كوردۆشوانی
ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی مرۆڤدۆستیه‌وه ته‌ماشای رووداوه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بكه‌ین بێگومان ده‌بێت به‌بێ جیاوازی له نێوان سه‌رجه‌م وڵاته‌كاندا لایه‌نگری له جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و بكه‌ین و دژی ده‌سه‌ڵاته نادیموكراتی وخۆسه‌پێنه‌كانبین، به‌ڵام له‌كاتێكدا ته‌واوی جیهان هه‌رلایه‌ك به‌جۆرێ به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی وڵات وگه‌ل ونه‌ته‌وه‌ی خۆیدا وێڵه گه‌لی كوردیش پێویسته به‌رله هه‌رشتێك به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی خۆی له‌به‌رچاوبگرێت، سه‌یركردنی رووداوه‌كان له گۆشه‌نیگای سۆز‌و به‌زه‌یه‌وه مژرێكه له‌و بڕوایه‌دام جگه له كوردی مافخوراو هێچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ماف وده‌وڵه‌تیش پێوه‌ی په‌یوه‌ست نیه، بۆیه پێویسته ئێمه‌ی كوردیش خوێندنه‌وه‌یه‌كی ژیرانه‌تر بۆ گۆڕانكاریه‌كان بكه‌ین،
هه‌روه‌ك چۆن ده‌بێت بۆبه‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان لایه‌نی سۆزداریمان فه‌رامۆش بكه‌ین هاوكات نابێت بێ ئاگایانه‌ش چه‌پڵه بۆ براوه‌ی كێبه‌ركێیه‌كه لێبده‌ین، ئه‌وه‌ی ناوی نراوه به‌هاری عه‌ره‌بی بڕوام وایه به‌رله عه‌ره‌به‌كان به‌هاری وڵاته به‌رژه‌وه‌ندیخوازه رۆژئاوایه‌كانه به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌كانی ناتۆ له دوای روداوه‌كه‌ی یانزه‌ی سیبته‌مبه‌ره‌وه بۆڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وناوچه‌كه به‌هێرشی سه‌ربازی به‌بێ زیان ئامانجی خۆی نه‌پێكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك هێزێكی داگیركه‌روماڵوێرانكه‌رناسران نه‌ك هێزێكی فریاد ڕه‌س وپشتیوانی خه‌ڵكی ئازدیخواز، ئه‌گه‌رئێراق وه‌ك میناك بێنینه‌به‌رچاو ده‌بینین قه‌باره‌ی كاره‌ساته‌كان و قوربانیه‌كانی خه‌ڵكی سته‌مدیده له‌دوای هاتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له چ ئاستێكدایه،
راسته روخاندنی رژێمی به‌عس وسه‌ركرده دیكتاتۆره‌كه‌ی ده‌سكه‌وتێكه بۆگه‌لانی ئێراق به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدان وزیادكردنی ئاریشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی وئاینزایی وته‌نانه‌ت خێڵه‌كیش نه‌هامه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه به‌رۆكی هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته‌ی گرتووه، ئه‌مه‌جگه‌له رشتنی خوێنی سه‌دان هه‌زارمرۆڤ كه باس له‌وه ده‌كرێت سه‌دهه‌زار ئێراقی به‌ده‌ستی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا ژیانیان له‌ده‌ستداوه، كه‌واته ئه‌و میكانیزمه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ كاریان له‌سه‌ركرد سه‌ركه‌وتونه‌بو، بۆیه به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤێكی تردا گه‌ڕان بۆڕوخاندنی ئه‌و ڕژێمانه‌ی یان نه‌یاریان بوون یان نۆكه‌رێكی خه‌راپ بون و به‌كه‌ڵكی خزمه‌تكاریان نه‌مابون،
پرسیارێكی گرنگ كه وڵامه‌كه‌ی ته‌مومژاویه‌و هێشتا به‌رونی به‌دی ناكرێت ئه‌وه‌یه ئایا به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ گه‌لی عه‌ره‌ب به‌راستی به‌هارده‌بێت یان خه‌زانێك له‌به‌رگی به‌هاردا ؟ سیاسه‌تی دووفاقی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌هاره‌كه به‌هارێكی گشتگیرنیه و تێكڕای گه‌لانی ئازادیخوازبۆنی گوڵی ئازادی ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئامانج روخاندن و گۆڕینی ڕژێمه سته‌مكاره‌كان بێت كام وڵاتی عه‌ره‌بی خاوه‌نی سیسته‌مێكی دیموكراتییه له حكومڕانی كردن‌دا؟
ئایا جیاوازی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی پاشا ورگنه‌كان وكه‌سێكی وه‌ك قه‌زافی دا چیه له‌ته‌رازوی دادپه‌روه‌ری رۆژئاوادا ؟ جگه له وه‌ی هه‌ندێكیان نۆكه‌رێكی باش و ئه‌وانی تر به‌نه‌یارپێناسه ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌وڕژێمانه‌ی ڕوبه‌ڕوی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری بونه‌ته‌وه درێژه به‌ته‌مه‌نیان ئه‌درێت و ده‌ستێوه‌ردانی ناتۆ بونی نیه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له لیبیا ڕویدا، ئه‌وه‌ی به رونی و ئاشكرایی ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی ناتۆ سه‌دله‌سه‌د به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان له‌به‌رچاوده‌گرن ئیدی جه‌لاد چه‌ند زیاترسه‌ربپه‌ڕێنێت وقوربانی چه‌ند زیاتر خوێنی بڕژێت بۆئه‌وان گرنگ نیه، بێگومان بۆئه‌م بۆچونه‌ش رژێمی سوریا باشترین نمونه‌یه ، له راستیدا گه‌شه‌دان به‌ئاگره‌كه له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ماڵسوتاوهانات بۆ بێنێت بۆ خامۆشكردنی،
تاوانێكه مه‌زنتره له‌تاوانی ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی داگیرساندووه ، له‌م وه‌رزی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌ی كه باس ده‌كرێت ئه‌وه‌ی كورد په‌یوه‌ندیدار ده‌كات گۆڕانكاریه‌كانی سوریا‌و ڕوخان یان مانه‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شارئه‌سه‌ده، ئاشكرایه سوریا ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا هاوكاری شۆڕشه‌كانی باشوری كوردستان وباكوری كوردستانی كردبێت هاوكات هه‌روه‌ك و ده‌سه‌ڵاتداره داگیركه‌ره‌كانی دیكه‌ی سه‌ركوردستان گه‌لی كوردی له رۆژئاوای كوردستاندا بێبه‌ش كردبوو له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی ته‌نانه‌ت مافی هاوڵاتی بونیشی به به‌شێك له كوردانی رۆژئاوی كوردستان به‌ڕه‌وانابینی و بێ ناسنامه‌یانی كردبوو، جگه له تیرۆركردن وكوشتن وزیندانی كردنی چه‌ندین تێكۆشه‌ری كورد یه‌كێ له تاوانه هه‌ره مه‌زه‌نه‌كان كه هه‌رگیز له‌یاد ناكرێت وله مێژودا تۆماركراوه كۆمه‌ڵكوژكردنی منداڵانی كوردبوو، له سیانزه‌ی یانزه‌ی هه‌زارونۆسه‌دو شه‌ست له شاری عامودا منداڵانی كورد له ناو سینه‌مایه‌كدا ئاگریان تێبه‌ردراو له ئه‌نجامدا دوسه‌دوهه‌شتاوسێ منداڵ بون به قوربانی، بێگومان ته‌نها ئه‌و تاوانه مه‌زنه به‌سه بۆئه‌وه‌ی كرده‌وه‌نامرۆڤانه‌كانی ئه‌ورژێمه د‌رك پێبكه‌یت،
ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌به‌ستی باسه‌كه‌مانه روداوه‌كانی ئێستای سوریاوحكومه‌ته‌كه‌ی به‌شارئه‌سه‌ده، هه‌ڵبه‌ته هاوڵاتیانی سوریاش هه‌روه‌ك به‌شێك له وڵاته‌عه‌ره‌بیه‌كانی دیكه له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستیان دایه سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری ، به‌ڵام تائێستاش سه‌ره‌ڕای قوربانیه‌كی زۆر كه زیاترله چوارهه‌زاركه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه هیچ ئه‌نجامێكیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌مه‌ش دوڕویی وسیاسه‌تی دوفاقی ناتۆباشترئاشكراده‌كات كه‌ئه‌وان له‌خه‌می گه‌لانی سته‌م لێكراونین، ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر توندوتیژیه‌كانی رژێمی به‌عسی سوریادا له هه‌موكه‌س زیاتر دێته ده‌نگ ئه‌ردۆغان وحكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌كه‌په‌یه!!
به‌راستی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه ده‌سه‌ڵاتێك رۆژانه سه‌ركوتی گه‌لێكی بیست وپێنج ملوێن كه‌سی بكات له سه‌ره‌تایی ترین ماف بێبه‌شی بكات كایگه‌رترین چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له به‌رامبه‌ری به‌كاربێنێت زیندانه‌كان تژی بكات له‌خه‌ڵكی ئازادیخواز، له‌هه‌مانكاتدا خوَی وه‌ك فریادڕه‌س بناسێنێ وفرمێسكی تیمساحی بۆقوربانیه‌كانی سوریابڕێژیّت ؟!! ئه‌وه چه‌واشه‌كاریه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه پێویست ناكات مرۆڤ گومان له راستی وناڕاستی ئه‌وهه‌ڵوێسته‌بكات، هه‌رچه‌نده توركیا ئه‌ندامی رێكخراوی ناتۆیه‌و دووه‌م هێزی سه‌ربازی ئه‌ورێكخراوه‌پێك دێنێت، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كانی له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شارئه‌سه‌د له رونگه‌ی دڵسۆزی ومرۆڤدۆستیه‌وه‌نیه به‌ڵكو زیاتربه‌مه‌به‌ستی شه‌ڕانگێزی دژایه‌تیكردنێتی له‌به‌رامبه مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان ،حكومه‌تی توركیا باش ده‌زانێت گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان سه‌ره‌ڕای یه‌ك نه‌گرتنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌كان به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تۆكمه خۆیان به‌رێكخستن كردووه،
له ئاماده‌باشییه‌كی زۆر به‌رچاودان بۆهه‌رگۆڕانكاریه‌ك كه له‌سوریادا رووبدات، هه‌ربۆیه كه‌وتۆته په‌له‌قاژه‌كردن وهه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه كردن له حكومه‌تی سوریا، توركیا ده‌یه‌وێت به پاڵپشتی ناتۆ هێز به‌كاربێنێت له دژی سوریا به‌بیانوی پاراستنی ژیانی خه‌ڵك به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها روكه‌شه‌وناوه‌ڕۆكی پیلانه‌كه‌ی ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كاندا، بۆئه‌وه‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌كاتی روخانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سددا وه‌ك باشوری كوردستان نه‌بێته خاوه‌نی پێگه‌ی سیاسی ومافه زه‌وتكراوه‌كانی به‌ده‌ست نه‌خاته‌وه، پێشنیاری توركیا بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی له سه‌رسنوره‌كانی هه‌ردو وڵات دروست بكرێت رونتر پیلانه‌كه‌ی حكومه‌تی ئه‌كه‌په ده‌خاته‌به‌رچاو، ئاشكرایه رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌وێته‌نێوان هه‌ردووڵاتی توركیاوسوریاوه ،دروستكردنی پشتێنه‌ی ئه‌منی له سنوری هه‌ردووڵات واتا داگیركردنی ئه‌وبه‌شه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن رژێمی داگیركه‌ری توركیاوه، ئه‌گه‌ر وه‌ك توركیا پێشنیاری كردووه نه‌ته‌وه یه‌كگرتۆكان یان ناتۆ ناوچه‌ی ئه‌منی دروست بكات نزیكترین هێزی ناتۆ بۆئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی پێ‌بسپێرن سوپای توركیایه كه‌واته ئیتر گومان له‌وه‌دانیه وه‌ك د‌ڵێن شیوه‌نه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆحوسێن نیه به‌ڵكو بۆهه‌لیسه‌كه‌یه، پرسیارێكی تر كه بۆئێمه‌ی كورد گرنگه وڵامه‌كه‌ی بزانین ئه‌وه‌یه ئایا به‌شداركردنی كورد له خۆپێشاندانه‌كانی دژی ئه‌سه‌د چ ده‌سكه‌وتێكی تێدایه،
له كاتێكدا ئۆپۆزسیونی ئه‌و وڵاته به ئیسلامی و عه‌لمانییانه‌وه كه هیشتا خه‌وبه ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بینن ئاماده‌نین دان به‌مافه‌كانی گه‌لی كورد دابنێن، كه‌سێكی وه‌ك بورهان غلوین كه ئێستا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریایه و پێشتروه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی بیرمه‌ندورۆشنبیری لیبراڵ ناسرابوو، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كورد له سوریادا موهاجیره واتا نه نه‌ته‌وه‌یه‌و نه‌خاوه‌نی خاكه‌و نه‌هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاتی ئاینده‌ی ئه‌وڵاته‌یه!! ئه‌مه‌بۆچونی كه‌سایه‌تیه لیبراڵه‌كه‌ی ناوئوپۆزسیونی سوریایه ، هێزی دووه‌می ئوپۆزسیوینی سوریا ئیخوان موسلمینه‌كانن سه‌رۆكه كه‌ی ئه‌وانیش هه‌روه‌كو ئه‌ردۆغانی هاوفكری پارتی كرێكارانی كوردستانی به(تیرۆریست) پێناسه‌كرد !! له كاتێكدا كه باش ده‌زانێت زۆرینه‌ی گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان هاوسۆزو هاوبیری په‌كه‌كه‌ن و له چورچێوه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیدا كاروخه‌بات ده‌كه‌ن، راوبۆچونی ئوپۆزسیونی سوریا سه‌باره‌ت به كورد‌و به مافه‌ره‌واكانی به‌وشێوازه‌بێت كه ئاماژه‌م پێكرد،
ئیدی به‌شداری كردنی گه‌لی كورد هاوشانی ئه‌وان له پێناوی روخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د دا به‌چ واتایه‌ك دێت جگه‌له‌وه‌ی كه ته‌نها خزمه‌تكردنه به ئامانج وسیاسه‌تی توركیا‌و عه‌ره‌به شۆڤیه‌نیه‌كان، جیاوازی چییه بۆ كورد دیكتاتۆرێك بروخێت وشۆڤیه‌نیه‌ك جێگه‌ی بگرێته‌وه؟ پێموایه ئه‌وره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی په‌كه‌كه‌وپه‌یه‌ده ده‌كرێت گوایه پشتگیری له مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شارئه‌سه‌د ده‌كه‌ن له جێی خۆیدا نیه ،له‌راستیدا هێرش نه‌كردنه سه‌ركه‌سێك به‌واتای پشتگیریكردنی نایات ، چونكه جیهان پێك نه‌هاتووه له ره‌ش و سپی و ره‌نگه‌كانی تریش ده‌توانن گوزارشت له خۆیان بكه‌ن، سیاسه‌تی یان له‌گه‌ڵ منی یان له دژی منی خۆی له خۆیدا سیاسه‌تێكی دیكتاتۆریانه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك په‌یڕه‌وی بكات، تائێستاش رون نییه چاره‌نوسی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات ، له لایه‌ك له روی نیوده‌وڵه‌تیه‌وه چین و روسیا پارێزگاری دیبلۆماسی لێ ئه‌كه‌ن له لایه‌كی تر ئێران ولبنان به‌تایبه‌ت ئێران ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له روی سه‌ربازیه‌وه هاوكاری بكه‌ن هه‌مان كات ئێرق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ناوبژیوانی بكات ، كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب پرۆژه پێشنیار ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی به‌شارئه‌سه‌د ، سه‌رۆكی رێكخراوی ناتۆ ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی له لایه‌ن ناتۆوه بۆسه‌ر سوریابونی نیه ،
كه‌واته ئاماژه‌یه‌كی رون وئاشكرا به‌دی ناكرێت بۆ ڕوخاندنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ئیدی بۆده‌بێت كورد خۆی بكات به كه‌واسوری به‌رله‌شكر له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی خۆیان مه‌ڵاسداوه بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات هیچ جیاوازیه‌كیان له گه‌ڵ حزبی به‌عسدانیه سه‌باره‌ت به‌كورد، به‌بڕوای من باشترین سیاسه‌ت كه كورد بیگرێته‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خۆی زیاتر به رێكخستن بكات و ته‌بایی و یه‌كڕیزی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌كان بته‌و بكرێت و ڕێگه نه درێت كه‌لێن بخرێته نێوانیانه‌وه ، ئه‌گه‌ركورد به‌و ئاراسته‌یه‌دا هه‌نگاو بهاوێت له هه‌رگۆڕنكاری و پێشهاتێكدا سه‌ركه‌وتن گه‌رنتی ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بێت ئه‌وه مه‌حكومی شكستێكی حه‌تمییه ،
گه‌لی كورد كه دووه‌م پێكهاته‌ی ئه‌ووڵاته‌یه و ژماره‌ی چوارملوێن كه‌س ده‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌كگرتو ڕێكخسوبێت له هه‌رحاڵتێكدا سه‌ركه‌وتو ده‌بێت، له حاڵه‌تی روخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د دا كورد به هێزێكی تۆكمه‌وه ده‌توانێت پیلانه‌كانی دوژمنان پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌و مافه‌كانی خوی به ده‌ست بێنێت، له حاڵه‌تی دووه‌میشدا ئه‌گه‌ر ئه‌و رژێمه مایه‌وه‌و خۆی له سه‌رپێ راگرد دیسان كورد ده‌توانێت سه‌ربه‌رزانه داوای مافه‌كانی بكات چونكه نه‌بووه به دارده‌ستی هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی ، باشترین رێگا بۆ گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن ئه‌وه‌یه نه پاڵپشتی له ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سوریا بكه‌ن نه هاوكاری هیزولایه‌نێك بكه‌ن كه هێشتا له یه‌كه‌م هه‌نگاویدایه نكوڵی له بونی گه‌لی كورد ده‌كات و به موهاجیرو (تیرۆریست)ی ده‌زانێت،