خالید محه‌مه‌دزاده
هه‌ر دوو رێكخراوی "به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورد"و "رێفۆرمخوازانی كورد" له ئێران دوو پێكهاته‌ی دیاری قوناغی هه‌لبژاردنه‌كانن که هیج کامیان له لایان ده‌سه لاتی ئیرانه وه به ره‌سمی وه‌رنه گیراون و نه‌ناسراون و وته بیژ و شورای ناوه ندی و ئه ساسنامه و پیکهاته ی گشتی و ئه ندامانی سه ره کی و شیوه ی ئه ندام وه رگرتنیان نادیار و ناروونه ، ئه‌م دوو پێكهاته له هه‌موو هه‌لبژارده‌كان به دوو روانینی جیاواز‌و له زۆر قوناغیش دا هاو‌به‌ش رێگای به‌شداریكردنیان گرتووه‌ته به‌ر. ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو پێكهاته‌كه له سالانی رابردوو بانگه‌شه‌یان بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی ئێران ده‌كرد ئه‌وه بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی ئێران، هه‌ر دوو پێكهاته رای جیاوازیان هه‌یه. یه‌كیان داوای بایكۆت ده‌كات‌و ئه‌و‌ی تریشیان داوای به‌شداری. هه‌ر چه‌ند له ناو هه‌ر دوو پێكهاته‌ش رای جیاواز له رای سه‌ره‌كیان به‌رامبه‌ر به پرۆسه‌ی به‌شداریكردنیان هه‌یه.
هه‌ر دوو پێكهاته‌كه سه‌ره‌رای هه‌لویستی جیایان به‌رامبه‌ر به هه‌لبژاردنه‌كان، ره‌خنه رووبه‌روی یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی به كارتی یه‌كتر ده‌چنه هه‌لبژاردنه‌كان. هه‌ندێك له ئه‌ندامانی به‌ره پێیانوایه رێفۆرمخوازان به تابلۆی به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورده‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن‌و رێفۆرمخوازانیش "به‌ره" تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له نه‌بوونی پالیوراو به كاندیدی ریفۆرمخوازان به‌شداری ده‌كه‌ن
به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورد به فه‌رمی داوای به‌شداری له هه‌لبژاردنه‌كان كرد‌و له به‌رامبه‌ریشدا، هه‌ڵویستی ره‌سمی ریفۆرمخوازانی كورد دیار نیه، هه‌ر چه‌ند هه‌ندێك كه‌سایه‌تی دیاریان ته‌ئكید له سه‌ر به‌شداری نه‌كردن ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد له تازه‌ترین به‌یاننامه‌یدا داوای له: نوخبه و كه‌سایه‌تییه‌كانی پابه‌ند به ماف‌و داواكارییه‌كانی خه‌لك"كرد خۆیان كاندیدا بكه‌ن‌و راشیگه‌یاند:"به پیی توانای خوی له به‌شداریكردنی پالیوراوی هه‌لكه‌وتوو پێشوازی ده‌كات". ئه‌م هه‌ڵویسته‌ش را و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز له ناو ئه‌ندامانی ئه‌و به‌ره‌یه دروست ده‌كات و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ندێك له چالاكانی ئه‌و رێكخراوه له گه‌ل ئه‌و به‌یاننامه‌یه نه‌بن‌و هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵویست وه‌رگرتن بكه‌ن.
موختار زارعی ئه‌ندامی "به‌ره" له پاریزگای كوردستان ته‌ئكیدیكرده‌وه كه ئه‌و به‌یاننامه‌یه:"هیچ مه‌شروعییه‌تێكی نیه". زارعی هاوكات ره‌خنه‌ی له وته‌بێژی به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورد گرت كه بۆ ده‌ركردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه نه‌گه‌راوه‌ته‌وه بۆ كۆری گشتی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد و راشیگه‌یاند:" ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی ئاوا پێویستی به كۆبوونه‌وه‌ی كۆری گشتی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد هه‌یه".
به‌لام د. ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند وته‌بیژی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد، بوونی ناره‌زایی له ناو "به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد"ی سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌كه ره‌تكرده‌وه‌و گوتی:له ناو به‌ره هیچ ناره‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر به به‌یاننامه‌كه نیه، چونكه ئه‌و به‌یاننامه له ناو شۆرای به‌ره وتوویژی له سه‌ر كراوه، كاری یه‌ك نه‌فه‌ریش نیه به‌یاننامه‌كه، منیش وه‌ك وته‌بیژی به‌ره ئه‌و به‌یاننامه ته‌ئید ده‌كه‌م. ".
زارعی ده‌لێت: به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورد له ژێر كاریگه‌ری رێفۆرمخوازانی كورد نوسراوه‌و گه‌ره‌كیانه به تابلۆی به‌ره به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كان بكه‌ن". ئه‌م كاردانه‌وه‌ی زارعی دوای ئه‌وه دێت كه هه‌ر یه‌كه له حاسل داسه، عه‌بدوللا سوهرابی‌و محه‌مه‌د ره‌وف قادری نوینه‌رانی پێشوووی په‌رله‌مانی ئێران خۆیان كاندید كردووه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مانی ئێران.
جه‌لال جه‌لالیزاده له ریفۆرمخوازانی كورد ئه‌و روانگه‌ی زارعی ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌لێت:"ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردنمان قبول بوایه لانیكه‌م من ناوم ده‌نوسی. دلنیابه ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره ناوی نوسیوه یا له ئه‌لفۆ بیی ئازادیخوازی‌و سیاسه‌ت شتێك نازانی یا هه لخواز و ئۆپۆرتۆنیسته . جه‌لالی زاده كه پێشتر نوینه‌ری په‌رله‌مانی ئێران له سه‌ر لیستی رێفۆرمخوازانی كورد بووه ئه‌وه‌شی ووت: ریفۆرمخوازانی كورد به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كان ناكه‌ن چ بگات به‌وه‌ی پشتگیری كاندیدێك بكه‌ن یا كاندیدیان هه‌بیت.
له لایه‌كی دیكه‌وه د. ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند كه نوسه‌ری به‌یاننامه‌كه‌ی "به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد"ه ئه‌و قسه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ته‌ئكیدیكرده‌وه:"ئیمه ویستمان له گه‌ل ریفۆرمخوازانی كورد قسه بكه‌ین‌و هاوفیكرییه‌ك دروست بكه‌ین، به‌لام ئه‌وان ئاماده‌ی هیچ جۆره هاوكارییه‌ك نه‌بوون". ووتیشی:" ئه‌وان نه ده‌توانن‌و نه توانایی ئه‌وه‌شیان هه‌یه له سه‌ر بیروباوه‌ری ئیمه شوین دابنیَن". ووتیشی:"هه‌ندێك ئه‌ندامی به‌ره خۆیان كاندید كردوه و مافی خۆیانه به‌لام تا ئیستا ئیمه بریارمان نه‌داوه له كه‌سیك پشتیوانی بكه‌ین یا نه‌یكه‌ین.
هه‌ر چه‌ند وته‌بیژی به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورد نه‌یشارده‌وه كه:"ئیمه بۆ ئه‌و قوناغه پشتگیریمان له هیچ كه‌س نه‌كردوه‌و پشتگیری له كه‌سیبش ناكه‌ین جاری". به‌لام به پێی زانیاریه‌كانی راپۆرته‌كه به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورد به‌شداری كردنی هه‌ندێك پالیوراوی به پێویست زانیوه. حاسل داسه‌ش به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد به "هه‌لویستێكی باش" وه‌سفكرد‌و نه‌یشاره‌وه كه:"پشتگیری به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كوردیشی له پشته:". گه‌رچی باسی ئه‌وه‌ش ده‌کری که داسه قه‌ت ئه‌ندامی به‌ره نه‌بووه‌و وه‌ک ریفورمخواز خوی ناساندووه. عه‌بدولڵا سوهرایی نوینه‌ری پێشووی مه‌ریوان له په‌رله‌مانیش ئاشكرایكرد كه:"تا ئیستا به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورد له سه‌ر ناوی ئه‌و و حاسل داسه بۆ نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران ساغ بوونه‌ته‌وه". كه ئه‌مه‌ش ناره‌زایی زۆری له ناو بالی به‌شداری نه‌كردنی رێفۆرمخوازان به‌رامبه‌ر به به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كوردی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند له سه‌ر دوا هه‌لویستی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد به‌رامبه‌ر به هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی ئێران ئه‌وه‌شی ووت:" ئیمه وه‌ك "به‌ره" تا ئیستا یه‌كجاریش هه‌لبژاردنمان بایكوت نه‌كردووه. چونكه ئێمه بایكوت به تووره‌بوون و تۆریان ده‌زانین و پیمانوایه ئه‌و‌انه‌ی بایكوتی ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه ناتوانن به‌شداری بكه‌ن‌و ئه‌گه‌ر بۆخویان توانایی به‌شداریكردنیان بوایه حه‌تمه‌ن به‌شداریان ده‌كرد.
به‌لام ئازاد نمه‌كی دەبیری رێکخراوەی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای کوردستان رایگه‌یاند: ئاگاداری ئه‌و به‌یاننامه نه‌بوون‌و ووتیشی له گه‌ل ئه‌و هه‌لویسته نین‌و به زوویی هه‌لویستی خۆمان ده‌رده‌برین‌و به درۆی ده‌خه‌ینه‌وه.
ئازاد نمه‌كی راشیگه‌یاند:"وەکوو رێکخراوە ناتوانین بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی پارلەمانیش بین و هیچ چەشنە تەوسیەکیشمان بۆ خەڵک بۆ چۆنێتی رووبەرووبوونەوە لە گەڵ هەڵبژاردن نیە. ووتیشی:"خەڵک بە پێی بەرژەوەندی خۆی و خوێندنەوەی خۆی لە واقیعەکە ئەتوانێ بڕیار بدات و بە لای ئێمەوه جێگەی رێز و حورمەتە.
هه‌لبژاردنه‌كان هه‌ر ململانێ‌و رای جیاوازی نه‌خستووه‌ته ناو به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورد، به‌ڵكوو رێفۆرمخوازانی كوردیشی كردووه به دوو به‌شه‌وه، له كاتێكدا به‌شێك له رێفۆرمخوازانی كورد ته‌ئكید له سه‌ر به‌شداری نه‌كردن ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه له پارێزگای كرماشان، كوردستان‌و ئازه‌ربایجان، هه‌ر یه‌كه له حاسل داسه، عه‌بدولڵا سوهرابی‌و محه‌مه‌د ره‌وف قادری نوێنه‌رانی پێشووی رێفۆرمخوازان خۆیان كاندید كردووه‌ته‌وه.. حاسل داسه نوینه‌ری ریفۆرمخواز له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی ئێران كه خوی بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوو كاندید كردووه‌ته‌وه رایگه‌یاند:" هه‌ندێك كه‌س خۆیان كشاندووه‌ته‌وه ده‌یانه‌وی هیچ نه‌كه‌ن، نه خۆیان هیچ كاریك ده‌كه‌ن‌و نه ده‌لین دیلن ئیمه‌ش كاریك بكه‌ین". !
عه‌بدوللا سوهرابی پالێوراوێكی دیكه‌ی رێفۆرمخوازان له شاری مه‌ریوان كه خۆی بۆ هه‌لبژاردنه‌كان كاندید كردووه به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی بایكوتی رێفۆرمخوازان بیر ده‌كاته‌وه و ده‌لێت:" من ئیستا له به‌رامبه‌ری خه‌لكی مه‌ریوان مه سوولم وزوربه ی خه لك به جیدی داواكارن سه‌ره‌رای ته‌حریمی حیزبه سیاسییه‌كان بیمه مه‌یدان و گه‌رچی هه لبژاردنیكی نا دیموكراتیكه، به‌لام خه لكی هه ژار و فه قیریش ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له به‌رامبه‌ردا د. جه‌لالیزاده نوێنه‌ری پێشوی رێفۆرمخوازان له په‌رله‌مانی ئێران له گه‌ل ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند خوی كاندید ناكات ده‌لێت:"ئه‌گه‌ر قه‌رار بیت كه‌سێك به سه‌ر مندا سه‌پێنن كه ته‌نیا ده‌توانم ده‌نگ به‌و بده‌م ئیتر ئه‌وه هه‌لبژاردن نیه.خه‌لكیش له‌وه‌ها فه‌زایه‌كدا به هه‌موو كه‌س ده‌نگ ناده‌ن. سه‌باره‌ت به‌پالێوراوانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانیش له كوردستان ووتی:"له كاتێك شۆرای نیگایان به‌رگری ده‌كات له به‌شداری نه‌یارانی خوی ئه‌و كه‌سانه ئۆپۆرتونیستن‌و ده‌یانه‌وی له‌و ده‌رفه‌ته سود وه‌ربگرن‌و خۆیان وه‌ك نوینه‌ری كورد بگوازنه‌وه بۆ مه‌جلیس. دڵنیام ئه‌م كه‌سانه‌ی به‌م دۆخه‌ی ئیستاوه خۆیان پالاوتوو ه بۆ په‌رله‌مانی ئێران ناتوانن هیچ كارێك بۆ خه‌لكی كوردستان بكه‌ن
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی راپۆرته‌كه ره‌شنوسی به‌یاننامه‌ی رێفۆرمخوازانی كورد ئاماده‌یه‌و تیادا ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه له نه‌بوونی ساز‌وكاری دیموكراتیك به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كان ناكه‌ن به‌لام ئه‌گه‌ری زۆره له به كار هێنانی وشه‌ی ته‌حریم خوی ببویرن، ره‌نگه ئه‌مه‌ش بگه‌ریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه سپای پاسداران به‌ره‌سمی رایگه‌یاند هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك له ناو ئێران باس له ته‌حریمی هه‌لبژاردنه‌كان بكات ئه‌وه به‌توندی رووبه‌روی سزادان ده‌بیته‌وه.به‌لام جه‌لالیزاده نه‌یشارده‌وه كه رۆژانی داهاتوو رێفۆرمخوازانی كورد به‌ره‌سمی هه‌لویستی خۆیان بلاو ده‌كه‌نه‌وه‌و ته‌ئكیدیشكرده‌وه كه به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كان ناكه‌ن. ووتیشی:من پێموایه خه‌لكی كوردستان له‌وه شاره‌زاترن كه‌سێك پیێان بلێت له هه‌لبژاردن به‌شداری بكه‌ن یا به‌شداری نه‌كه‌ن. هه‌ر چه‌ند مورته‌زا ته‌مه‌دون پاریزگاری تارانیش نه‌یشاره‌وه كه زیاتر له 700 ریفۆرمخواز له ئێران ناوی خۆیان نوسیوه بۆ به‌شداریكردن له هه‌لبژاردنه‌كان.