ره‌زا شوان / نه‌رویج
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو رێكه‌وتی « ٥/ ١٢/ ٢٠١١ » بوو ، به ده‌ست پێشكه‌ری « مه‌تین كازاك » كه به ره‌چه‌ڵه‌ك توركه و، ئه‌ندامێكی په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپییه و جێگری سه‌رۆكی مافه‌كانی مرۆڤه له‌م په‌ڕله‌ماندا.. له برۆكسیل دانیشتنێك بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر بارودۆخی توركمانه‌كان له عێراقدا سازكرا.. له عێراقیشه‌وه نۆێنه‌ری به‌ره‌ی توركمانی « حه‌سه‌ن ئوزمان به‌یاتی » و، نوێنه‌رانی هه‌ندێ له به‌ره‌ی توركمانی له ئه‌وروپادا ، ئاماده‌ی ئه‌م دانیشتنه بوون.. هیچ كوردێكیشی لێنه‌بوو.
سه‌ره‌تا مه‌تین كازاك باسی ستهمدییهی توركمانی له عێراقدا كرد ، به‌ڵام ئه‌و وه‌كو ئه‌ندامێكی په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپی قسه‌ی نه‌كرد ، به‌ڵكو هه‌ر وه‌كو ئه‌ندامێك بێت له به‌ره‌ی توركمانی قسه‌ی كرد..ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوێكی دادپه‌روه‌ر و رهواناسه ده‌بوایه ئاماژه‌شی به‌و تاوانه بێوێنانهش بكردایه كه ڕژێمی فاشستی پێشووی عێراق ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردمان كردوویانه.. ئه‌ی خۆ تا ئه‌مڕۆش رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی توركیا ، به به‌رچاوی په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپی و جیهانه‌وه.. ئه‌و تاوانانه‌ی سوپای دڕنده‌ی توركیا به‌رانبه‌ر به گه‌لی بێ تاوان و ئازادیخوازی كوردمان له باكووری كوردستاندا ئه‌نجامیانداوه و هه‌ر به‌رده‌وامیشن ، كه كوشنده‌ترین چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێو ده‌وڵه‌تی له دژی گه‌لی كوردمان به‌كارده‌هێنن.. هاوڵاتیانی سڤیلی بێده‌ره‌تان به تۆباران و بۆردوومانی فرۆكه ده‌كوژن.. ده‌ست له منداڵ و ئافره‌ت و پیر، له مه‌ڕ و ماڵاتی بێ زمان ، له گوند و قوتابخانه و ...هتد ناپارێزن.. به هه‌زاران منداڵ و مێردمنداڵی بێ تاوانی كوردمان له به‌ندیخانه‌كانی توركیادا ، به شێوه‌یكی زۆر دڕندانه له لایه‌ن پیاوكوژه‌كانی رژێمی توركیاوه، پیسترین ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.. تۆ بڵێی مه‌تین كازاك، ویژدانی ببزۆی و رۆژێكی تر، ده‌ست له پێشخهرییهكی تر بكات و، ئیدانه‌ی پێشێلكردنی زه‌قی مافه‌كانی گه‌لی كورد له له لایه‌ن رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی توركیا و ئێران و سوریا بكات...؟! یان « بانێكه و دوو هه‌وا » یان ئه‌میش به دوو پێوه‌ری جیاواز، ره‌وا و راستییه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت..! له ئاستی ئه‌و ناهه‌قی و تاوانانه‌ی كه له كورد ده‌كرێن چاوی دهنووقێێت؟ ئه‌گینا هیچ گه‌لێك له جیهاندا به‌قه‌ی گه‌لی كورد سته‌می لێنه‌كراوه و ناكرێ.
له‌م دانیشتنه‌دا نۆره هاته سه‌ر نوێنه‌ری به‌ره‌ی توركمانی له عێراقدا كه « حه‌سه‌ن ئوزمان به‌یاتی » بوو ، كه ئه‌ندامێكی به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله‌یه و ، ئه‌ندامێكی په‌ڕله‌مانی عێراقه له سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقییه.. ئه‌م راپۆرته له ئاماده‌كردن و داڕشتنی به‌ره‌ی توركمانییه ، ئه‌گه‌ر چی حه‌سه‌ن به‌یاتی به ناوی خۆیه‌وه خوێندییه‌وه.. له‌م راپۆرته‌دا باس له بارودۆخی توركمانه‌كان له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق«٢٠٠٣» ه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به ئازادبوونی نازانن و به داگیركردن ـ ئیحتیلال ـ ناوی ده‌به‌ن ، گوایه به تایبه‌تی غه‌درێكی زۆر له توركمان ده‌كرێ و مافخوراون و په‌راوێز كراون..هه‌ر وه‌كو له راپۆرته‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان پێداوه ، گوایه به‌شێكی زۆری ئه‌و سته‌مه‌ی لێیان ده‌كرێت داویانه‌ته پاڵی كورد و، كورد تاوانبار ده‌كه‌ن.. به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ راستی و به‌ڵگه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بوختان و درۆ و توومه‌ته بێ بنه‌مایانه‌ی كه دوورن له راستییه‌وه.. بێگومان ئه‌وان مه‌رامێكی سیاسی‌یان هه‌یه له تاوانباركردنی كورد بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆی..ئه‌م راپۆرته گوزارشت له هزری توندڕه‌ویی به‌ره‌ی توركمانی ده‌كات ، كه تا ئێستا دژی مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردمان و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمانن بۆ سه‌ر كوردستان.
به‌پێ ئه‌م راپۆرته،به‌شی زۆری گوایه ئه‌و زوڵمه‌ی لێیان ده‌كرێت، ده‌یده‌نه پاڵی حیزب و هێزه كوردییه‌كان و ئاسایشی كوردی له كه‌ركوكدا..ده‌ڵێن توركمان به تایبه‌تی كراونه‌ته ئامانج ..ئه‌م قسانه راست نین و بێ به‌ڵگه‌ن..نه له كۆن و نه له ئێستاشدا هه‌رگیز كورد له دژی هێنانه‌دی مافه‌كانی توركمان و مافه‌كانی هیچ پێكهاته‌یه‌كی تری عێراق نه‌بووینه و ناشبین ،چونكه كه‌س به قه‌د ئێمه‌ی كورد سته‌م و ده‌ردی ناهه‌قی و زۆڵم و نایه‌كسانی و مافخوراوی نه‌چێشتووه.. هه‌رده‌م داكۆكیمان له مافه ره‌واكانی برا توركمانه‌كان و كلدۆئاشووییهكان كردووه.. ئه‌مه‌شی به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و، به ئاسووده‌یی ویژدانی خۆمانی ده‌زانێت .. له‌م روانگه‌یه‌وه كه به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ، هه‌موو گه‌لێك مافی ئازادی و ئاشتی و ژیانی هه‌یه.. من له باب و بابیرانهوه له كه‌ركوكدا ژیاوین ، رۆژی له رۆژان ناكۆكی و كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وتۆمان له‌گه‌ڵ توركمان و كلدۆئاشوورییهكان و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به ره‌سه‌نه‌كانی كه‌ركوكدا نه‌بووه ، تا ئه‌مرۆش دۆستایه‌تییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ چه‌ندین خێزانی ئه‌و پێكهاتانه‌دا هه‌یه و، له خۆشیۆی و ناخۆشیدا یه‌كتریمان به‌سه‌ر كرۆته‌وه.. من وه‌كو كوردێك ئه‌و بوختانانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا دراونه‌ته پاڵ گه‌لی كوردمان ره‌تده‌كه‌مه‌وه و به توومهتێكی درۆ و ناره‌وای ده‌زانم.
به‌ره‌ی توركمانی گه‌رچی نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه توركمانییه‌كانی عێراق نین و ناتوانن گوزارشت له هزر و رای هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر بكه‌ن ..ئه‌و هه‌موو زوڵم و تاوانانه‌ی كه رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی پێشووی عێراق له باشووری كوردستاندا، له كوردیان كرد ، كیمیاباران ، ئه‌نفال ، وێرانكردنی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار گوند و شاروچكه و گه‌ڕه‌كی كوردستان، راگواستنه‌وه‌ی هه‌زاران كورد، ته‌عریبكردن ، گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ، داگیركردنی زه‌وی و زاری كورد ، تاڵان كردنی ماڵ و سامانی كورد و ...هتد.. كه تا ئه‌مڕۆش ئه‌م برینه قووڵانه ساڕ‌ێژ نه‌بوونه‌ته‌وه و خوێنیان لێ ده‌چۆڕێنه‌وه..كه‌چی تا ئه‌مڕۆش نه به فه‌رمی و نه به نافه‌رمی، به‌ره‌ی توركمانی له مه‌ڕ ئه‌م تاوانانه ، نه دڵگرانی خۆیان ده‌ربڕیوه، نه ئیدانه‌شیان كردوون..؟!
له‌م راپۆرته‌دا به‌بێ راوه‌رگرتنی كورد ، به‌ره‌ی توركمانی داوی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌ركوك بۆماوه‌ی« ده ساڵ » بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تمه‌ند و، به نۆره‌ش له لایه‌ن پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت.. بێگومان كورد ئه‌م داوایه ره‌تده‌كاته‌وه .. چوكه پارێزگای كه‌ركوك به‌شێكه له كوردستان . زوو بێت یا دره‌نگ ده‌بێت بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ باوه‌شی كوردستان.. هیچ كوردێكیش سازش له‌سه‌ر كوردستانیه‌تی كه‌ركوك ناكات.
له خاڵی یه‌كه‌می ئه‌م راپۆرته‌دا، نائارامی له عێراقدا ده‌خاته ئه‌ستۆی حاكمی مه‌ده‌نی عێراق « پۆل بریمه‌ر» كه له «٢٠٠٣»دا سوپای عێراق و ده‌زگاكانی ئاسایشی عێراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. له راستیدا من ئه‌مه به باشترین كاری بریمه‌ر له عێراقدا ده‌زانم.. چونكه سوپا و ئاسایشی عێراق ، ببوونه سوپا و ئاسایشی رژێمی ره‌گه‌زپه‌رست و دڕنده‌ی عێراق، ببوونه ئه‌داتی سه‌ركوتكردن و كوشتن و بڕین و سوتاندن و كاولكردن.. بۆیه ئه‌و قۆناخه په‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی ره‌ش و قێزه‌وه‌ن و شه‌رمه‌زارییه به نێوچه‌وانی سوپای عێراقه‌وه.. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق كارێكی جێی باش بوو.. تا ئه‌مڕۆش پاشماوه‌ی ئه‌و سوپا به‌عسییه رهگهزپهرستهیه ، له ناوچه‌كانی جه‌لولا و سه‌عدیه و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و موسڵ و كه‌ركوك و ناوچه‌ی چیا حه‌مریندا، كورد ده‌كوژن و كورد ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كه‌ن و درێژه به به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن.. خۆ برایانی شیعه‌ش زۆر زۆڵم مه‌ینه‌تییان به ده‌ستی سوپا و ئاسایش و موخابه‌راتی عێراقییه‌وه چێشت.
له خاڵی سێیه‌می ئه‌م راپۆرته‌دا نووسیویانه : « فیما یخص التركمان فی العراق فان العناصرالكردیه المسلحه بادرن من جانبها الی الدخول فی كافه المدن والمناگق التی یتواجد فیها التركمان فی البلاد.. وبشكل مناف لكافه القرارات والاتفاقیات... » جاری ئه‌و شوێنانه‌ی برا توركمانه‌كان لێی ده‌ژین.. به‌شێكن له كوردستان و سوپای داگیركه‌ری عوسمانییه‌كان ئه‌م ناوچانه‌یان له توركیاوه له‌گه‌ڵ خۆیاندا نه‌هێناوه ، تا ئه‌وان به موڵكی خۆیانیان بزانن.. له‌م ناوچانه‌دا بێجگه له زۆرینه‌ی كورد ، توركمان و كلدۆئاشووری و عه‌ره‌به رهسهنكانیش لێیان ده‌ژین.. ئه‌م به‌یت و بالۆرانهش تازه‌نین، هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه تا ئه‌مرۆ ئه‌م توومه‌ته ناڕاستانه ده‌باره و سه‌د باره‌یان ده‌كه‌نه‌وه.. ئه‌وه‌شیان نووسیوه : « وكانت مدینه كركوك الغنیه بپرواتها الگبیعیه فی مقدمه المدن التركمانیه... ». به‌ره‌ی توركمانی ناتوانن راستییه‌كان چه‌واشه بكه‌ن و به‌ری تیشكی رۆژ به بێژنگ بگرن.. هه‌موو به‌ڵگه مێژوویه‌كان و جوگرافییه‌كان و شوێنه‌وار و پاشماوه دێرینه‌كان كه سیما و مۆركی ره‌سه‌نی كورده‌وارییان پێوه دیاره و كاڵ نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵگه و گه‌واهی حاشا هه‌ڵنه‌گری ده‌ست به سینگهوهن بۆ سه‌لماندنی كوردستانییه‌تی ناوچه‌ی كه‌ركوك.
له باره‌ی شاروچكه‌ی « پردێ »شه‌وه وه‌كو له‌م راپۆرته‌دا ناویان هێناوه، هه‌مان قسه ده‌ڵین.. كه به شارێكی توركمانی داده‌نین.. تا ده‌گه‌نه خانه‌قین كه رێژه‌ی توركمان له‌م شاره كوردستانییهماندا، له سه‌دا سێش كه‌مترن.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی پێكه‌نینه كه له‌م راپۆرته‌دا نووسیویانه : « ویقگن الاكراد فی المدن اڵشمالیه المحاژیه لكركوك، بینما یقگن العرب فی المناگق الواقعه جنوبها، اما التركمان یشكلون العنصر الاصیل من هژه المدینه فانهم یسكنون فی مركزها..» زیاتر له حه‌وت سه‌د گوندی ساده كوردنشین له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكدان ، ژماره‌ی سه‌رجه‌م گونده‌كانی پارێزگای كه‌ركوكیش ژماره‌یان له هه‌زار گوند زیاترن ـ هه‌ندێكیان تا ئه‌مرۆش ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه ـ له « ٩٥/' » یان كوردنشینن.. زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركوكیش كوردنشینن.. ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن كه كورد زۆرینه‌ی شاری كه‌ركوكن.. هه‌ر له‌به‌ر ئاشكرا نه‌بوونی ئه‌م راستییه‌یه توركمانه‌كان و عه‌ره‌به‌كان ، تا ئێستا دژی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرین له كه‌ركوكدا.. چونكه بێگومانن له‌وه‌ی كه كورد زۆرینه‌ن.
له‌م ڕاپۆرته‌دا، بریانی ئێزیدی و شه‌به‌كیان ، له كورد جیاكردۆته‌وه ، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی به‌رده‌وامی نه‌زۆكی ناحه‌زانی گه‌لی كورده و، رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق له به‌دیهێنانی ئه‌م نیازه گڵاوه‌یاندا هه‌موو شكستیان هێنا.. چونكه ئێزیدی و شه‌به‌ك دوو پێكهاته‌ی ره‌سه‌نی كوردن و هه‌رگیز لێی جیا نابنه‌وه.
به‌ره‌ی توركمانی، تفه‌نگ به تاریكییه‌وه ده‌نێن ، ئاسایش و حیزبه كوردستانییه‌كان له كه‌ركوكدا تاوانبار ده‌كه‌ن ئه‌وان به به‌رپرس ده‌زانن، به‌وه‌ی كه ئه‌و كارانه‌ی به‌رانبه‌ر به توركمان ده‌كرێن ده‌ستی ئه‌وانی تێدایه و ، گوایه به هۆی هه‌ندێ لاوی به‌كرێگیراوی عه‌ره‌به‌وه له كه‌ركوكدا.. پێكهاته‌ی توركمان شه‌هید ده‌كرێن.. ئه‌م بوختانه‌ش له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی توركمانی « عه‌لی مه‌هدی سادق » هات، كه ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كهركوكیشه.. له‌م راپۆرتهیاندا بوختانه‌كه‌ی عه‌لی مه‌هدیان نووسیوه :« وبودی ان نبین هنا ان مسوولیه الاعمال تقع علی احدی الاجهزه الامنیه التابعه لاحدی الاحزاب الكوردیه المتنفژه التی وڤفت مجموعه من الشباب العرب فی كركوك و وڤیفتهم كمرتزقه لدیها للقیام بتنفیژ اجنداتها من استشهاد المكون التركمانی» من وه‌كو كوردێك ئه‌م بوختان ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه، چونكه دووره له راستییه‌وه . ئه‌وان بۆ مه‌رامێكی سیاسی و بو ناوزڕان و تاوانباركردنی كورد له‌كه‌ركوكدا ، ئه‌م جۆره بوختانه هه‌ڵبه‌ستراوانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.. ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌یان درۆ نییه ، با به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنن.. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن گوایه تا ئێستاش درێژه به‌م سیاسه‌ته‌یان ده‌ده‌ن. من به ناوی ئاسایش و ئه‌و حیزبه كوردییه‌ی ئه‌وان تاوانباریان كردووه نادوێم، با خۆیان وه‌ڵامی ئه‌م توومهتانهی خراونه‌ته پاڵیان بده‌نه‌وه.. به‌ڵام با ئه‌وه‌یان له‌به‌ر چاوبێت نكووڵی له چاكه نه‌كه‌ن ـ ناكر الجمیل ـ نه‌بن .. تا ئێستا ئاسایش و هه‌ندێ له‌و هێزه كوردییه كه‌مه‌ی له كركوكدان زۆر جار گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوونه و له مردنیش سڵیان نه‌كردۆته‌وه و رفێنراوی برایانی توركمانیان له تیرۆریستان و چهردهكان رزگار كردوون.. هێنده‌ش به په‌رۆشی دڵڕاگرتن و هه‌ڵگرتنی نازی توركمانهوهن ، نیو هینده ئاگایان له كورد نییه.. به‌ڵام كورد وته‌نی ئه‌وه‌ی بۆ سپڵه خۆی به كوشت بدات منه‌تی پێ نازانی ده‌ڵێ به ئه‌مری خوا مرد.
دیسان له‌م راپۆرتهیاندا ، قه‌وانه سواوه بێ تامبوویهكهیان لێده‌ده‌نه‌وه، گوایه هێز و حیزبه كوردییه‌كان كوردیان له شاره‌كانی تری كوردستانه‌وه هێناوه و له كه‌ركودا نیشته‌جێیان كردوون..جاران ده‌یان وت له توركیا و ئێران و سوریاوه كوردیان بۆ كه‌ركوك هێناوه.. به‌ڵام له خۆیان و شۆڤێنییه عه‌ره‌به‌كان زیاتر، كه‌س بڕوای به‌م درۆیه‌یان نه‌كرد.. تا ئه‌مڕۆش به‌شێكی زۆری كه‌ركوكی زاده‌كان له‌به‌ر بێ رێ و شوێنی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك.
من كه له ساڵی « ١٩٩٦» ناچار بووم كه ڕوو له هه‌نده‌ران بكه‌م .. منداڵه‌كانمانیان بۆ سلێمانی ده‌ركرد « ته‌رحیل »كرد، من باب و باپیرانم و هه‌موو رهچهڵهكهم هه‌ر له كه‌ركوك ژیاین و ێدی هه‌زاران ساڵه‌مانه . مانگ و نیوێك به‌ر له ئێستا گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان و دوو ڕۆژ له سلێمانی خه‌ریكی ئه‌وه‌بووم كه « پسوله‌ی خۆراكمان» بگه‌ڕێننه‌وه بۆ كه‌ركوك چونكه له دیرهكانی كهرككدا به‌بێ هه‌بوونی پسوله‌ی خوراك و بێ پسووله‌ی جێی نیشته‌جێبوون هیچ كارێك رای ناكه‌ن.. به‌داخه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رپرسی گه‌ڕانه‌وه له دیوانی پرێزگای سلێمانی ، داواكهمی ره‌تكرده‌وه و وتی تۆ مادده‌ی سه‌د چل ده‌تگرێته‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك راگیراوه ..؟؟! ئه‌وه‌شم پێ وت وا تێنه‌گه‌ی من بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كه‌ركوك و هه‌رگیز قه‌ره‌بوو وه‌رناگرم..به‌ڵام ئه‌و وتی ئێمه به‌پێی بڕیاره‌كان بڕیارده‌ده‌ین.. داوای به سه‌دان خێزانی كه‌ركوكی تریش له سلێمانی و له هه‌ولێردا ره‌تكراونه‌ته‌وه و هه‌ر وا به هه‌ڵپه‌سێراوی ماونه‌ته‌وه.. هه‌ر كوردێكی كه‌ركوكی گه‌ر له سلێمانی و هه‌لێر و دهۆك ژن بخوازێ ، واتا ده‌ستگیرانه‌كانیان ناسنامه‌كانیان ـ شوێنی له دایك بوونیان ـ ئه‌و سێ پارێزگایه كوردستانییه بن . ژنه‌كه له لاپه‌ڕه‌ی توماری سه‌رژمێری پیاوه‌كه‌یدا تۆمار ناكرێت..بۆ؟؟ تا ئه‌مڕۆش به‌شێكی زۆی كاربه‌ده‌ستانی دایره‌ی نفوسی كه‌ركوك، كۆنه به‌عسییه رهگهزپهرستهكانن و هه‌زار په‌ڵپ و بیانوو به كورد ده‌گرن و ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ێان هێنن و ده‌یانبه‌ن ..ئه‌وساش كاره‌كانیان بۆ جێبه‌جێ ناكه‌ن هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌لكی ره‌سه‌نی كه‌ركوكن.. مه‌به‌ستیشم له‌م باسه نموونانه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و توومهتهیه كه به‌ره‌ی توركمانی ده‌ڵێن كوردیان له شاره‌كانی تری كوردستانه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك هێناون..ئه‌وان جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌شیان نییه كه بڵێن به عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك نه‌وه‌ستاوه.
راپۆرته‌كه‌ی به‌ره‌ی توركمانی ، كه له‌و دانیشتنه‌دا خوێندیانه‌وه ، زیاده‌ڕۆیی زیاتری تیدایه و پێویستی به وهڵامدانههی زیاتر ده‌كات..من تا ئێره كۆتایی به تێبینییه‌كانم دێم.
ده‌قی راپۆرتهكهشیان به زمانی عه‌ره‌بی له سایتی « نحن التركمان» و سایتی « افكار حره » و چه‌ند سایتێكی تری سه‌ر به به‌ره‌ی توركمانی بڵاوكردۆته‌وه.