فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 ڕێبوار ئەحمەدزادەrebwar mahrufzada1 

هێدی هێدی شەوی تاریک وئەنگوستە چاو کۆتایی پێ دێت و ڕوناکی بەرەبەیانی جێگاکەی دەگرێتەوە و منیش لەگەڵ هەموو شتێک گیرۆدە و دەست بە یەخەم.  ماوەیەکی دورودرێژە بۆ خەوێکی ئارام دەجەنگم. بیروهۆشم گیرۆدەی مرۆڤایەتیەکە کە فرۆشتویانە. بەدوای چارەسەری دا دەگەڕێم. دەبێ بجەنگم و بنوسم. لەبارەی شارێکەوە بنوسم کە سەردەمانێک سروشتە جوانەکەی نیشانەو هێمای ئەو بو، بەڵام مەخابن ئێستاکە شیشە (جۆرێک ماددەی هۆشبەر) جێگای ئەوی گرتۆتەوە.  لە بارەی خەڵکانێکی پاک و جوامێر و مێرخاس و سادەبنووسم کە هەندێک "مرۆڤی" دەغەڵ و چلکاوخۆر و خۆ فرۆش ناو و ڕەسەنایەتیەکەیانیانی پەڵەدار کردوە. دەمهەوێ لەسەر میلیاردێرەکانی ئەمڕۆی شارەکەم و ئەو کەسانەی کە ڕێزیان لێ دەگرن،بنوسم. دەمهەوێ لەسەر حەب و شیشە و ماددە هۆشبەرەکان بنوسم. لەسەر ئەو کەسانەی کە سات و سەودا بە مرۆڤایەتی و خودا و بەها پیرۆزەکانیشەوە دەکەن,بنووسم.


دەمهەوێ لەسەر کۆشک و ویلا و خاوەنەکانیان قسە بکەم کە تا دوێنێ لەسەر سیفر دەخولانەوە، بەڵام ئەمڕۆ بۆ دەست خستنی پوڵ و پارە، مرۆڤ بون و شەڕەف و ناموسی خۆیان دەفرۆشن.

 

بێ خەوی من زۆر لە مێژە بۆتە هاودەمی من. کاتێک بیر لە ژنێک دەکەمەوە کە بۆ کڕینی دەرمانی مێردەکەی لەش فرۆشی دەکات، منداڵیک کە بە موعتادی دێتە دونیا،لاشە کرم لێ دراوەکان کە بە هۆی دیتنیان ماوەیەکی زۆر نەمتوانی هیچ بخۆم، مێشکە ناتەواوەکان، ئابڕو لە دەست چووەکان، دایک و باوکی ئەو گەنجانەی کە لە لایەن فرۆشیارانی مەرگەوە گیرۆدە و موعتادی ماددە هۆشبەرەکان کراون،ژیانە تێدا چووەکان،گیانە ئەستێندراوەکان و زیندووە مردووەکان،پوڵ و پارە پیسەکانی کە لەو ڕێگایەوە وەدەست دێن و...خەوم لێ ناکەوێت.

تێ ماوم لەو کەسانەی کە سات و سەودا بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکەن یان بەرهەمیان دێنن !!! کاتێک دەبینن کە خشتی یەکەمی ژیانیان تا دەگاتە خشتی کۆتایی بەو پوڵ و پارە چەپەڵانە بە خواری و لاری لەسەر یەک داناوە، ئیدی چۆن بە هاسانی شەوانە سەر دەخەنە سەر سەرین؟؟؟!!!

 

بەڵێ ئەو شارەی کە ئێستا بۆتە بنکەی دروست کردنی ماددەی ماڵ وێرانکەر و هۆشبەری <<شیشە>> هەر هەمان شارە خنجیلانە و کوردپەروەرەکەی سەردەشتی سەرسەوزە.

ئەو سەردەشتەی کە هەمیشە بێشکەی کوردایەتی بووە و مرۆڤ بون لە ئەوێ واتای ڕاستەقینەی هەبو. بەداخەوە ماوەیەکە سەردەشت بۆتە بنکەی دروست کردنی یەکێک لە کوشندەترین جۆری ماددە هۆشبەرەکان بە ناوی شیشە بە جۆرێک کە لە ئەوێوە بۆ شاروناوچەکانی دیکەی کوردستان و تەنانەت "ئێرانیش" هەناردە دەکرێ.

لێرەدا ئەوەی کە جێگای پرسیارە ئەوەیە کە ئاخۆ چۆنە کاربەدەستە بەناو ئاساییش پارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ڕێگری لەو دیاردە ماڵوێرانکارە ناگرن و ئەنجامدەرانی سزا نادەن؟

تۆ بڵێی دیاردەیەک کە تەنانەت هەر منداڵ و هەرزەکارێکی شار و ناچەکەش هەستی پێکردوە و دەیزانێ، کاربەدەستەکانی کۆماری ئیسلامی لێی بێ ئاگا بن؟؟؟!!!

ئەی چۆنە کاتێک کەسێک بە شێوەیەکی شاراوە و لە پشتی حەوت پەردەوە لە ڕێگەی تەلەفون یان چات و نوسینەوە شتێک بڵێ یان بنوسێ کە جێگای گومانی دەزگا هەواڵگریەکانی ڕژێم بێت،لە کەمترین ماوەدا دەست بەسەری دەکەن و دەیخەنە ژێر لێکۆڵینەوە و زۆر کاتیش سزای قورسی زیندان و تەنانەت لە سێدارە دانیشی بەسەردا دەسەپێنن؟؟؟!!!

 

بەڵام وادیارە کورد وتەنی ئەو ماستە بێ موو نیە و دز و خاوەن ماڵ دەست بەیەک بوون،بۆیە دەتوانن گا بە کولانەدا هەڵبکێشن. خەڵکی ناوچەکە زۆر باش ئەو کەس و لایەنانە دەناسن کە کارگای دروست کردنی ئەو ماددە هۆشبەرە مەترسیدارەیان هەیە و تەنانەت زۆر جاریش کاربەدەستەکانیان لێ ئاگادار کردۆتەوە و سکاڵایان لەسەر تۆمار تۆمار کردون،بەڵام بە داخەوە هەوڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

 

هۆکارەکەشی دەتوانێ دو شت بێت: یەکەم بڵاو کردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان و گیرۆدە کردنی گەنج و لاوی کورد هەر لە بنەڕەتدا سیاسەتێکی پلان بۆ داڕێژراوی کۆماری ئیسلامی "ئێران" بووە و هەیە. هەر وەک چۆن ڕەحیمی پارێزگاری ئەو کاتی پارێزگای سنە لە نامەیەکی نهێنیدا بۆ کاربەدەستە باڵاکانی ڕژێم نوسیبوی: توانیومانە کڵاشینکۆف و ئار.پی.جی لە شانی گەنج و لاوی کورد بهێنینە خوارەوە و لە جێگای ئەو وافور ومەنقەڵ و کەرەسەی کێشانی ماددە هۆشبەرەکانیان بدەینە دەست.

دووهەم: بۆ هەمو کەس و لایەک ڕون و ئاشکرایە کە خاوەن کارگاکان و فرۆشیارانی ئەو ماددە ماڵوێرانکار و هۆشبەرانە،دەست و پێوەندەکانی ڕژێمن، واتە ئەو کەسانەن کە لە کوردەواریدا پێیان دەڵێن جاش و کەسانی خۆفرۆش و ئالقە لە گوێ و بێ ویژدان و چڵکاو خۆر.

بۆیە پێویستە و ئەرکی سەرشانی هەر تاکێکی دڵسۆز و خاوەن ویژدانی کورد بە تایبەتی خەڵکی بە شەڕەف و کوردپەروەری شارە پاک و بێگەردەکەی سەردەشتی سەرسەوز و دەوروبەریەتی کە بەرپەرچی ئەو پلانە گڵاوو پلان بۆ داڕێژراوەی سوێند خواردوانی داگیرکەری "ئێران" بدەنەوە و بە هەموو شێوەیەک دژی بوەستنەوە.

با لە جێگای ڕێزگرتن لەو کوردە جاش و خۆفرۆشانە، کاتی گەییشتن پێیان ڕویان لێ وەربگێڕن و بە جۆرێک لە جۆرەکان پێیان نیشان بدەن کە هیچ جێگەو پێگەیەکیان لە ناو کۆمەڵگا دا نیە و ئەو پوڵ و پارە و سەروەتەی کە لەو ڕێگا چەپەڵەوە بەدەستیان هێناوە نەک نابێتە هۆی بە ناوبانگ بون و مایەی ڕێز لێ گرتنیان، بەڵکو بە پێچەوانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵگا قیزیان لێ بکا و وەک کەسانێکی پەست و بێ ویژدان و دڕندە و.... بیان ناسن.

ڕێبوار ئەحمەدزادە

24/10/2013

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان