فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 ئارام مودەریسیaram moderesi

دیالۆگ چەمکێکی تازە و نامۆ نییە بۆ بزووتنەوەی کورد بە گشتی و بۆ جووڵانەوەی کوردی رۆژهەڵات بەتایبەتی.ئەگەر واز لە مێژووی کۆنیش بێنین ئەزموونی دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەی نەتەوەیمان لانی کەم لە ماوەی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامیدا،مێژوویەکی زیاتر لە سێ دەیەی هەیە و ئەگەریش هیچ دەسکەوتێکی بۆمان نەبووبێ لانیکەم زۆر دەرس و ئەزموونی پێبەخشیوین.فێری ئەوەی کردووین "بۆ"،"کەی"و"چۆن" بچینە مەیدانی دانووستان و دیالۆگ.ئەزموونی خەبات، گەلی کوردی فێری ئەوە کردووە کە کۆمەڵێک پرەنەسیپ بۆ ئەگەری دەسپێکردن یان ملکەچکردنی بۆ "دیالۆگ" دیاری بکا و هەمیشەش پێی پابەند بێ.ئەوە بێجگە لە خوێندنەوەی هەلومەرج و کەش و هەوای سیاسی و کۆمەڵایەتی و هاوسەنگیی هێز  بۆ وەها پرسێک. بزووتنەوەی گەلی کورد لە رۆژهەڵات لە پێناو دەستەبەر کردنی مافەکانیدا بە گشتی بزووتنەوەیەکی ئاشتیخواز بووە.هەمیشە خوازیاری دیالۆگ و دۆزینەوەی رێکارە ئاشتیخوازانەکان بووە بۆ چارەسەری پرسەکانی. هەر بەو پێیەش حیزبەکانی هەڵقوڵاوی ئەو بزووتنەوەیە جیاواز لەوەی کە رووخانی کۆماری ئیسلامیان وەک ستراتیژی خەباتی خۆیان دیاری کردووە لە پێناو بەدیهێنانی مافەکانی گەلە ژێردەستەکەیان،بەڵام هیچ کات دیالۆگ و وتووێژیان لە خەباتی خۆیاندا رەد نەکردۆتەوە و هەمیشە وەک پرەنسیپ پێی وەفادار بوون و لەو پێناوەش دا باجی زۆریان داوە.

لە چەند ساڵی رابردوودا گەلێک جار و لە رێگای جۆراجۆرەوە بۆرە پەیامی دانیشتن و وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ حیزبەکان هاتووە و هێندێک جار ئەو حیزبانە جا یان بۆ خۆدەرخستن بووبێ یان لە رووی سەداقەت و راستگۆیی لەگەڵ خەڵک،ئەو پرسانەیان ئاشکرا کردووە و هێندێک جاریش لێیان ئاشکرا کراوە.بەڵام ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە حیزبەکان بە باشی ئەو "بۆ"،"کەی"و"چۆن" دیالۆگ کردنەیەیان لەبەر چاو بووە و بە جیددی نەچوونەتە ئەو مەیدانەی کە بۆیان دەستنیشان کردوون.بە پێی هەموو ئەزموونەکان و بە پێی هەموو پرەنسیپەکانی دیالۆگکردن ئێستا نەشیاوترین و نەگونجاوترین کاتە بۆ ئەوەی چ پەیامی دیالۆگکردن وەرگری و ج پەیامی دیالۆگکردن بدەی.دیالۆگ لە پارسەنگی هێز و بە پێی زەخت و گوشارێک دێتە ئاراوە کە هەردوو لایەن بۆ یەکتری دێنن و سەرەنجام بن بەستێک ساز دەکەن کە هیچیان لێی دەرباز نابن.بۆیە ملکەچ دەبن بە دانوستان و دیالۆگ.ئینجا هەر کامە بە پیی ئەزموون و لێکدانەوە و قورسایی هێز شەرت و مەرجەکانی دەستنیشان دەکا و پێداگریان لەسەر دەکا بۆ دەسپێکردن و بەرەو پێش بردنی پرۆسەی وتوێژ و دیالۆگ.بەو پێیە ئێستا نەگوونجاوترین کاتە بۆ ئەوەی کورد لە رۆژهەڵات باسی دیالۆگ لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەند بکا.بۆ؟بۆ وەڵامی ئەو"بۆ"یە دەبێ بەکورتی چاوێک لە پێگەی حکوومەتی ئیسلامی و لە حیزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات بکەین.هەتا ئەو جێیەی بۆ حکوومەتی ئێران دەگەرێتەوە پێویست ناکا قسە لە هەموو ئەو قەیران و ئالۆزییانە بکەین کە داوێنی ئەو حکوومەتەی گرتۆتەوە تەنها دەبێ بڵێن دەسەڵاتدارانی ئیسلامی ئێران بە رەچاو کردنی "نرمش قهرمانانە" و بە پاشەکشەیەکی بە بروای من"عاقڵانە" و "هەدەفمەند" لە ئاستی نێونەتەوەیدا تا رادەیەک پێگەی خۆیان قایم کردۆتەوە.بە جۆرێک کە کەشێکیان خۆڵقاندووە کە هیچ کەس و لایەنێکی نێونەتەوەیی لە ئاست پێشێلکارییەکانیان متەقی لێوە نایە.ئێعدامکردن و ملهوورییەکانی ئەم دواییانەیان بەڵگەی ئەو قسانەیە.بەم پێیە زەخت و گووشاری نێودەڵەتی کە دەتوانێ فاکتەرێکی سەرەکی ملکەچکردنی دەسەڵات ناوەند بێ بۆ ملدان بە دیالۆگ لە ئارادا نییە.لە لایەکیترە حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە تەواوی شپرزە و لێکدابراون و، بەهەر هۆکارێک کە دەکرێ بابەتی باسێکیتر بی ئامادە نین لێک نزیک بنەوە و تەنانەت بناغەی کارێکی هاوبەش دارێژن و ببنە ئەو هێز و قورساییەی کە یەکەم لە ئاستی نێودەوڵەتی لۆبی و لاینگری کێشەی کورد لە رۆژهەڵات پێک بێنن و دووهەم ببن بەو هێزەی کە کار بکەنە سەر جووڵانەوەی ناوخۆی وڵات و بەوجۆرەش وەها سەنگێک بن کە ببنە گوشار بۆسەر حکوومەتی ناوەند و ملکەچی دانیشتن و دەسپێکردنی پرۆسەی دیالۆگی ئاشکرا بە پێی هەموو پرەنسیپە ناسراوە نێو دەوڵەتییەکانی بکەن.ئەمانە و زۆر هۆکاریتر پێماندەڵێن کە لەوەها هەلومەرجێکدا دیالۆگ مانای نییە.هەر بۆیەشە دەبینین حکوومەتی ئیسلامی بێجگە لە بانگەشە و پروپاگەندەی هەڵبژاردن نەبێ،تەنانەت بۆ فریوکاری و زەربەوەشاندنیش باس لە دیالۆگ بۆ چارەسەری پرسی کورد ناکا. بە لەبەرجاوگرتنی ئەو راستییانەیە کە پەیامەکی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجالان لە "ئیمراڵییەوە" هەڵوێستەی دەوێ.هەر وەک روون و ئاشکرایە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە رۆژی دروستکردنییەوە تا ئێستا لە "قەیرانی شووناس"دا بەسەر دەبا و هەرگیز و لە هیچ رێگایەکەوە نەیتوانیوە شەرعییەتی خۆی وەک حیزبێکی کوردستانی رۆژهەڵات بەسەر حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵاتدا بسەپێنێ کە بۆ ئەو حیزبە زۆر گرینگ بووە.هەرچەند ئەوە گەلە کە بریار لەوەها شەرعییەتێک دەدا.بەڵام دیارە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ئێستاش عەوداڵی ئەو شەرعییەتەیە.کۆنگرەی نەتەوەیی کە بریارە لە هەولێر ببەسترێ بەستێنێکی گونجاو بوو بۆ پارتی ژیاانی ئازادی کوردستان هەتا ئاواتەکەی بێتە دی.بەڵام دیمان کە وانەبوو،بۆیە بە قەناعەتی من ئەو پەیامەی بەرێز ئۆجالان زیاتر لەوەی کە بۆ چارەسەری پرسی کورد بێ لە رۆژهەڵات،بۆ دەربازکردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانە لەو بن بەست و قەیرانی شووناسەی کە تێیدایە.وا هەستدەکرێ پێ کاکا و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان وەک لقی رۆژهەڵاتی ئەو پارتە لە هێزە کوردییەکان هیوابراو بوون و چاویان لەوەیە کۆماری ئیسلامی بە "ئەری"یان"نەری" پێگەیەکیان بۆ بلوێنێ کە جێی خۆیان لەناو بزووتنەوەی رۆژهەڵات و حیزبەکانیدا مسۆگەر بکەن.بە قەناعەتی من لەبەر گونجاو نەبوونی کات و زۆر هۆکاریتر ئەو هەڵوێسستە و ئەو هەنگاوە هەرچەند تا ئێستا بێ وەڵام و کاردانەوە بووە،نەک هیچ جێگایەک بۆ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و پێ کاکا ناکاتەوە،بگرە ئەوەندەی تر پەیوەندییەکانی لەگەڵ بزووتنەوەی کوردی رۆژهەڵات و لەگەڵ حیزبەکانی ئاڵۆزتر دەکا.

28/10/2013

هەلۆێست

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان