فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq

پەیمانگای كەنەدا بۆ حوكمڕانیی چاك لە بڵاوكراوەیەكیدا، 5 بنەمای دیاری كردووە بۆ حوكمڕانیی چاك:  یەكەم: شەرعیەتی هەڵبژاردن، واتە ئەوانە لەحكومەتدان كە حیزبەكانیان لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە هاتوون.  دووەم: پێویستە بەرنامەی حكومەت وەك نەخشەڕێگەیەكی تەبا بێت لەگەڵ ئەوەی رای گشتی داوای دەكات.  سێیەم: پێویستە ئەندامانی نێو كابینەی حكومەت ئەدایەكی باش و میكانیزمی خێرا و سەركەوتوویان هەبێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی كابینە. چوارەم: پێویستە گشت لایەنە بەشداربووەكانی نێو كابینە بەرپرسیارێتی وەك یەك لەئەستۆ بگرن و بەگیانی یەك تیم كار بكەن.

پێنجەم: پێویستە ئامانجی سەرەكیی كابینە بریتی بێت لە بەرقەراركردنی دادپەروەری لەڕێگەی:

1ـ دابینكردنی خۆشگوزەرانیی كۆمەڵایەتی بۆ تاك و كۆمەڵگە.

2ـ  پەیڕەوكردنی سەروەریی یاساو دابەزاندنی هەمووان بۆ ژێر چەتری یاسا.

بۆ جێبەجێكردنی ئەم بنەمایانە، رەنگە بژاردەی گونجاو ئەوە بێت كە حكومەتی زۆرینە بكەینە زۆرینەی حكومەت و زۆرینەی حكومەتیش بەمانای بەشداریكردنی لایەنە براوەكان دێت بەپێی رێژەی كورسییەكانیان لەڕێگەی گفتوگۆكانی داهاتووی نێوان حیزبە براوەكانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:

 یەكەم: ئاراستەیەكی دیار جەخت لەسەر زۆر لە ئەركەكانی قۆناغی رزگاریی نەتەوەیی و نیشتمانی دەكات و بەردەوام كاریان بۆ دەكات.

دووەم: ئاراستەیەكی دیكە جەخت لەسەر چەمكەكانی ئازادییە گشتییەكان و مافەكانی مرۆڤ و هاووڵاتیبوون دەكات.

سێیەم: ئاراستەی یەكەم ئەو قەناعەتەی هەیە كە هەرچەندە بەشێكی باشی چاكسازی بەخۆی دەكرێت و لەتواناشیدایە ئەنجامی بدات، بەڵام دەشزانێت كە چاكسازی پرۆسەیەكی هەمەلایەنەیە و بۆ هەموو لایەنەكانیشە، بۆیە دەیەوێت هەمووان تێیدا بەشداربن.

چوارەم: ئاراستەی دووەمیش- ئەگەر هەمووشیان نەبن- گەیشتووەتە ئەو رایەی كە ئۆپۆزیسیۆنبوون هۆكارەو كاری كەمینەی پەرلەمانییە و كاتییەو حیزب بڕیاری لەسەر دەدات، بەڵام پەرەپێدان بە كولتووری دەوڵەت و بونیادنانی پایەكانی، ئامانجە و هەمووانی دەوێت و هەمیشەییەو دەنگدەر لەسەر ئاستی نیشتمانیدا بڕیاری لەسەر دەدات و داوای دەكات.

پێنجەم: وەك دەرئەنجامێك بۆ گشت ئەوانەی كە لەسەرەتاوە ئاماژەمان پێكردن، لەوانەیە باشترین رێگەچارەیەك بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان، پێكهێنانی حكومەتێك بێت لەگشت لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن لەرێگەی (لێكدان)ی گشت بەرنامەو پرۆژەكان و كۆكردنەوەی خاڵە هاوبەشەكان و لێدەركردنی خاڵە جیاوازەكان و دابەشكردنی دەسەڵاتەكانیش لەنێوان گشت شەریك و بەشداربوواندا. 

بۆ ئەمەش پێویستە ئاگامان لە دوو مەترسی سەر رێگەی ئایندەمان بێت:

یەكەم: مەترسییەكانی زۆر دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت كە ئەم زیانانەی هەیە:

1ـ پەیدابوونی دوودڵی و دڵەڕاوكێ لای وەبەرهێنەران و بازرگانان و لەنێو بازاڕ.

2ـ  هەستكردن بەجۆرێك لەنائارامی لای هاووڵاتیان سەبارەت بە ئایندەی بارودۆخی سیاسی.

3ـ  كردنەوەی دەرگا بۆ دەستتێوەردانی ئیقلیمی زیاتر دەكات.

4ـ  تەمەنی حكومەتی كار راییكردن – كە كاتییە- درێژتر دەكاتەوە. 

دووەم: رێگرەكانی بەردەم حوكمڕانیی چاك كە بەلای كەمەوە بریتین لە:

1ـ  قۆستنەوەی دەرامەتە گشتییەكان بۆ بەرژەوەندیی كەمینە.

2ـ  كۆكردنەوەی وەزیفەی گشتی و كاری بازرگانی لەیەك كاتدا.

3ـ  نەبوونی شەفافیەت و دەستنەكەوتنی زانیاریی گشتی.

4ـ دەستبڵاوی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی لەڕێگەی پڕۆژەی بێ پلان و كەم سوود و بێ بەرهەم.

5ـ  نەبوونی كۆمەڵگەیەكی مەدەنی كاراو هۆشیار كە بۆ بەرژەوەندیی گشتی كار بكات.

6ـ  بیرۆكراسیەت و قورسبوونی پەیكەری ئیدارەو ماندووكردن و زەحمەتدانی هاووڵاتیان لە راییكردنی كارەكانی رۆژانەیاندا.

7ـ  تێگەیشتنی هەڵە لەچەمكی دابەشكردنی سامانی نیشتمانی.

8ـ  لاوازیی یاسا لەبەرامبەر پێشێلكارانی یاسادا.
3/10/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان