وه‌هاب یوسفی
هه‌ڵبژاردن یه‌کێک له بنه‌ماکانی دێموکراسییه که هه‌ل بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ده‌ره‌خسێنێ تا له ڕێگای سندووقه‌کانی ده‌نگدان، له به‌ڕێوه‌بردنی بردنی ده‌سه‌ڵاتداریدا به‌شداری بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر چی دێموکراسی هه‌ر له سه‌ره‌تای له دایک بوونییه‌وه تاسه‌رده‌می نوێ، گه‌لێک شێوازی جۆراوجۆری به خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام به گشتی دێموکراسی مافی هه‌ڵبژاردنی هێناوه‌ته گۆڕێ. هه‌ڵبژاردن که له ڕیفراندۆمه‌کاندا به‌ڕێوه ده‌چێت، به مانای ڕه‌د کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاک به سه‌ر کۆمه‌ڵگادایه، به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی دیکتاتۆرییه‌ت. دێموکراسی و دیکتاتۆرییه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له مانا و نێوه‌رۆکدا زۆر له یه‌کتری جیاوازن، به‌ڵام کاریگه‌ری لۆژیک و بیروباوه‌ره کۆنه‌کان به‌سه‌ر عه‌قڵییه‌تی کۆمه‌ڵگادا و ڕاده‌ی هۆشیاری و تێگه‌یشتوویی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی ئابووری، دێموکراسی له پارادۆکس داوێن و دیکتاتۆرییه‌تی دینی، سیاسی، یان تاک دێننه ئاراوه. ناوه جۆراوجۆره‌کان(ئه‌ریستۆکراسی، تیمۆکراسی، مۆبۆ کراسی، ئۆتۆکراسی،...) که له مێژوودا به سه‌ر ناوی دیمۆکراسیدا بڕاون، له ئاکامی ئه‌و هه‌ڵه و که‌موو کۆڕیانهن و دهسهڵاتخوازانیش به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و هه‌لومه‌رجانه که هاتوونه‌ته گۆڕێ ده‌سه‌ڵاتیان پاوان کردووه و هێژمۆنی خۆیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا سه‌پاندووه و هه‌ر وه‌ها له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه شه‌رعییه‌ت به ده‌سه‌ڵاتیان به‌خشیوه.
به جیهانی بوونی مافی هه‌ڵبژاردن هیچ به‌ومانایه نییه که گشت ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڵبژاردن تێیاندا به‌ڕێوه ده‌چێت، سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریان وه‌ک یه‌کترییه و وه‌ک یه‌کتریش ڕه‌چاوی دێموکراسی ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها جیاوازی سۆسیۆلۆژیش کاریگه‌ری ته‌واوی له سه‌ر ئاکامی ههڵبژاردنهکهندا هه‌یه. پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر چی به مانای گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵکه(خه‌ڵک گه‌رایی) تا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه به ویست و داخوازییه‌کانیان بگه‌ن و نوێنه‌رانی شیاوی خۆشیان هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام سیسته‌می سیاسی و ئابووری و عه‌قڵییه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌و نێوه‌دا چاره نووس سازن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که لۆژیک و بیروباوه‌ره کۆنه‌کان له سه‌رده‌می نوێشدا کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه، به‌ڵام مرۆڤایه‌تی به گۆڕاندن و تێپه‌ڕاندنی گه‌لێک قۆناغ، سه‌رده‌می نوێی ده‌سته‌به‌ر کردووه. ئه‌گه‌ر لۆژیک و بیروباوه‌ره کۆنه‌کان لێبگه‌ڕێن، له سه‌رده‌می نوێ‌دا باوی خودایه‌تی ئیمپراتور و شاکان نه‌ماوه تا ده‌سه‌ڵاتداری بکه‌ن و بڕیار له سه‌ر چاره‌نووسی کۆمه‌ڵانی میلیۆنی خه‌ڵک بده‌ن. له سه‌ر ده‌می نوێ‌دا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌ڵبژاردن به هه‌موو کهمووکۆڕییهکهوه زۆر باشتره له بڕیاری دیکتاتۆرییه‌ت، که یه‌ک به جێگای میلیونها بڕیار بدات. که‌وایه هه‌ڵبژاردن هه‌بێت باشتره له ئه‌وه‌ی که هه‌ر نه‌بێت. کاتێک کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک مافی هه‌ڵبژاردنیان پێده‌درێت، به‌ڵام ناتوانن به هۆی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن. هه‌ر وه‌ها کاتێک خه‌ڵک ده‌نگیان به هه‌ڵه به‌کار دێنن و ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆرانه و کۆنه‌په‌ره‌ستانه و سیسته‌مێکی چه‌وسێنه‌رانه ده‌خولقێنن، سووچی هه‌ڵبژاردن نییه؛ به‌ڵکو باجی زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتداران و عه‌قڵییه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه که ده‌بێ بدرێت! ڕه‌دکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به هه‌ر بیانوویه‌ک مه‌نته‌قی نییه و به مانای به یه‌کجاری به‌ده‌سته‌وه‌دانی کۆمه‌ڵگایه به دیکتاتۆرییه‌ت.
هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ هه‌میشه ترسی بۆ سه‌ر دیکتاتۆرییه‌ت هه‌بێت و له ڕه‌وتی په‌روه‌رده کردنی دروستیدا، به مه‌یلی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ههلبسووڕێت. دیاره مه‌یلی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا چییه؟، کێشه خۆیانن. کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌توانن تێگه‌یشتووتر و هۆشیارتر بن، تا خۆیان و ده‌نگیان به هه‌ڵه به کار نه‌هێندرێت و...
دوور خستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له سندووقه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی دوور و درێژ گه‌لێک مانا ده‌به‌خشێت، که لایه‌نی نیگه‌تیڤ و پوزه‌تیڤی خۆی لێ ده‌که‌وێته‌وه. ڕاسته له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکی دینی وهه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی توتالیتێردا دێموکراسی هیچ مانایه‌کی نییه، به‌ڵام ته‌نیا ڕێگا چاره و به‌دیلی ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێنه‌ره‌کان ڕیفراندۆمه. له ڕیفراندۆمه‌کاندا ڕاده‌ی هۆشیاری و تێگه‌یشتوویی و ئاکتیڤ بوونی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌لده‌سه‌نگێندرێت و به‌و پێیه دیاریش ده‌کرێت که جه‌ماوه‌ر له پشتی کێیه.
له‌و وڵاتانه‌ی که هه‌ڵبژاردن له ئارادا نییه، ئۆپۆزسیون داوای ڕیفراندۆمێکی سه‌رتاسه‌ری ده‌که‌ن. که چی له‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڵبژاردنێک هه‌یه و به‌ڵام به مه‌یلی ئۆپۆزسیون نییه، سیاسه‌تی ته‌حریم و بایکۆت به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌گه‌ر من هه‌بووم، ئێوه‌ش ببن و ئه‌گه‌ریش من نه‌بووم، ئێوه‌ش مه‌بن. یانی چاوه‌ڕوانن خه‌ڵک به مه‌یلی کێ هه‌ڵبسووڕێت؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان له ڕێگای سه‌رکوته‌وه ئیراده‌ی خه‌ڵک ده‌شکێنن، بڕیار دانێش به جێگای خه‌ڵک هه‌ر بێ ئیراده کردنی خه‌ڵکه.
با کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له به‌رامبه‌ری دیاری کردنی چاره نووسی خۆیاندا بێ ته‌فاوه‌ت نه‌بن و به ئیراده‌یه‌کی به‌هێزه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ژیانیان بده‌ن. چالاک کردنی خه‌ڵک له هه‌ر پرۆسه‌یه‌کدا، به‌هێز کردنی ئیراده‌ی خه‌ڵکه. ئیراده‌ی به‌هێز له ئاکامی وشیاری و ئه‌کتیڤ بووندا به‌ده‌ست دێت. له کاتێکدا حکومه‌تی ئیسلامی ئێران باوه‌ری به دێموکراسی نییه و به‌ڵام ناتوانێ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه نه‌بات، که‌وایه ده‌تواندرێت هه‌ڵبژاردن که له بنه‌ماکانی دێموکراسییه، که‌ڵکی لێوه‌ر بگیرێت و ده‌ستکه‌وتی زیاتری دێمۆکراتیکانه‌ی پێ مسۆگه‌ر بکرێت. تا که‌ی ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌سه‌ڵاتی ئێران به حکومه‌تی ئیسلامی ده‌سپێردرێت. کاتێک ئۆپۆزسیونی ڕادیکاڵ جه‌ماوه‌ری خۆیان له سندووقه‌کانی دنگدانهوه دوور بکه‌نه‌وه، ڕێگا بۆ جه‌ماوه‌ری حکومه‌تی کۆنه‌په‌ره‌ستان خۆشتر ده‌که‌ن که به ته‌نیا و به مه‌یلی خۆیان چاره‌نووس سازبن. هه‌ر وه‌ها بڵێی ڕادیکاڵه‌کانی ئێران له ماوه‌ی سی ساڵ له ته‌مه‌نی ئه‌و حکومه‌ته کۆنه‌په‌ره‌سته‌دا نه‌یان توانیبێت، که ئه‌وه‌نده جه‌ماوه‌ریان هه‌بێ تا له هه‌ڵبژاردنه‌کان به دژی ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌ره‌ستی که‌ڵک وه‌ربگرن!
ئه‌گه‌ر ئه‌زموونه‌کان له‌به‌رچاو بگرین و که‌ڵکیان لێوه‌ر بگرین، ده‌توانین به ئاکامێکی باش بگه‌ین و له هه‌ڵوێستی بێکه‌ڵک و دواکه‌وتوانه خۆمان بپارێزین و قۆناغێکی نوێ له خه‌بات و تێکۆشان‌دا ده‌ست پێبکه‌ین. ئه‌گه‌ر چی سیسته‌می حکومه‌تداری له وڵاته‌کاندا جیاوازن، به‌ڵام که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوه‌ی خه‌باتی سه‌رده‌میانه‌ی گه‌لان باشه. هه‌ر بۆیه لێره‌دا پرسیارێک ده‌وروژێنم کــه بوونی پارلمانتارانی کورد له پارلمانی تورکیه‌دا به قازانجه یان...؟
هه‌روه‌ها هاتنه‌سه‌رشه‌قامی خه‌ڵک و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به دژی ده‌سه‌ڵات، له دوای هه‌ڵبژارنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له ساڵی 1388 دا، به‌رهه‌می به‌شداری کردنی چالاکانه‌ی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بوو.