فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هیوا جەمالhiwa cemal 

رەنگە یەكێك لە هەڵە مێژووییەكانی ئەزموونی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستاندا ئەوەبێت كە حكومەتی كابینەی نوێ بێ ئۆپۆزسیۆن بمێنێتەوە. ئێستا ئەوەی لە حیزبەكان دەبیسترێ، هەموویان بیریان لەوە كردووەتەوە كە بەشداری پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو بكەن، بەتایبەتی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا هەموو ئاراستەكان بەو شێوەیە بانگەشەیان دەكرد. بەشداریكردن لە حكومەت، ئاسانتر و بەقازانجتریشە وەك مانەوە بە ئۆپۆزیسیۆنی، چونكە لە حكومەتدا پلەو ئیمتیازی باش هەیە، هەم بۆ كەسەكان و هەمیش بۆ دەوروبەریان. بەشداری لە حكومەت بۆ حیزبەكانیش باشییەكەی ئەوەیە هەندێ لە ئەندامانیان رازی دەكەن، بەتایبەت ئەوانەی كە بۆ پەرلەمان دەرنەچوون یان دایانناون بۆ وەزیری و بەڕێوەبەری.. ئۆپۆزیسیۆنبوون، هیچ ئیمتیازێكی ماددی تێدا نییە، جگە لە پەرلەمانتارەكانیان، هەروەها حیزبی ئۆپۆزیسیۆن ناتوانێت ئەوەی بەڵێنی داوە و بە دەسەڵاتی جێبەجێكردن دەكرێت، ئەنجامی بدات، بەڵام گرنگی لەوەدایە دەتوانێت بیكاتە بانگەشەی هەڵبژاردنی داهاتوو و بڵێت ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن نەبووایە دەیتوانی فڵان و فڵان شت بكات.

پێكهێنانی حكومەتی بنكە فراوان بەومانایەی كە سەرجەم حیزبەكان بگرێتەوە، بە بڕوای من نەخۆشخستنی ئەزموونی حكومڕانی هەرێمی كوردستانە، هەروەها پێكهێنانی حكومەتی ئەوەی پێیدەڵێن تەوافوقی نیشتمانی كە بە بەشداری پێنج حیزبەكە بێت، هەر دیسان راگرتنی بەرەوپێشبردنی ئەزموونی حوكمڕانیی كوردستانە.

حكومەتی بنكە فراوان حكومەتێكی فلاتە كە سەرو بنی وەك یەك وایە و هەموو شت بێ لێپێچینەوە و وردبوونەوە و بیركردنەوەی ورد دەبێ تێپەڕێندرێت و رێككەوتنی لەبارەوە بكرێت.

لەماوەی رابردوودا بینیمان و بیستمان كە حكومەتی شەراكەت و نیمچە شەراكەتی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان چەند گلەیی لەسەر بووە و بە حكومەتی پاوانكاری بۆ دوو حیزبەكە و دەستكەوت بۆخۆیان و پەراوێزخستنی هاووڵاتیان ناوبراوە.

حكومەتی بنكە فراوان، رەنگە پاوانكارییەكە فراوانتر بكات و لەبری تێركردنی دوو حیزب كە ئێستا نیمچە تێرن، دەبێ چەندین حیزب تێر بكات، جا ئەوكات دەبێ خەڵك یان چاوەڕێی خزمەت نەكات، یاخود بۆ ئەوەی خزمەت بكرێت، ببێتە حیزبی، بە مانایەكی دی پێكهێنانی حكومەتی بنكە فراوان واتە بە حیزبیكردنی میللەت بە شێوەیەكی دی.

لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا ئۆپۆزیسیۆن بەهەموو كەموكورتییەكانیەوە، توانیویەتی رۆڵێكی گرنگی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی ئەزموونی دیموكراسی و حكومڕانیی لە هەرێمی كوردستاندا.

ئۆپۆزیسیۆن لەو ماوەیەدا توانیویەتی كۆمەڵێك دەرگا بكاتەوە كە چەندین ساڵە داخراون، رووناكی بباتە ناو هەندێ لە ژوورە تاریكەكانەوە، دەنگی هەندێ لەوانە بێت كە دەنگیان نەگەیشتووە بە هیچ كوێیەك.

لەماوەی رابردوودا ئۆپۆزیسیۆن شەڕی لە شاخ و گوندو شارەكانەوە بردە پەرلەمان و دەبەی هاویشت و شووشەی شكاند، لەبری ئەوەی گوللە بتەقێنی و مرۆڤ بكوژێ و باڵەخانەكان بسووتێنی و بڕوخێنێ.

ئەگەرچی نموونەی ئەم ئۆپۆزیسیۆنەی ئێمە هەمانە لە هیچ كوێی دونیا نییە، وەك چۆن نموونەی دەسەڵاتەكەمان وایە، بەڵام لەبەر ئەوەی دەسەڵات، وەك دەسەڵاتێكی تەندروست كارناكات، بێگومان ئۆپۆزیسیۆنیش ناتەندروستانە كاری كردووە.

بەهەموو كەموكورتییەكانەوە، بوونی ئۆپۆزیسیۆن بۆ حكومڕانی و بەرەوپێشبردنی ئەزموونی حكومڕانی و دیموكراسی لە هەرێمی كوردستاندا پێویستە و حكومەتی بێ ئۆپۆزیسیۆن حكومەتێكی فلاتە و راگرتنی بەرەوپێشچوونی ئەزموونی حوكمڕانییە لەهەموو لایەكەوە.

30/10/2013

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان