فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کەریم ئەڵلاوەیسی
وەک ئاگادارن هەلبژاردنی مەجلیسی نۆهەم لە 3 ی مارسی 2012 بەرامبەر بە12 رەشەمەی 1390 ی هەتاوی قەرارە بەرێوە دەچێ. کورد ئەزموونی زۆری لە هەڵبژاردن دا هەیە. لە ماوەی 32 سال دا زۆر جار حیزب ورێکخراوە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی هەل ومەرج بۆ هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری و مەجلیس بڕیاری دەنگ نەدان وجاروباریش بریاری دەنگ دانیان داوە و تحریمیان نەکردوە.

هەلبژادنی جاری پێشوو، هەلبژارادنی سەروک کۆماری ئێران یەکێک لەو هەلبژاردنانە بوو کە زۆربەی رێکخراوەکانی مەدنیی نێوخۆ وهەروەها یەک دوویەک لە حیزبە سیاسییەكانی کوردستان و هەمووی رێکخراوە سیاسییەكانی ئێرانی و زۆربەی خەلکی ئێران وکوردستان بەشدارییان تیدا کرد. ئاکامی هەلبژادنەکانی سەرۆک کۆماری و روداوە گرینگەکانی ئێعترازی پاش هەلبژاردن لە ئێران ،نیشانی دا کە بەشداری لە هەلبژاردنی جاری پێشوو دروست بووە. بۆیە گرینگە حیزب وریکخراوە سیاسییەكان بە وردبینی ولێکدانەوەوە بریاربدەن کە چ کاتێك دەنگ بدرێ و چ وەخت تەحریم بکرێ.

لە هەلبژاردنی جاری پێشوو دا لە گەل ئەوەی کە داخوازییەکانی ئێسڵاح تەلەبان لە گەل ئی حیزبە سیاسییەكانی نێوخۆی ئێران و ویست وئامانجەکانی کاندیدەکانی کورد جیاوازی هەبوو، لەگەل ئەوەش موافیق بوونی کروبی وموسوی بۆبە جێ گەیاندنی بەشێک لە داواکانی "قەومەکانی" ئێران هۆیەکی گرینگ بوو بۆ بەشداریی کورد لە هەلبژاردن دا. لە لایەکی دێکەوە دەنگ دان بە کاندیداکانی ئیسڵاح تەلەبان کە لە بەرامبەر خامنەیی وئەحمەدی نەژاد دا راوەستابوون وداوا وهەنگاوەکانیان شتی باش ومەعقولی تیدا بوو، کە هەوڵدانێش بوو بۆ پاشەکشەکردن بە دیکتاتوری ویلایەتی فەقێ و خامنەیی گرینگ بوو.

خامنەیی وموحافەزەکاران کە ناتوانن دەنگی جیاواز پەسند بکەن و لە هەلبژادانی دوو دەورەی پیشتری سەرۆک کۆماریش تەقەللوب وفیل وتەلەکەیان کرد و ئەحمەدی نەژادیان لە سندوق هێنادرێ، ئەوکات بە تەقەللۆب لە هاشمی ڕەفسەنجانی یان بڕدەوە وناوبراو گوتی ئەمن شکایەتی خۆم بە خۆدا دەگەینم و مەحەولی بە خودا کردن! ریبەری کوماری ئێسلامی، خامنەیی ویستی لە هەلبژاردنی دەورەی دەهەمێش واتە جاری پیشتر فارس گوتەنی لە و شگردەی دەورەی نۆهەم کەڵک وەرگرێ بەداخەوە توانی سەرکەوێ بەڵام زۆر گرانی بۆ تەواو بوو.

هەرلە رۆژی هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری، بەو پشتیوانییە بە هێزەی خەلک لە موسوی و کروبی كردی، هەمووی گەلانی ئێران بۆیان دەرکەوت کە تەقەللۆب کراوە و خامنەیی کڵاویکی زۆر زلی بە گەورەیی ئاسمانی ئێران لە سەر خەلکی ئەم وڵاتە ناوە. موسەوی کە پێی ‌وابوو 100% دەیباتەوە، رێژیم بە بەرنامە رێژییەکی زۆر فیلبازانە وهەلبژاردنێکی مەهندیسی کراو کارێک دەکا چەند میلیون کەمترلە ئەحمەدی نژادی بێنێتەوە و کروبێ کە لە داواکانی دا زۆربەی ویستەکانی نوینەرانی کوردی هێنابوو ولە بەرنامەی دابوو ئەگەر سەرکەوێ هیندێک کاری جیددی بۆ نەتەوە ژێردەستەکانی ئێران بکا، ئێجگار زۆر دەنگەکانی لێ کەم کراوە کە بەقەولی خۆیان وایان تەمبیەی کرد کە جارێکی دیکە نەوێرێ باسی مافی قەومەکان (نەتەوەکان) بکا.

ئاشکرا بوونی تەقەللۆبی رێژیم و خەباتی جیددی و بەربڵاوی کۆمەڵانی خەلک دەڕسێکی زۆرباشی دا بە ریبەرانی رێژیم کە قەت لە بێریان ناچێتەوە و هەلبژاردن ودەنگ دان بوو بە ئەمرازو وسیلەیەکی ئێجگارگرینگ بۆ بەربەرەکانی لە بەرامبەردیکتاتوری دا. خۆپیشاندانی میلیونی خەلک لە تاران وشارەگەروەکانی ئێران فیداکاری ونەبەزین و لەخۆبوردویی وئازادیخوازی خەلکی ئێرانی نیشان دا وئەو خەبات و موبارزە بەرحەقە نە تەنیا بۆ گەلانی ئێران گرینگ بوو، بەڵکۆو بە وتەی ژۆمارەیەک لە شارەزایانی سیاسی تەئسیری ئەم راپەرینە لە سەر ولاتانی عەربیش هەبووە. ئەم بەربەرەکانی وخۆراگریە بەداخەوە ئەگەرچی سەرنەکەوت، بەڵام ئابرویەکی بۆ کاربەدەستە دیکتاتورەکانی ئێران نەهێشتووە وزۆر زیاتر روخساری واقعیی ئەوانەی بۆ بیروورای گشتی و دنیا دەرخست.
ئەگەرجاری پێشووبەشداری لە هەلبژادنی سەرۆک کۆماری زۆر بە قازانج بوو وئەهمیەتی تایبەتی پەیداکرد ،چونکە خەلک هاتنە مەیدان و داوای دەنگەکانیان کرد و وەک باس کرا هەلبژاردن بوو بە ئەبزارێک بۆ بەربەرەکانی لە گەل پاوانخوازان ،ئەمجار بە پێچەوانەی جاری پیشوو باشترین ڕێ تەحریمی هەلبژاردنی دەورەی نوهەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێرانە.

لە هەڵبژارنی ئەمجار دا رێژیم زۆر دەترسێ لە تەحریم و هەموو هەولێک دەدەن کە خەلک لە ئاستێکی زۆر دا بەشداربێ و هەروەوها سپای پاسداران هەرەشە وگۆرشەیەکی زۆری دژبە ئەو رێکخراوانە دەست پێکردوە کە داوای تەحریمی هەلبژاردن دەکەن.

ئەگەر جارانی پێشوو کەسانی بەتوانای وەک موهندیس بهائەدین ئەدەب ودوکتورجەلالی زادە و ژۆمارەیەکی نوینەری کورد وەک فراکسیونی کورد لە پارلەمانی ئێران بەبوونی فەزایەکی ئێجگار کەم بۆ ئەنجامی هێندیک کار، دەکرا هێندیک هەنگاو بهاوێژن، بەڵام ئەمجار بە بوونی دەیان فیلتێر پێشگیری رێژیم لە لایەک و نەدانی ناوو کاندید نەبوونی ئیسلاح تەلەبان،شورای جبهەی ئێسلاحات کە بە 18 گروپی ئیسلاح تەلەبەوە، سازمانی مۆجاهدینی ئێقلابی ئێسلامی و زۆررێکخراوی چالاکی دیکە کە دەیانەوێ هەلبژاردن تەحریم بکەن. لە لایەکی دیکە وە تەحریمی ژومارەیەکی زۆر لە حیزبە و رێکخراوەکانی سیاسی کورد و ژومارەیەکی زۆری نوینەرانی پێشووی مەجلیس (لەلیستەی ئیسلاح تەلەبان)بە کورد و غیر کوردوە. بۆیە ئەمجار مەجلیس تەنیا دەبێتە مەیدانی رمبازێنی نوینەرانی دوو جەناحی خامنەیی و ئەحمەدی نژاد لە ئوسوولگەرایان کە رەنگە وەک هەموو شتیک بچێ وەک مەجلیس نەچێ.
ئەوەی هەمیشە خەلکی قارەمانی کوردستانی ناراحەت وعاجز کردوە، نەبوونی کۆدەنگی و هاودەنگی حیزب و رێکخراوەکانی روژهەڵاتی کوردستان لە سەر هەلبژادن وهەموو پرسە گرینگەکانە . ئەو جارەش بەداخەوە نەکرا نەوعێک هاوهەلوێستی وەک سالی 1988 کە بۆ ئێعدامی فرزاد کەمانگر و هاورییانی کرا پێک بێ کە ئازادیخوازانی ئێران و تەواوی عالەم زۆر بەرێزوحورمەتەوە باسی ئەو هەنگاوەیان کرد. هەنگاوێکی نیشتیمانی و گەلێک گرینگ وەک ئەو دەمی بەراستی تەئسیری زۆر باشی دەبوو لە سەر تەحریم کردنی هەلبژادنی ئەمجارەش دا. حیزبەکانی سیاسی یەک یەک و دووبەدوو بریاری تەحریمیان داوە وئەوانی دیکەش وێدەچی بە زوویی راگەیاندنی تەحریمی هەلبژاردن دەربکەن.بە قەولی شارەزایەکی سیاسی کورد ، کورد ئەمجار لە بەر نەبوونی یەک دەنگی وبلاوییەکەی لە هەلبژاردن دا دەیدۆڕێنێ .

ئەگە ر باسەکەم خولاسە بکەمەوە دەتوانم بڵێم:

١.هەلبژاردنی ئەم جار بە زۆر دەلیل پێویستە تەحریم بکرێ و بەشداری ئەمجارە لە هەلبژاردن دا تەنیا بە قازانجی رێژیم تەواو دەبێ و رێژیم دەیەوێ مەشروعیەتی پێ پێدا بکا و توزێک لە وهەموو ئابروی لە دەست چووی وەدست بهێنێتەوە.
٢.زەختی زۆری نێونەتەوەیی لە لایەن ئەمریکا ویەکیەتی ئوروپا کە هەتا هاتووە بەربەرینتر بووە وزۆر لایەنی گرینگی وەک بانک ونەکڕینی نەوتی ئێرانێشی گرتوتەوە و بۆتە هۆی ئەوە کە ئێران فشارێکی ئێجگار زۆری بۆبێ بەرو ئینزیوا و ئفلیج بوون بڕوا. گەلانی ئێران نابێ دەنگ دانیان ببێتە هۆی رەوایی دان ریژیم.

٣.ئەگەرلە هەلبژاردنی پێشوو، زیاتر لە 50% خەلکی ئێران وەک ئیسڵاح تەلەبان، و بە کورد و نەتەوەکانی دیکە وئێسلاح تەلبان نیزیک 70% بەشداربوون ئەمجار کە 6-5 میلوێنی لایەنگرانی رێژیم دەمێنێتەوە ،گرینگ ئەویە بە شێوەیەک کار بکرێ و خەلک وشیار بن کە رێژیم نەتوانێ بە فرت وفێل زۆرترلە لایەنگرانی خۆی دەنگ بنێتەوە. چۆنکە ئەم رێژیمە بێ فێل وتەڵەکە هەلبژاردنی بۆ ناکرێ.

٤.لەگەل ئەوەی کە کورد نەیتوانی بۆهەلبژاردنی ئەم جارە کۆدەنگی وهاوهەلۆیستی سالی 88 لە پێوندی لە گەل ئێعدامی فەرزاد کەمانگر وهاوڕییانی وەدست بینێ. بە کاری جیددی هەر حیزب ورێکخراوێکی سیاسی و ھەڵسووڕاوانی مەدەنی نێوخۆ و کاری میدیایی بەردەوام دەکرێ لەتەحریم وبایکۆت، هەتا ئەندازەیەک قەربووی نەبوونی یەکدەنگی بکریتەوە و وەک ئەبزارێکی گرینگ لە هەلبژاردن بە قازانجی کورد ونەتەوەکانی دیکەێ ئێران کەڵکی پێویست وەربگێرێ.
٥. زۆر دەستە ولایەن لەسەرئەوباەڕەن خەڵکی دلسۆزی کوردو ئێران، تەحریمی هەلبژاردن بە دوو نەوع بکەن .یەک: با زۆربەی خەلک نەچنە سەر سەندوقەکانی دەنگدان. دوو: ئەوانی مجبور بە بەشداری کردنن با دەنگی سپی باتل لە سەندوقی دەنگ دان بهاوین. لەکاتێکدا بە سەدان هەزار خەلک کارمەند وموچەخۆری رێژیمن وبە میلوێن لە بەر وەرگرتنی یارانە وسهمیەی بنزین مجبور بە دەنگدانن .پێوستە کە سجیلەکانیان مۆری هەلبژاردنی پێوە بێ، بۆیە ئەو گۆزینەیە لە هەلبژاردن دا گۆزینەیەکی ناگۆنجاو نیە بۆ کەسانی مجبوربە دەنگدان.

٦.بۆ تەحریمی ئەم جارە پێویستە کاری جیددی وبە بەرنامە بکرێ، پێویستە هەر حیزب ورێکخراوێک لە ئاستی خۆیەوە کار بۆ لەقاودانی سیاسەتەکانی رێژیم بکا و بە پێوندی گرتن لە گەل کۆمەلانی خەلک زۆرتر رۆشەنگەری لە سەر هەلبژادن بکا.بە کاری بەرفراوانتر ڕۆخساری راستەقینەی دیکتاتوری کۆماری ئێسلامی بو عالەم دەربخسترێ. هەموولایەک دەکرێ زۆر زیاتر زیانەکانی بەشداریی ئەم جارەی هەلبژاردن و کەڵکی خراپ وەرگرتنی رێژیم لەهەلبژاردن، لە سیمنار وکۆبوونەوەکان بۆ خەلک باشتر و باشتر روون بکەنەوە. بە کورتی خەلک دەبێ باش بزانێ بۆ دەنگ نەدا. هەروەها چالاکی میدیایی، تلویزیوون ومالپەرو فیس بووک بگاتە ئەوپەری خۆی بەشێویەک کە لە چەکی هەلبژاردن باشترین کەلکی پێویست وەربگێرێ.

بەو هێوایەی کوردو هەمووی گەلانی ئێران لە هەموو ئەمرازەکان کە یەکیک لە وان هەلبژاردنە باشترین کەڵک وەرگرن کە ئەم هەنگاوەش بتوانێ ئەگەر کەمیش بێ هێندیک پاشەکشە بە دیکتاتوری بکا. ئەوەی جێگای داخ و کەسەرە ، دیکتاتوری ئێران کە یەکێک لە خراپترین دیکتاتوریەکانی جیهانە و تەئسیری خراپی نەک هەر بۆ خەلكی ئێران وکوردستان بەلكوو بۆ ناوچە و دنیا و بەشەریەت هەیە و لەگەل ئەوەێ کە زۆربەی جیهانیان ئارەزۆی نەمانی دەکەن بڵام هەر درێژە بە تەمەنی نیگریسی دەدا .بەو هێوایە کە ئەم دوو سێ سالەی دۆایی سالەکانی ئاخری رێژیمی بێزراوو گەندەلی ڕیژیمی دژی گەلێ كۆماری ئێسلامی ئێران بێ.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان