ئارام قادر*
پاشه كشه‌ی هیزه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو عێراقدا كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجامی گرنگ بۆعیراق وكوردستان له‌گه‌ل خۆیدا دینیته بوون ، یه‌كێك له‌و ده‌رئه‌نجامه گرنگانه بریتییه له‌وه‌ی عێراق به‌م سنووره جوگرافیه‌ی كه ئێستا هه‌یه نامێنێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێته كۆمه‌ڵه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌گه‌ر بێت‌و وه‌كو ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه له رابردوودا باس ده‌كرا كه ببێته سێ ده‌وڵه‌تی (كورد، شیعه، سوننه)، به‌و شێوه‌یه‌ش نه‌بێت، من پێشبینی ده‌كه‌م ببێته چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی زیاتر، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی راشكاوانه و ئاشكرا باس له یه‌كڕیزیی خاك و هاووڵاتیانی عێراق ده‌كات، به‌ڵام له ماوه‌ی داگیركردنی ئه‌مریكا بۆ عێراق و مانه‌وه‌ی له عێراقدا بۆ ئه‌م چه‌ند ساڵه و پیاده‌كردنی سیاسه‌تێكی دیاری كرا‌و كه زه‌مینه بۆله‌ت له‌ت بونی عیراق خۆش بكات، به جۆرێك وایكرد كه گه‌لانی عێراق پارچه‌پارچه بكات و نه‌ته‌وه‌كانی عێراق والێبكات نه‌توانن به‌یه‌كه‌وه بژین، ئه‌و سیستمه دیموكراسییه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد كه گوایه ببێته نموونه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌و نه‌خشه و به‌رنامه‌یه‌ی سه‌ری نه‌گرت.
بێگومان پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كشێنه‌وه، كۆمه‌ڵێك بارودۆخی سیاسیی و ئه‌منی له عێراقدا رووده‌دات، كه ده‌توانین وا لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین، كه وابكات له هیزه نه‌ته‌وه‌یی ومه‌زهه‌بیه‌كان نه‌توانن به‌یه‌كه‌وه بژیین ئه‌مه‌ش وابكات له‌هه‌موولایه‌ك به‌ناچاری باس له‌زه‌روره‌تی جیابونه‌وه وده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆخۆیان بكه‌ن، هه‌رچه‌نده له‌وه‌پیش هه‌ركه‌س باسی له له‌ت بونی عیراقی بكرادیه به خیانه‌تكار ودوژمنی ئیسلام و نه‌ته‌وه و مرۆڤاقه‌تی ده‌درایه قه‌له‌م، به‌لام وائیستا ده‌وله‌تانی كه‌نداو توركیا به‌ناچاری و به‌باشی ده‌زانن كوردستان ببیته یه‌ك ده‌وله‌ت،به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ عێراق و كوردستان بریتیه له سه‌ربه‌خۆی بوونی نه‌ته‌وه‌كان ورزگاربونیان له سته‌می مه‌زهه‌بی ونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مه‌ش پێشبینی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بوو پیش یه‌ك سال، كه گۆڕانكاریی له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كاندا ده‌بێت، له‌وانه باسی له لاچوونی قه‌زافی و حوسنی موباره‌ك و بن عه‌لی و عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح كردبوو، به هه‌مان شێوه پێشبینیشی كردبوو له‌وه‌ی كه عێراق گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت و مالیكی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نامێنێت.
مه‌رجیش نییه كه باس له ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ین، كه قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پیك بیت مه‌به‌ست له ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو بێت، واته هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بێت، نه‌خێر، چونكه ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆر زۆر دووره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نزیكه هه‌رێمی كوردستان وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌تێك، پارچه‌كانی تر بارودۆخیكی نوی به خۆیانه‌وه ده‌بینن ئه‌ویش به‌وه‌ی یان ئۆتۆنۆمی وه‌گرتنه یان فیدرالیه یان له‌داهاتودا ده‌گونجیت چه‌ند ده‌وله‌تیك بۆكورد دروست ببیت، به‌لام ئه‌و ئه‌گه‌ره ده‌كه‌وێته داهاتووه‌وه، واته له داهاتوودا ئه‌و ئه‌گه‌ره ده‌رده‌كه‌وێت ئایا تا چه‌ند ئه‌و به‌شانه‌ی تری كوردستان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ببنه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، به‌م شێوه‌یه ئێمه ده‌توانین بڵێین به‌هاری عه‌ربی بۆ كوردستان و عێراق له‌وانه‌یه شێوازێكی دیكه له‌خۆ بگرێت، كه پێویسته بێگومان هه‌موو میلله‌تانی عێراق پێشوازی له‌م بارودۆخه تازه بكه‌ن، وه بتوانن سوود له‌م هه‌له زێڕینه وه‌ربگرن، به تایبه‌تی میلله‌تی كورد، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند هاووڵاتیانی كورد خۆیان ئاماده كردووه بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی دێته پێشه‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی نییه به پلان و به‌رنامه و ستراتیژیه‌تێك كه سیاسییه‌كانی كورد ئه‌مه‌یان جێبه‌جێ كردبێت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌و بارودۆخه سیاسیانه‌وه هه‌یه كه هاتووته پێشه‌وه،؟
ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت، پاش پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی زۆر رووده‌دات، به تایبه‌تی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ش پێشبینی ده‌كرێت له‌پاش ساڵی 2011وه ده‌بێت، به‌تایبه‌تتر پاش هه‌ره‌س هێنانی حوكمی به‌شار ئه‌سه‌د، كه ئه‌ویش بێگومان نزیك بووه‌ته‌وه، كه ئه‌ویش یه‌كێكه له‌و فاكته‌رانه‌ی كه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ ده‌كات له بارودۆخی سیاسیی و ئه‌منی له عێراقدا.
* سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان.