فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq 

بەپێی دەلیل و رێنامەی (هێنلی و پارتنەر)، پاسپۆرتی ئەفغانی یەكەمە لەخراپیدا و عێراق خاوەنی دووەم خراپترین پاسپۆرتە، هەروەها سۆماڵیش خاوەنی سێیەم خراپترین پاسپۆرتە لەڕووی پێدانی ڤیزاوە بۆ چوونە نێو هەر وڵاتێك، ئەوەش لەبەر ئەو ترس و بیمەی كە وڵاتان هەیانە لەهەڵگرانی پاسپۆرتی ئەفغانی و عێراقی و سۆماڵی، چونكە وەك چۆن ئاسان پێدانی ڤیزا بەهەڵگرانی خاوەن پاسپۆرتی فینلەندی و سوێدی و بەریتانی مانای متمانەیە بەو وڵاتانە و بە هاووڵاتیانیان، ئاواش بەزەحمەت پێدان یان نەدانی ڤیزا بەهەڵگرانی پاسپۆرتی ئەفغانی و عێراق و سۆماڵی نیشانەی بێ متمانەیی جیهانە بەم سێ دەوڵەتە شكستخواردووە.  ئەمڕۆ لەبواری سیاسیدا لەهەموو رۆژێك زیاتر ئەو راستییە دەركەوتووە كە بەردەوامبوونی ناسەقامگیریی ئاسایش لەعێراقدا بەرهەمی ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان حیزب و گرووپ و میلیشیا جیاجیاكانی ئەم وڵاتەیە كە ئەمەش هۆكاری سەرەكییە بۆ داڕووخانی ژێرخانی ئابووریی عێراق و دواكەوتنی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و پەرەسەندنی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری و كێشەیەكی زۆر و لەرادەبەدەری هەڵپەسێردراو. 

لەبواری ئابووریشدا ئەوەی بڕوانێتە جۆری ژیان لەكەناری شارە گەورەكانی عێراق و ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش، بەتایبەت دەبینێت كە هەژاری وەك بارودۆخێكی سەختی ژیان و نەبوونی و كەمدەرامەتی و بەدخۆراكی و نەخوێندەواری و نەخۆشی و ژینگەی داڕووخاو و تێكڕای بەرزیی مردنی منداڵانی شیرەخۆر و تێكڕایەكی نزمی تەمەن و هاوكات لەپاڵ دیاردەی بێكاری، كەمیی كرێ و جیاوازیی گەورەی نێوان مووچەكان و نزمیی ئاستی ئاسایش و سەقامگیری و تەشەنەكردنی دیاردەی تیرۆر، هەموو ئەمانە ئەو زەمینەیە خۆش دەكەن بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی توندوتیژی و پێكدادانی نێوان پێكهاتەكان. 

لەبواری كشتوكاڵ و بازرگانیشدا بودجەی عێراق كە تەنها پشت بەنەوت دەبەستێت، لەكاتێكدا عێراق لەدێرزەمانەوە بەوڵاتی نێوان دوو رووبار ناسراوە و خاوەنی كشتوكاڵ و پیشەسازیی زۆر گەورە بووە، بەڵام ئێستا هەموو خواردن و خواردنەوەكانی لەدەرەوە هاوردە دەكات بەبڕی زۆر و كواڵیتی و جۆری زۆر خراپ كە بوونەتە و دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی دەیان جۆر نەخۆشیی ترسناك و تەندروستی و ژیانی عێراقییەكانی خستووەتە بەر هەڕەشەی مەرگ و لەناوچوون.

بەردەوامبوونی ئەمانەی كە ئاماژەمان بۆكردن، هۆكاری سەرەكی زۆر لەو تەقینەوەو كردەوە توندوتیژییانەن كە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقدا روودەدەن.

ئەمڕۆ ئەگەر كاربەدەستانی عێراق یەكپارچەیی و یەكگرتووییان بۆ عێراق دەوێت، ئەوا رەنگە تەنها رێگەیەك بریتی بێت لە راگەیاندنی هەرێمە فیدراڵییەكان و بەدەمەوەچوونی داواكردنی لامەركەزییەت و هەرێمی فیدراڵ و نەهێشتنی ناوەندێتیی توند و تاكڕەوی لەحوكمڕانیدا.

ئەمە وێڕای دابەشكردنی ئازادانەو عادیلانەی دەسەڵات و سامان و زانیارییەكانیان، بەپێچەوانەشەوە و لەسایەی بەردەوامیی ئاسەواری جەنگەكان و هەژاری و كوشتار و تەقینەوەكان و تاكڕەویی سیاسیدا، عێراق لەم دابەشبوونە رانەگەیەنراوەی ئێستای زیاتر دەڕوات و وەك رێگەچارەیەكی كۆتایی و لەبارودۆخێكی دیكەدا رووەو دابەشبوونی راستەقینە دەڕوات.

چونكە وەك دەڵێن ئەگەر زۆر لەئوممەت و نەتەوەكان هەبووبن و دواتر دەوڵەتیان دروستكردبێت، ئەوا عێراق بەپێچەوانەوە دەوڵەتێكە حازر كراوە بۆ ئەوەی ئوممەت و نەتەوەیەكی تێدا دروستبكرێت.

بۆیە لە زەمانی فەیسەڵی یەكەمەوە تائێستاش ئەو ئوممەت و نەتەوە عێراقییە دروست نەبووە، بەڵكو هەر وەك ئەوسا كۆمەڵە قەوارەیەكی جیاواز و دژ بەیەك بوونیان هەیە كە هیچ بەستەرێكی هاوبەش پێكەوەیان گرێ نادات.

عێراق ئەوساو ئێستاش قەیرانی ناسنامەی نیشتمانیی هەیەو كەمینە ئاینی و مەزهەبی و نەتەوەییەكان هێشتا ترسی سڕینەوەی ناسنامەی خۆیانیان هەیە.

پرسیارەكەش ئەمەیە: عێراقییەكان تاچەند ئامادەن هەڵگری ناسنامە و پاسپۆرتی دەوڵەتێكی شكستخواردووی وەك ئەم عێراقە بن؟

18/10/2013

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان