فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 فوئاد زیندانیfuad zindani

کۆمەڵکوژی شاری هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی پێشوی عیڕاق لە 1988/3/16 دا ئەنجامدرا، لەئەنجامی هێرشەکانی سوپای عیڕاق‌و بەکارهێنانی گازی ژەهراوی زیاتر لە 5 هەزار هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداو 10 هەزارکەسیش برینداربون، وە 25 ساڵ دواترکارەساتی کیمیابارانی ناوچەی غوتەی دیمەشق لەسوریا لەڕۆژی ٢٠١٣/٨/٢١ دا ڕوویدا کە بەگەورەترین کۆمەڵکوژی هێرشی گازی کیمیاوی هەژماردەکرێت دوای کیمیابارانی شاری هەڵەبجە، لەو هێرشەدا بەهەمانشێوەی هەڵەبجە 1400 کەسی سڤیل بونە قوربانی گازی ژەهراوی جۆری (سارین) کە بەگازی دەمارەکان ناسراوە، تائێستاش ئەنجامدەری ئەو تاوانە دژە مرۆییە لەنێوان ڕژێمی بەعسی سوری کە بەشار ئەسەد سەرۆکایەتی دەکات لەگەڵ گرووپە ئیسلامیە ڕادیکاڵەکانی سەربەڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە یەکلایی نەبۆتەوە؟  ئەوەی تا ئێستا ڕۆشنە ئەوەیە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لەبلۆکی شەڕ کەبەبلۆکی ( ناتۆ) ناسراوە ، سەرکەوتووبوون لەوەی چەکی کیمیاوی بگەیەننە دەستی هێز و گرووپە ئیسلامیە توندڕەوەکانی سەربە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە کەبەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ گرێدراوی خودی ئەمەریکا و بلۆکی (ناتۆ) یە لەڕێگای تورکیای هاوپەیمانی هەردوولایەن ! ئەگەر مرۆڤ وردببێتەوە لەووڵاتانی بلۆکی ناتۆ ، دەردەکەوێت کە تورکیا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆتە بەشێک لەشەڕ و تاوان لەڕووداوەکانی سوریا بەگشتی و شەڕوتاوانەکان دژ بەکوردان و کوردستانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی ، وە بووەبە یەکەمین وویستگە و گۆڕەپانی ڕاستەوخۆی پێشوازیکردن و مەشق پێکردن و پڕچەکردن و ناردنە ژوورەوەی گرووپە تیرۆریستیەکان و بەکارهێنانیان دژ بەگەلی کورد بەمەبەستی پاکتاوی کوردان لەپێناو سەپاندنی گرووپەکانی سەربەقاعیدە و عەرەبی سوننە مەزهەب لە کوردستانی ڕۆژئاوادا، هەرچەند مرۆڤ بیربکاتەوە لەوەی بۆ ئەو هێزە ئیسلامیانە هێرش دەکەنە سەر کوردان ؟ تەنیا دەگاتە یەک ئەنجام ئەویش ئەوەیە بەرەی نوسرەو سوپای عیراق‌و شام‌و سەدا نەوەدی یەکینەکانی سوپای سوریای ئازاد بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پشتئەستورن بە تورکیا، قەتەڕ، سعودیە ، ڕژێمی بەشار ئەسەد، وەلەهەمانکاتدا ناڕاستەوخۆ لەلایەن ووڵاتانی ناتۆ دەپارێزرێن و پشتگیریان لێدەکرێ ، ئەرکی ئەو گرووپە ئیسلامیە توندڕەوانە شەڕکردنە لەدژی کوردان ، ئامانجی ئەو شەڕە ئەوەیە، ئەوەی بەشار ئەسەد لەماوەی حوکمی بەعسدا لەسەردەمی خۆی و باوکیدا لەدژی کوردان ئەنجامیداوە ئەوان دەبێ درێژەی پێبدەن و تەواوی بکەن بۆ ئەوەی کورد لەدیزایینی نوێی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگە نەگرێ و هەرژێردەستبێ !

ئەگەر مرۆڤ هەوڵی دۆزینەوەی سەرچاوەی ڕاستەقینەی تاوانەکان و هەڕەشەکان دژ بەگەلی کورد بدا، بۆمان دەردەکەوێ ووڵاتانی سەرمایەداری‌و زلهێزو بەرهەمهێنەرە سەرەکیەکانی چەکی کۆمەڵکوژی لەوانەش: ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئەمەریکا، فەڕەنسا .... سەرچاوەی ڕاستەقینەی هەموو ئەو تاوانانەن کە دژ بەگەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی‌و گەلی کورد بەتایبەتی ڕوودەدەن . ئەڵمانیا هەرچۆن سەرچاوەی سەرەکی چەکی کیمیاوی بو بۆ ڕژێمی پێشووی عیڕاق کە بەو چەکە ژەهراویەی ئەڵمانیا و ناتۆهێرشی کردە سەر هەڵەبجە و سەردەشتی کوردستانی ڕۆژهەڵات‌و چل شوێنی جیاوازی تری کوردستانی باشور، بەهەمانشێوە ئاشکرابووە ئەڵمانیا بەرپرسە و بەشدارە لەکۆمەڵکوژی غوتە لەسوریا، چونکە لەم چەند ساڵەی دواییدا (١١١) تۆن کیمیاوی فرۆشتوە بەڕژێمی سوریا بەتایبەتی لەنێوان ساڵەکانی (٢٠٠٢ و ٢٠٠٦) دا، حکومەتی ئەو سەردەمەی ئەڵمانیا بەفەرمی مۆڵەتیداوە بە فرۆشتنی ماترێاڵەکانی کیمیاویەی بۆ ڕژێمی سوریا کەبۆ دروستکردنی گازی دەمارەکان (سارین ) بەکاردەهێنرێت، لەکاتێکدا هەموو جیهان ئاگاداربوو کە ڕژێمی بەعسی دەسەڵاتدار پرۆگرامی دروستکردن و بەرهەمهێنانی چەکی کیمیاوی هەبووە ، لەبەر ئەوە ئەڵمانیا ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لەهێرشەکانی گازی ژەهراوی جۆری سارین (گازی دەمارەکان ) کەبەچەکی کیمیاوی ناسراوە بۆ سەر هەڵەبجە و غوتەی سوریا ، حکومەتی ئەڵمانیا لەئەنجامی پرسیارەکانی پەرلەمانتارانی پارتی چەپ لەساڵانی ٢٠٠٠/٢٠٠٣ و ٢٠٠٥/٢٠٠٦ دا ، دانیناوە بەوەی کە بەگشتی 93.040 کغم جۆرێک پێکهاتەی(ماتریاڵی ئاوی فلاوەر) و 6.400 کغم ( فلۆرایدی ناتریۆم) و 12.000 کغم (هایدرۆ فلۆرایدی ئامۆنیۆم) مۆڵەتی داوە بە فرۆشتنی بۆ حکومەتی سوریا، ئەو ماتڕیاڵانە پێکهاتەی سەرکین بۆ دروستکردنی گازی دەمارەکان (سارین)، حکومەتی ئەڵمانیا ئەو ڕاستیانەش باش دەزانێ !!

هیچ ڕژێمێک‌و گروپێکی چەکداری ئیسلامی‌و عەرەبی ناتوانن چەکی کیمیاوی دروستبکەن ئەگەر ووڵاتانی ئەندام لەبلۆکی ناتۆ ئەوچەکانەیان پێنەدەن، بۆیە ئەڵمانیاو بلۆکی ناتۆ بەرپرسن لەهێرشەکانی کیمیاوی بۆ سەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

29/09/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان