فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەرامەرز سەجیم

چەند ڕۆژ لەوە پێش، کچە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بە ناوی مریەم سادقی ناسراو بە یەلدا لە یەکێ لە ئۆردووگاکانی کۆمەڵە بە فیشەک پێکرا و گیانی لەدەستدا. "یەلدا" یەکێ لەو پێشمەرگانە بوو کە بە ناوی زۆرینەی ناو "کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان" ماوەیەک لەوە پێش هاتنە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ. "گومان لێکراو یان تاوانبار"ی ڕوداوەکە هاوسەری نابراوە. سکرتارییەتی کۆمەڵە لە ڕاگەیاندنێکدا وتوویە ڕووداوەکە نەخوازراو بووە و پزشک قانوونی ئەوەی پشت ڕاست کردۆتەوە کە فیشەکەکە ڕاستەوخۆ بەرەو ئەو نەتەقێندراوە، بەڵکوو بەر لەوەی وێی کەوێ، لە دیواری ژوورەکە دراوە. بەهەر حاڵ کۆمەڵە لایەنە پێوەندیدارەکانی باشووری کوردستانی ئاگادار کردوووە و خاوەنی چەکە و خوڵقێنەری ڕووداوەکەیشی تەحویلی پۆلیس و یاسا و دادگا داوە.


ئەوانەی وا شەڕافەت و ویژدانیان هەیە، بەوە ڕازی بوون. ئەوانی دیکە، لە تەیفە جۆراوجۆرەکان، ژێستی فێمێنیستی و مرۆڤدۆستانەیان گرتووە و دەریایەک لە نەفرەت و قینیان بە دژی کۆمەڵە لە نێو ماڵپەڕە جۆراوجۆرەکان و فەیس بووکدا بڵاو کردۆتەوە. لە ڕاستیدا بۆ ئەوانەی چاویان بە کۆمەڵە هەڵنایات، گرینگ نییە ڕووداوەکە چییە، وەها نییە کە ئەوانی گیانی مرۆڤێکیان بەلاوە گرینگ بێت، بە دڵنیاییەوە زۆری پێ دڵخۆشن ئەمە ڕووی داوە تا قین و نەفرەت و زووخاوی خۆیان هەڵڕێژن، بۆ ئەوان ئەوە گرینگە بیانوویەکیان هەبێ بۆ بڵاو کردنەوەی درۆ و بوختان و سووکایەتی بە کۆمەڵە.

هەندێکیان سەر بە حیزبە دواکەوتووەکانی کۆمەڵەگای کوردستانن کە ئێستاش باوەڕیان بە دوو و چوار ژنە و ژن بە ژن هەیە و لێدان لە ژنیش بە شتێکی ڕەوا دەزانن و تەنانەت لە ناو حیزبەکەشیاندا ڕێگە بە هاوسەرەکانیان نادەن لەچکە لابەرن. ژمارەیەکی کەمیان پێشووتر لە ناو کۆمەڵەدا بوون و لەسەر لێدانی ژنەکانیان بەرخوردیان پێ کراوە و یان دەرکراون. هەندێکیان سەر بە تەریقەتی حیکمەتن کە کۆمەڵگای سەرمایەداری لە چاو ئەوان بۆ ژن بە ڕەحم و بەزەییترە. بەشی هەرە زۆریان ڕۆژانە خوێنەری چەندین هەواڵی خۆسوتاندن و خۆکوژی ژنانن لە کوردستان، بەڵام متەقیان لێوە نایات و لەسەر فەیس بووکەکانیان بەجێی هەڵوێست وەرگرتن لەمبارەوە ویدۆ و لینکی هەلەق مەلەق دادەنێن، بەڵام کاتێک کۆمەڵە کەوتە بۆسەیانەوە، ئەوە پەیتا پەیتا بە دژی کۆمەڵە، تیئۆری سەیر و سەمەرەوە و زەینیاتی هەڵقوڵاوی مێشکی خۆیان دەخەنە ڕوو.

" لە ناو حیزبێکیشدا کە بە ئەساسنانەمە، بە بیر و باوەڕ و بە هەموو ئیمکاناتیەوە پشتیوانی لە ژنان و مافەکانیان دەکات، دەکرێ شتی وا ڕوو بدات. "
وای دانێین، ڕووداوەکە بە ئەنقەست بووە. وای دانێین هاوسەری یەلدا ئامادە کاری پێشووتری بۆ ئەوە کردووە و بەنیاز بووە بیکوژێ. ئایا کۆمەڵە پشتیوانی لەو کەسە کردووە کە مریەم سادقی کوشتووە؟ ئایا یاسا و ڕێساکانی کۆمەڵە، ئەساسنامە و مەرامنامەکە، بیروباوەڕ و فەهەنگەکەی ڕ‌ێگە دەدات بە کەسێک هاوسەرەکەی خۆی بە هەر هۆکارێک بکوژێت؟ ئایا بە لای پۆلیس و دادگاوە تکای بۆ کردووە هەتا چاوپۆشی لێ بکەن؟ ئایا کۆمەڵە لەمبارەوە بێدەنگ بووە؟ لەم نێوەدا مرۆڤێک گیانی لەدەست داوە. دەکرا پێچەوانەکەی ڕوویدابایە و پیاوەکە گیانی لەدەست دابایە. ئایا بیر و باوەڕی کۆمەڵە و سوننەتەکانی، هەمیشە سووکایەتی بە ژن و لێدان و کوشتنیانی تەقبیح نەکردووە و ئەگەر شتێکی وا لە ناو کۆمەڵەدا ڕوویدابێ، کەسەکەی لەمبارەوە سزا نەداوە و لە ڕیزەکانی کۆمەڵە دەرنەکراوە؟
ئەگەر تاکێک لە ناو کۆمەڵەدا دەست بداتە وەها کارێک، بۆچی دەبێ سەرجەم ئەو حیزبەی پێ تاوانبار بکرێ؟ ڕێبەرایەتییەکەی لەم بارەوە چ گوناحێک دەکەوێتە ئەستۆی؟ ئایا ڕیبەرایەتی و ئۆڕگانەکانی ئەو حیزبە ئەو کەسەیان هانداوە هاوسەرەکەی بکوژێ؟

لە ناو حیزبێکیشدا کە بە ئەساسنانەمە، بە بیر و باوەڕ و بە هەموو ئیمکاناتیەوە پشتیوانی لە ژنان و مافەکانیان دەکات، دەکرێ شتی وا ڕوو بدات. مەگەر تاکەکانی ناو کۆمەڵە، لە کارخانەی مرۆڤ سازیی کۆمەڵەدا دروست دەکرێن کە پاک و بێگەرد بن و هیچ خەتایەکی ئەخلاقی و جنایی نەکەن. هەر لەو کۆمەڵگایەوە نایەن کە بە دەست سوننەتەکانیەوە دەناڵێنین؟ بەشێکی زۆر لەو تاکانە ئەو ڕوانینە کۆن و دواکەوتووانەیەی لەسەر ژنانە هەیانبووە و لە نێو کۆمەڵگا فێری بوون، فڕێی دەدەن و سوننەتە باشەکانی ناو کۆمەڵە لە حاست ژنان، فێر دەبن. فێری ئەوە دەبن کە ژن و پیاو لە باری حقوقییەوە هیچ جیاوازییەکیان نییە و هەر دوو لایان دەبێ ڕێزی یەک بگرن. ڕەنگە کەسیکیش نەتوانێ وا بە هاسانی دەستبەرداری ئەو ڕوانینە دواکەوتوووانەیە بێت کە لە کۆمەڵگاوە لەگەڵ خۆی هێناویەتی و لە نیهایەتدا شتێکی وا بخوڵقێنێ. حیزبەکە و ڕێبەرایەتییەکەی چ تاوانێکیان کردووە؟ ئەو حیزبە کاتێک دەکرێ لۆمە بکرێ، ئەگەر لە یاسا و ڕێساکانی ناو تەشکیلاتەکەیدا بە ڕەسمی یان ناڕەسمی ڕێگە بۆ ئەم کردەوانە ئاواڵا بێت و کەلێنێکی حقوقی لەمبارەوە بەدی بکرێت.

" هیچ سەنەد و مەدرەکێکیش ناتوانێ نەیاران و دوژمنانی کۆمەڵە بە قەناعەت بگەێنێ. ئەوان بە خۆیان قەبڵاندووە کە جنێودان بە کۆمەڵە و دژایەتی کردنی، ئەرکی ڕۆژانەیانە "
لە پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهانیش ساڵانە چەند ژنێک بە دەستی هاوسەرەکانیان دەکوژرێن. بۆ نموونە ساڵی ٢٠١١ لە وڵاتی سوئیس کە دەکرێ بوترێ بە کلتور و شارستانییەت، پێشکەوتووترین وڵاتی جیهانە، ٣ ژن بە دەستی هاوسەرەکانیان کوژراون. لەو ٣ کەسە دوانیان نەک کۆچەر، بەڵکوو سوئیسی بوون. ئایا دەوڵەتی سوئیس لەمبارەوە تاوانبارە؟ ئایا سەرجەم ئەو وڵاتە تێیدا گوناحبارە؟ دەبێ ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکان جنێو بە کابینەی سوئیس بدەن کە بۆچی ئەو ٣ پیاوە ژنەکانیان کوشتووە؟ لە ئۆتریش پیاوێک ٢٠ ساڵ کچەکەی خۆی لە ژێرزەمینی ماڵەکەیدا وەکوو زیندانی ڕاگرت و ٦ منداڵی لە کچەکەی خۆی بوو کە هیچیان جیا لەو ژێرزەمنیە هیچیان نەبینیبوو، هەتا پێیان زانی و کابرایان گرت و کچەکە و ٦ منداڵەکەیان ڕزگار کرد. ئایا لە نێوچاوانی ئەو پیاوە نووسرابوو کە وەها بیرۆکەیەکی لە مێشکدایە هەتا پێشی پێ بگرن؟ بەو هەموو دام و دەزگا ئەمنی و تەکنۆلۆژی و پۆلیس و کامێرا کە هەموو وڵاتی تەنیوە، ٢٠ ساڵ لەوە بێئاگا بوون. کۆمەڵگا و دەوڵەت و حکوومەت دەبێ لەمبارەوە دادگایی بکرێن؟ سەرۆک وەزیرانی ئۆتریش دەبێ سەرزەنش بکرێ؟

بەهەر حاڵ ئەو ڕووداوەی ناو ئۆردووگای کۆمەڵەش کە هەموان هەژاندووە، دراوەتە دەست یاسا. دەکرا ئەم ڕووداوە لە ناو هەر حیزبێکی دیکەدا ڕوویدابایە، وەک چۆن پێشووتر لە ناو زۆربەی حیزبەکانی دیکەدا شتی وا زۆر ڕوویداوە. ئەگەر لە ناو پارتێکی ئیسلامیدا شتی وا ڕوو بدات، ئەوە قسەی زۆر هەڵدەگرێ، چوونەک مەرامی ئەو پارتە ڕێگە بە شتی وا دەدات. ئەم ڕووداوە چ بە ئقەست بووبێ و چ نەخوارواو، کۆمەڵە لێی بێتاوانە. هیچ سەنەد و مەدرەکێکیش ناتوانێ نەیاران و دوژمنانی کۆمەڵە بە قەناعەت بگەێنێ. ئەوان بە خۆیان قەبڵاندووە کە جنێودان بە کۆمەڵە و دژایەتی کردنی، ئەرکی ڕۆژانەیانە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان