حسێن عه‌بداڵی(ئازاد)
بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ وکۆمونیستی له کوردستانی ئێران هه‌رگیزناتوانێ به شێکی دابڕاو له بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ وکۆمونیستی ئێران بێت.
دیاره هه‌رچه‌شنه بزوتنه‌وه‌ێکی سه‌راسه‌ریش به بێ له‌به‌رچاوگرتنی بزوتنه‌وه‌ێکی چه‌پ وڕادیکاڵ له‌کوردستان دا که سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران(کۆمه‌ڵه) ڕێکخه‌ریه‌تی ونه‌قشی چاره‌نوس سازی له‌سه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه هه‌یه ناتوانێ ببێت به ئۆپوزسیۆنێکی به‌هێز وجێی متمانه‌ی چینی کریکاری ئێران . من له‌م کورته مه‌تڵه‌به‌دا نام هه‌وێت باسێکی دورودرێژ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بنوسم به‌ڵکوو ده‌مهه‌وێت ئیشاڕه‌ێکی کورت به نامۆیی ویه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردن وپرشو بڵاوی له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌ئێراندا بکه‌م که میژوێکی ڕه‌ش وپڕ له تێک شکانی له‌مێژینه‌ی هه‌یه و به‌داخه‌وه‌هیچ کاتێکیش له‌م تێک شکانه ترسێنه‌ره ده‌رس و ته‌جره‌به وه‌رنه‌گیراوه.پرش وبڵاوی حیزب و ڕێکخراوه وتا ق‌م وده‌سته‌و که‌سایه‌تیه‌کانی ئه‌م ڕه‌وته ته‌نها ئه‌وه نییه که بڵێین ڕیشه‌ی له ته‌مه‌ن درێژی جمهوری ئیسلامی و تاراوگه نشینی حیزبه‌کان دایه ،به‌ڵکو پێویسته سه‌ره‌ڕای خوێندنه‌وه‌یکی چڕ‌و پڕتر له‌سه‌ر سیاسه‌ت و بیروبۆچونی حیزبه‌کان ،پرسیارێکیش له خۆمان بکه‌ین و بزانین ئایا له ڕاستیدا ئه‌م حیزب وڕێکخراوانه که خۆیان به حیزبی پێشره‌وی چینی کریکارده‌زانن زۆرترچه‌پن یا ڕاست وناسیۆنالیستی سوورپۆشن؟ئه‌ڵبه‌ته نابێ به‌م ئینشیعابانه دڵخۆش بین ئه‌وه‌ی دڵخۆش وسودمه‌ندی ئه‌م قوماره سیاسیه‌یه جمهوری ئیسلامی ودژمنانی چینی کرێکارن و دیاره به‌رله هه‌رکه‌سێکیش زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره له‌م پرش‌و بڵاویه‌دا ته‌نها چینی کرێکاره که له پێناو مه‌سڵه‌حه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌کان دا ده‌بێت به قوربانی! پێویسته له‌خۆمان بپرسین بۆچی ئه‌م حیزبانه که خۆیان به حیزبی کۆمونیست وپێشره‌و ده‌زانن هه‌میشه خۆیان به بی عه‌یب و که‌موکوڕی ده‌بینن وقه‌ت چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه به قه‌دو باڵای خۆیاندا ناخشێنن به ڵام حه‌رزوئاسمان له ژیر ره‌خنه ونه‌قدی ئه‌ماندا بێ ئه‌مان وحه‌جمینن!!ئه‌م حیزبانه چما هه‌ر گیز شه‌هامه‌ت وتوانایی ئه‌وه‌یان نییه به ڕاشکاوی ونه‌ترسانه به به‌رچاوی چینی کرێکاره‌وه نه‌قدی کێشه‌و ئینحیرافه‌کانی خۆیان بکه‌ن؟ یه‌کێک له‌م حیزبه توندڕه‌وه سه‌رکێشه له‌گیرنه‌هاتوانه که هه‌میشه پێی وابوو سه‌ر له‌هه‌وران ده‌دات حیزبی حیکمه‌تیسته که کاک کوروش موده‌رسی ده‌ڵێت ده‌لیلی ئه‌سڵی ناکۆکیه‌یه‌کانی حیزبی حیکمه‌تیست له‌وه‌دایه که ئه‌م حیزبه له خه‌تی مه‌نسوری حیکمه‌ت لایداوه!!به ڵام وه‌رن قه‌زاوه‌ت بکه‌ن که ئایا ئه‌م قسه‌یه مسقاڵێک حه‌قیقه‌تی تێدایه؟
کاک کوروش باشترله هه‌موومان ده‌زانێ که تۆوی جیابونه‌وه‌کانی ئه‌م چه‌ند ده‌هه‌یه هه‌مووی له نوکی قه‌ڵه‌می مه‌نسور حیکمه‌ت هه‌ڵه‌ڕژایه ناو ڕه‌وتی کۆمه‌ڵه‌و حیزبی کۆمونیستی ئێران ودواتریش حیزبه ده‌سکرده‌کانی خۆی!ئه‌گه‌ر وایه بۆ نابێ ئه‌م ئینحرافه‌ی مه‌نسورحیکمه‌ت نه‌قد بکرێت ؟مه‌گه‌ر ڕۆژانه هه‌زاران پڕۆفسۆروفه‌یله‌سوف به‌چاک وخه‌راپ نه‌قدی وته‌کانی مارکس ولێنین ناکه‌ن! به‌لام ئایا هه‌تا ئێستا که‌س دیویه‌تی که‌سێک له لایه‌نگرانی مه‌نسور حیکمه‌ت تاکه دێڕێکی له تیئۆریه‌کانی مه‌نسورحیکمه‌ت نه‌قد وبه‌ڕه‌سی کردبێت؟ مه‌نسورحیکمه‌ت با کۆمونیستێکی پاک وسادقیش بوبێت به‌لام خۆ به‌مانای ئه‌مه‌نیه تیئۆریه‌کانی حه‌تمه‌ن وشه‌به‌وشه ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمان بوبن! من له‌ناخی دڵمه‌وه بۆ ئه‌م هاوڕێ قه‌دیمیانه که زۆربه‌یان کادرو پێشمه‌رگه‌ی تێکۆشه‌ری کۆمه‌ڵه‌و حیزبی کۆمونیستی ئێران بوون بۆ پرشوبڵاوی وسه‌رلێشێواویان به په‌رۆشم وهیوادارم به ڕابوردوی خۆیاندا بچنه‌وه ودووباره بتوانن له داهاتودا توانایی خۆیان له ناو کۆمه‌ڵه وحیزبی کۆمونیستی ئێران‌دا بۆهه‌رچی پتربه‌هیزکردنی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ وکۆمونیستی به‌کاربێننه‌وه.