فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شەش ڕۆژ لە مەرگی دڵتەزێنی یەلدای جوانە مەرگ تێپەڕیوە، بەڵام هێشتاش هەر چۆنیەتی هەڵوێست گرتن لە سەر ئەو مەرگە، باسی گەرمی نێو ماڵپەڕە ئینتێرنێتیەکانە. لە جیاتی ئەوەی کە مەسەلەی توند و تیژی لە دژی ژنان و دیاردەی قەتڵی ناموسی ببێتە مەوزوعی باس و لێکۆڵینەوە و جارێکی‌کەش سەرنجی کۆمەڵگا بۆ ئەو مەسەلە گەورەیە ڕاکێشرێ، کێشەیەکی سیاسی دروست بوە کە تێیدا ئەسڵی مەسەلەکە کەوتۆتە پەڕاوێزەوە.

مێژوی پڕ لە تێکۆشانی کۆمەڵە لە پێناو مافەکانی ژناندا، خۆی هۆکارێکە بۆ ئەوەی سەرنجێکی زۆرتر بۆ ئەو ڕوداوە کە لە نێو کۆمەڵەدا رویداوە ڕابکێشرێ و ئێمەش وەک تێکۆشەرانی لە مێژینەی کۆمەڵە و چالاکانی ڕێگای بەرابەری ژن و پیاو بە پێویستمان زانی کە بۆچونی خۆمان دەبڕین و تێبکۆشین کە ئاستی باسەکان ببرێتە جێگای دروستی خۆی و مەرگی یەلدای ئازیز لە ژێر تەم و مژدا گوم نەبێ.

ژنە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە ئۆدوگایەکی کۆمەڵە بە دەستی مێردەکەی کە ئەویش هەر پێشمەرگە بوە دەکوژرێ. بڵاو بونەوەی خەبەرەکە لە یەکەمین سەعاتەکاندا لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە لە لایەن کەسانێکەوە شێوازێکی تەحریک ئامێزی بو، وەک ئەوەی کە دیسان لە ئۆردوگای کۆمەڵە ژنێکیان کوشت!! بۆ ڕۆژی دوایی یانی ڕۆژی سێزدەی دیسامبر سێکرێتاریاتی کۆمەڵە ڕاگەیاندنێک لەو بابەتەوە بڵاو دەکاتەوە کە لە جیاتی دانی زانیاری و لە جیاتی بەڵێن دان بە ڕای گشتی بۆ ڕونکردنەوەی هۆکاری کوشتنی یەلدا، دەنوسێ کە ئێمه‌هه‌موو كه‌س دڵنیا ده‌كه‌ین ئه‌م روداوه‌ نه‌خوازراو بووه‌و لێكۆلێنه‌وه‌ی پۆلیس و پزیشكی یاسای ئه‌م راستیه‌ی سه‌لماندوه‌. هەروەها لە هەمان ڕاگەیاندا هەمو ڕەخنەگرانی نێو فەیسبوک و ئینتێرنێت بە دوژمنکار و نەیار ناو دەبا.

ئێمە چاوەڕێمان دەکرد کە ئەگەر ئەو ڕاگەیاندنە بە پەلە ولە کەش و هەوایەکی ئاڵۆزدا نوسراوە لانی کەم یەک دو ڕۆژ دواتر ڕاگەیاندنێکی دیکە بنوسرێ کە تێیدا وێڕای دانی زانیاری زۆرتر لە سەر ئەو مەرگە بەڵێنی بدا کە کۆمیتە یان کەسانێکیان بۆ وەدوا کەوتنی مەسەلەکە داناوە و لە زوترین کاتدا ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکرێتەوە. هەروەها بەرانبەر بە ڕەخنەگران بە زمانێکی دۆستانە بدوێ. بە داخەوە تا ئێستاش لە لایەن کۆمەڵەوە کە ژنە پێشمەرگەیەکی لێ کوژراوە هیچ قسەیەکی تازە نەکراوە. ئێمە لێرەوە ئەو حەقە بە خۆمان نادەین کە ئەو قەتڵە بە عەمد یا غەیری عەمد نێو بەرین، چۆنیەتی ئەوە دێڵینەوە بۆ ڕاپۆرتی پۆلیس و بڕیاری دادگای سولەیمانی.

ئەوەی کە جێی پرسیارە ئەوەیە کە لە ڕوی چیەوە ڕاگەیاندنەکەی کۆمەڵە حەول دەده‌ن مەزنون بە قەتڵێک بپەڕێنێتەوە و لە جیاتی دڵسۆزی و لایەنگری لە کوژراوەکە بکەوێتە پشتیوانی کردن لە بکوژەکە!! کوا قسەی پۆلیسێک کە دەڵێ جێگای گولەی بە دیواریشەوە دیوە دەبێتە بنەما بۆ ئەوەی کە ئەو کوژرانە نەخوازراو بوبێ. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەو بکوژە چەند ڕۆژ پێشتر لە ژنەکەی)یەلدای(داوە و یەلدا تێلێفۆنی لە بنەماڵە‌کەی کردوە و کوتویەتی کە مێردەکەی ئەزیەتی دەکا!

لەو ڕاگەیاندنەدا هەمو ڕەخنەگرانی ئینتێرنێتی بە گشتی بە نەیار و دوژمنکار نێو براون. ئەو ئەدبیاتە زۆرتر لەوە کە ڕێگای دیالۆگ بکاتەوە سەفبەندیەکی نەخوازراو پێک دێنێ کە پێش هەمو کەس کۆمەڵە زەرەری تێدا دەکا.
چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە کە کۆمەڵە لە زوترین کاتدا ئەو هەڵوێست گرتنەی ڕاگەیاندنەکە سەبارەت بە بکوژی یەلدا ڕاست کاتەوە و بڕیاری نیهایی لەو بابەتەوە بێڵێتەوە بۆ نەزەری دادگای کوردستان و لە هەمان کاتیشدا لە گەڵ ڕەخنەگرانی خۆی زمانی دیالۆگ هەڵبژێرێت.

بەدری تەوحیدی
ڕوفیا ڕەمەزانعەلی
فریشتە گوڵپەروەر
2011 12

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان