تۆماس هێنریكسن
له‌كاتێكدا ئێرانیه‌كان هه‌ستی خۆیان به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی حه‌سه‌ن روحانی له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ربری و رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگیان گێرا به جۆرێك كه له چه‌ند ساڵی رابردودا بێ وێنه بووه ،له‌وه ده‌چێ كه جۆرێك له شۆرشی ریفۆرمیستی له گۆرێ بێ. له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ،شۆفێره‌كان به هۆرن لێدان وپیاوان به سه‌ما كردن له‌سه‌ر ئاوازی مۆسیقای پۆپ وژنانیش به چه‌پڵه رێزان ئاهه‌نگی به‌ڵێنه‌كانی به‌رێز روحانی یان ده‌گێرا بۆ هێنانه دیی ئازادیی زیاتر و په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا. به‌ڵام به‌رێز روحانی ته‌مه‌ن 64 ساڵ ،ریفۆرمخوازێكی سه‌رسه‌خت نییه ،و سه‌ركرده‌كانی ئێرانیش ئه‌وه‌یان زۆر به‌لاوه گرنگ نیه .له‌به‌رامبه‌ردا ،ژیانی سیاسیی له ناوجه‌رگه‌ی دامه‌زراوه‌ی موحافیزكاره‌كاندا گوزه‌راندووه ،ته‌نانه‌ت به‌رله‌وه‌ی ئایه‌توڵا روحوڵڵا خومه‌ینی شۆرشه ئیسلامیه‌كه‌ی له ساڵانی هه‌شتادا رابه‌ری بكا. شیكه‌ره‌كان ده‌ڵێن ئه‌وله‌ویه‌تی له پێشینه‌ی به‌رێز روحانی چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی گرژ‌و ئاڵۆزی نێوان سه‌ركردایه‌تی و هاوڵاتیانی ئێران ده‌بێ،نه‌ك ئه‌نجامدانی گۆرانكارییه‌كی مه‌زن.
ته‌نانه‌ت نازناوه‌كه‌شی -شێخی دیپلۆماسی- گوزارشته له‌و رۆله‌ی گێراویه‌تی وه‌ك پراگماتیستێك له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ركردایه‌تیی ئیسلامی‌دا.جا چ له مامه‌ڵه كرنیدا له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی خوێندكارانداو له كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه ماڵوێرانكه‌ره‌كه‌دا یاخود له ئه‌ركه‌كه‌یدا وه‌ك وتووێژكارێكی ئه‌تۆمی ،وهه‌وڵه‌كانی بۆ سوك كردنی گوشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ، له‌كاتێكدا ئێران به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی،به‌رێز روحانی كاری ده‌كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌یه‌كی پراكتیكی له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا.
هه‌رچه‌نده كه به كه‌سێكی ریالیست ناسراوه، به‌لاَم یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ ناو بازنه‌ی ناوه‌وه‌ی ئێران له تافی لاوی‌دا بوو، هه‌نگاوه‌كه‌شی به‌سه‌ركێشیه‌ك ده‌ست پێكرد.
له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا، به‌رێز رۆحانی باس له سه‌فه‌رێكی مه‌ترسیداری خۆی ده‌كات ئه‌وده‌مه‌ی ته‌مه‌نی 18 سالاَن بووه‌و خوێندكاری خوێندنگه‌یه‌كی ئایینی بووه. ده‌یگێرێته‌وه كه چۆن دزه‌ی كردۆته ناو سنوری عێراقه‌وه بۆ دیداری ئایه‌تووڵلاَ خومه‌ینی له مه‌نفا، و قاچاخچیه‌كه داوای لێكردووه عه‌مامه‌كه‌ی سه‌ری داكه‌نێت، تا له‌ناو ئوتۆمبێله‌كه‌دا به‌باشی نه‌بینرێت.
ته‌نانه‌ت دۆگماترین پیاوانی ئایینی شیعه‌ش داوایه‌كی له‌وجۆره‌یان ره‌ت ده‌كرده‌وه ، به‌لاَم رۆحانی لاو دوو دڵ نه‌بوو له‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ عه‌مامه سپیه‌كه‌ی له سه‌ری بكاته‌وه.
رۆحانی له‌و باره‌یه‌وه نوسیوێتی : (به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشتینه جێ، ئه‌وه‌ش گرنگ بوو)
هه‌ر له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نابێت هه‌رگیز ئایدۆلۆژی ببێته به‌ربه‌ست له‌رێ ی به‌ره‌و پێشچووندا.
له‌ساڵی 1979دا، له دوایین مانگه‌كانی ئایه‌تووڵلاَ خومه‌ینی له مه‌نفا، به‌ڕێز رۆحانی له فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵیدا بوو.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌نووسێت: ( هه‌ندێك كه‌س دروشمی ئه‌وه‌یان به‌رز كردبۆوه كه نابێت ئێران چه‌ك له ئه‌مریكا بكڕێت، تا پشتیوانی له پیشه‌سازیی چه‌كی ئه‌و وولاَته نه‌كه‌ین، به‌لاَم من پێم ووتن كه نابێ خۆمان مه‌حروم بكه‌ین له ته‌كنه‌لۆجیای چه‌كی مۆدێرن هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ی كه له ئه‌مریكا به‌رهه‌م هێنراوه).
له كاتێكدا سه‌ركرده‌كانی ئێران ئیسلامیان كردۆته بنه‌مای سیاسه‌تی خۆیان، به‌ڕێز رۆحانی سه‌ر به‌و باڵه‌ی دامه‌زراوه ئایینیه‌كه‌یه كه پێی وایه پێویسته ئیسلام داینامیكی تر بێت.
له تێزی دكتۆراكه‌یدا له قانونی ده‌ستووریدا كه ساڵی 1997 له زانكۆی گلاسكۆی سكۆتله‌ندا به‌ده‌ستی هێناوه، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه له سی ڤی یه‌كه‌یدا له وێبسایته‌كه‌ی خۆیدا نووسراوه، بابه‌ته‌كه‌ی به‌ناونیشانی ( مرونه‌تی شه‌ریعه‌ت ) بووه. ئه‌و مرونه‌ته پراگماتیه‌شی له به‌رامبه‌ر ئایدۆلۆژیادا له ساڵی 2003دا زۆر به باشی به‌رجه‌سته بوو كاتێك به‌ڕێز رۆحانی سه‌ردانی ناوچه‌ی كاره‌ساتباری بومه‌له‌رزه لیدراوی (به‌م)ی كرد، ئه‌و ده‌مه‌ی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بوو. سه‌ره‌رای ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌بوو، ئێران رێگه‌ی به ئه‌مریكیه‌كاندا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فریاكه‌وتن دابنێن، ته‌نانه‌ت به‌ڕێز رۆحانی سه‌ردانیشی كردن و چه‌ند وێنه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵ پزیشكه ئه‌مریكیه‌كاندا گرت. به‌ڕێز رۆحانی باس له گه‌شتێكی خۆی ده‌كات به سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ساڵی 1967دا. به درێژایی ئه‌و گه‌شته‌ی، پیاوێكی ئایینی دۆستی خۆی هاوڕێی سه‌فه‌ری بووه كه ئێستا سه‌رۆكی ئۆفیسی ده‌ست رۆیشتووی ئایه‌توڵلاَ عه‌لی خامه‌نه‌ئیه.
كه‌سێكی تریش هه‌رله‌ناو ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌دا بووه كه ئێستا داواكاری گشتی ولاَته.
هاوڕێیه‌كی خاوه‌ن نفوزی تری له‌سالاَنی به‌ر له شۆرشدا عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی پێشووی ئێرانه كه پشتیوانیكردنی لێی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا رێ ی له‌به‌رده‌مدا هه‌مواركرد بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
ئه‌مه كورته‌یه‌ك بوو له ژیاننامه‌ی ئه‌و پیاوه‌ی كه كه‌سێكی ناو بازنه بچوكه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی ئایینی ئێران بووه.
له‌به‌ر دڵسۆزیی بۆ ئیسلامی سیاسیی و په‌یوه‌ندییه به‌تینه‌كانی، ئه‌ستێره‌ی به‌ختی به‌ڕێز رۆحانی به‌خێرایی به‌رز بَۆته‌وه. له سالاَنی هه‌شتادا جێگری سه‌رۆكی بونیادی جه‌نگی ئێران- عێراق بووه، ماوه‌ی 20 ساڵ له پارله‌مانی ئێران كاری كردووه، ماوه‌ی 16 ساڵیش له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئێران‌دا، كه هه‌موویان له دامه‌زراوه ده‌ست رۆیشتووه‌كانی ئه‌و ولاَته‌ن.
ئێستاش سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیه له تاران، كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز ره‌فسه‌نجانی و ئایه‌توڵلاَ خامه‌نه‌یش تیایدا راوێژیان پێ ده‌كرێ . به وته‌ی عه‌لی شاخوری راد كه سیاسه‌تمه‌دارێكی ریفۆرمخوازه ژیاننامه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌رده‌خا كه روحانی له ناوه‌ندی ده‌سه‌لاَتی سیاسیی ئێران‌دا بووه وئامانجیشی خزمه‌تكردن بووه به كۆماری ئیسلامی ئێران. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت راستیی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژێردراوه ده‌یسه‌لمێنێت كه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پشتیوانی ته‌واوی لێ ده‌كرێ.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا دوای هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌رۆك به‌ڕێز رۆحانی دووپاتیكردۆته‌وه كه كێشه‌كانی وولاَت له شه‌وو رۆژێكدا چاره‌سه‌ر ناكرێن، وئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و پیاوانی ئایینی و فه‌رمانده‌كاندا كۆده‌بێته‌وه‌و راوێژیان پێ ده‌كات.
سروش فه‌رهادیانی ته‌مه‌ن 31 ساڵان كه له رۆژنامه‌ی ریفۆرمخوازی (به‌هار) دا كار ده‌كا ده‌ڵێ: ئه‌و پیاوێكی ئایینی مۆدێرنه، دیپلۆماتكاره‌و به‌سووده بۆ سیاسه‌تی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه.
شێخی دیپلۆماتكار رۆڵێكی بنه‌ره‌تیی گێراوه له‌مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی خۆبه‌خشانه‌ی یۆرانیۆم له ساڵی 2004 دا،به‌ڵام وڵاتانی خۆراوا داوای زیاتیان له ئێران كرد.
له‌ناو ئێران‌دا ئه‌و هه‌نگاوه به شكست له‌قه‌ڵه‌م درا،و له‌و كاته‌وه سه‌ركردایه‌تیی ئێران هه‌ڵوێستێكی توندتری له وتووێژه‌كاندا گرتۆته به‌ر.
له كتێبه‌كه‌یدا: (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دیپلۆماسیه‌تی ئه‌تۆمی) كه ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی وه‌ك دانوستكارێكی ئه‌تۆمی نوسیویه‌تی به‌رێز روحانی داكۆكی له‌خۆی ده‌كاوده‌ڵێ هه‌موو ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه دراماتیكیانه‌ی له‌و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌دا به‌دی هاتووه له كاتی ئه‌و هه‌ڵپه‌ساردنه‌دا به‌دی هاتوون.له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسێ: توانیمان مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ گوشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بكه‌ین كه تا ده‌هات زیاتر ده‌بوو و له‌هه‌مان كاتدا یه‌كریزیی ناوخۆییشمان پاراست.
نوسینی : تۆماس ئێردبرینك
وه‌رگێرانی :ئاوات عه‌بدوڵڵا
The New York Times
27/06/2013