیش د. عه‌دنان ئه‌لبه‌كری پێناسه‌ی دیپلۆماسی به‌م شێوه‌یه كردووه: بریتییه له پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی، كه وڵاتان ده‌یگرنه به‌ر به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان‌و كه‌سایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌تر له چوارچێوه‌ی یاسای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی.
گرنگترین ره‌گه‌زه‌كانی ئه‌م پێناسه‌یه‌ش به‌م شێوه‌یه دیاری ده‌كه‌ین:
1ــ كارێكی سیاسییه: واته ته‌نها بواری سیاسه‌ت ده‌گرێته‌وه.
2ــ ده‌وڵه‌ت: واته یه‌كه‌یه‌كی سیاسیی سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن ئاڵا‌و راگه‌یاندراو ده‌توانێت بیكات.
3ــ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
4ــ رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت‌و كه‌سایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌تر.
ده‌كرێت له ژێر رۆشنایی ئه‌م پێناسانه‌ی سه‌ره‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی كۆی ره‌گه‌زو بنه‌ماكانی دبلۆماسی هه‌وڵ بۆ نووسینی پێناسه‌یه‌كی گشتی بده‌ین، كه بریتییه له (دپیلۆماسیی هونه‌ری زیره‌كی‌و لێهاتوویی كه‌سی دیپلۆماتكاره له كاتی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له لای ده‌وڵه‌تانی‌تردا له رێگا‌ی گفتوگۆ‌و لێكگه‌شتن به مه‌به‌ستی به‌هیزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان‌و له‌به‌رچاوگرتنی‌و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌و نیشتمانییه‌كانی له كاتی ئاشتی‌و جه‌نگدا به رێگا‌ی ئاشتییانه.)
جۆره‌كانی کاری دیپلۆماسی
کاری دیپلۆماسی به پێی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی دابه‌ش ده‌كرێت بۆ چه‌ند جۆرێك، له‌وانه:
1ــ کاری دیپلۆماسیی نهێنی: ئه‌م جۆره له سه‌ره‌تای كاری دیپلۆماسی په‌یڕه‌وكراوه، چونكه له سه‌رده‌مه كۆنه‌كاندا ته‌نها سه‌ركرده‌ی سیاسی‌و پاشا‌و ئیمپڕاتۆره‌كان كاری ده‌وڵه‌تیان به‌ڕێوه‌بردووه‌و كاره‌كان به شێوه‌ی نهێنی به‌ڕێوه براوه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ركه‌وتنی کاری دیپلۆماسی.
2ــ کاری دیپلۆماسیی ئاشكرا: له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كاروباره سیاسییه‌كان‌و زیادبوونی به‌ریه‌ككه‌وتنی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كان، زیاتربوونی پێداویستییه‌كان، زیاتر بوونی به‌شداری خه‌ڵك له بواره سیاسی‌و به‌ڕێوه‌بردنی كاری ده‌وڵه‌ت دبلۆماسیه‌ت له قۆناغێكی نهێنیه‌وه گواسترایه‌وه بۆ ئاشكرا‌و هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌و پێشچوونی.
دبلۆماسیه‌ت له رووی ئه‌و لایه‌نانه‌ی، كه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن:
١ــ کاری دیپلۆماسیی دوولایه‌نه: له سه‌ره‌تادا كاری دبلۆماسی ته‌نها له نێوان دوویه‌كه‌ی سیاسی به‌ڕێوه‌چووه‌و گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ته‌نها له‌و دوولایه‌نه‌دا بووه.
٢ــ کاری دیپلۆماسیی گشتی: به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی قۆناغه‌كانی ژیان‌و دروستبوونی رێكخراوه حوكمی‌و ناحوكمییه‌كان، بڵاوبوونه‌وه‌ی كلتووری دیموكراتی‌و زیادبوونی پێویستییه‌كانی خه‌ڵك بووه هۆی ئه‌وه‌ی دبلۆماسیه‌ت ببێته گشتی‌و زیاتر له دوو لایه‌ن به‌شداری تێدا بكه‌ن.
3ــ دیپلۆماسیی كۆنگره‌ی لوتكه: ئه‌و جۆره کاری دیپلۆماسییه، كه ته‌نها سه‌رۆكی وڵاتان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌وجا ئه‌مه هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهان، یان كیشوه‌رێكی دیاریكراو هه‌رێمێكی دیاریكراو به‌شداری ده‌كه‌ن، بۆیه به لوتكه ناو ده‌برێت، چونكه ته‌نها ئه‌و سه‌ركردانه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كانن به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
4ــ دیپلۆماسیه‌تی هه‌یمه‌نه: ئه‌مه به‌رده‌وام‌ترین جۆری دیپلۆماسییه، هه‌ر چه‌نده له رووی مێژووییه‌وه دێرینه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌كارهێنانی هێزه نهێنییه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و به تازه داده‌نرێت، چونكه ده‌وڵه‌نێكی وه‌ك ئه‌مریكا په‌یڕه‌وی لێ ده‌كات، چونكه له نێوه‌ڕۆكدا به‌كارهێنانی هێزه‌كه‌ی وا له وڵاتانی‌تر ده‌كات كارێك بكه‌ن، كه ویستیان له سه‌ر نییه، به‌ڵام له رووكه‌شدا كاروباری دیپلۆماسی به‌ڕێوه ده‌بات.
قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی کاری دیپلۆماسی
کاری دیپلۆماسی وه‌ك به‌شێكی گرنگ له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت گه‌شه‌كردنێكی گه‌وره‌ی به خۆوه بینیوه، به جۆرێك ئه‌مڕۆ بۆته ئامڕازێكی سه‌ره‌كی له جێبه‌جێكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان.
هه‌رچه‌نده ناتوانین به شێوه‌یه‌كی ورد سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی دبلۆماسیه‌ت دیاری بكه‌ین، چونكه دبلۆماسیه‌ت له‌گه‌ڵ پێویستی مرۆڤه‌كان‌و گه‌شه‌كردنی پێویستیه‌كاكنیان له نێوان تاكێك بۆ تاكێكی‌ترو یان تاكێك بۆ كۆمه‌ڵێك له‌وێشه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێك سه‌رهه‌ڵدان‌و بوون به خۆیه‌وه ده‌بینێت.
(دبلۆماسیه‌ت كردارێكی سیاسییه، كه ئامانجی ته‌نها به‌دیهێنانی په‌یوه‌ندی ئاشتییانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان نییه، به‌ڵكو دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری جه‌نگ‌و مه‌ترسیه‌كانیشیه‌تی.)(6)
ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ی، كه دیپلۆماسیی هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تان‌و زیادبوونی پێویستی مرۆڤه‌كان‌وه به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌م پێویستیانه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ئاشكراش نه‌بوبێت بوونی هه‌بووه‌و ئه‌م دیپلۆماسی‌و له یه‌كگه‌شتنه بووه هۆی گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه مرۆییه سه‌ره‌تاییه‌كان به ژیانی شارستانیه‌ت. بۆ روونكردنه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی دیپلۆماسی دابه‌شی ده‌كه‌ین به دوو قۆناغی سه‌ره‌كی‌و روونكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دیپلۆماسی له‌وه سه‌رده‌مانه‌دا:
یه‌كه‌م: کاری دیپلۆماسی له سه‌رده‌می كۆندا.
دووه‌م: کاری دیپلۆماسی له سه‌رده‌می نیوێدا.
یه‌كه‌م
کاری دپیلۆماسی له سه‌رده‌می كۆندا
وه‌ك له پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، کاری دیپلۆماسی هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵه مرۆییه سه‌ره‌تایه‌كان‌و پێویسیه‌كانیانه‌وه بوونی هه‌بووه، له نێوان زانایاندا یه‌ك ده‌نگی بوونی نییه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی کاری دیپلۆماسی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دابه‌شبوون به سه‌ر چه‌ند بیر‌و بۆچونێكدا له‌وانه هه‌ندێكیان ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ شارستانییه‌تی كۆن لای رۆژهه‌ڵاتییه‌كان به تایبه‌ت له لای گریک‌و رۆم‌و بیزه‌نته‌كان دواتر بۆ شارستانی لای عه‌ره‌به‌كان.(7)
هه‌ندێكی‌تر ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕكردنی ته‌ختی پاپا له سه‌ده‌ی سیانزه‌دا‌و كۆمه‌ڵێكی‌تر به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی یه‌كه‌م ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵه مرۆییه‌كان‌و گه‌شه‌كردنی ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌و دروستبوونی په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌كان له سه‌رده‌می كۆندا.(8) نموونه‌ی هه‌ر یه‌كه له شارستانییه‌كانی یۆنان، رۆم، بێزه‌نت، شاستانیی ئیسلامی وه‌رده‌گرین:
یه‌که‌م
کاری دیپلۆماسی لای یۆنانییه کۆنه‌كان
هه‌ر وه‌ك ده‌زانین یۆنانیه كۆنه‌كان خزمه‌تێكی زۆریان به بواری فه‌لسفه‌و مێژوو كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاری دیپلۆماسی‌یان پشتگوێ نه‌خستووه. له لای یۆنانییه‌كان كاری دیپلۆماسی گرنگیی زۆری پێدراوه. گرنگترین نیشانه‌ی ئاشتی لای ئه‌وان، كه داری زه‌یتونه كردوویانه به ره‌مزی کاری دیپلۆماسی‌و دراوه‌ته ده‌ستی كه‌سی دیپلۆمات، واته كاری دیپلۆماسی له لای یۆنانییه‌كان كارێكی پیرۆز بووه‌و به مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی ئاشتی بووه.(9)
زۆربه‌ی زانیان رایان وایه، که گریکه‌کان له كاتێكی زۆر زووه‌وه په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی‌یان زانیوه له ده‌رنجامی سیستمی سیاسی شارستانیه‌تی گریکه‌کان، چونكه ئه‌م سیستمه سیاسییه بووه بنه‌ما له گۆڕینی (ده‌وڵه‌ته‌شار)ه‌كان بۆ ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌ت به شێوه مۆدێرنه‌كه‌ی‌و ئه‌م سیستمه چه‌ندین ده‌وڵه‌ته‌شاری له خۆ گرتبوو، كه له نێوانیاندا په‌یوه‌ندی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شبوونی هه‌بووه. ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه پێویستی به په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی کردووه له رێگا‌ی ئامڕازی په‌یوه‌ندیكردنی تایبه‌ت به شارێكی‌تره‌وه،(10) هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌بووه دیپلۆمات وا پێویست بووه، كه بیرێكی تیژ‌و فره‌وانی هه‌بێت، ده‌نگیشی گه‌وره بێت، به‌رده‌وامیش ئه‌و جۆره كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێران، كه یان پارێزه‌ر یان وتار بێژ بوون بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌یان بكه‌ن له كاتی گفتوگۆكردن به تایبه‌ت له بواره‌كانی سیاس‌و بازرگانیدا.(11)
نیكسن ده‌ڵێت: له لای گریکه‌کان سیستمێكی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیی وردبوونی هه‌بووه به هۆی(12):
1ــ به جۆرێك ناسیویانه وه‌ك بنه‌مای یه‌كلاییكردنه‌وه به رازیبوون، یان به‌رژه‌وه‌ندی، كه ئاماژه‌بێت بۆ وه‌ستانی كاری دوژمنكاری.
1) زانینی ئه‌وه‌ی رێكکه‌وتننامه‌كان‌و ئاگربه‌سته‌كان نێوخۆی كاتییه.
2) زانینی سیستمی رێكکه‌وتننامه ئاشكراكان هه‌تا په‌یمانامه‌كان دواكه‌وتووه‌كان‌و گرێبه‌سته‌كان پیرۆزه‌كان گرێبه‌سته‌كان له كاتی یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادو رێكکه‌وتنامه ئاشتییه‌كان له لای گریکه‌کان نزیكترین به‌كارهێنان‌و له دڵه‌وه.(13)
ده‌توانین قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی دیپلۆماسی لای یۆنانییه‌كان به سێ قۆناغی سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان بكه‌ین:
1ــ قۆناغی بانگكه‌ر، یان بانگهێن (منادی)، یان هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی سپی: ئه‌م جۆره له کاری دیپلۆماسی له لای ئه‌و كه‌سانه بووه، كه ده‌سه‌ڵاتێكی نیمچه ئایینی‌یان هه‌بووه، له ژێر پاراستنی خواكانیان، هه‌میشه كاریان جادووو فێڵبازی بووه، كه ئه‌مه‌ش دانراوه به رۆڵێكی نێوه‌ند له نێوان جیهانی رووكه‌ش، یان ده‌ره‌كی‌و جیهانی ده‌روونی. له‌م قۆناغه‌دا کاری دیپلۆماسی له شێوه جۆرێك نوێنه‌رایه‌تیی کاری دیپلۆماسی هه‌بووه به جۆرێك كه‌سی بانگه‌كه‌ر وه‌ک نێردراوێی ئاشكرا خواستی گه‌وره‌ی پاشاكانیان له سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت دیاریكراوه‌و گفتوگۆكردن له سه‌ر هه‌ندێک كار‌و بار خستۆته روو. ئه‌ركی بانگكه‌ر راگه‌یاندنی نموونه‌یی‌و هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م له كه‌سانی خاوه‌ن مێشكی به توانا‌و كه‌سانی ده‌نگ به‌رز بووه.(14)
2ــ قۆناغی وتاربێژی: ئه‌م قۆناغه به‌رزتره له قۆناغی یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنی نێراوه‌كان له نێوان وتار بێژ‌و فه‌یله‌سوو‌ف‌و دادوه‌ره‌كاندا بووه. ئه‌م قۆناغه به دیپلۆماسیی وتار (وتاربێژ) ناسراوه.
3ــ قۆناغی ده‌ركه‌وتنی گه‌شه‌سه‌ندن:
شارستانیه‌تی ده‌وڵه‌تی شار‌و پێشكه‌وتنی ئامڕازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، به هۆی زۆر دووباره‌كردنه‌وه‌ی كاری دیپلۆماسی‌و ناردنی نێراوه دیپلۆماسییه‌كان. کاری دیپلۆماسیه‌ت تا سنوورێك نزیك ببوه‌وه له ئاستی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی به‌رده‌وام، به تایبه‌ت به هۆی دووباره بوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كان له چوارچێوه‌ی كاری ناردن‌و گفتوگۆ‌و هاوكاری له نێوان لایه‌نه‌كان‌و بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی یاسای تایبه‌ت به کاری دیپلۆماسی‌و پێشكه‌وتنی ماف‌و ئیمتیازاتی سه‌فیره‌كان.(15)
جگه له‌وه، ده‌توانین بڵێین له یۆنان‌دا خزمه‌ت به چه‌ند لایه‌نێكی دبلۆماسییه‌ت كراوه له‌وانه ملكه‌چ نه‌بوونی دیپلۆماتكاره‌كان بۆ یاسای ناوخۆی وڵاتی میوان، دانانی چه‌مكی حصانه‌و ئیمتیازات.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دپیلۆماسیه‌ت له یۆنان‌دا له چه‌ند خاڵێكدا كورت ده‌كه‌ینه‌وه:
1ــ نه‌بوونی نوێنه‌ری هه‌میشه‌ی: ئه‌نجومه‌نی گه‌ل، یان كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی هه‌ڵده‌ستا به پێدانی ده‌سه‌ڵات سه‌فیره‌كان، به مه‌به‌ستی پێدانی وه‌ره‌قه‌ی عیماد رێوڕه‌سمی پێشوازیكردن لێیان.(16)
2ــ هه‌ڵبژاردنی زیاتر له كه‌سێك بۆ یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی، كه هه‌ریه‌كه‌یان نوێنه‌ری شارێكی دیاریكراو بوون.(17)
3ــ رێگه‌گرتن له سه‌فیره‌كان له وه‌رگرتنی دیاری له كاتی ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌كه‌یدا.(18)
4ــ له كاتی سه‌ركه‌وتنی سه‌فیر له كاره‌كه‌یداو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵات، كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی هه‌ستاوه به خه‌ڵاتكردنی سه‌فیره‌كان به پێدانی باخی زه‌یتون.(19)
5ــ دیارترین داهێنانی یۆنان له مێژووی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سیستمی قنصول‌و له به‌رچاوگرتنی كاره دیپلۆماسییه‌كان بووه به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ رێكخستنی كاری دیبلۆماسی.
6ـ جیاكردنه‌وه‌ی قنصوڵ چ وه‌ك كار، چ وه‌ك كه‌س.
7ــ هه‌ڵبژاردنی دبلۆمات له‌و كه‌سانه‌ی، كه زیاتر توانای زمانه‌وانی‌و رووكه‌شیان هه‌یه‌و ده‌توانن زوو باوه‌ڕ به كه‌سی به‌رامبه‌ر بهێنن.(20)
8ــ پێدانی هه‌ندێك ماف‌و ئیمتیازات به نوێنه‌ره‌كان، دیارترینیان ملكه‌چ نه‌بوونی كه‌سی پیلۆماته بۆ یاسای نێوخۆی وڵاتی به‌رامبه‌ر.
له كۆتایدا ده‌توانین بڵیین ئه‌و کاری دیپلۆماتی له یۆنان‌دا گه‌شه‌ی به خۆیه‌وه بینی نه‌گه‌شته کاری دیپلۆماسیه‌تی به‌رده‌وام، به‌ڵكو شێوه‌ی نیمچه دیپلۆماسی وه‌رگرت.
هۆكاری نه‌گه‌یشتن به رێگایه‌کی دیپلۆماسیی به‌رده‌وام له لای یۆنانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك. گرنگترینیان:
1ــ ده‌وڵه‌ته‌كانی یۆنان دانیان به یه‌كسانی له سه‌روه‌ریدا نه‌ناوه، به‌ڵكو به‌رده‌وامبوونی گریکه‌کان به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌لامه‌تیی شاره‌كانیان به ته‌نها به‌دیهێنانی ئامانجی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی‌یان بووه.
2ــ په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كان له نێوان ده‌وڵه‌ت شاره‌كانی له واقیعێكی نێوخۆیی له نێوان شاره‌كاندا مایه‌وه‌و له به‌رچاوگرتنی خوێن، زمان، ئایین. زۆرترین لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان بووه.
3ــ نه‌توانینی ده‌وڵه‌ته‌شاره‌كان بۆ سه‌پاندنی هێزو سیستمی نێوخۆیی به سه‌ر ئه‌وانی‌تردا، یان هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی گۆڕانكاری ده‌رنه‌كه‌وتووه هێزی سه‌رده‌می ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی به زۆری بنه‌مای هێزی ملكه‌چكردن بۆ بنه‌مای باوه‌ڕپێهێنان‌و گفتوگۆ، یان هه‌ر شێوازێكی‌تری کاری دیپلۆماسی.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ند گرفتێكی‌تر بوونی هه‌بووه، وه‌ك هه‌ڵبژاردنی چه‌ند نوێنه‌رێك هاوشێوه له پله‌دا، كه ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییانه نه‌یان توانیوه به یه‌ك شێوه‌و به یه‌ك رێگا كاری دیپلۆماسی ئه‌نجام بده‌ن، كێشه‌كان یه‌كلای بكه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دووبه‌ركی‌و ناكۆكی له نێوانیاندا هه‌ندێك كات یه‌كتریات به خیانه‌ت تاوانبار كردووه، یان نه‌توانینی هه‌ستان به كاره‌كانیان، بۆیه زیاتر گرنگی به‌لایه‌نی رووكه‌ش‌و زمانه‌وانی بۆته نیشانه‌یه‌ك له نیشانه‌كانی دیپلۆماسی له یۆنان.
2ــ کاری دیپلۆماسی لای رۆمه‌كان
یۆنانیه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بیرۆكه‌ی گفتوگۆكردنیان زانیووه، ئه‌م بیرۆكه‌یه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نێو هه‌ندێك له كار‌و باری رۆمه‌كان، به‌ڵام نه‌یان توانیوه سودی لێبینن، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كانیان به گه‌لانی‌تره‌وه لێكچووی سیستمێكی ئیستعماری بووه، په‌یوه‌ندیی به‌هێز بێ هێزه‌وه بووه، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌بووه، كه خۆسه‌پاندنێكی سه‌ربازی خاڵی له هه‌موو ئامڕازه دیپلۆماسییه‌كان بووه.(21)
رۆمه‌كان له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه خه‌ڵكی ئازا‌و به هێز بوون، ته‌نها فه‌رزی مه‌رج‌و داواكانی خۆیان كردووه به سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی، كه شه‌ڕه‌كانیان لێ بردوونه‌ته‌وه،(22)، به‌ڵام رۆمه‌كان تا راده‌یه‌ك له رووی تیۆریه‌وه خزمه‌تێكی زۆریان به بواری دیپلۆماسی كردووه، به جۆرێك، كه له سه‌رده‌می رۆمه‌كاندا کاری دیپلۆماسی پێی ناوه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌تووتر به هۆی ئه‌و كۆنفرانس‌و یه‌كێتی‌و رێكکه‌وتننامانه‌ی، كه ده‌به‌سترا له چوارچێوه‌ی (خزمه‌ت كردن به ئامانجه ده‌ره‌كییه‌كانی رۆم) له پێناو بنه‌مای خۆسه‌پاندن‌و ملكه‌چكردنی گه‌لانی‌تر.(23)
یه‌كێكی‌تر له‌و خاڵانه‌ی، كه له کاری دیپلۆماسیی رۆم گرنگی پێ ده‌دات، پاراستنی ماف‌و ئیمتایازاته كه‌سییه‌كانی سه‌فیره‌كان بوو هه‌تا له كاتی جه‌نگه‌كاندا،(24)، هه‌روه‌ها رۆمه‌كان خزمه‌تێكی‌تریان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی دایانڕشتووه كاری دیپلۆماسی، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا تاكه وڵات بووه به یاسا جیاوازیی له نێوان ئه‌و گه‌لانه‌دا کردووه، كه له ژێر ده‌ستیدا بوون. بۆ نموونه: یاسای باری شارستانی جێبه‌جێ كردووه به سه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌ی دواكه‌وتووبوون، به‌ڵام یاسای گه‌لان جێبه‌جێكراوه به سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ربه‌خۆ بوون له پاشكۆی رۆم‌و رۆمه‌كان.(25)
گرنگترین كاریگه‌ی یاسای رۆمه‌كان له سه‌ر شێوازی كاری دیپلۆماسی له‌م خاڵانه‌دا كۆده‌كه‌ینه‌وه:
1ــ گریکه‌کان رێكکه‌وتننامه‌ی پێكهاتن‌و مه‌رجه‌كانی وه‌ستانی شه‌ڕ ئاگربه‌سته كاتییه‌كان، به‌ڵام رۆمه‌كان هه‌ستان به دیاریكرنی كاری رێكکه‌وتننامه‌و چۆنێتیی داڕشتن‌و گرفته‌كانی به جۆرێك بنه‌مای رێزگرتنی په‌یماننامه‌و پیرۆزیی به‌ڵگه‌نامه‌كان وه‌ك بنه‌ڕه‌تێك بێت بۆ جێگیربوونی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆچوونی رۆمه‌كان بۆ رێكکه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و په‌یماننامه‌كان بووه رێگه‌ی گه‌شه‌كردن، یاسای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت‌و نه‌ریته‌کانی کاری دیپلۆماسی.
2ــ له سه‌رده‌می یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی رۆمه‌كان زاڵبوونی عه‌قڵی یاسای بریتی بوو له نه‌ریتی ئایینی‌و سه‌یركردنی وه‌ك یاسایه‌كی پیرۆز، مه‌سه‌له‌ی سوێندخواردن بۆ پاككردنه‌وه، یان خاوێنكردنه‌وه‌ی په‌یماننامه له به‌رده‌م یاسای گه‌لان‌و حوكمكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی رۆم به گه‌لانی‌تره‌وه، وه‌ك گه‌لێكی هاوڕیێ‌و لایه‌نێكی یه‌كگرتنه‌كان‌و به‌شێك له یاسای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت.
3ــ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی ئیمپڕاتۆریه‌تی رۆم گه‌شه‌كردنی یاسای بیانییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی به سه‌ر ئه‌و دانیشتووانه‌ی له هه‌رێمه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رۆمه‌كاندا بوون دوای ئه‌وه‌ی مافی هاووڵاتبوونی رۆم وه‌رگرتبوو.(26)
له كۆتاییدا ئه‌توانین بڵێن رۆمه‌كان خزمه‌تێكی باشیان کاری به دیپلۆماسی كردووه، به تایبه‌ت به هۆی ئه‌و بۆچوونانه‌ی سه‌باره‌ت به گه‌له شكستخواردووه‌كان له كاتی جه‌نگه‌كاندا هه‌یان بووه، رێكکه‌وتنامه‌و پڕۆكۆلی تایبه‌ت به كه‌سی دیپلۆمات‌و ئیمتیازاته‌كانی.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی کاری دیپلۆماسی لای (رۆم)ه‌كان
1ــ دروستكردنی دیوانێك بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن‌و فێركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه به كاری دیپلۆماسی هه‌ڵده‌ستن به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له رێكکه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
2ــ دروستكردنی دیوانێك بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رۆم له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی‌تر بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی، كه په‌یوه‌سته به ماف‌و ئه‌ركی باڵوێزه‌وه.(27)
3ــ ئه‌نجومه‌نی پیران هه‌ڵده‌ستا به قبوڵكردنی سه‌فیری وڵاته بیانییه‌كان‌و گوێگرتنی داواكاریه‌كانیان‌و رازی بوون‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی.
4ــ له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نێراوه دبلۆماسیه‌كان راپۆرتێكیان پێشكه‌شه ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌كرد ئه‌وانیش هه‌ڵده‌ستان به ده‌نگدان له سه‌ری به مه‌به‌ستی رازیبوون له سه‌ری یان ره‌تكردنه‌وه‌ی.(28)
5ــ زۆریی گرنگیدان به رێ‌و ره‌سمی رێ‌و شوێنه‌كان بۆ پێشوازی سه‌فیره‌كان.
6ــ له كاتی سه‌رپێچیكردنی نوێنه‌ری وڵاته بیانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی‌و یاسا نیشتمانیه‌كانی بۆ لێپرسینه‌وه‌و سزادانی.
7ــ له سه‌رده‌می رۆمه‌كان هه‌ڵبژاردنی نێراوه کاره دیپلۆماسییه‌كان له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه، كه له ئه‌نجومه‌نی پیران پێك هاتبوو، به مه‌به‌ستی دیاریكردنی ژماره‌یان كه زۆربه‌ی كات له ده كه‌س پێك هاتبوون‌و دیایركردنی كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان.(29)
8ــ به‌رده‌وامیی ماف‌و ئیمتیازاتی سه‌فیره‌كان هه‌تا له كاتی جه‌نگه‌كاندا، كه له یاسای گه‌لاندا روونكراوه‌ته‌وه.
9ــ ئه‌نجومه‌نی پیران به‌رپرس بوو له ئیمزاكردنی ئه‌و په‌یمانامانه‌ی له رێگا‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیه‌وه ده‌به‌سترا، دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی.
سێیه‌م
کاری دیپلۆماسی لای بیزه‌نته‌كان
بیزه‌نته‌كانیش وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌تری رۆمه‌کان‌و یۆنانییه‌كان له سه‌رده‌مه مێژوویه‌كاندا كاریگه‌ریی زۆریان له سه‌ر بواری کاری دیپلۆماسی داناوه، به‌ڵام جیاوازی بیزه‌نته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی‌تر ئه‌وه بوو، كه بیزه‌نته‌كان وه‌ك ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی‌تر به‌هێز نه‌بوون، به‌ڵكو له رووی کاری دیپلۆماسییه‌وه تا راده‌یه‌ك لاوازییان پێوه دیار بوو. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌لته‌رناتیڤی‌تریان بۆ ئه‌و لاوازییه دۆزییه‌وه ئه‌ویش له رێگا‌ی لاوازكردنی دوژمنه‌كانی‌و تێكبه‌ردانیان له نێو خۆیاندا‌و له دژی یه‌كتری.(30) واته بێزه‌نته‌كان کاری دیپلۆماسی‌یان به‌كارهێناوه وه‌ك ئامڕازێكی سه‌ره‌كی بۆ پارێزگاریكردن‌و مانه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆریه‌ته‌كه‌یان، واته له لایه‌ك کاری دیپلۆماسی‌یان به‌كارهێناوه بۆ زیادكردنی هێزو ده‌سه‌ڵاتیان له لایه‌كی‌تره‌وه بۆ پاراستن‌و مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.(31) به تایبه‌ت كاتێك بیزه‌نته‌كان رێگا‌كانی فێڵ‌و خیانه‌تیان خسته نێو كاری دبلۆماسییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه كاریگه‌ریی بخه‌نه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ‌و دوژمنه‌كانیان لاوازبكه‌ن.
ئه‌مه‌ش به سێ رێگا‌ی سه‌ره‌كی په‌نای بۆ ده‌برا، كه بریتین له:
1ــ سیاسه‌تی لاوازكردنی گه‌ل‌و خێڵه به‌ربه‌رییه‌كان له چوارچێوه‌ی دروستكردنی جیاوازی‌و كاریگه‌ری ململانێ نێوانیان به ئامامجی تێكدانی یه‌كێتی ناوخۆییان.
2ــ به‌ده‌ستهێنانی هاوڕێیه‌تی گه‌ل‌و خێڵه‌كان له رێگا‌ی به‌رتیل‌و دیاری‌و هاوكارییه داراییه‌كان.
3ــ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحیه‌ت، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحی‌و هێنانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر بۆ ناوی، وه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان كردیان له باشووری جزیره له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی حه‌مرین یه‌هودی به جۆرێك، كه باڵوێزخانه‌ی مه‌سیحی له سه‌رده‌می حه‌مرینیه‌كان دروستكرد‌و یه‌كه‌م كه‌نیسه له ساڵی 365 میلادی.
بۆ به‌ده‌ستهێنانی کاری دیپلۆماسیی سه‌ركه‌وتوو، رۆمه‌كان ده‌زگای سه‌ربه‌خۆیان دروستكردووه، كه تێیدا كادری پێگه‌یاندووه، هه‌روه‌ها به نهێنی كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به بارودۆخ‌و كاروباری نه‌ته‌وه‌كانی‌تر بكات.(32) ئه‌م ده‌زگایه‌ش سه‌ر به ده‌زگایه‌كی‌تری گشتی بووه، كه تایبه‌ت به كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵات گرنگی به چه‌ند بابه‌تێك داوه له‌وانه:
1ــ گفتوگۆ
2ــ كاروباری رۆژانه
3ــ زانستی زمان
4ــ توانای تێگه‌شتنی به په‌له‌و باش
5ــ توانایی ره‌خنه‌گرتنی ورد
له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌فیره‌كان ده‌بوونه میوانی میوانخانه‌ی مه‌له‌كی ئه‌و ووڵاته‌ی، كه كاری تێدا ده‌كرد له‌وێدا ژیانی خۆی به سه‌ر ده‌برد، هه‌ر له‌وێشه‌وه نوێنه‌رایه‌تی وڵات‌و راپۆرت‌و چالاكییه‌كانی خۆی ره‌وانه‌ی وڵاتانی‌تر ده‌كردو وه‌ڵامی بۆ هه‌ر جۆره پرسیارێك ده‌دایه‌وه.(33)
لێره‌وه‌ده‌توانین گرنگترین خاسیه‌ته‌كانی کاری دیپلۆماسی لای بێزه‌نته‌كان له‌م خاڵانه‌دا كۆده‌كه‌ینه‌وه:
1ــ كاری دبلۆماسی له لای بیزه‌نته‌كان ته‌نیا مه‌به‌ستی ئاشتی نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی جه‌نگ‌و مه‌ترسییه‌كانی بوو.
2ــ بیزه‌نته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو نوێنه‌ره دیبلۆماسیه‌كان به گومان بوون‌و كه‌سی تایبه‌تیان هه‌بووه، كه پێی گوتراوه پاسه‌وانی شه‌ره‌ف (الحرس الشرف)، كه كاری بریتی بوو له چاودێریكردنی كاروباری ئه‌و نوێنه‌رانه.
3ــ جه‌ختكردنه‌وه‌ی بێزه‌نتیه‌كان له سه‌ر هونه‌ری گفتوگۆكردن‌و کاری دیپلۆماسی، جه‌ختكردنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نێراوه‌كان ته‌نها نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی ئیمپڕاتۆرییه‌ته‌كانیان نین، به‌ڵكو جه‌ختكردنه سه‌ر لاسای كردنه‌وه‌یه‌كی باش له کاری دیپلۆماسی‌و هێنانی شێوازی دیپلۆماسی چاودێریكردن له بری کاری دیپلۆماسی‌و وتاربێژیدا.(34)
4ــ له ته‌علیماته‌كانی دیوانی كاروباری ده‌ره‌وه، ئه‌بێت سه‌فیره‌كان كه‌مكردنه‌وه‌ی له خه‌رجییه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی، گرنگی به پێشخستنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان به هه‌مان شێوه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی بدات.
5ــ له سه‌رده‌می بیزه‌نته‌كان گرنگی دراوه به دروستكردنی باڵوێزخانه‌ی به‌رده‌وام‌و دوور‌و درێژ له نێوان ده‌وڵه‌ته‌كاندا.
٦ــ گرنگیدان به نووسینی راپۆرتی خولی به‌رده‌وام له لایه‌ن نێردراوه‌كان له سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی، كه كاری تێدا ده‌كه‌ن.
7ــ كاری دبلۆماسی چه‌ند روویه‌كی تازه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه وه‌ك درۆ‌و فێڵ‌و خیانه‌ت.
8ــ ده‌ركه‌وتنی کاری دیپلۆماسی وه‌ك پیشه.
چواره‌م
کاری دیپلۆماسی لای شارستانیی ئیسلامی
په‌یامی ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیان له ته‌واوی ئاینه ئاسمانیه‌كان جه‌ختی كراوه‌ته سه‌ر، ئاینی ئیسلام به تایبه‌ت‌و هه‌میشه داوای ئاشتی‌و گفتوگۆ‌و له یه‌كگه‌شتنی كردووه، بۆیه کاری دیپلۆماسی یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام. خێڵه‌کانی عه‌ره‌ب له كۆنه‌وه باشترین كه‌سیان هه‌ڵده‌بژارد، كه به زیره‌كی‌و چالاكی به‌ناوبانگ بوون، كاره‌كانی گفتوگۆ‌و رێكکه‌وتننامه‌كانیان پێ ده‌سپێران‌و له په‌یدابوونی ئیسلامیش كاری سپاردن به‌و كه‌سانه به مه‌به‌ستی زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام‌و ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵده‌بژێرا ده‌بوو هێمن‌و قسه‌زان‌و له (شه‌رع) شاره‌زا بێت، توانایی رازیكردنی خه‌ڵكی هه‌بێت.(35)
له ئه‌نجامی ئه‌م تێكه‌ڵبوون‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینه، بووه هۆی زیاتر ناسین‌و به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان، كه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كاری دیبلۆماسی.
لێره‌دا كۆمه‌ڵێك مه‌رج بۆ باڵوێزو سه‌فاره‌ته‌كان داده‌نرا، كه بریتیبوون له:
1ــ ده‌بێت شارازه بێت له شه‌ریعه‌ت، هه‌روه‌ها مێژوو‌و واقعی وڵاته‌كه‌ی.
2ــ رۆشنبیریه‌كی فراوانی هه‌بێت‌و كه‌سێكی ورد‌و به‌دواده‌چوو بێت.
3ــ عه‌قڵێكی قاڵب گرتوو، هه‌ڵسوكه‌وتكردن به شێوه‌یه‌كی باش‌و زیره‌كی.
4ــ له هه‌موو رووه‌كانه‌وه ته‌ندروستی باشی هه‌بێت.
5ــ جوانی‌و رێكوپێكی رووكاری كه‌سی دیپلۆمات.(36)
له ئیسلامدا نوێنه‌رایه‌تی كارێكی پیرۆزه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا قورسه، چونكه نوێنه‌ر به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به خودا‌و نوێنه‌رایه‌تی له ئیسلامدا كاتی بووه‌و دوای ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتایی پێهاتووه. ده‌توانین گرنگترین ئامانجه‌كانی كاری دبلۆماسی له ئیسلامدا له چه‌ند خاڵێكدا كورت ده‌كه‌ینه‌وه:
1ــ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
2ــ په‌یوه‌ندی دروستكردن له‌گه‌ڵ گه‌لانی‌تر.
3ــ ئاگاداربوون له چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵاتانی‌تر.
4ــ ئاگادار بوون له بارودۆخی زیندانی‌و به‌ندكراوه‌كان.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی کاری دیپلۆماسی لای ئیسلام:
1ــ کاری دیپلۆماسی مه‌به‌ست پێی دروستكردنی په‌یوه‌ندی ئاشتی بووه.
2ــ گرنگیدان به رێ‌و ره‌سمی پێشوازیكردن‌و نووسینه‌وه‌ی شێوازێكی تایبه‌ت بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتانی‌تر، وه‌ك به‌خشینی له هه‌موو باج‌و سه‌رانه‌یه‌ك‌و ده‌ست وه‌رنه‌دان له كاروباری باڵوێزه‌كان، دانانی بودجه‌ی تایبه‌ت به كاره‌كان واته پاراستنی ماف‌و ئیمتیازاته‌كانیان.
3ــ هه‌ڵبژاردنی باڵوێز له‌كه‌سانی هێمن‌و زیره‌ك، كه توانایی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی هه‌بێت.
4ــ گرنگیدان به پێدانی بڕوانامه‌ی تایبه‌ت، كه زانیاری له سه‌ر هه‌موو ناونیشان‌و كه‌سایه‌تی كه‌سی باڵوێز تێدابوو.
5ــ گرنگیدان به پاكی‌و خاوێنی باڵوێزو هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه‌كان .
6ــ كاركردن له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی سه‌ره‌كی (ئه‌ویش قورئانی پیرۆزه.)
7ــ نوێنه‌رایه‌تی باڵوێزه‌كان كاتی بووه، به ته‌واوبوونی كاره‌كانیان كۆتایی هاتووه.
لێره‌دا ده‌توانین كاری دیپلۆماسی له سه‌رده‌می كۆندا به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بناسینه‌وه:
1ــ له‌گه‌ڵ جیاوازی گه‌شه‌كردنی کاری دیپلۆماسی لای نه‌ته‌وه‌و شارستانیه‌تێك بۆ یه‌كێكی‌تر، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی كاری دیپلۆماسیی كاتی بووه‌و نه‌گه‌شتۆته قۆناغی نوێنه‌رایه‌تی دبلۆماسی به‌رده‌وام.
2ــ له زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان جه‌ختكردنه‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی باڵوێز له كه‌سانی لێهاتوو له گفتوگۆ‌و زمان پاراوی‌و گرنگیدان به رووكه‌ش.
3ــ زۆربه‌ی كات گرنگی دراوه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی راپۆرتی خولی‌و به‌رده‌وام له نوێنه‌ره‌كانه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان به مه‌ستی ئاگاداربوون له‌وه‌ی، كه كاروباری وڵاتانی‌تر چۆن به‌ڕێوه ده‌ڕوات.
4ــ مه‌به‌ست له کاری دیپلۆماسی زیاتر به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌ت‌و دوورخستنه‌وه‌ی بوو له ئه‌گه‌ره‌كانی جه‌نگ‌و دروستكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه.
٥ــ سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه ده‌ركه‌وتنی دبلۆماسیه‌تێكی نهێنییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوون‌و به‌ره‌و پێش چوون ده‌گۆڕێت بۆ پیشه‌یه‌ك‌و ده‌شبێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دبلۆماسیه‌تی نوێ‌و به زانستیكردنی.
کاری دیپلۆماسی له سه‌رده‌می نوێ‌دا
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تایه‌ك له كاری دیپلۆماسی له قۆتاغه كۆنه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌م کاری دیپلۆماسییه هه‌ر وه‌ك پێشتر باسكرا زیاتر به شێوه‌ی نهێنی‌و دوو لایه‌نه‌و كاتی بووه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئاڵوگۆڕی نوێنه‌ره دیپلۆماسییه‌كان، ئه‌م قۆناغه به‌رده‌وام ده‌بێت تاساڵی 1914و روودانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، چونكه له‌م ساڵه به دوواوه به هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه‌ی، كه له سیستمی سیاسی جیهانی‌و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان روویدا، کاری دیپلۆماسی وه‌ك هه‌رچه‌مكێكی سیاسی‌تر گواسترایه‌وه بۆ قۆناغێكی نوێتر‌و ئامانج‌و شێوازی جێبه‌جێكردنی به ته‌واوی گه‌شه‌ی سه‌ند، هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه به شێوه‌یه‌كی دیار ئه‌گه‌ڕێنریته‌وه بۆ ساڵی 1914 به‌ڵام ره‌گ‌و ریشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغێكی پێشتر، كه له گۆنگره‌ی ڤیه‌نای ساڵی 1815 ده‌ست پێده‌كات، كۆنگره‌ی ڤیه‌نا یه‌كێكه له‌و كۆنگرانه‌ی، كه كاریگه‌ریی له سه‌ر كاری دیپلۆماسی دانا، قۆناغه‌كانی پێشتر بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك بنه‌ماو رێسا بۆ رێكخستنی چوارچێوه‌ی كاری دبلۆماسی. هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان هه‌ستیان به پێویستی گرێبه‌ستێك‌و رێكکه‌وتننامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵی بوو بۆ رێكخستنی تایبه‌تی بۆ نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌كی به روویه‌كه یاسای، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاو له ساڵی 1815 له ڤییه‌ناوه ده‌ستی پێكرد، كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌م كۆنگره‌یه‌دا به‌شداربوون دیاریكردنی پسپۆڕی سه‌فاره‌ته‌كانیان‌و ئیمتیازاته‌كانیان گرته ده‌ست، له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان. ئه‌م كۆنگره‌یه بووه درێژه پێده‌ری چه‌ندین كۆنگره‌ی‌تر له‌وانه: كۆنگره‌ی ڤیه‌ننای 1961 بۆ په‌یوه‌ندییه دبلۆماسیه‌كان، كۆنگره‌ی ڤیه‌نای 1963 بۆ كاروباری قونسوڵی، كۆنگره‌ی ڤیه‌ننای 1969 بۆ نوێنه‌رایه‌تیه تایبه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی‌تر له سه‌ر ئاستی جیهانی هۆكارێكی‌تر بوون بۆ پێشكه‌وتن له‌وانه: شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی‌و ئیمپڕاتۆریه‌تی ناپلیۆن، كه بووه هێنانه ئارای گۆڕانكاری گه‌وره له باردۆخه سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان(37)، هه‌ر ئه‌م كۆنگره‌یه بووه هۆی قاڵب گرتنی شاره نستاڵیه‌كان‌و دواتر فه‌ڕنساو ئیسپانیا‌و ته‌واوی ئه‌وروپا ئه‌گرێته‌وه، بۆ نموونه بیزه‌نته‌كان له دوای ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ یه‌كه‌م جار سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی تایبه‌تیان بۆ كاروباری حوكمه‌ت‌و چاره‌سه‌ركردنی كاروباره ده‌ره‌كییه‌كان، راهێنانی فه‌رمانبه‌رانی ناسراو بۆ خزمه‌تی باڵوێزخانه‌و میوانه تایبه‌ته‌كان‌و ئاڕاسته‌كردنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆیان به رێسای نووسراو.
فیلیپ كاییه تایبه‌نمه‌ندیی دیپلۆماسی له‌م قۆناغه‌دا به‌م جۆره باس ده‌كات:(38)
1ــ له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی واتای ده‌وڵه‌ت، دیپلۆماته‌کان نماینده‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانیان ده‌كرد، نه وه‌ك كه‌سی حاكم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، كه دیبلۆماتكاره‌كان خاوه‌نی رێز‌و شكۆ بوون.
2ــ دیبلۆماتكاره‌كان بوونه به‌شێك له به‌ڕێوبه‌رانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك له كاروباری ده‌ره‌وه‌یان.
3ــ ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین یاسای دبلۆماسی په‌یوه‌ندیدار به رێ‌و ره‌سم‌و پله‌به‌ندیی کارمه‌ندی دیاریكردنی هاتن‌و رۆیشتن‌و پاداشت‌و پارێزگاری. ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن تا پله‌ی ده‌ركه‌وتنی وه‌زیری چاو‌دێر.
4ــ دیبلۆماتكاره‌كان رۆڵی ته‌جه‌سوسیان نه‌ما وه‌ک له‌وه‌و پێش هه‌یان بوو، به‌ڵكو كاری سه‌ره‌كی ئه‌وان بریتبوو پێدانی زانیاری به حكومه‌ته‌كانیان سه‌باره‌ت به‌و وڵاته‌ی، كه لێی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی، كه وڵاته‌كه‌یان بڕیاری سیاسی دروست بدات، كه پشتبه‌ستوو بێت به‌و زانیارییانه‌ی، كه باڵوێزه‌كان له ده‌ره‌وه بۆ كاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌كانیان ده‌نێرن، لێره‌وه باڵوێزه‌كان به‌شدارییان له دروستبوونی هاریكاری دولی كرد له نێوان وڵاته‌كاندا، هه‌روه‌ها رۆڵیشیان هه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگا چاره‌ی ئاشتی.
5ــ گرنگیدان به رای گشتی‌و كه‌مینه‌كان له بواره په‌یوه‌ندیداره‌كان به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، لێره‌وه كاری دیبلۆماسی له نێوان حكومه‌ته‌كاندا ده‌كرا، كه پێشتر به نهێنی بوو.
6ــ جیاوازیكردن‌و گه‌شه‌پێدانی كاری دبلۆماسی بۆ نوێنه‌ره دبلۆماسیه‌كان، كه‌سه‌كان سه‌ربه‌خۆ كران، بۆ ده‌ركردنی بڕیاره‌كان ئه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به تایبه‌ت‌و حوكمه‌ته‌كه‌ی به گشتی، به واتایه‌کی‌تر جێبه‌جێكردن‌و رێزگرتنی ئه‌و بڕیارانه‌ی حوكمه‌ت ده‌ری ده‌كات بۆ سه‌فاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ركردنی بڕیاری خێرا له كاتی له ناكاو به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتگۆی ناوخۆی. له دوای كۆنگره‌ی ڤیه‌نناش دوو رووداوی گرنگی‌تر، كه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له سه‌ر كاری دیپلۆماسی دانا بریتی بوو له روودانی هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م‌و دووه‌م به هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه گشتیانه‌ی له سیاسه‌ت‌و بواره كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری.. هتد روویدا، ئه‌م رووداوانه كاریگه‌ریان له سه‌ر دبلۆماسیه‌ت دانا به تایبه‌ت، كه وڵاتانی ئه‌وروپی توانیان هه‌نگاوێكی گه‌وره بنێن‌و خزمه‌تێكی باش به كاری دیپلۆماسی بكه‌ن، له دوای هه‌موو گرفته نێوخۆی‌و كیشوه‌ر چاره‌سه‌ركران‌و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتنی ناوخۆی ده‌ستی پێكرد،(39) كرانه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به رووی ده‌ره‌وه‌دا، له‌م كاته‌دا زانستێك بۆ کاری دیپلۆماسی سه‌ر هه‌ڵده‌دات، له‌م قۆناغه‌دا دبلۆماسی نهێنی ده‌گۆڕێت بۆ ئاشكرا ده‌بێته گۆڕانكاری له یاسا ئه‌خلاقیه‌كانه‌وه بۆ یاسای گشتی نێو ده‌وڵه‌تی، كه تیادا ماف‌و پاراستنه‌كانی کاری دیپلۆماسی به ته‌واوی دیاریكرا.
یه‌كێك له گرنگترین لایه‌نه‌كان له كاتی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بوو، وه‌ك یه‌كه‌م رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی، كه نوێنه‌ری زۆرینه‌ی وڵاتانی تێدابوو، بۆ نموونه: پێشتر كاری دیپلۆماسیی نهێنی بووه، به‌ڵام له په‌یماننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان مادده‌ی 18دا هاتووه، که هه‌ر رێککه‌وتننامه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت له کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لاندا تۆمار بکرێت، هه‌روه‌ها دوای دروستبوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ماده‌ی 120 له ریكارییه‌كه‌ی جه‌ختی له سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كرده‌وه،(40) هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا (ویلسن) له كانوونی دووه‌می ساڵی 1918 بۆ ئه‌و چوارده خاڵه‌ی له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌چوو، تێدا داوای كرد ده‌بێت دبلۆماسی ئاشكرا بێت‌و چوارده خاڵه‌كه‌ش كاری پێبكرێت(41)و له كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م‌و تائێستاش ئه‌م گۆڕانكارییانه درێژه‌ی هه‌یه، دروستبوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه بیرۆكه‌ی ئاسایشی به كۆمه‌ڵه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی‌تری ئه‌م گۆڕانكاریانه‌یه.(42)
ئه‌توانین گرنگی دروستبوونی ئه‌م رێكخراوانه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ:
1ــ ئه‌م رێكخراوانه گرنگترین جێگان بۆ خستنه‌ڕووی كێشه‌كان‌و لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆكردنی، له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی‌و سیاسی‌و هونه‌ری‌و ئایینی.. هتد، كه دیپلۆمات ده‌توانێت رای خۆی بڵێت‌و چالاكی هه‌بێت‌و ئه‌م گفتوگۆیانه له نێوان ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه ده‌بێته کاری دیپلۆماسیی به كۆمه‌ڵ.
2ــ له لایه‌كی‌تره‌وه ئه‌م رێكخراوانه بوونه هۆی پێشكه‌وتنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت‌و به پارێزگاری‌و به‌خشش‌و داننان به مافه باش‌و خراپه‌كانی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.(43)
له كۆتای ئه‌م قۆناغه‌شداو تا ئێستاش جۆری دبپلۆماسی هه‌ژموونی به‌رده‌وامی هه‌یه، كه له دوای رووخاندی یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه ده‌ركه‌وت، كه بریتی یه له باڵاده‌ستبوونی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، كه هه‌وڵ ده‌دات كلتووری تایبه‌تی خۆی زاڵ بكات، كه تا راده‌یه‌ك بۆته كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و ره‌وایی به‌خشین به هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا، كه تا راده‌یه‌ك چه‌ند یاسا‌و بنه‌مایه‌كی دیاری دبلۆماسی شكاندووه.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌رده‌می نوێ:
1ــ دبلۆماسیه‌تی نهێنی گواسترایه‌وه بۆ دیپلۆماسیی ئاشكرا.
2ــ ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی‌و زیادبوونی كاریگه‌رییان به تایبه‌تی.
3ــ به ته‌واوی دیاریكردنی ماف‌و پاراستنه‌كانی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان.
4ــ به هۆی كاریگه‌ریی ئه‌م رێكخراوانه‌و زیادبوونی نوێنه‌ره‌كانیان ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی دیپلۆماسیی به كۆمه‌ڵ.
5ــ زیاتر په‌یوه‌ستبوونی نوێنه‌ران به حوكمه‌ت‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان.
6ــ به هۆی زۆربوونی جه‌نگ‌و پشێویی زیاتر په‌یوه‌ست بوون به کاری دیپلۆماسی.
رۆڵی دیپلۆماسی له رووداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا
سه‌ده‌ی بیسته‌م به سه‌ده‌ی رووداوه گه‌وره‌و گرنگه‌كان داده‌نرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا چه‌ندین شه‌ڕی كاولكاری‌و زیانهێنه‌ر بۆ ئه‌و وڵاته‌ی به‌شداریی شه‌ڕیان كردووه، چونكه سه‌رئه‌نجام زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریان چ له رووی ماددی‌و مه‌عنه‌وییه‌وه پێ گه‌یشتووه بۆته هۆی لاوازبووی هێزه‌كانیان ئه‌وه نه‌بێت ته‌نها هێزی سه‌ربازی تاكه بواری زیان لێكه‌وتوو بێت بۆ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه له بواری سیاسی‌و ئابووری‌و كلتووری‌و رۆشنبیرییه‌كان‌و كۆمه‌ڵاتییه‌كان به ئه‌ندازه‌ی خۆیان له‌و زیانه به‌ده‌رنه‌بوو.
هێزی مرۆیی بۆ ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی با‌یه‌خێكی زۆر زۆره، چونكه له ده‌رئه‌نجامدا توانایی ده‌وڵه‌ت له ده‌ره‌وه پێشان ده‌دات وای لێ ده‌كات، كه به‌هێز بێت، به‌ڵام به له‌ده‌ستدانی ئه‌و بواره گرنگه ده‌وڵه‌ت بێ به‌ش ده‌بێت له‌وه‌ی سه‌رجه‌م تواناكانی خۆی پیشانی وڵاتانی‌تر بدات به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی، كه نه‌یارو ململانێكه‌رو دوژمنی ئه‌ون، ئه‌مه‌ش ده‌بێته خاڵی لاواز بۆ ده‌وڵه‌ت سه‌رئه‌نجام ره‌نگه ناتوانێت به ره‌وتی ململانێ ده‌وڵه‌تی ململانێكه‌ردا بڕوات. بۆیه جه‌نگه گه‌وره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به بوونی ده‌وڵه‌ته براوه‌و دۆراوه‌كانیشه‌وه له‌و جه‌نگه‌نه‌دا، ره‌نگه ئه‌وه راست بێت، كه هه‌ر به دۆراو ئه‌ژمار بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ناوخۆی ده‌وڵه‌ت له كاتی جه‌نگ‌و ململانێدا هه‌میشه ئه‌و باره ده‌بێت، كه گرنگی زیاتر‌و زیاتر به ململانێ‌و جه‌نگه‌كان ده‌درێن له بری دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیانی ناوخۆ. بۆیه له‌كاتی جه‌نگدا رۆڵی دانوستان‌و پێكه‌وه دانیشتن‌و ماودانی گه‌یشتن به رێكکه‌وتن لاواز ده‌بێت‌و سه‌ر ئه‌نجام رۆڵی دیبلۆماسیش به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چێت.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، کاری دیپلۆماسی ئامڕازی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه، به تایبه‌ت له كاتی ئاشتیدا. بنه‌ره‌تی وشه‌ی دیپلۆماسی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می کۆنی یونانه‌كان، كه له‌و شه‌ی دیپلۆما Dibloma وه‌رگیراوه، كه واتا زمانییه‌كه‌ی بریتییه له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی، كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌سمییه‌وه ده‌رده‌كرێت‌و كۆمه‌ڵێ ئیمتیازات ده‌به‌خشێت به هه‌ڵگره‌كه‌ی. بۆیه به كورتی کاری دیپلۆماسی بریتییه له پڕۆسه‌ی نوێنه‌راتیكردن‌و دانوستانی نێوان ده‌وڵه‌تان له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان‌و سه‌ودا جۆراوجۆره‌كانیان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئاڵۆزه‌كانیان. لێره‌دا کاری دیپلۆماسیی چالاك به‌وه ده‌ناسرێته‌وه، كه ئامرازه سیاسی‌و ئابووری‌و رۆشنبیری‌و سه‌ربازییه‌كانی‌تری ده‌وڵه‌ت پشتگیری لێبكه‌ن،(44) هه‌روه‌ها له كۆنفرانسی دووه‌می لاهای له ساڵی 1907 كۆمه‌ڵێك رێسای گرنگ سه‌باره‌ت به شه‌ڕو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دانران، کاری دیپلۆماسیی کلاسیکی پێش ئه‌م قۆناغه خۆی ده‌بینیه‌وه له ململانێ له پێناو مانه‌وه. بۆیه گرنگترین ده‌ستكه‌وتی ئه‌م كۆنفڕانسانه بریتی بوون له خستنه‌رووی ئه‌و مه‌سه‌له‌نه‌ی، كه پێشتر له پشت په‌رده‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كران، به‌ڵام ئه‌م جاره به ئاشكرا له نێوان هه‌موو به‌شداراندا ده‌خرایه به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه. تاوه‌ک پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورو پێویستی هه‌ماهه‌نگی كاره‌كانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ بڕگه‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا: داخرانی دیپلۆماسی، کاری دیپلۆماسی رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره كردبوه‌وه. وڵاته بچووكه‌كان هه‌ستیان ده‌كرد کاری دیپلۆماسیی شاراوه له نێوان زلهێزه‌كاندا بوونی ئه‌وانی ئه‌وان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. بۆیه داوای کاری دیپلۆماسیی ئاشكرا، یان كراوه‌یان ده‌كرد. پێش ئه‌وه‌ی ویڵسون سه‌روكی ئه‌مریكا له ساڵی 1919 له14 پرنسیپه‌كه‌ی خۆیدا به شێوه‌یه‌كی ته‌داره‌ک کاری دیپلۆماسیی كراوه باس بكات، خواستی دیپلۆماسیی كراوه له نێوان وڵاتانی ئه‌وروپاو پێشبڕكێ بازرگانیه‌كاندا بوونی هه‌بووه.(45)
كه‌واته کاری دیپلۆماسیی داخراو پێش سه‌ده‌ی بیسته‌م له نێوان ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی دیار‌و به‌رچاوبوونی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان بووه زه‌ره‌رمه‌ندنی سه‌ره‌كیش ده‌وڵه‌ته بچووكه‌كان بوون، كه هاوپه‌یمانی ئه‌م گه‌وره هێزه‌نه بوون. واتا به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌نگی مه‌حه‌ك بووه له كاری دیپلۆماسیی داخراوه‌دا ئه‌و كاته‌ی، كه هێزی بچووك نه‌توانێت ببێته به‌دیهێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی هێزه دیاره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وا بێگومان ده‌بوونه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیی خاوه‌ن هێزه‌كان، بۆیه ئه‌مانیش داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه کاری دیپلۆماسی‌و په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و كراوه بێت، چونكه شه‌ره‌كه شه‌ری مانه‌وه بووه هه‌میشه ململانییه‌كان، یان له پێناو ده‌ستكه‌وتدا بوون، یان بۆ ره‌وانه‌وه‌ی مه‌ترسی مانه‌وه بووه ئه‌و كاته‌ی، كه زلهێزه‌كان مه‌ترسی له سه‌ر هێزه‌كانیان هه‌بووبێت، هه‌روه‌ها ساڵه‌كانی نێوان هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی، قۆناغی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆره‌كان. په‌ره‌سه‌ندنی لۆجیکی‌و ئایدۆلۆجییه نوێیه‌كان بوو. ئاڕاسته‌ی خوێندنه‌وه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێش ئه‌وه‌ی واقعگه‌رایانه بێت، ئایدیالیست بوو. ده‌یه‌كانی سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی بیسته‌م، گۆرانێكی زۆری له دیپلۆماسیدا له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا. ئه‌ك گۆرانكارییانه، كه زیادتر به هۆی گۆڕانی سیستمی رێگا‌ی بۆ دیپلۆماسی كراوه، یان ئاشكرا‌و دیبلۆماسی رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌مواركرد.
له دیدی رای گشتییه‌وه زۆربه‌ی شه‌ره‌كان به هۆی هه‌ڵه‌ی دیپلۆماته‌كان‌و ئه‌و په‌یماننانه‌ی نهێنیانه‌ی، كه ده‌یانبه‌ستن سه‌ری هه‌ڵدا. بۆیه له‌رێگه‌ی گۆرانكاری له دیپلۆماسیدا ده‌كرێت رێگا له‌قه‌ومانی ئه‌و كاره‌ساتانه بگیرێت. ویلسون سه‌رۆكی ئه‌مریكا لانگیری ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه بوو، له رێگا‌ی پره‌نسیپه چوارده مادده‌یه‌وه، بوو به ئاڵا هه‌ڵگری ئه‌م ئاڕاسته‌یه، ویلسۆن ده‌یوسیت دیپلۆماسی دۆلار‌و ئیمپریالیزم بگۆڕێت بۆ دیبلۆماسی نیازپاكی، دروستكردنی رێكخراو نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ئازاد. پێشنیاره چوارده مادده‌یه‌كه‌ی، كه له 8/1/1918 خستیه به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكا، له هه‌ندێك ماده‌یدا به تایبه‌ت مادده‌ی یه‌ك باس له دیپلۆماسی كراوه ده‌كات:
مادده‌ی یه‌كه‌م: دوای به‌ستنی په‌یمانی ئاشتی ئاشكرا، چیتر نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی نهێنی‌و شاراوه ببه‌سترێت، له‌مه به‌ولا ده‌بێت دیبلۆماسی ئاشكرا‌و روون‌و راستگۆیانه بێت.(46) كه‌واته ئه‌م قۆناغه مێژووییه زۆر گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، كه کاری دیپلۆماسی ده‌بینرێته‌وه له:
1ــ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاری دیپلۆماسی له دوای كۆنفڕانسی یه‌كه‌م‌و دووه‌می لاهای‌ه‌وه چووه نێو قۆناغێكی مێژووی تره‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه کاری دیپلۆماسی سه‌راره‌ی ئاشكرا‌و كراوه‌یی بوو به کاری دیپلۆماسیی رێكخراوه‌یی، چونكه وه‌ك خودی کاری دیپلۆماسی شێوه‌یه‌ك له‌ڕێكخراوه‌ی وه‌رگرت، هه‌روه‌ها دواتر شێوه‌ی دیپلۆماسیی نێونه‌ته‌وه‌یی له شێوه‌ی دیپلۆماسیی رێكخراودا خۆی نمایش كرد، واتای ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه، كه رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی دروستبوو، كه كاری بۆ ئاشتی‌و ئارامی جیهانی ده‌كرد.
2ــ ئه‌وه زۆر راست‌و زۆر گرنگ بوو، كه زۆربه‌ی جه‌نگ‌و ئاشووبو رووداوه‌كان به هۆی دیپلۆماسیی داخراو‌و داخران‌و نهێنی بوونی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه ئه‌مانه دروست ده‌بن. ئه‌مه دیدو رای گشتی‌و شه‌قام بووه، كه له‌وه تێگه‌یشتوون، كه کاری دیپلۆماسی مه‌به‌ستی هێنانه‌دی‌و هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتان نییه به شێوه‌ی جێگیر‌و ئارام، به‌ڵكو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان بوون‌و ماهییه‌تی خۆی له سه‌ر به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌بینییه‌وه ئه‌و كاته‌ی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌نه مه‌ترسی له سه‌ر مانه‌وه‌یان هه‌بووه سیاسه‌تی وڵاته‌كه ناچار ده‌بایه به‌ره‌و دۆخی ئاشووبو جه‌نگ بڕۆشتبا، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌دیهێنانی ئاشتی به رێگا‌ی دیپلۆماسی به‌های كه‌م ده‌بۆییه‌وه.
3ــ حه‌زی شه‌ڕخوازی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چوو دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م‌و دروستبوونی رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌كانه‌وه، چونكه له دوای ئه‌مه‌وه په‌یماننامه‌كان‌و چۆنیه‌تیی به‌ستنیان بوو به ئاشكرا، هه‌ر چه‌نده رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانیش زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له كاره‌كانیداو به‌دیهێنانی ئاشتی‌و ئارامی جیهانی‌و به‌دیهێنانی جیهانێكی به دوور له ئاشووبو بیری ته‌سكی ره‌گه‌زپه‌رست‌و ناتوانینی رێگریكردن له دروستبوونی هاوپه‌یمانی، كه له سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆجیی توند‌و ره‌ق‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و دژایه‌تیی ئایدۆلۆجیی توند بونیاد نراوبوون.
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی سه‌راره‌ی گرنگی بواری دیپلۆماسی‌و ئه‌و رۆڵه‌ی هه‌یه‌تی له بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ده‌بینین له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌و ئه‌و رووداوه گرنگه‌نه‌ی، كه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا روویان داوه، دیپلۆماسی‌و بواری گفتوگۆ‌و لێك تێگه‌یشتن‌و گه‌یشتن به رێكکه‌وتن له نێوان وڵاتانه‌داو توانایی هێنانه‌دیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به‌م بواره هه‌تا سه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، كه دیبلۆماسی هێزی كاریگه‌ری هه‌بووه له په‌یوه‌نییه‌كاندا، به‌ڵام نه‌یتوانیوه، كه رێگا له شه‌ر بگرێت، باشترین به‌ڵگه‌ش روودانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م‌و دووه‌مه، به‌ڵام هاوکێشه‌که له نیوه‌ی دووه‌می هه‌مان سه‌ده‌دا هه‌ر چه‌نده له نیوه‌ی یه‌كه‌م باشتر نه‌بووه، ئه‌ویش به هۆی روودانی جه‌نگی سارد‌و درێژه كێشانی بۆ ماوه‌ی چوار ده‌ییه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت، كه جه‌نگی خوێنی‌و له‌ده‌ستدانی زه‌ره‌و زیانێكی ماددی‌و مه‌عنه‌وی‌و رووحی زۆر وه‌ها تیادا نه‌بووه. بۆیه دوای دروستبوونی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شداریی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن كاریگه‌ری‌و به‌هێزه‌كان تیادا لێره‌وه كارده‌كرێت بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی‌و ئارامی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نێوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، كه دروستبوو، بۆ ئه‌وه دروستبوو، كه په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ئاڕاسته‌و رێڕه‌وێكی جیاوازی پێش نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌رێت، نه‌ك هه‌ر وه‌ک پێشوو دووباره‌كردنه‌وه‌ی شه‌ڕو ئاشووبو ماڵوێرانكاری‌و كاولكاری بێت. بۆیه په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له نیوه‌ی دووه‌می هه‌مان سه‌ده‌دا تا راده‌یه‌ك كۆت‌و به‌ندنی له سه‌ر بوو ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و مادده‌و به‌ندانه‌ی، كه له كارنامه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌بووه. په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌رینولز پێناسه‌ی ده‌كات بریتییه له واتای سروشت‌و ناسین‌و شوێنه‌واره‌كانی په‌یوه‌ندییه له نێوان تاكه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌كان‌و كۆمه‌ڵه‌كان، كه كارده‌كه‌ن له سه‌ر گۆره‌پانێك، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی فه‌وزاوی هه‌یه، هه‌روه‌ها واتای سروشتی كارلێككردنێكی ئاڵوگۆره له نێوانیاندا، هه‌روه‌ها فاكته‌ره گۆراو كاریگه‌ره‌كان تیادا.
له دیباجه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، که ئێمه‌ی گه‌لانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌رکمان خستۆته ئه‌ستۆی خۆمان، که نه‌وه‌كانی ئاینده له نه‌هامه‌تی‌و جه‌نگ بپارێزین، كه له ماوه‌ی یه‌ك نه‌وه‌دا دوو جار کاره‌سات، كه ئه‌سته‌مه باسی لێوه بکرێت، به سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا داهاتووه، هه‌روه‌ها ئێمه له پێناو ئه‌م ئامانجه‌دا خۆمان گرتووه، كه به گیان لێبورده‌بین‌و له ئاشتی‌و دراوسێباشیدا به یه‌كه‌وه بژین؛ بۆ پاراستنی ئاشتی‌و ته‌بایی نێوده‌وڵه‌تی هێزه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین. ده‌سته‌به‌ری ره‌زامه‌ندیمان بۆ پره‌نسیپی دیاریكراو‌و پلانی پێویستی بۆ بكه‌ین، كه هێزی سه‌ربازی ته‌نها ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش به‌كاربهێنین.(47)
له‌م ده‌قه‌وه ئه‌وه ده‌خوێنینه‌وه، كه رزگاركردنی نه‌وه‌كانی ئاینده ببێته بنه‌مای كاركردنی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌و ئامانجی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه بێت‌و به راستیش كاری له سه‌ر بكرێت. ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی رێگه‌ی وتووێژ (حوار) بكرێـته سه‌نته‌ری كاركردنی پێكه‌وه‌ی له نێوان وڵاتاندا، هه‌روه‌ها یه‌كخستنی سه‌رجه‌م هێزه‌كان له پێناوی به‌دیهێنانی ئاشتی‌و پاراستنی‌دا به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كانی ده‌وڵه‌تان.
له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هاوچه‌رخدا ئاشتی‌و ئاساییش ره‌كیزه‌یه‌كه بنه‌ره‌تین بۆ بوونی كۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخی پێشكه‌وتووو گه‌شه‌سه‌ندوو به‌ربوونه‌وه‌ی ده‌نگی دادپه‌روه‌ری تیادا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داواكراوه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، چییه؟ داواكراو ئه‌وه‌یه، كه جۆره جووله‌یه‌ك هه‌بێت به هه‌ڵسان به پیشه‌ی بنه‌ڕه‌تی بریتی بێت له به‌دیهێنانی ئاشتی‌و پارێزگاری لێكردنی. به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مه‌ش قورس‌و دوولایانه‌یه، پێویسته چه‌ند مه‌رجێكی گرنگ بۆ دابینكردنی نیازێكی راستگۆیانه‌و خواستێکی سیاسی پابه‌ندكه‌ر لای لایه‌نه ناكۆكه‌كان هه‌بێت بۆ دروستكردنی ئاشتی‌و پاراستنی، هه‌روه‌ها پاراستنی ئاشتی‌و ئارامیش له سیفه‌تێكی دوو لایه‌نه زیاتره، پێویسته لایه‌نه ناكۆكه‌كان پابه‌ندبن به بنه‌مای كه‌مكردنه‌وه‌ی ململانییه‌كانیان به ئامڕازی ئاشتیخوازه‌نه‌و كۆتبه‌ندكردنی ئه‌م وڵاتانه به كارنامه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و دادپه‌روه‌ری‌و به‌كارهێنانی رێگا‌ی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.(48) بۆیه له كارنامه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێگا‌كانی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان به رێگا چاره‌ی ئاشتییانه له (به‌شی شه‌شه‌م/ مادده‌ی 33 ــ 38) باسكراوه‌و چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ كێشه‌و ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گرتنه‌به‌ری رێ‌و شوێنی پێویست. ئه‌مه‌ش واتای كاركردن به رێگا‌ی دیپلۆماسییه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندنی بۆ كێشه‌كان‌و گونجاو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ناكۆك، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستن‌و هێنانه‌دی ئاشتی‌و ئارامیی نێوده‌وڵه‌تی.
رێگا چاره ئاشتییه‌كان، یان ئامڕازه سیاسییه‌كان (دیپلۆماسییه‌كان)
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
یه‌كه‌م
دانوستان
دانوستان ئامڕازی قۆناغی ئاڵوگۆڕی راو بۆچوونه له نێوان نوێنه‌رانی دوو ده‌وڵه‌ت، یان زیاتر به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی بۆچوونه‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتنه چاره‌سه‌رو رێكخستنی باس‌و بابه‌ته‌كه‌و دانانی رێ‌و شوێنی چاره‌سه‌رو رێكخستنی ئه‌و شتانه‌ی رێككه‌وتنی له سه‌ر كراوه به شێوه‌ی مادده، له زۆربه‌ی حاڵه‌تدا وه‌زیری ده‌ره‌وه، یان نوێنه‌رگه‌لی دیپلۆماسی، یان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت خۆی دانوستان ده‌كات،(49) هه‌روه‌ها له ستراتیجی دیپلۆماسیدا دانوستان به‌م شێوه‌یه پێناسه كراوه، بریتییه له ئاڵوگۆڕكردنی راو بۆچوون له نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵاته‌ی كێشه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه بۆ كێشه‌یان هه‌یه، ئه‌ویش به هۆی رێكه‌وتنێك له نێوان لایه‌نه كێشه‌داره‌كاندا بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك، كه به ویستی خۆیان پێ رازی بن.(50) تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دانوستانیش بریتین له (51):
أ ــ به‌وه جیاده‌كرێته‌وه، كه لایه‌نه‌كانی متازع راسته‌وخۆ یه‌كتری ده‌بینن‌و وتوووێژ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی دیدو بۆچوون.
ب ــ دانوستان به شێوه‌ی شه‌فوییه‌و نووسراوه له وێنه‌ی یادداشتێكدا، كه لایه‌نێكیان پێشكه‌شی لایه‌نه‌كه‌ی‌تری ده‌كات، لایه‌نی به‌رامبه‌ریش په‌رچه‌كرداری ده‌بێت.
ت‌ــ دانوستان به شێوه‌ی نهێنی ده‌بێت، یان به شێوه‌ی ئاشكرا ده‌بێت، كاتێك نهێنی ده‌بێت، كه دانوستانه‌كه زۆر هه‌ستیار بێت‌و لایه‌نه‌كان بیانه‌وێت گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی كۆتای به‌ده‌ست بخه‌ن.
به پێی ئه‌زموونی كاری دیپلۆماسیش ئه‌وه سه‌لمێنراوه كاتێك ده‌وڵه‌تان په‌نا ده‌به‌ن بۆ كاری دانوستاندن، واته لای خۆیانه‌وه له سه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ره كارده‌كه‌ن، كه گه‌یشتن به رێكکه‌وتنێك به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌کی تێدایه، یان به ده‌ربڕینێكی‌تر به‌رده‌وامبوونی كێشه‌كانیان خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ناكات.(52) بۆیه دانوستان گرنگه به راده‌ی ئه‌وه‌ی توانایی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان دوو وڵاتی هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک نووسه‌ر (سه‌رده‌می نوێ) به سه‌رده‌می دانوستان ناوزه‌ند ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانه به گفتوگۆ‌و وتووێژی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان ئه‌ویش به یه‌كتربینینی راسته‌وخۆو باسكردنی كێشه‌ی ناكۆكی له سه‌ر. نموونه‌ی دانوستانیش زۆره وه‌ک ئه‌و دانوستانه‌ی، كه له نێوان وڵاته براوه‌كانی جه‌نگدا كراوه بۆ دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت‌و ناوچه‌كانی ژێر نفوزی ده‌وڵه‌ته دۆراوه‌كانی جه‌نگ، هه‌روه‌ها ئه‌و دانوستانه‌نه‌ی له نێوان ئه‌مریكاو یه‌كێتیی سۆڤه‌یه‌ته كراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌ك‌و خۆپڕچه‌ككردن.
دووه‌م
هه‌وڵی سوپاسكراو (المساعی الحمیدە)
هه‌وڵی سوپاسكراو به‌وه پێناسه ده‌كرێت، كه هه‌ڵسانی لایه‌نی سێیه‌م، كه ره‌نگه ده‌وڵه‌ت، یان رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی، یان كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی به‌ناوبانگ بێت به نزیكکردنه‌وه‌ی دیدو بۆچوونی لایه‌نه ناكۆكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دوو وڵاته ناكۆكه‌كه به یه‌كتری به‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان‌و گه‌ییشتن به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه.
مه‌به‌سته‌كانی هه‌وڵی سوپاسكراویش خۆی ده‌بینێته‌وه له‌وه‌ی، كه خزمه‌تێكی دۆستانه، كه ئامانج لێی بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ململانێ چه‌كداری‌و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به رێگا‌ی ئاشتییانه، یاخود رامیارییانه، هه‌روه‌ها هه‌وڵێكی دۆستانه‌یه به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕو ناكۆكییه‌ی، كه له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كاندا هه‌یه، (53) هه‌روه‌ها هه‌وڵی سوپاسكراوه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه ره‌نگه لایه‌نێك، یان هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك داوا له لایه‌نی سێیه‌م بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ له یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان بکات، بۆیه هه‌ر چۆنێك بێت لایه‌نی سێیه‌م هه‌ڵده‌ستێت به‌م كاره به‌رازه‌مه‌ندنی لایه‌نه‌كانی ناكۆك، هه‌روه‌ها گرنگیی ئه‌م رێگا‌یه له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێـت كاتێك، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی لایه‌نه كێشه‌داره‌كان بگاته حاڵه‌تێكی خراپ، یان پچراندنی په‌یوه‌ندنی، یان نزاعه‌كه‌یان بگاته ئاستی پێكدانی چه‌كداری، له‌م كاته‌شدا لایه‌نه ناكۆكه‌كان زۆر بۆیان قورس ده‌بێت، كه خۆیان راسته‌وخۆ دانوستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان. لێره‌دا ئه‌م رێگه‌یه ده‌توانێت ببێته هۆی ره‌خساندنی بارودۆخێكی له‌بارو سووككردنی ئاستی گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان، یان راگرتنی ئه‌و به‌ره‌نگارییه چه‌كدارییه‌ی، كه له نێوانیاندا هه‌یه وه‌ک رێگه‌خۆشكردنێك بۆ دانوستانی راسته‌وخۆ، به‌ڵام ده‌بێـت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت، كه لایه‌نی سێیه‌م به ته‌واوی بێلان بێت‌و كارنه‌كات بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌نییه‌كانی خۆی، یان ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری نێوخۆی یه‌كێك له لایه‌نه ناكۆكه‌كان.(54)
سێیه‌م
ناوه‌ندگیری (الوساگە)
ناوه‌ندگیری بریتییه له‌و كاره‌ی، كه وڵاتی سێیه‌م پێی هه‌ڵده‌ستێت به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه له‌نێوان دوو وڵاته هه‌یه‌و جیاوازییه‌كی زۆر نییه له نێوان هه‌وڵی سوپاسكراو ناوه‌ندگیریدا به‌وه‌ی، كه خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندگیری بریتییه له‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به ناوه‌ندگیری زیارت ده‌وری ئیجابی ده‌گێڕێت، چونكه به‌شداریی دانوستانی نێوان دوو لایه‌نی ناكۆكیكه‌ر ده‌كات ئه‌م به‌شدارییه‌ش به شێوه‌یه‌كی فعلیه‌و دیدوبۆچوونێكه تایبه‌تی هه‌یه‌و پێشنیاری دیاری هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ئه‌و وڵاته، به‌ڵام پێشنیاره ملزه‌م نییه، كه دوو وڵاته‌كه پێوه‌ی پابه‌ندبن، ئه‌مه به ویستی لایه‌نی ناوه‌ندگیر ده‌بێت وه‌ك چۆن له هه‌وڵی سوپاسكراودا هه‌یه.
هه‌ر وه‌ک چۆن هه‌ریه‌كه له لایه‌نه‌نانی ناكۆك به ته‌نها، یان هه‌ردووكیان ئازادن له قبوڵكردن، یان ره‌تكردنه‌وه‌ی لایه‌نی سێیه‌م به ناوه‌ندگیریان‌و كاری ناوه‌ندگیری ته‌واو ده‌بێت كاتێك ناكۆكییه‌كه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان به كۆتا بگات‌و به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن بڕوات، یان یه‌كێك له لایه‌نه‌كان، یان لایه‌نی ناوه‌ندگیر خۆی بگات به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی، كه پێشنیاره‌كانی مایه‌یه‌ی قبوڵكردن نییه‌و هیچ سوودێكی نییه، كه به‌رده‌وام بێت له سه‌ر پیشه‌كه‌ی.(55) نموونه‌ی ناوه‌ندگیری، كه له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كرابێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكییه‌كان له نێوان وڵاتاندا بریتییه له‌و ناوه‌ندگیرییه‌ی، كه سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له رێگا‌ی نوێنه‌رێكییه‌وه پێی هه‌ڵسا له ساڵی 1962 بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ییه‌ی، كه له نێوان هۆڵه‌نداو ئێندۆنیسیادا هه‌بوو، كه ببووه هۆی هه‌ڵگیرسانی ناكۆكی له نێوانیاندا له سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌ربانی رۆژئاوا.(56)
چواره‌م
لێكۆڵینه‌وه (التحقیق)
بریتییه له روونكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان‌و جێگیركردنی ئه‌و رووداوانه‌ی، كه ناكۆكییان له سه‌ره، له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، كه ئه‌ركی ئاسانكردنی چاره‌سه‌ری ناكۆكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، بێ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌وه پابه‌ند بكات. ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش له رێی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌بێت، كه هه‌ڵسێت به پشكنینی دۆسێ‌و رووداوه‌كانی ناكۆكییه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه تیایاندا(57)، هه‌روه‌ها رێگا چاره‌ی لێكۆڵینه‌وه به‌وه‌ش پێناسه‌كراوه، كه بریتییه له دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه دوو ده‌وڵه‌تی ناكۆك له سه‌ر كیشه‌یه‌ك پێكیده‌هێنن، كه كاری سه‌ره‌كی بریتی ده‌بێت كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیارییه راستییه‌كان بێ ئه‌وه‌ی، كه هیچ لێپرسراوێتییه‌ك‌و لایه‌نگیرییه‌كی هه‌بێت بۆ هه‌ردوولا، بۆیه زۆر جار زانیارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی راست‌و دروست‌و بابه‌تی ده‌خاته‌ڕوو، بۆ هه‌ر دوو لایه‌نی ناكۆك به‌جێده‌هێڵێت، كه به ده‌رئه‌نجامه‌كان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ رازی ده‌بن، یان نا، یان په‌نا ده‌بانه به‌ر ته‌حكیم. ئه‌م رێگه‌یه له كۆنگره‌ی لاهای یه‌كه‌م له‌ساڵی 1899 داهێنراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها به پێی هه‌مان كۆنگره تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌حقیق بریتین له (58):
أ ــ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی یه‌ك لای كردنه‌وه‌ی كێشه وافعییه‌كانه.
ب ــ رێوشوێنكه اختیارییه ده‌وڵه‌تانی ناكۆك به ئاره‌زووی خۆیان په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
ج ــ راپۆرتی لیژنه‌كه سیفه‌تێكی ئیلزه‌می نییه، بۆیه لایه‌نه‌كان ئازادن له‌وه‌ی پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن، یان نا.
پێنجه‌م
سازان
به گشتی مه‌به‌ست له سازان ئه‌وه‌یه، كه لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵستێت به په‌یوه‌ندیكردن به هه‌ردوو وڵاتی ناكۆكه‌وه‌و خستنه‌ڕووی پێشنیاره‌كانی ده‌رباره‌ی یه‌كلایكردنه‌وه‌یه‌كی گونجاوو مه‌قبولكراو، كه وڵاته‌كان پێی رازیبن، یان ره‌تی بكه‌نه‌وه، (59) هه‌روه‌ها رێگا چاره‌ی گونجاندن جیاده‌كرێته‌وه به سێ تایبه‌تمه‌ندنی سه‌ره‌كی(60):
١ــ رێكخستن، یان پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سازان گونجاندن، ئه‌ویش له سه‌ر دوو بنه‌ما: بنه‌مای كۆمه‌ڵی‌و بنه‌مای به‌رده‌وامی، واتا هه‌موو لیژیه‌ك له سێ كه‌س، یان پێنج ئه‌ندامی هه‌بێت، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی دیاریكراو پێكنه‌هێندرێت، به‌ڵكو به پێی ده‌قی په‌یماننامه‌كان پێكدێت.
2ــ ده‌سه‌ڵاته‌كانی لیژنه‌كانی سازان: ئه‌گه‌ر هاتو مه‌به‌ست له رێگا چاره‌ی سازان بریتی بێت چاره‌سه‌ركردنی ململانێیه‌ك، كه په‌یوه‌ندیدار بێت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئاڵوگۆركار له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، ئه‌وا ئه‌و كات كاری لیژنه‌كه كورت ده‌بێته‌وه له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ململانێیه‌و پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك به لایه‌نه‌كان، كه پێشنیاره‌كانی لیژنه‌كه له‌خۆده‌گرێت، كه لیژنه‌كه به پێویستیان ده‌زانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، به‌ڵام ئه‌م پێشنیاره‌نه سیفه‌تی ئیلزه‌میان نیه.
3ــ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی، كه لیژنه‌كانی توفیق ده‌یگرنه به‌ر: ئه‌م لیژنه‌نه به شێوه‌ی نهێنی كۆده‌بنه‌وه، بریاره‌كانیان به زۆرینه ده‌بێت، هه‌روه‌ها ناچار نییه راپۆرته‌كانی بڵاوبكاته‌وه.
وه‌ک ئاشكرایه، كه رێگا چاره دیپلۆماسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه، یان ناكۆكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به پێی كارنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ماده‌كانی (33 ــ 38) ده‌بێت. به تایبه‌ت ماده‌ی (38)، كه تێیدا هاتووه:
1ــ له سه‌ر لایه‌نه‌كانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك، كه ره‌نگه به‌رده‌وامبوونی ئاشتی‌و ته‌بایی نێوده‌وڵه‌تی بخاته مه‌ترسیه‌وه پێویسته هه‌رچی زووتره داوای چاره‌سه‌ری به رێگا دانوستان‌و لێكۆڵینه‌وه‌و ناوبژیوان‌و لێكنزیككرد‌و دادوه‌ریككردن‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دادگایی بكه‌ن، یان په‌نا ببه‌نه به‌ر ئاژانس‌و رێكخستنی هه‌رێمی، یان هه‌ر ئامرازێكی دروستی‌تر، كه هه‌ڵی ده‌بژێرن.
2ــ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوا له لایه‌كانی كێشه‌كه ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد به‌و رێگایا‌نه كێشه‌كانیان یه‌كلابكه‌نه‌وه. بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له ده‌وڵه‌تان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كانیان به‌و رێگایا‌نه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كه له كارنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، به‌ڵام ئه‌م رێكخراوه‌ش بۆ خۆی لاوازیی خۆی هه‌یه به جیاوازیی قۆناغه‌كان، كه پیادا تێپه‌ڕبووه.
له قۆناغی جه‌نگی ساردا به هۆی دروستبوونی دوو بلۆكی جیاواز له رووی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵاتی‌و ئایدۆلۆجی.. هتد نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ی زۆری له سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ده‌بێت كێشه‌كان به رێگا چاره‌ی دبپلۆماسی چاره‌سه‌ربكرێت، به‌ڵام نه‌توانرا ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه:
1ــ كامڵ نه‌بوونی بونیادی سیسته‌مه‌كه، چونكه ماده‌ی، (43) جێبه‌جێ نه‌كراو، كه بریتی بوو له پێكهێنانی هێزی ئاماده‌كراوی ئاشتی پارێز له هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام، كه ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا رێكه‌وتنامه پێویست له‌م باره‌یه‌وه ببه‌ستن، (61) هه‌روه‌ها به هۆی بووی جه‌نگی سارد‌و ماملانێ سیاسی‌و ئایدۆلۆجیه‌كان له ماوه‌ی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م رێگه سیاسی‌و دیبلۆماسییه‌كان رۆڵیان كه‌متر بووه نه‌یان توانیوه وه‌ک پێویست كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر به‌رن.
2ــ به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێكخرێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامه‌و ئه‌ندامه‌كانیشی بریتیبوون له ده‌وڵه‌ته‌كان به تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان‌و خاوه‌ن نفووز، ده‌بایه رۆڵێكی سه‌ره‌كی‌و كارای هه‌بووایه له لایه‌ك لایكردنه‌وه‌ی ناكۆكی‌و كێشه‌و ململانیه‌كان له نێوان وڵاته‌كاندا، به‌ڵام له ئه‌نجوومه‌نی ئاساییش مافی ڤیتۆ دراوه به پێنج هێز ئه‌مه‌ی وای كرد، كه ئه‌م رێكخراوه رۆڵی زۆری كه‌مببێته‌وه نه‌توانێت وه‌ك پێویست ده‌وڵه‌ته‌كان كۆتبه‌ند بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت پێشوو له بیست ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا زۆرترین جار ڤیتۆی به‌كارهێناوه، كه سه‌دو یه‌ک جار بووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه هه‌ر چوار وڵاته‌كه‌ی‌تر ته‌نها هه‌شت جار ڤیتۆیان به‌كارهێناوه، به‌ڵام له چل ساڵی پاشتردا ئه‌و ژماره پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته‌وه. بۆ نموونه یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ته‌نها بیست جار به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌مریكا، كه له بیست ساڵی یه‌كه‌مدا هیچ جارێك به‌كاری نه‌هێناوه ئه‌م جاره‌یان حه‌فتاو شه‌ش جار به‌كارده‌هێنێت.(62) ئه‌مه‌ش واتای لاوازییه بۆ رێكخراوه، كه‌مبوونه‌یه رۆڵی رێگا چاره دیپلۆماسییه‌كان.
3ــ له پاش جه‌نگی سارد‌و گۆرانی دووجه‌مسه‌ری بۆ تاكجمسه‌ری‌و سه‌ركه‌وتنی بلۆكی سه‌رماریه‌داری‌و لیبراڵی، له دوای راگه‌یاندنی (میخائیل گۆرباچۆڤ) سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو له به‌رده‌م كۆنگره‌ی ئاساییش‌و هاریكاری ئه‌ورپیدا له پاریس له به‌رواری 19ی 11ی 1990دا، كه رایگه‌یاند ئیتر ئه‌مریكاو سۆڤیه‌ت دوژمنی یه‌كتری نین، به‌ڵكو هاریكاری یه‌كتری ده‌كه‌ن. لێره‌وه په‌نابردن بۆ به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ كه‌متر بووه به هۆی لاوازی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت. هه‌روه‌ک چۆن له راپۆرتی سكرتێری گشتیدا له یادی په‌نجا ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا بریاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا له ساڵی 1987 ته‌نها 15 بڕیاربوون، له ساڵی 1991 بووه به 53 بڕیار، به‌ڵام له ساڵی 1993 بوون به 78 بڕیار‌و به‌رده‌وامیش له زیادبووندا بووه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت، كه له پاش جه‌نگی سارد به هۆی به‌هێزیی وڵاتانی رۆژئاوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا زۆرتر په‌نابراوه بۆ به‌شی حه‌وته‌می كارنامه‌كه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان.(63)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیهانی ئێستا زیادتر رێكخراوتره، به‌ڵام بوونی مه‌ترسی له سه‌ر وڵاتان هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، به تایبه‌ت له سه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتان. بۆیه شاره‌زا‌ییانی بواری ئه‌منی ئه‌قومی به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی، كه راسته‌قینه‌ن له سه‌ر ئه‌منی قومی وڵاته‌كانیان، هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به شێوه‌یه‌كی گشتی. بۆیه هێزه خاوه‌ن ئه‌تۆمییه‌كان به‌رده‌وامن له مانه‌وه(64)و وڵاتانی‌تریش به ناچاری په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و وڵاته بۆ پاراستنی خۆیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، كه له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا رۆڵی دیپلۆماسی تا راده‌یه‌ك كارا بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام مه‌ترسیش هه‌ر بوونی هه‌یه، چونكه هێز وه‌ک دوا كارت رۆڵی خۆی ون ناكات، هه‌روه‌ها پاشكۆیه‌تی ئاڵوگۆركارو گۆرانی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی كۆن له ئه‌وروپا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گشتگیر، ئه‌مه بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی دیبلۆماسی فره لایه‌ن‌و به‌رێوه‌بردنێكی فره لایه‌ن ئه‌ویش به هۆی دروستبوون‌و پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه هاریكارییانه‌ی، كه له نێوان حكومه‌ته‌كاندا ده‌به‌سترێت. بۆیه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و رێكخراوه حكومی‌و ناحكومیه‌كانی‌تری هه‌میشه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه كۆنگره‌و كۆنفراس بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگا چاره‌ی دیبلۆماسی به تایبه‌ت ئه‌و كێشانه‌ی، كه سروشتێكی جیهانیاندا هه‌یه،(65) بۆیه كێشه‌كان ئێستا زۆر زۆر بووه پێویسته دیپلۆماسی رۆڵی خۆی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان به گفتوگۆ‌و دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها بڕینی‌و پچراندنی په‌یوه‌ندی له نێوان وڵاته‌كان له كارنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ته‌نها یه‌ك جار هاتووه ئه‌ویش له مادده، (41) كه وه‌ک ئامڕازێكی فشار هاتووه كاتێك وڵاتێك هه‌ره‌شه‌و ده‌ستدرێژیكه‌ر بێت له سه‌ر ئامانج‌و مه‌به‌سته‌كانی رێكخراوه‌كه. له ماده‌ی 41 هاتووه بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌یه بڕیار بدات له‌وه‌ی، كه ده‌بێت چ رێ‌و شوێنێك، كه پێویستیه‌تی جگه له به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی بگرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها ده‌توانێت له ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا بكات، كه ئه‌م رێ‌و شوێنه جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌كرێت له نێوانیاندا وه‌ستانی په‌یوه‌ندنی ئابووری‌و گه‌یاندنی ئاسنین‌و ده‌ریایی‌و هه‌وایی‌و پۆسته‌یی‌و به‌رقی‌و بێته‌لی‌و جۆره‌كانی‌تری گه‌یاندن بێت وه‌ستانی به‌شێك، یان گشتی‌و پچراندنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان. هاتنی ئه‌م مادده‌یه‌ش بۆ حاڵه‌تێكه ته‌نها ده‌وڵه‌تێك ببێته ده‌ستدرێژیكه‌رو ببێته هه‌ره‌شه له سه‌ر ئه‌من‌و ئاشتی دولی ئه‌ویش كاتێك، كه رێگه‌چاره‌ی‌تر نه‌بێت په‌نا ده‌برێته به‌ر ئه‌م رێگا‌یه.
ده‌رئه‌نجامه‌كان
1ــ کاری دیپلۆماسی به تێپه‌ڕبوونی قۆناغه‌كانی مێژوو گه‌شه‌سه‌ندێنكی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه بینیووه به جۆرێك له ئێستادا ئامرازی سه‌ره‌كی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانه.
2ــ شارستانیه‌ته كۆنه‌كانی یونان‌و رۆم‌و ئیسلام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی کاری دیپلۆماسی داده‌ندرێن، هه‌ر یه‌كه‌یان خاڵی سه‌ره‌كی‌و جیاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه، كه جیاوازن له‌وانی‌تر، هه‌روه‌ها له دواتردا گواستنه‌وه‌ی بۆ وڵاتانی‌تر ئه‌مه‌ش به تایبه‌ت دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه.
3ــ کاری دیپلۆماسی هه‌میشه بۆ ئاشتی نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتان‌و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی جه‌نگیش به‌كارهاتووه.
4ــ کاری دیپلۆماسی له سه‌رده‌می نوێ‌دا به هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانیه‌وه بۆته رێگا‌یه‌ك، كه هیچ وڵاتێك گرنگی پێدان‌و جێبه‌جێكردنی پشت گوێ نه‌خستووه.
5ــ له سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆییه‌وه، رێگا چاره‌ی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له نێوان تاكه‌كاندا بوونی هه‌بووه‌و به تێپه‌ربوونی كاتیش به‌ره‌و پێشچوونی به خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام زیادبوونی هێزو زۆربوونی به‌رژه‌وه‌ندی له نێوان وڵاتاندا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی، كه کاری دیپلۆماسی رێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی خۆی نه‌گرێت. وه‌ک چۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بڕیتانیا (بالمیرستون) وتوویه‌تی: (فی السیاسە لیس لها صدیق دائم ولا عدو دائم، بل مصالحها هی دائمە وأبدیە فقگ.)
6ــ ده‌توانین بڵێین سه‌ده‌ی بیسته‌م به سه‌ده‌ی رووداوه گه‌وره‌كان، یان سه‌ده‌ی رووداوه ترسناكه‌كان ناسراوه، چونكه دوو جه‌نگی جیهانی‌و جه‌نگی سارد‌و چه‌ند شه‌ڕێكی‌تریشی تیادا رووداوه. بۆیه کاری دیپلۆماسی له نێو رووداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا رۆڵی كارای نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ململانێی بێهێزو زلهێزه‌كان هه‌میشه به‌هێزه‌كان پاش سه‌ركه‌وتن مه‌رجه‌كانی خۆیان ده‌سه‌پێنن، له دۆخی سه‌پاندیشدا دانوستان‌و گفتوگۆ ئه‌گه‌ر بشكرێت هیچ رۆڵێكی نابێت وه‌ک چۆن له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م‌و دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته بوونی هه‌بووه. بۆیه جه‌نگی جیهانی دووه‌میش دروست ده‌بێت.
7ــ له دروستبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان قۆناغێكی نوێ له کاری دیپلۆماسی ده‌ستپێده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارنامه‌ی ئه‌م رێكخراوه چه‌ند كۆت‌و به‌ندێكی داناوه له سه‌ر وڵاتان، كه ده‌بێت كێشه‌كانیان به رێگا چاره‌ی دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه‌متر په‌نا بۆ هێز ببرێت. هه‌ر چه‌نده له سه‌رتاوه ئه‌م رێكخراوه لاوازبووه به هۆی جه‌نگی سارد‌و هه‌بوونی مافی ڤیتۆ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، به‌ڵام له ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گروتینێكی زیاتری به خۆییه‌وه بینی، به هۆی كۆتای هاتنی جه‌نگی سارده‌وه.
8ــ رێگا‌كانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌و گرفتی نێوده‌وڵه‌تی زۆرن‌و جیاوازن هه‌ر یه‌كه‌شیان بایه‌خ‌و گرنگیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی باشترینیان ئه‌وه گرنگترین شته, به‌ڵام باشترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بریتییه له رێگا‌كانی دیبلۆماسی. له جیهانی نوێ‌دا وڵاتان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا، به هۆی ئه‌وه‌ی، كه کاری دیپلۆماسی به جۆرێك له جۆره‌كان بریتییه له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی‌و ئامانجه‌نه‌ی، كه وڵاتان هه‌یانه‌و كار بۆ هێنانی دی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به هه‌بوونی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی‌و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان, زۆر جار به ناچاری په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری دیبلۆماسی‌و رێگا چاره‌ی ئاشتییانه ده‌به‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزێک هه‌یه بتوانێت وڵاتان ناچار بكات بۆ ئه‌وه‌ی، كه كێشه‌كانیان زیاتر ته‌شه‌نه نه‌سێنێت، بۆیه هێز دیوێكی‌تری دیپلۆماسییه وه‌ک چۆن په‌ندێكی كۆن هه‌یه ده‌ڵێت: (إن الدبلوماسیە دون قوە مپل الموسیقی دون اڵالات)
_____
* یاریده‌ده‌رانی تویژه‌ر له سكوڵی زانسته‌رامیارییه‌كانی چه‌مچه‌مال/ زانكۆی زانكۆی سلێمانی.
_______
سه‌رچاوه به‌كارهاتووه‌كان
(1) به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، دبلۆمات‌و دبلۆماسی، چ1، چاپخانه‌ی تیشك، 2004، 15
(2) د. غازی حسین صبارینی، دبلوماسیە معاصرە (دراسە قانونیە)، گ2، دار الپقافە، عمان، 2009، ص11
(3) نفس المصدر السابق، ص12
(4) د. علی حسین الشامی، الدبلوماسیە ــ نشأتها ــ وتگورها ــ وقواعدها نڤام الحسنات‌و الامتیازات الدبلوماسیە، گ3، دار الپقافە، عمان، 2007،ص35
(5) د. غازی صبارینی، المصدر السابق، ص13
(6) د. علی حسین شامی، المصدر سابق، ص20
(7) نفس المصدر السابق، ص56
(8) نفس المصدر السابق، ص57
(9)م. الیاس الگاهر، الدبلوماسیە، محاچرە جامعە، مرحلە الرابعە، كلیە العلوم السیاسیە، جامعە السلیمانیە، ص9
(10) د. غازی صبارینی، المصدر السابق، ص24
(11) به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل25
(12) د. حنان خمیس، تاریخ الدبلوماسیە، مركز الشرق العربی، الاربعا‌و، 8/12/2004
Www. Asharq al alarabi.ourg.uk/m-abhath-t-htm.
(13) د. غازی صبارینی، المصدر سابق، ص69
(14) د. علی حسین شامی، المصدر السابق، ص71
(15) نفس المصدر السابق، ص69
(16) نفس المصدر السابق، ص71
(17) م. الیاس گاهر، المصدر سابق، ص10
(18) دبلوماسیە والتاریخ الدبلوماسی، 2/ تشرینی پانی/ 2009
Www. 3nazh.com/vb/showthread.php?t=30976
(19) نفس المصدر السابق
(20) نفس المصدر السابق
(21) م. الیاس گاهر، المصدر سابق، ص10
(22) د. غازی صبارینی، المصدر سابق، ص 26
(23) به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل25
(24) دبلوماسیە وسائل الخارجیە.
www. Siiriouling.oyg/alabwcb/derasat07
(25) نفس المصدر السابق
(26) م. الیاس گاهر مصدر السابق، ص11
(27) د. علی حسین شامی، المصدر سابق، ص75
(28) م. الیاس گاهر، مصدر السابق، ص11
(29) دبلوماسیە وسائل الخاجیە، مصدر السابق
(30) د. علی حسین شامی، المصدر سابق، ص77
(31) به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل25
(32) م. الیاس گاهر، المصدر السابق، ص15
(33) د. علی حسین شامی، المصدر سابق، ص80
(34) به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، سه‌رچاوه پێشوو، ل26
(35) م. الیاس گاهر، المصدر سابق، ص16
(36) د. علی حسین شامی، المصدر سابق، ص81
(37) به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل26
(38) د. محمد بدیر، العلاقات الدبلوماسیە العربیە الاسلامیە، 20/ مارس/2009
www.parabic ic.com/sitc/2p/161
(39) د. غازی صبارینی، المصدر سابق، ص33،32
(40) م. الیاس گاهر، المصدر سابق، ص17
(41) د. غازی صبارینی، المصدر السابق، ص34
(42) به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل28
(43) ج. ب. ژیل، التاریخ الدبلوماسی، ترجمه: د. نوالدین حازم، ر1، دار الفكر، ص105
(44) د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج: ده‌روازه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، چ1، (سلێمانی: ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی حه‌مدی، 2009)، لا185.
(45) مریه‌م بیژه‌نی: دیبلۆماسه‌ت له گوزه‌ری مێژوودا، گۆڤاری سه‌رچاوه، ژ (4)، (سلێمانی: چاپخانه‌ی گه‌نج، نیسانی 2010)، لا 6.
هه‌مان سه‌رچاوه، لا 6.
(46) عوسمان علی وه‌یسی: ده‌روازه‌یه‌ك بۆ یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی، چ1 ، (دهۆك: چاپخانه‌ی خانی، 2008)، لا146.
(47) الدبلوماسیە لتسویە المنازعات الدولیە: من الانترنت
(2012.12.24) http://pulpit.alwatanvoice.com/articles/2010/09/24/210134.html
(48) عوسمان علی وه‌یسی: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا 97.
(49) خچیر یاسین خیر: الوسائل السلمیە لتسویە النزاعات فی العلاقات الدولیە، رسالە ماجستیر غیر منشورە، الجامعە المستنصریە، المعهد العالی للدراسات السیاسیە والدولیە/ قسم الدراسات الدولیە، 2004، ص 77.
(50) المنازعات الدولیە والگرق الدبلوماسیە لتسویتها: من الانترنت
(2012.12.24) http://lib-diplomatic.blogspot.com/2012/03/blog-post_8056.html
(51) د. رێبوار كریم: وانه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، وتراوه‌ته‌وه به قۆناغی چواره‌م، به‌شی زانسته رامیاریه‌كان، كۆلێجی زانسته رامیاری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان/ چه‌مچه‌ماڵ، زانكۆی سلێمانی، ساڵی خوێندن:2010-2011.
(52) المنازعات الدولیە والگرق الدبلوماسیە لتسویتها، المصدر سابق.
(53) الدبلوماسیە لتسویە المنازعات الدولیە، المصدر سابق.
(54) المنازعات الدولیە والگرق الدبلوماسیە لتسویتها، المصدر سابق.
(55) خچیر یاسین خیر: المصدر سابق، ص 105.
(56) دانا عه‌لی صالح، وانه‌كانی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی، وتراوه‌ته‌وه به خوێندكارانی قۆناغی دووه‌می به‌شی زانسته رامیارییه‌كان، كۆلێجی زانسته رامیاری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زانكۆی سلێمانی، 2009-2010.
(57) المنازعات الدولیە والگرق الدبلوماسیە لتسویتها، المصدر سابق.
(58) خچیر یاسین خیر: المصدر سابق، ص117.
(59) د. پامر كامل الخزرجی: العلاقات السیاسیە الدولیە واستراتیجیە إدارە اڵازمات، گ1، (عمان: دار مجدالاوی للنشر والتوزیع، 2005)، ص260.
(60) د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، لا 260.
(61) هه‌مان سه‌رچاوه، لا 260.
(62) هه‌مان سه‌رچاوه، لا 261.
(63) فرهاد جلال مصگفی: اڵامن ومستقبل السیاسهە الدولیە، رسالە ماجستیر غیر منشورە، جامعه النهرین، السیاسە الدولیە، 2008، ص 172.
(64) مارتن غریفیش وتیری اوكالاهان: المفاهیم اڵاساسیە فی العلاقات الدولیە، گ1، (دبی: مركز الخلیج لڵابحاپ، 2004)، ص205.
(65) محمد اڵاخچر كرام: قگع العلاقات الدبلوماسیە، رسالە ماجستیر، جامعە الجزائر، كلیە الحقوق، 2004، ص61.
ژمارە (23)ی كەوانە
ئەیلولی 2013
2/11/2013