خالید محه‌مه‌دزاده
بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی له ئێران‌و له شاره كوردییه‌كان هه‌ر دوو بالی حكومه‌ت، واته بالی ده‌وله‌ت(ئه‌حمه‌دی نژاد)كه ناسراوه به(جبهه پایداری)و بالی نیزام(خامنه‌یی) كه ناسراوه به(جبهه متحد اصولگرایی) كه‌وتوونه‌ته كار بۆ راكێشانی خه‌لكی ناسراو‌و خوشناو بۆ كاندیدكردنیان. بالی نیزام به‌سیج‌و سپای پاسدارانی له‌گه‌له بۆ كاركردن، ده‌وله‌تیش به هیوایه له‌چینی هه‌ژار‌و كارتی نه‌ته‌وه‌خوازی‌و هه‌روه‌ها له ریفۆرمخوازه‌كان كه‌لك وه‌ربگریت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ریفۆرمخوازه كورده‌كان تا ئیستاش خۆیان له بیده‌نگی داوه‌و چاوه‌ریی هه‌لویستی ریفۆرمخوازه ناوه‌ندنشینه‌كان ده‌كه‌ن. هه‌ر چه‌ند عه‌بدولڵا ره‌مه‌زانزاده له نامه‌یه‌كی سه‌ر ئاواله له گه‌ل پینج كه‌سی تر داوای به‌شداری ریفۆرمخوازه‌كان له هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كات، هاوكات جه‌لال جه‌لالیزاده ریفۆرمخوازیكی دیكه‌ی كورد رایگه‌یاندووه به‌شداریكردن له هه‌لبژاردن به باش نازانم. ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له نوینه‌رانی پێشووی په‌رله‌مان به خۆ خزاندنه ژیر ئالای هه‌ر دوو بالی ده‌سه‌لاتداری له هه‌ولدان جاریكی تر بچنه‌وه په‌رله‌مان.
به‌لام هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی ئێران وه‌ك زۆرێك له هه‌لبژاردنه‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌ناوچه كێشه له سه‌ره‌كانی كوردستان یا ئه‌و ناوچانه‌ی زیاد له ئایین‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیا له كورد تیادا ده‌ژین، ناتوانی به ده‌ر له كیشه‌و نیگه‌رانی بۆ كورده‌كان بێت. هه‌ر چه‌ند به‌هوی باڵاده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی تورك به تایبه‌ت له شاره‌كانی نه‌غه‌ده‌و شنو‌و ورمێ ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌مجاره‌ش كورده‌كان نه‌توانن نوێنه‌ری دلخوازی خۆیان هه‌لبژێرن. به گشتی له پاریزگای ئازربایجانی رۆژئاوا كه كورده‌كان وه‌ك به‌شیكی دانه‌براو له كوردستان سه‌یری ده‌كه‌ن، له هه‌ر14 شاره‌كه‌ی، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پالیوراوی كورد ته‌نیا له سی حه‌وزه‌ی هه‌لبژاردن مسۆگه‌ره‌و له‌هه‌ر 11 شاره‌كه‌ی تر توركه‌كان به‌براوه‌ی یه‌كه‌م دین. ئه‌م حاله‌ته‌ش به‌هه‌ندێك جیاوازییه‌وه بۆ هه‌ر دوو پاریزگای كرماشان‌و ئیلام‌یش به نیسبه‌ت كورده‌كانه‌وه وایه و ئامانجی ئه‌و راپۆرته‌ش ته‌نیا خویندنه‌وه‌یه‌كی شیكارییه له هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوو له شاره كوردییه‌كانی پاریزگاری ئازربایجانی رۆژئاوا‌و پیدانی كۆمه‌لیك زانیارییه له‌و باره‌وه:
شنۆ و نه‌غه‌ده:
هه‌ر دوو شاری شنۆ و نه‌غه‌ده، له سیستمی هه‌لبژاردنی ئێران به یه‌ك حه‌وزه‌ی هه‌لبژاردن ئه‌ژمار ده‌كرێن‌و هه‌ر دوو شاره‌كه‌ش ته‌نیا ده‌توانن یه‌ك نوینه‌ر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ئێران بكه‌ن. به‌پێی ئاماری ساڵی 1388ی هه‌تاوی ریژه‌ی دانیشتوانی شنۆ ده‌گاته(66)هه‌زار كه‌س‌و شاری نه‌غه‌ده‌ش به‌پیی ئاماری ساڵی (1385) ده‌گاته(117) هه‌زار كه‌س كه ده‌گوترێ له‌و ریژه‌یه توركه‌كان زۆرترین دانیشتووی شاره‌كه پیك دێنن. به‌لام به پیی زانیارییه‌ك ریژه‌ی سه‌رجه‌م دانیشتووانی شار و دیهاتی نه‌غه‌ده به کورد و تورکه‌وه نيزیک 50 به 50 ی پیکهاته‌ی دانیشتوانی پیکدینن. نه‌غه‌ده‌و شنۆ به‌ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیار بۆ كورده‌كان دیته ئه‌ژمار، به‌لام له‌دوای شۆرشی ساڵی(1979) به ته‌واوه‌تی له سیاسه‌تی كوردی وه‌ك رۆشنبیریكی شاری نه‌غه‌ده ووتی دوورخراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه هه‌م حكومه‌ت‌و هه‌م توركه‌كان له 30 ساڵی رابردوودا هه‌ولی گۆرینی پیكهاته‌ی شارى نه‌غه‌ده به سوودی خۆیان بده‌ن‌و كورد تیادا بییت به كه‌مایه‌تی.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌م راپۆرته، كورده‌كان له هه‌ر دوو حه‌وزه‌ی شنو‌و نه‌غه‌ده ته‌نیا دووجار توانیویانه نوێنه‌ری خۆیان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، ئه‌ویش بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1366ی هه‌تاوی كه توانرا شێخ ره‌حمان به‌رزنجی وه‌ك نوێنه‌ر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكریت‌و دوا نوینه‌ریش ئه‌عزه‌می كه خه‌ڵكی شاری شنۆ بوو. دوای ئه‌وه‌ی که دوکتور ره‌حمانی له 1378و له هه‌لبژاردنی مه‌جلیسی شه‌شه‌م به ده‌نگیکی زۆر یه‌که‌م هاته‌وه به‌لام به ده‌ست تیوه‌ردانی حه‌سه‌نی ئیمام جومعه‌ی به نفووز و ده‌سه‌لاتداری پاریزگای ورمی هه‌لبژاردن له نه‌غه‌ده‌و شنۆ ئه‌نجامه‌كه هه‌لوه‌شینرایه‌وه‌و ئه‌و حه‌وزه‌یه دوو سال بی نوینه‌ر مایه‌وه ، گه‌رچی دواتر له هه‌لبژاردنی نیوان خولی شه‌شه‌م نوینه‌ریکی کورد به ناوی مه‌قسوود ئه‌عزه‌می كه خه‌ڵكی شاری شنۆ بوو هه‌لبژیردرا.
له هه‌موو ئه‌و سالانه‌ی تر توركه‌كان نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر دوو شاره كوردییه‌كه‌یان كردوه. دیاره هاولاتیانی ئه‌و دوو شاره له هه‌موو هه‌لبژاردنه‌كان سه‌ره‌رای بایكوتی حیزبه كوردییه‌كان‌و فشاری توركه‌كان به‌شداریان كردوه، به‌لام دواتر ریگه‌یان پینه‌دراوه بچنه په‌رله‌مان، وه‌ك سه‌ركه‌وتنی حه‌سه‌ن ره‌حیمی له سالی 1370و دوكتۆر ره‌حمانی له سالی 1374و خولی پێشووی هه‌لبژاردنیش جه‌مال خزری به ده‌نگی ته‌واو سه‌ركه‌وت به‌لام دواتر چه‌ند سه‌ندوقیكی ده‌نگدانیان لی وون كرد‌و كه هه‌لبژاردن كه‌وته مه‌رحه‌له دوو، ئه‌و جار فیلیكی تریان لیكرد‌و نه‌یانهێشت بچیته په‌رله‌مان.
نوینه‌ری ئیستای شنو‌و نه‌غه‌ده كه‌سیكی توركه به ناوی (زنجانی حه‌سه‌نلوئی)و هاوكات سه‌رۆكی كۆری نوێنه‌رانی ئازربایجانی غه‌ربی له په‌رله‌مانه. ئه‌م پیاوه ئه‌مجاره‌ش خوی كاندید ده‌كاته‌وه. زنجانی كه‌سیكی نیزیك له پان توركه‌كانه‌و زۆریش هه‌ولیداوه بۆ ده‌ركردنی كورده‌كان له نه‌غه‌ده. له گه‌ل ئه‌وه‌ش دا له‌ناو كورده‌كان هه‌ندیك كه‌س له گه‌ل زنجانی كه‌وتوون‌و كاریش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ده‌نگ بێنیته‌وه. زنجانی‌و هاوپه‌یمانه توركه‌كانی ده‌ست به‌كار بوون كه هه‌ندێك كه‌سایه‌تی كوردی خاوه‌ن نفوز بۆ لای خۆیان راكێشن‌و تیادا سه‌ركه‌وتووش بوون، وه‌ك پێدانی پۆستی به‌خشداری نه‌لۆس به سه‌ید عه‌لی تورابی كه كه‌سێكی كورده.
زانیاریه‌كانی راپۆرته‌كه ئه‌وه پشت‌راست ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌واوی کادری ئیداراتی نه‌غه‌ده بوونه‌ته تورك. ده‌حالێک دا له هه‌ولی سه‌ره‌تای ئینقلاب به‌رپرس‌و كارگیری نیوه‌ی پتری ئیداراتی شاره‌كه کورد بوون. ته‌نانه‌ت کادری ئیداره‌ی شنۆ و پیرانشاریش هه‌موو تورکی نه‌غه‌ده‌ن. له سه‌دا40ی ماموستایانی پیرانشار توركی نه‌غده‌ن. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه زۆربه‌ی خوێندکاره کورده‌کان به مه‌دره‌کی کارناسی بالا‌و دکتۆرا بێکارن. ئه‌مه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی پتر له 10 هه‌زار مالی كورد له نه‌غه‌ده ته‌نگیان پی هه‌لپچندراوه‌و به‌ره‌و پیرانشار چوون.
كه‌سایه‌تیيه‌كی ناسراوی شاری نه‌غه‌ده له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌و راپۆرته سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری‌و هه‌لویستی كورده‌كان بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ووتی:" كورده‌كانی نه‌غه‌ده زۆر ساردن‌و ئه‌ونده‌یان زۆرلم لیكراوه سه‌رخورده بوون. ووتیشی ئه‌گه‌ر كورده‌كانی نه‌غه‌ده‌ش یه‌ك بگرن ناتوانن نوێنه‌ریك ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌مجاره سه‌ركه‌وتنی توركه‌كان مسۆگه‌ره‌و ده‌نگه‌كانی شاری شنوش ناتوانی پالیوراویكی كورد سه‌ربخات. به‌و حاله‌ش باباخان ئه‌سكه‌نده‌ری كه له ئاغاکانی زه‌رزایه بریاری داوه خوی كاندید بكات.
هاوكات که‌سانی سه‌ربه‌خوو مه‌ده نی ناوچه‌كه پییانوایه راگه‌یاندنی حیزبه کوردییه‌کان ده‌بی بیدنگی بشکینن و له سه‌ر بارودوخی کوردان و پیلانه‌کانی رژیم و پیداویستیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره لیدوان و رونکردنه‌وه‌و له قاودان بکه ن و خه لک وه‌خو بییننه‌وه.
سه‌رده‌شت‌و پیرانشار:
هه‌ر دوو شاره‌كه یه‌ك حه‌وزه‌ی هه‌لبژاردنن‌و یه‌ك نوینه‌ریان ده‌بیت. نوینه‌ری ئیستای ئه‌و دوو شاره محه‌مه‌د عه‌لی په‌رته‌ویه. په‌رته‌وی خه‌لكی شاری بانه‌یه‌و پێشتر نوینه‌ری شاری سه‌قز‌و بانه له په‌رله‌مان بووه. به پیی زانیاریه‌كانی ئه‌م راپۆرته عه‌لی په‌رته‌وی خوی كاندید ناكاته‌وه‌و وه‌ك ده‌لێن خه‌لكه‌كه لیی نارازین. رۆشنبیرانی شاره‌كه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لیده‌گرن كه له سه‌رده‌می نوێنه‌رایه‌تی په‌رته‌ویدا، زۆربه‌ی ناوه‌نده فه‌رهه‌نگیه‌كانی پیرانشار تێكدران‌و ته‌نانه‌ت تاكه سینه‌مای شاری پیرانشار تێكدرا‌و كرایه پاساژ‌و دوكانه‌كانی دابه‌شكران به‌سه‌ر كه‌سه نیزیكه‌كانی. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به ته‌مابوون ته‌نیا زانكۆی شاری پیرانشار ببه‌نه شوێنێك كه زه‌وییه‌كی حاجی حه‌سه‌ن كه‌ریمی فه‌ره یه‌كێك له كه‌سه نیزیكه‌كانی په‌رته‌وی كه له گه‌ل دژایه‌تی د.پیر قارنایی سه‌رۆكی زانكۆی ئازادی شاره‌كه به‌ره‌و روو بوو، كه ئه‌مه‌ش بوو به هوی ئه‌وه‌ی په‌رته‌وی‌و هاوكاره‌كانی د. پیرقارنایی له پۆسته‌كه‌ی لابه‌رن‌و كه‌سیكی تورك بخه‌نه جێگاكه‌ی كه دواتر كاره‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرت. وه‌ك له شاری پیرانشار باسی ده‌كرێت ئه‌مرۆ له‌ژیر پشتیوانی عه‌لی په‌رته‌وی كۆمه‌لێك سه‌رمایه‌دار زۆربه‌ی شوینه گرنگ‌و گه‌شتیارییه‌كانی پیرانشاریان كریوه‌ته‌وه و حكومه‌تيش بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره له‌شاری پیرانشار هه‌ولده‌دا له كیشه‌ی كۆنی ئاغا‌و ره‌عیه‌ت‌و عه‌شیره‌ته‌گه ری بۆ گه‌رمكردنی هه‌لبژاردن سود وه‌ربگریت.
هه‌ر له‌و دوو شاره، محه‌مه‌د كه‌ریمیان خه‌لكی شاری سه‌رده‌شت‌و نوینه‌ری پێشووی په‌رله‌مان خوی كاندید ده‌كاته‌وه. كه‌ریمیان سه‌ر به بالی (خامنه‌یی)یه كه ناسراوه به(جبهه متحد اصولگرایی) له‌زۆر شوینیش باسی كردووه كه هه‌ر له ئیستایه‌وه بردوویه‌ته‌وه‌و ده‌چیته په‌رله‌مان. هه‌روه‌ها باس له‌خوكاندیدكردنی ره‌زا قادری ده‌كرێت كه به نوینه‌ری بالی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ناسرێت. ره‌زا قادری له ئاغاکانی جه‌لدیانه. ره‌زا قادری برایه‌كی تری به ناوی ئه‌بوبه‌کر قادری خولی پێشوو خۆی کاندید کرد به‌لام ده‌نگی نه‌هێنا. برایه‌کی تریشی به ناوی حاجی مسته‌فا قادری پێشتر نوێنه‌ری سه‌رده‌شت و پیرانشار له په‌رله‌مان بووه. باس له سه‌ید ته‌ها حه‌سه‌ن نه‌ژادیش ده‌كریت كه خه‌لکی پیرانشاره بۆ خو كاندیكردن.
دیاره ئه‌گه‌ری زۆره موهه‌ندیس مارف خه‌لیلی سه‌رۆكی زانكۆی په‌یام نوری مه‌هاباد له پیرانشار خوی كاندید بكات. خه‌لیلی خویندكاری ساڵی دووی دوكتورایه و خه‌لكی گوندی گه‌رگوولی پیرانشاره‌و ئیستا له‌مه‌هاباد داده‌نیشی. دیاره خولی هه‌شته‌می هه‌لبژارده‌كانی په‌رله‌مانیش خوی كاندید كرد به‌لام پله‌ی سیهه‌می هیناو سه‌رنه‌كه‌وت.
به پیی زانیاریه‌كانی راپۆرته‌كه به‌شێك له خویندكاران‌و به‌شێك له نوسه‌رانی چالاکانی ئه‌ده‌بی و کومه‌لایه‌تی‌و دوستانی داوایان لیكردووه خوی كاندید بكاته‌وه. ئینسانێکی تێکنوکراته، سیاسی نییه، به‌لام سازگار‌و عه‌مه‌لگه‌رایه، به‌رنامه‌ی باشی له زانكو به‌رێوه‌بردووه‌و دوو یا سه گۆڤاری دانشگایی خویندکاری ئێستا له دانشگای په‌یام نووری مه‌هاباد به هیممه‌تی وی به‌رێوه‌ده‌چێ. له جیهادی کیشاوه‌رزی وسازمانی ته‌عاوه‌نی رووستایی پیرانشار کاری زوری کردووه و بۆ خه‌لکێکی زۆر ئیمکاناتی ره‌فاهی وه‌ک تراکتۆرو پیداویستی كشتوكاڵی جێبه جێکردووه . هه م له سه‌رده‌می ئیسلاح ته‌له‌به‌کان و هه‌م له دوو ده‌وله‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد به‌رپرسیارییه‌تیان داوه تی.
ورمی:
له كه‌سایه‌تیه كورده‌كان باس له دوکتۆر عابید فه‌تاحی نوینه ری کورد له خولی حه‌وته‌م له ورمی ده‌كریت. هاوكات ئه‌گه‌ری زۆره سه‌عد قازی كه خه‌لكی شاره مه‌هاباده‌و له بنه‌ماله‌ی قازییه‌كانه له شاری ورمی خوی كاندید بكات. قازی کارناسی بالای زمانی فارسییه. چوونی سه‌عد قازی‌و خۆپالاوتنی وه‌ك نوینه‌ری كورد له ورمی له كاتێكدایه كه له شاری ورمی زۆر به‌كه‌می ده‌رفه‌ت به كورد ده‌درێت بۆ به‌شداریكردن و خولی پێشووی هه‌لبژاردنه‌كانیش له ناو خۆكاندیدكردنی 11 كورد ته‌نیا ده‌رفه‌ت به كه‌سێك درا به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كان بكات‌و ئه‌ویش له‌خولی دووهه‌م دۆراندی به پالێوراویكی تورك. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری زۆره مه‌سعود شه‌مس نیژاد كه وه‌كیله خوی كاندید بكات‌و كه‌سه نیزیكه‌كانی له‌و باوه‌ردان له ناو پالیوه‌راوه كورده‌كان له هه‌موویان به هیزتره. ناوبراو فه‌وق لیسانسی حقوقی هه یه و له زانكۆ‌و و په یامی نوری ورمی ماموستایه‌و خه‌لكی گوندی شه‌ملكانی سه‌ر به ورمی یه‌و له‌سالی 1382ه‌وه ده‌ستی كردوه به كاری وه‌كیلی‌و وه‌كاله‌تی به‌شێك له په‌روه‌نده سیاسیه‌كانیشی كردوه.
هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆری كاندیدای تورك خۆ كاندید ده‌كه‌ن وه‌ك: ره‌حیم قوربانی، حسین په‌ناهی، سه‌ید سلمان زاکر، نادر قازی پور ابراهیم بازیان، نه‌سره‌ت مه‌لازاده، جه‌واد جه‌هانگیر زاده
لڤین ژماره 182
راپۆری شیكاری: خالید محه‌مه‌دزاده