فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 رێبوار کەریم وەلیrebwar wali 

راستە كێشەی كورد سەنگی مەحەكە بۆ دیموكراسی توركی، بەڵام لەبیرمە چەند ساڵێك بەر لە ئێستا لە كۆنفرانسێكدا كاتێك گوتم دیموكراسیی توركیا لە پلەی دووەمدایە و هێشتا ماویەتی تەنانەت ئەگەر كێشەی كوردیش چارەسەر بێت، نووسەرێكی تورك لێم راستبووەوە و گوتی تۆ كە خۆت لە وڵاتێكی دیكتاتۆرییەوە (مەبەستی عێراق بوو) هاتووی، چۆن دەتوانی پێوەر لەسەر دیموكراتیبوونی ئێمە دابنێی؟ من لە وەڵامدا پێمگوت، رێك ئەوە منم كە دەتوانم ببینم لە دەرەوەی كێشەی كورد چەند كێشەی كپكراوی دیكەتان هەن و ناتانەوێ بیانبینن. ئەردۆغان لە چەند ساڵی رابردوودا توانی رژێمی توركیا لەژێر ئینتیدابی عەسكەر دەربێنێ، بەڵام واخەریكە سیستەمی كۆمەڵایەتی توركیا دەخاتە ژێر جیهانبینی خۆی و بەپشتبەستن بە سندووقی دەنگدان بیر لە گۆڕینی تێكڕای سیستەمی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی توركیا دەكاتەوە كە ئەوەش كارێكی زۆر زەحمەتە.

ئەردۆغان هەمان ئەو تەجروبەیە دووبارە دەكاتەوە كە بەر لەو خەڵكانێكی دیكە بە ئاراستەیەكی دیكە دەیانكرد . كێشەی كوردی لێ ببەیە دەرەوە (وەك كێشەیەكی سەربەخۆ كە لەسەر بنچینەی نەتەوایەتی و زمانە) كێشەی كۆمەڵگەی توركیا ئەوەیە كە ئەوانەی بەر لە ئەردۆغان حیسابیان بۆ نیوەی دیندار و كۆنەپارێزی ئەو وڵاتە نەدەكرد و وایان دەزانی بە لەناوبردنی پشت و پەناكانیان لە تەكیە، ئیمام و رێبەرانیان دەتوانن بیانگۆڕن! ئەردۆغان دوای نزیكەی 90 ساڵ لە دامەزراندنی كۆمار، وا دەزانێ كە توانی 49%ی دەنگی دەنگدەرانی توركیا بێنێت ئەوا راستەوخۆ سەرۆكی 76 ملیۆن هاووڵاتی توركیایە و هەر كارێك كە بیەوێ دەتوانێ بیكات. ئەردۆغانیش پێیوایە مادام توانیویەتی سەرچاوەكانی پشتیوانی لە كەمالیزم لە توركیا وشك بكات، دەتوانێ شێوە و مۆدێلی ژیانی پەسندی خۆی بەسەر تێكڕای كۆمەڵگەی توركیادا بسەپێنێت، بەڵام وەك چۆن كەمالیزم 80 ساڵ نەیتوانی ئەوە بكات، ئەردۆغانیش ناتوانێ بە 10 ساڵ بیكات. بۆیە ئەو ناڕەزایەتییانەی ئێستای لێكەوتووەتەوە.

خاڵی زۆر سەرنجڕاكێش ئەوەیە كە بە درێژایی 90 ساڵی رابردوو، پارسەنگ و خاڵی بەهێزی ئەو پەرچەكردارە كۆمەڵایەتییانە، چەپی كوردبووە لە توركیا كە بە مەزهەب عەلەوییە. چەپی كوردی عەلەوی نەچووەتە ژێرباری حوكمی كەمالیزم و وەك رابەری بزووتنەوەی بەرەنگاری ماوەتەوەو لەسەردەمی حوكمی پارتی داد و گەشەپێدانیشدا لەناوەوە و دەرەوەی بزووتنەوەی كوردی و توركی بەردەوام سەرئێشەی بۆ نیزامی سوننی توركیا دروستكردووە، بەتایبەتیش كە بەم دواییانە رژێمی توركیا قاڵبێكی تەواو مەزهەبی بەخۆوە گرت.

ئەوەی ئێستا لە ناڕەزایەتییەكانی ئیستەنبوڵ بەدیدەكرێت ، شتێكی ناوازەیە. كەمالیزم و چەپی عەلەوی لە دژی ئیسلامگەرایی توركی دەستیان خستووەتە ناو دەستی یەكترییەوە! قەت نەمدەتوانی باوەڕ بكەم كە توركە كەمالیستەكان بەدەم سروودی ئینتەرناسیۆنالەوە لە مەیدانی تەقسیم هەڵپەڕن! چونكە 40 ساڵ پێش ئێستا هەر لەو مەیدانە بە دەیان گەنجی چەپ بە تۆمەتی رووخاندنی رژێم گوللەباران كران، بەڵام ئەمڕۆ كەمالیستەكان وێنەی ئەو گەنجانەیان بەرزكردووەتەوە! وێنەی ئەو گەنجانەی كە تەنانەت سەردانیكردنی مەزاریشیان تاوەكو 12 ساڵ پێش ئێستا تاوان بوو!

17/06/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان