فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq

راستە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن جۆرێكە لەهاندان و پڕكردنی هەستی هاووڵاتی بۆ جووڵەكردن بەو ئاراستەیەی كە خاوەنی دەزگا میدیاییەكان دەیانەوێت، بەڵام ئەوەش راستە كە بە تەواوبوونی هەڵبژاردن، پێویستە هەمان ئەو دەزگا میدیاییانە لە هەوڵی هێمنكردنەوەی هەمان ئەو هاووڵاتیانەدا بن كە پێشتر گەرمیان كردوون و هانیانداون بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە پاڵێوراوانی ئەوان.  ناكرێت بەگەڕانەوەی چاودێرانی بیانی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و نوێنەرانی زۆر لەوڵاتانی چاودێر، پێمان وابێت ئێمە لەنێو ماڵی خۆمانداین و ئیدی كەس چاوی لەپڕۆسەی هەڵبژاردنەكەی ئێمە نەماوە، چونكە لەڕاستیدا نیوەی پڕۆسەكە یان بەشە قورسەكەی پڕۆسەكە ماوە كە چۆنیەتی رێككەوتنی براوەكانە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی ئایندە.   ئێستا لەم سەردەمی بەشووشەبوونەی گۆی زەوی و ئاشكرابوونی كەلەبەر و كووچە و توونێلەكانی جیهان و بەزەحمەت پاراستنی نهێنییەكاندا، راستە ئێمە وەك لایەنە كوردستانییەكان پێویستە بێدەنگ نەبین لەئاست گرفت و كەموكوڕییەكانی نێو ماڵی خۆمان، بەڵام ئەوەی زۆر پێویستترە ئەوەیە كە نابێت ئەم شەڕی هەڵبژاردنە بەردەوام بێت، بەڵكو پێویستمان بە هاووڵاتییەكی هێمن هەیە بۆ بیركردنەوە لەچۆنیەتی وەبەرهێنانی ئەو كورسییانەی كە بەدەنگی ئەوان بەرهەمهێنراون.

ئێستاش كە سەردەمی زۆربوونی هۆكارە جیاجیاكانی راگەیاندنەو لەسایەی بوونی زیاد لەهۆكارێك و زیاد لە كەسێك بۆ گوزارشتكردن لە رای حیزبێك، رێكخراوێك، كۆمپانیایەك، كارێكی باشە كە حیزبە كوردستانییەكان راگەیاندنە فەرمییەكانی خۆیان راسپێرن بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی هێمنكردنەوە و خۆدوورگرتن لەدروستكردنی بارگرژی.

بۆیە زۆر گرنگە لەپێناوی هێمنكردنەوەی قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكاندا، حیزب و قەوارە سیاسییەكان هەوڵی هێمنكردنەوەی میدیا و میدیاكارانی خۆیان بدەن بە مەبەستی هێنانەدی راگەیاندنێكی خاوەن ماف و ئەركناس بۆ بەڕێكردنی ئەم قۆناغە هەستیارە.

بۆ ئەم مەبەستەش ئاماژە بەم چەند خاڵە دەكەم:

یەكەم: پێویستیی مامەڵەكردنێكی هەستیارانەو بەرپرسیارانە لە بارەی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن و تێپەڕاندن و دەرچوون لەبارگرژیی قۆناغی هەڵمەتەكانی كاتی هەڵبژاردن.

دووەم: پێویستیی رەچاوكردنی باری دەروونیی تاك و سایكۆلۆژیای كۆمەڵگە كە ماندووە بەدەست مانگێك بانگەشەی هەڵبژاردن و چاوەڕوانیی ئایندەی سیاسی و ئابووریی هەرێمەكەی.

سێیەم: خۆ دوورگرتن لە بڵاوكردنەوەی هەندێك راپۆرتی نافەرمی و نووسین ء لێدوانی هەندێك سیاسەتمەدار و لێكۆڵەری سیاسی جیهانی كە هەریەكە و بەئاراستەیەكی دیاریكراوی گونجاو لەگەڵ بەرژەوەندیی وڵاتانی خۆیاندا دەینووسن ء گوایە قسە دەكەن بۆ بەرژەوەندی لایەنێك لەلایەنەكانی ئێمە، كەچی لەراستیدا دەیانەوێت شەڕی خۆیان بە ئێمە بكەن.

چوارەم: لەپێناوی پاراستنی راستگۆییدا كە گەورەترین سەرمایەی راگەیاندنە، خۆ دوورگرتن زۆر پێویستە لە بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵەو گومڕاكار كە زیان بە راستگۆیی میدیا خۆی دەگەیەنێت پێش هەر لایەكی دیكە.

پێنجەم: كاركردن لەسەر بازنە گەورەكانی ئینتیماو چەمكەكانی هاونیشتمانی ء هاووڵاتیبوون ء دەربازبوون لە مانەوە لەنێو بازنە تەسكەكانی جیاكاریدا. 

شەشەم: وازهێنان لە پەرەدان بە كەلتووری ترس ء گومان لە بەرامبەر و هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی كێشەكانی رابردوو، هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ بەڕووی ئەمڕۆدا و كرانەوە بەسەر ئایندەیەكدا كە چارەنووسی هەموومانی پێوە گرێدراوە.

حەوتەم: ئەگەر دوێنی ئەركەكە لەسەرشانی هاووڵاتیان بوو بۆ بەدەمەوەچوون بەدەنگی سەركردەكانەوە بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردندا، ئەوا ئەمڕۆ ئەركی سەركردەكانە كە لە پەیوەندیی راستەوخۆدا بن لەگەڵ یەكدی بۆ نیشاندانی گیانی وەرزشی و تێگەیاندنی دەنگدەرانیان كە لەكۆتایی گەمەی سیاسی و رازیبوون بەبڕیارەكانی دادوەر و ئەنجامەكانی گەمەكە، ئیدی ئێستا كاتی كاركردنە بۆ بەجێگەیاندنی بەڵێنەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتیان، كە ئامانجی لەپێشینەی گشت لیستەكان بوو.

13/10/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان