به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هه‌ندێ ناوه‌ندی بڕیاری سیاسیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گه‌یشتووه‌ته چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی جیهانی، له ساڵی 2012دا عێراق چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره به‌خۆوه ده‌بینێ، كه به‌دابه‌شبوونی ئه‌و وڵاته كۆتایی دێت و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی نزیك ده‌بێته‌وه .
به‌بڕوای هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی نزیك له سه‌ركردایه‌تی كورد، ئه‌م پرسه پێوه‌سته به چاره‌نووسی پرۆسه‌ی سیاسی له نێوخۆیی كوردستان وعێراق، هه‌روه‌ها گرێدراوی چه‌ند پێشهاتێكی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیشه، له‌وانه داهاتووی سیاسیی كورد له سووریا و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر دۆسییه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران و كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی ئابووریی جیهان.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار میكانیزمی دابه‌شبوونی عێراق دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست پێ ده‌كات، كه عێراق شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی توندوتیژی به‌خۆوه ده‌بینێت، به شێوه‌یه‌ك، داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێ هێزێكی ئاشتیپارێز بنێرێته ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی رێ له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی تایفی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی بگرێ و ناوچه‌كانی جێی ناكۆكی له‌یه‌كتری جیا بكاته‌وه و مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ هه‌رسێ پێكهاته‌ی عێراق دابین بكات. كه ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان جێبه‌جێكردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌یه كه جۆ بایدن جێگری ئێسته‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێم دایناوه.
به‌پێی بابه‌تێكی رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئه‌مریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوابه‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خاكی عێراق، ئه‌م وڵاته به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار مل ده‌نێ و له هه‌موو كاتێكیش نزیكتره بۆ دروستبوونی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری، د. رۆبه‌رت ئۆلسن مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی كینتاكی له ئه‌مه‌ریكا و پسپۆڕ و شاره‌زا له پرسی كورد له بابه‌تێكدا به‌ناوی عێراق له دوای ئه‌مه‌ریكا، كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرنالی ئه‌مریكی بڵاو بووته‌وه، پێیوایه ئه‌مریكا له‌و هه‌شت ساڵه‌ی له عێراق بووه، زیاتر سیاسه‌ته‌كانی له‌سه‌ر پارچه‌بوونی عێراق و به‌هێزكردنی كوردستان بووه. به‌بڕوای ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قوربانییه گیانی و ماڵییه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له عێراق، واشنتۆن به ده‌ستبه‌تاڵی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریكا.
ئۆلسن، كه كتێبێكی له‌سه‌ر پرسی كوردی باكور هه‌یه به‌ناوی (خوێن، بڕوا و ده‌نگدان: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناسیونالیزمی كوردی له توركیا) كه ساڵی 2009 چاپ كراوه، له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكاوه له عێراق نووسیویه‌تی "سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا نه‌ك ته‌نیا بووه هۆی كه‌رتبوونی عێراق و دروستبوونی دوو ناوچه‌ی جیاواز، به‌ڵام پشتیوانیكردنێكی به‌هێزی ئه‌مریكا بۆ ده‌ستووره‌كه‌ی ساڵی 2005 وای كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێ كۆنتڕۆڵی سه‌رچاوه نه‌وت و غازه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ی بكات و هه‌روه‌ها رێگه‌شی خۆش كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆنتڕۆڵی سامانه سروشتییه‌كانی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانیش بكات كه كه‌وتوونه‌ته نێوان سنووری هه‌رێمی كوردستان و پارێزگا سوننی نیشنه‌كان".
رۆبه‌رت ئۆلسن كه زۆربه‌ی بۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر عێراق، دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكایه له‌و وڵاته و یه‌كێك بووه له‌و پسپۆڕه ئه‌مریكییانه‌ی دژی هاتنی ئه‌مریكا بووه بۆ عێراق، له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر كورد توانی سه‌روه‌ت و سامانی ناوچه‌كانی تایبه‌ت به ماده‌ی 140 كۆنتڕۆڵ بكات، ئه‌وا دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی هیچ پرسیارێكی له‌سه‌ر نامێنێ و له‌مباره‌یه‌شه‌وه نووسیویه‌تی "ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ئه‌و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌رانه، نزیكه‌ی 50 ملیار نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه، ئه‌وا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گومانی له‌سه‌ر نامێنێت".
سه‌ردانی بارزانی و مالیكی بۆ ئه‌مه‌ریكا
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئوور، بڕیاره مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌هاری ٢٠١٢ دا ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نێت.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئوور)ی عێراقی، كه خۆیان وه‌ك ده‌زگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌ناسێنن و زۆرتر گرنگی به هه‌واڵه په‌نهان و هه‌ستیاره‌كانی ناوه‌خۆی عێراق ده‌ده‌ن. ئه‌م هه‌واڵه‌ی له زاری كۆمهڵیَ چالاكوانیعێراقیگواستووهتهوه كه ئه‌وان ئاگه‌دارن له‌وه‌ی بارزانی له ئاماده‌سازیدایه بۆ ڕاگهیاندنیدهوڵهتیكوردیی سه‌ربه‌خۆ .
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بڕیاریدامهزراندنیدهوڵهتیكوردیلهلایهن یهكێتییئهوروپاوهپشتگیرییتهواویلێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو وڵاتی زلهێز به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا.
سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی بارزانیش بۆ ئه‌مریكا له‌و كاته‌ی، كه نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران عێراق له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی كۆ بووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بوو.
توانه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی عێراق و به‌واقیعبوونی سێ زۆنی كوردی و سوننی و شیعی
به بڕوای هه‌ندێ ناوه‌ندی راگه‌یاندنیش داخوازیی به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكانی سوننه‌نشینی عێراق هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه، كه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستی پێكرد. دواتر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به‌ڕه‌سمی به‌هه‌رێمبوونی خۆیان راگه‌یاند. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌رسێ پارێزگای به‌سرا و نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار هه‌مان هه‌نگاو بنێن.
كڵاوشینهكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
به بڕوای ئه‌كادیمیستێكی عێراقی سه‌ره‌تای توندوتیژی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی به‌هه‌رێمبوونی ئه‌و پارێزگایانه ده‌ست پێده‌كات. دكتۆر یاسین ئه‌لموسڵی كه پسپۆڕێكی بواری سیاسه‌ت و ستراتیژی ئه‌مریكایه له عێراق له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌مریكا بۆ رێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی سۆماڵ له عێراق، داوا بكات له رێگه‌ی هێزێكی ئاشتیپارێزی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه به (هێزی كڵاوشین) ناسراون، دیوارێك له‌نێوان هه‌رسێ پارچه دروست بكات و مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ هه‌ر سێ هه‌رێم دابین بكات. كه ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی جۆبایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه بۆ دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێمی كوردنشین و سوننه‌نشین و شیعه‌نشین، كه له‌وانه‌یه دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٢ ئه‌مریكا جێبه‌جێی بكات پاش ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته.
له لایه‌كی تر دۆرێ گۆڵد ، باڵیۆزی پێشووتری ئیسرائیل له ئهمریكاو راوێژكاری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیران بنیامین نه‌تنیاهو، له وتارێكدا كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له سایتی panarmenian.net بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ " كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن هانی كورده‌كانی عێراق ده‌ده‌ن بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان، له‌وانه راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی باشووری سودان كه ئه‌وانیش پشتیان به فاكته‌ری ئه‌وه به‌ست كه تووشی جینۆساید بوون، هه‌روه‌ها گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێ به‌هاری عه‌ره‌بی، هاتنی كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانییه‌كان بۆ كوردستان له‌وانه كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبایل". گۆڵد له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت كردووه كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوی كردبووه‌وه و تێییدا به‌رپرسانی كوردستان خه‌ونی كوردیان له گه‌یشتن به ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌شاردبۆوه.
به هه‌مان شێوه لاری دایمۆند كه مامۆستایه له په‌یمانگه‌ی هووڤه‌ر و زانكۆی ستانسفۆردی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی22/12/2011 له رۆژنامه‌ی (زه نیو ریپهبلیك)دا وتارێكی بڵاو كردووته‌وه به ناونیشانی " كوردستانی عێراق گه‌شه ده‌كات، ئایا رۆژێك ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ؟" . دایمۆند ده‌ڵێ "مرۆڤ تێده‌گا بۆچی كورد پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌ی ده‌بن به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، چونكه كوردستان له گه‌شه‌كردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دایه و بازاڕێكی چالاكیشی هه‌یه و ساڵی داهاتوو گه‌شه ئابوورییه‌كه‌ی به رێژه‌ی 12٪ زیاد ده‌كات. هه‌رێمی كوردستان 45 بلیۆن به‌رمیل نه‌وتی له ژێرزه‌ویدا هه‌یه كه شه‌شه‌مین ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وتی جیهانییه".
دایمۆند ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تدا، كورد دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی و گه‌مارۆی ئابووری ده‌بن له‌لایه‌ن توركیا و وڵاتانی دراوسێ، ئه‌و نووسه‌ره به‌راوردێك له نێوان كوردستان و تایوان ده‌كات و ده‌ڵێ "تایوان هه‌رێمێكی بچووكه و چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن چینه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆش هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، هه‌وڵی داوه په‌ره به سیسته‌می دیموكراسی بدات و پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر هێز و لایه‌نێكی تایوانی بانگه‌شه‌ی زیاتر به‌ره‌و سهبهرخۆیی بكات مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ".
رایمۆند ئامۆژگاریی كورد ده‌كات كه سوود له مۆدێلی تایوان وه‌ربگرن له‌وه‌ی سوود له قه‌باره‌ی دیفاكتۆی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن به‌وه‌ی له‌وه زیاتر داوای سه‌ربه‌خۆی نه‌كه‌ن، به‌ڵكو په‌ره به سیسته‌می دیموكراسیی خۆیان و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بده‌ن.