فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

شەهاب عوسمانshahabosman11013

دوای ئەوەی حزبەکانی ئەڵمانیا بەبەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوودا پاشەکشەیان لەکورسیەکانیاندا کرد چ کاردانەوەیەکیان لادروست بوو.. *لەناو یەکێتیدا دەکرێ ڕاو بۆچوون و ڕەخنەکان ببڕێنەوە ناو ماڵی یەکێتی نەک لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنی خۆیانەوە سەرکۆنەی خۆیان بکەن..لەیەکێتی ورەی بەرزوو پشودرێژی چاوەڕوان دەکرێ..مێژوو شاهێدیەتی و حزبی ئێستاو ئەوەش دەسەلمێ حزبی ئایندەیە. یەکێتی بۆ ئەو ئەگەرانەی لەبەردەمیایەتی دەکرێ لەناو ماڵی خۆیدا ڕاپرسی بکات.
یەکەم: دوای هەڵبژاردنەکانی کوردستان بەڕۆژێک واتە لە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠١٣ دا وڵاتی ئەڵمانیا هەژدەهەمین پەرلەمانی خۆیی و ڕاوێژکاری نوێی هەڵبژارد..ئەڵمانیا خاوەندی کلتورێکی دیموکراسی وئەزمونێکی گەورەیە لەهەڵبژاردندا ئەوەی زۆرینەی کورسیەکان یان زۆرترین  دەنگی ڕاویژکار بەدەست بێنێ ئیدی ئەوە بەیەکم ناوزەد دەکرێ وجگە لەو لیستانەی کەکەمتر لەرێژەی لەسەدا پێنج بەدەست دەهێنن ئەوانی تر بەبراوە بەلام لەچوارچیوە گشتیەکەیدا بەبردنەوەی دیموکراسی ئەڵمانیا هەژماردەکرێ نەک بەدووەم و سێهەم..لەپرۆسەکەشدا ئەگەر زۆرینەی کورسی لەلایەن لیستیکەوە بەدەست نەیەت ئەوسا زۆرینەی کورسی هاوپەیمانی پەرلەمانی حکومەت پێک دێنێت..یان بەشێوەی بنکە فراوان..لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا سۆسیال دیموکراتەکان سەوزەکان کەلەبەرەی ئۆپۆزیسیوندا بوون بەبەراورد لەگەل هەڵبژاردنەکانی پێشودا لەپاشەکشەدابوون ئەمە جگە لەچەندین حزبی تر بەتایبەتی لیبرالەکانی هاوپەیمانی دیموکرات مەسیحی ئێستای حوکم کەنەیتوانی ڕێژەی لە٥%ی بۆ مافی بەشداربوون بەدەست بێنن ..ئاشکرایە دوای ئەوەی سەرەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەندران زۆریک لەسەرکردەو کەسایەتیەکانی ناو ئەوحزبانە هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند لەدیارترینی ئەوحزبانەی کەپاشەکشەیانکرد بەپلەی یەکەم سۆسیال دیموکراتەکان،سەوزەکان،لیبرالەکان بوون..سەرنج بدەن سۆسیال دیموکراتەکان دوای سەرەنجامەکان دووهەنگاوی گرنگیان ڕووەو بەخۆدا چوونەوە نا دوور لەخۆشکاندن و کەس شکاندن و دوور لەبەخشینەوەی تۆمەت..یەکێکیان گەرماو گەرم بیرشتاینبروكی کاندیدو ڕکابەری ئەنگێلا مێرکل بوو بۆپۆستی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئازایانە ڕایگەیاند کەئەو خوازیارە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لەهەموو پۆستێکی حزبی ڕابگەیەنێت..هەنگاوی دووەمی گەرماوگەرمی سۆسیال دیموکراتەکان ئەوەبوو کۆنگرەیەکی بچووکی بەئامادەبوونی دووسەد کادرو ڕاوێژکارو پسپۆری خۆی دوای پێنج رۆژ لەهەڵبژاردنەکان ئەنجامداو هۆکارەکانی ئەوپاشەکشەیەیان تاووتوێکردو سەرکردەکانی بەرپرسیارێتیان هەڵگرت..سەبارەت بەبەشداریکردنیش لەحکومەتدا بەسەرۆکایەتی مێرکل سەرکردەکانی ئەوحزبە پێیان وابوو کەلەمیانەی دانوساندن لەگەڵ لایەنەکان دەکرێ هەفتەی داهاتوو بەڕاوێژ لەگەڵ ئەو دووسەد کادرە و ٤٧٠ هەزار ئەندام ڕاپرسی بکەن وبڕیاری لێ بدەن..لەلایەکی ترەوە کلاودیا ڕۆت سەرۆکی سەوزەکان و ریناته كوناست وسەرۆکی لیستی سەوز یورغن تریتین لەپەرلەمانی ئەڵمانیا خوازیاربوون دەست لەکار بکیشنەوەو ئاشکراشیانکرد لەداهاتویەکی نزیکدا کۆنگرە دەبەستن و سەرکردایەتیەکی نوی هەلدەبژێرن،سەرۆکی حزبی(قەراصنە) بیرند شلومر سوپاسی حزبەکەی کرد کەلەچوارساڵ ونیوی ڕابردودا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی حزبەکەی کردووەو پاشەکشەی خۆی ڕاگەیاند..هەروەها فیلیب روسلر سەرۆکی حزبی دیموکراتی ئازاد(لیبرالەکان) کەلەدوای یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا یەکەم جار بوو لەهەڵبژاردنی پیشودا حزبەکەی ڕێژەی پێویستی بەشداربوون بەدەست بهێنێ لەپەرلەمانی ئەڵمانیدا دوای ڕۆژێک لەڕاگەیاندنی سەرەنجامەکان دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاندو بەڕاوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی حزبەکەیدا بەرپرسیارێتی شکستی لەدەستدانی ئەو چەند کورسیەی کەهەیان بووە گرتەئەستۆ..دیموکرات مەسیحیەکانیش لای خۆیانەوە هەندیک ئاماژەیانداوە کەخوازیاری ئەوەن لەگەڵ سۆسیال دیموکراتەکان پێکەوە حکومەت پێک بینن..بەپێی ڕاپرسیەکیش لەناو ئەڵمانەکاندا لە٥٨% ئەو هاوپەیمانیەیان پێ باشە،لە٣٢% لەگەڵ ئەوەدان کەدیموکرات مەسیحی و سەوزەکان کەئێستە لەگەل سۆسیال دیموکراتەکاندا وەک وتمان ئۆپۆزیسیۆنن لەگەڵ یەکێتی دیموکرات مەسیحی حکومەت پێک بێنن بۆئەمەش لە ٦٧% لەئەڵمانەکان دژی ئەوەن کەهاوپەیمانیتی دیموکرات مەسیحی وسۆسیال دیموکراتەکان وحزبی سەوزەکان حکومەت پێک بینن..هەڵبژاردنی ئەلمانیا وەک وانەیەکی دیموکراسی پەیامێکی گرنگ دەگەیەنێت دواجار پێکهێنانی حکومەت و بەرنامەیەک ئامانجەکە دەپێکێ کەقۆناغی داهاتوو بەخزمەتگوزاری وبەهێزکردنی ئەڵمانیا تێپەرێنێ..لەهەموو هەڵمەتی هەڵبژاردنداو لەکاتی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنیشدا هیچ دیاردەیەکی بێزارکەر خیانەت بەخشینەوەو تۆمەتبارکردن وکەم کردنەوە لەپێشکەوتنەکان هەستی پێنەکرا..لەگەڵ ئەوەشدا چاودێران پێیان وایە هیچ گۆڕانیکی ئەوتۆ لەسیاسەتی داهاتووی ئەڵمانیادا نایەتە پێشێ بەتایبەتی لەسەر ئاستی ئەوروپا..هۆکاری ئەو سەرکەوتنەی دیموکرات مەسیحیەکانیش بۆکاریزمای ئەنگێلا میرکل دەگەریننەوە وەک کەسایەتیەکی بەهێز کەتوانی ڕووبەڕووی چەندین قەیران بێتەوەو تیا سەرکەوتووبێت وچەندین دەستکەوت بۆئەڵمانیا بەدەست بینێ..لەبیریشمان نەچێت هەموو ئەو کەسایەتیانە پییان وابوو کە ئیتر دنیا کۆتایی نەهاتووەو ڕەوڕەوەی خەبات بەردەوام دەبێت و بڕوابوونی خۆیان بە هەستانەوە دوباتکردەوە.
دووەم:
سەبارەت بەهەڵبژاردنی کوردستان و پاشەکشەکردن لەکورسیدا..
دیارە ناکرێ کوردستان بەراورد بکرێت لەگەڵ ئەزموونی دیموکراسی ئەڵمانیدا..!دیموکراسیەت لەئەڵمانیا مێژوویەکی دوورو درێژی هەیەو بۆتە پەرەوەردەی تاک بەتاکی ئەو وڵاتەو هەڵبژاردن تیایدا زەمینەو ئامادەباشیەکانی لەڕووی یاساو تەکنیکەوە بۆ خۆشکراوەو بەو پێیەی کەوڵاتەکەو حزبەکانیشی موئەسەساتین پشت بەئاماری باوەڕپێکراو دەبەستن..لەکوردستاندا نەک ئامارێکی ورد نەبوو بگرە ئەوەی هەش بوو گوماناوی بوو..لەئاستی حزبەکانیشدا ململانێی هەڵچوو جەنگی دەروونی تۆمەت بەخشینەوەو تەخوین و بەگەندەڵکردن و سڕینەوەی دەستکەوت،گەشەسەندنەکان ئەمانە هەمووی دیاردەیەکی دزێوو ڕەنگدانەوەی ئەو کەموکورتیانەو ئەزموونی ناکامڵی دیموکراسی پێڕەوکەی کوردستان بوو..بیرکردنەوەی بوغزاوی سیاسەتەکردن وپاشقولگرتن لەیەکتری پاشاگەردانی هەم لەناو قەواعدی حزبەکاندا هەم لەناو سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسیەکانی لایەنەکاندا بەرامبەر بەیەکتری دروست کردبوو تا ئەو ڕادەیەی بەشک وگومانەوە سەیری یەکتریان دەکرد هەربۆیە ئێستە پێکهێنانی حکومەت وابەئاسانی نایەتەدی وبێ متمانەیی یەک لەنێوانیاندا دروست بووە.. دیارە سێهەمین هەڵبژاردنی کوردستانیش دیاردەی نویی لەگەڵ خۆیدا هێنایە گۆڕێ هەریەک لەیەکێتی وگۆڕان هەریەکەو بەرێژەیەک لەنێوان کەم و زۆردا پاشەکشەیان لەکورسیەکانیانکرد دەبینی گۆڕان لە ٢٥ کورسی بۆ ٢٣ یەکێتی لە ٢٩ کورسی بۆ ١٩ کورسی هەروەها ئەوانی تریش..ئەگەر سەیری یەکێتی بکەیت سەرەڕای ئەو هەموو پیلان وغەدرو دەنگە بەهەدەردراوانەیان بۆ رێزگرتن لەئیرادەی خەڵک ئەنجامەکانی قبوڵکردو مەکتەبی سیاسی هەرزوو بەرپرسیارێتی ئەو پاشەکشەیەی گرتە ئەستۆ کەئەمە هەنگاوێکی بوێرانەبوو..ئەم دیاردەی پاشەکشێی کورسیانەش دەکرێ هاوشێوەی حزبە پاشەکشکردوەکانی ئەڵمانیا بەتایبەتی سۆسیال دیموکرات وحزبی سەوزەکان وحزبی دیمکراتی ئازاد لەکوردستانیش مامەڵەی لەگەڵ بکرێ..لەئەڵمانیا کادرەکانی نەهاتنە سەر کەناڵەکان سەرکۆنەی خۆیان بکەن و خۆیان بشکێنن بەشیک لەسەرکردە دیارەکانیان بەدەست لەکارکێشانەوەیان متمانەی حزبەکەیان لای شەقامی ئەڵمانی زیادکردو بەڕێزەوە خویندنەوەی بۆکرا چونکە دڵنیاییان دایە شەقام کەئەوان بۆ پێشکەوتنی وڵات کارلەسەر بەرنامەیەکی نیشتمانی وپێداچوونەوە بەمیکانیزمی کارکردنی خۆیاندا دەکەن ئیتر قسەوباسی ناوخۆیان بردەوە ناو ماڵی خۆیان خۆشیان ئازایانە چەندین بڕیاریاندا بەمەش نەک هیچی کەم نەکردەوە لەپیگەو کەسایەتیان بگرە کەسایەتیانی پێ بەهێزتر کرد..سەرکردەکانی یەکێتی کەمیان نەکردووە ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردن ئەو فرتوفێڵانەو هەندێک هەڵەی هونەری خودی یەکێتی خۆی تیانەبوایە ڕەنگە هاوکێشەکە جۆرێکی تربوایەو کەس پەنجەی بۆ سەرکردایەتی ڕانەکێشایە من پاکانە بۆکەس ناکەم وکادرێکی دڵ ڕەنجاویشم و تاڕادەیەکی زۆریش غەدرم لێکراوەو بەدڵنیایەوە لەکێشەو گرفت و هۆکارەکانی ئەم پاشەکشەیە تێدەگەم بەلام هەرگیزنامەوێ بایی یەک زەڕە لەموعاناتی شەخسی خۆمەوە سەیر بکەم..تێگەیشتنیشم هەیە بۆ هەلومەرجەکەو لەگەڵ نوێ بونەوەشدام وبەقەدەر سەفینیش ورەم بەرزە ..بەلام ئەوەی پێم سەیرە هەندیک جار لایەنەکانی تر لەجیاتی یەکێتیەکان باس لەگۆرینی سەرکردەکانی یەکێتی دەکەن کەهەقە بەریکخستنەوەی ناوماڵی یەکێتیەکان بەنویکردنەوە بەخۆداچوونەوە وەڵامیان بدرێتەوە بەوەی یاریزانێکی سەرکەووتووبێت..چەندین ئەگەری لەبەردەمدایە،یەکێتی هاوسەنگی ڕادەگرێت و دەشتوانێت بۆ هەر بڕیارێک یەکلاکەرەوە بێت کەئەمەش دەبێتە کارنامەیەکی گرنگ بۆ قۆناغی داهاتووی پەرلەمان و حکومەت..ڕاستە یەکێتی چەند کورسیەکی لەدەستداوەو پاشەکشەی کردووە بەلام یەکێتی پێگەو قورسایی لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان و ناوچەکەو لەناو دۆستەکانماندا هەیەو هەمیشە کاریگەری خۆی لەسەر پانتایی سیاسی بارتەقای مێژوو خەبات وئەزموونی دەوڵەمەندی دەبێ و هەمیشە لەڕیزی پێشەوەی هەموو ئەو لایەنانەدا دەبێ کەبۆ دیموکراسیەت تێدەکۆشن و مێژووش شاهێدە قوربانی زۆری بۆ داوە..بۆیە دەکرێ کادرەکانی خوارەوە بۆ سەرەوە هەم سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی ناوەند کەدەیان وسەدان کەسی تێکۆشەری تیایە بەبڕوابوون بەتواناو مێژوو خەباتەوە لەجاران زیاتر ورەبەرزتربن وبەلاپەڕەکانی مێژووی پڕسەروەری یەکێتیدا بچنەوەو بیری خۆیانی بهێننەوە..یەکێتی بەچەند پارچە چەکێکی شاراوەی دوای ئاشبەتاڵەوە شۆڕشی دروستکردەوە..کارەساتی هەکاری و سێ جار جیابوونەوە،بەئەنفال وشەری ناوخۆ کەگەیشتە ئەوەی سەدام حسێن بێتە ناو فشارەکەوە و لە ٣١ی ئابدا بچوک نەبوەوەو نەشکاو هەستایەوە..!بەلەدەستدانی چەند کورسیەکیش هیچ لەگەورەیی وپێگەی ناگۆڕێ بگرە ڕاچەنینێکە بۆ بەئاگاهاتنەوەی یەکێتی..بەبڕوای من دەبێ یەکێتیەکان کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئۆرگانەکان،یان پلینوم یان کۆنفرەس و کۆنگرە ئەنجام بدەن..لەوێدا بڕیاری ئازایانە کەهەمیشە سەرکردەو کادرەکانی ئازا بوون لەبڕیارداندا..یەکێتی دارێژنەوە ڕێز لەڕەمزەکانی خۆیان بگرن..ڕەچاوی هەلومەرجەکە بکرێ ڕەگوڕیشەی تەکەتول و ناکۆکی دەربهێنرێت..بەم شێوەیەش دەتوانرێ پرسی ناو ماڵی یەکێتی بۆ پاراستنی یەکێتی و یەکیتی ناو یەکێتی تاوتوێ بکرێت نەک هەرکەسەو هەستێت لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەنوسین و بەلێدوان بەشێوەیەک قسەبکات کەلایەنەکانی بەرامبەر بیقۆزنەوەو بیکەنە پێخۆری ئەوجەنگە دەروونیە کەتائێستاش لەسەر یەکێتی بەردەوامەو ئامانجیش تیایدا نزمکردنەوەی ورەی یەکێتیەکانە دەکرێ بەو ئاراستەیەدا قسەبکرێ کەیەکێتی پێگەو جەماوەری خۆی هەیەو ئەم قەیرانەش تێدەپەرێنێ لەلایەکی تریشەوە ئەرکی سەرکردایەتی ومەکتەبی سیاسیە کەڕاوەستان لەسەر ئەو پرسانە بکات نەک بێدەنگ و پشێویان پێوەدیاربێت بەتایبەتی لەرۆژانی داهاتودا پێویستیمان بەوەیە یەکێتی بیسەلمێنێتەوە چ پێگەو قورساییەکی هەیەو بەو کورسیانەشەوە کەشایستەی ئەو مێژوو سەرەوەری و خەباتەشی نیە دەریخات بۆ داهاتوش هەر دەوری سەرەکی دەبێ و حزبی ئێستاو ئایندەو جێی ئومێدی دیموکراسی و بنیاتنانەو لەبیری وردی مام جەلالەوە درێژە بەخەبات بدات وپشووودرێژبێ.

شەهاب عوسمان-   ئەڵمانیا 

سەرچاوە: www.pukpb.org

2/10/2013 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان