فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نەوید عه‌لایی حسێنی
له‌و ده‌مه‌وه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ تێپه‌رِبوونی زه‌مه‌ن رووداوی جۆراوجۆری ته‌جروبه‌ كردووه‌ و هه‌مووكات بۆ باشتر كردنی ژیانی خۆی به‌هه‌وڵدان و بیركردنه‌وه‌، نیزام و یاسا و تئۆریگه‌لی زۆری به‌دی هێناوه‌، به‌لام به‌داخه‌وه‌ هیشتا به‌ ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی كه‌ ئازادی بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كانه‌ نه‌گه‌یشتووه‌. به‌لام ده‌بێ بزاندرێت هۆی سه‌ره‌كی نه‌گه‌یشتنی مرۆڤ به‌و ئامانجه‌ گه‌وره‌یه‌ چیه‌؟ له‌ رابردوو مرۆڤ به‌هۆی لاواز بوونی، پێكه‌وه‌ ژیانی هه‌ڵبژارد و كه‌ڵك وه‌رگرتن به‌و شێوه‌یه‌ به‌ ده‌سه‌لات و توانای بیركردنه‌وه‌ی خۆی هه‌نگاوێكی نوێی پێبه‌خشی و به‌ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ گه‌یشت كه‌ هه‌تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه‌.
له‌ رابردوو كاتێك مرۆڤ ئه‌رزشی ده‌رك كرد، له‌ په‌نای ئه‌وه‌دا ته‌عدا و به‌رگری به‌شێوه‌یه‌كی توانادارتر به‌ وێنه‌ كێشا، مرۆڤ بۆ مسۆگه‌ر بوونی به‌هاكانی پێویستی به‌ ته‌عدا و له‌ هه‌مان كات پێویستی به‌ به‌رگری بۆ پارێزگاری له‌و به‌هایانه‌ كرد، وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویستی به‌ دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌ناوی ده‌وڵه‌ت بوو هه‌تا بتوانێت به‌ شێوه‌یه‌كی سازمانده‌هی كراو به‌ دسه‌لاتی خۆی، له‌ به‌هاكان و ده‌ستكه‌وته‌كان به‌رگری بكات. له‌ راستیدا ده‌وڵه‌ت ده‌بوایه‌ له‌ خزمه‌ت مرۆڤه‌كان ئه‌ركی پارێزگاری له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆمە‌ڵگا بكردایه‌.
زۆری نه‌خایاند كه‌ ده‌وڵه‌ت جیا له‌و یاسایانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی غه‌ریزی و خوازیاری له‌ناو كۆمه‌ڵگادا مرۆڤه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌بێت بۆ پاراستنی ده‌سه‌لاتی خۆی یاساگه‌لێكی دامه‌زراند كه‌ به‌ تێپه‌رِبوونی زه‌مه‌ن هه‌ر ئه‌و یاسایانه‌، ئازادی و مافی مرۆڤه‌كانی پێشێلكرد و له‌ناو كۆمه‌ڵگادا چینایه‌تی سازكرد كه‌ بۆ جێگیركردنی خۆی مرۆڤه‌كانی دیكه‌ی هێنایه‌ ژێر زوڵم و سه‌یته‌ره‌ی سیاسی خۆی، هه‌ر ئه‌و شێوه‌ سیاسه‌ته‌ له‌ زۆرێك له‌ وولاتانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه ‌ده‌چێ.
مرۆڤ خۆی ده‌وڵه‌تی دروست كرد و ده‌سه‌لاتی پێبه‌خشی تا به‌هه‌موو جۆرێك زوڵم و سته‌مێك له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان جێ به‌جێ بكات، هه‌ر چه‌ند له‌ رابردوودا به‌ هاتنی دی ئایینه‌كانی یه‌هودی، مه‌سیحی و ئیسلام بۆ رزگار كردنی مرۆڤه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان، هاتنه‌ ناو ژیانه‌وه‌ و تا راده‌یه‌ك توانیان زوڵم و سته‌مێك كه‌ له‌ مرۆڤ ده‌كرا كه‌م بكه‌نه‌وه‌، به‌لام به‌ تێپه‌ربوونی زه‌مه‌ن و خوازیارییه‌كان و حه‌زه‌كانی مرۆڤ ئیتر ئه‌و ئایینانه‌ش نه‌یانتوانی وولامێكی ئه‌وتۆ به‌ خواسته‌كانی مرۆڤ بده‌ن و هه‌ر خۆیان بوون به‌ سه‌ركوتگه‌ر له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی دا، دووباره‌ مرۆڤه‌كان پێویستیان به‌ سیسته‌مێك بوو كه‌ مافه‌ پێشێلكراوه‌كانیان بۆ وه‌رگرێته‌وه‌، هه‌ر له‌و كاته‌دا مرۆڤه‌ زاناكان و رووناكبیره‌كان به‌ پشت به‌ستن به‌ زانست و زانایی خۆیان رێگایه‌كی نوێیان بۆ مرۆڤه‌كان مسۆگه‌ر كرد. به‌ تئۆریزه‌كردنی بیرۆكه‌ی خۆیان (( كمۆنیست و فاشیزم و ((مه‌كته‌بی زه‌مینی)) به‌ره‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ دواكه‌وتووه‌ ئایینیه‌كان، كه‌ به‌بۆچوونی ئه‌وان بیرۆكه‌یه‌ك كه‌ مرۆڤی به‌ستووه‌ته‌وه‌ و به‌رهه‌ڵستی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و ئازادییه‌كانیان دەكات، هه‌نگاویان هه‌ڵێنا. به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربلاو خاوه‌نی ده‌سه‌لات بوون و مرۆڤه‌كانیان به‌ دروشمی ئازادی و یه‌كسانی رێره‌ویئه‌و بیرۆكه‌یه‌ كرد. به‌لام جگه‌ له‌وه‌ كه‌ دووباره‌ ده‌وڵه‌تیان گه‌وره‌تر كرد و به‌ ده‌سه‌لاتیان گه‌یاند و جینایه‌تی مرۆڤ له‌دژی مرۆڤ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ره‌وشتی پاك بۆ مرۆڤ، هیچی دیكه‌یان نه‌هێنا، به‌داخه‌وه‌ هێشتا هه‌ن مرۆڤگه‌لێك كه‌ به‌ بینین و به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و شێوه‌ ته‌فه‌كوراته‌ هێشتا بۆ به‌ هێزكردنی ئه‌و نیزام و تئۆرییانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن و له‌ ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه‌ كه‌ مرۆڤ پێویستی به‌وه هه‌یه‌ غافڵ بوون.
به‌ كه‌مێك وردبوونه‌وه‌ له‌مه‌ر وه‌دیهاتنی (( دین، ده‌وڵه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ زانستییه‌كان)) كه‌ هه‌ركامه‌یان به‌ دروشمی به‌رگری كردن له‌ مافی مرۆڤ و ئازادی پێ یان ناوه‌ته‌ ناو مێژوو، ده‌زانن كه‌ له‌ ته‌واوی سه‌ده‌كان مرۆڤ بۆ ماف و ئازادی خه‌باتی كردووه‌، به‌لام به‌ ((ئاڵۆزكردنه‌وه‌ی ژیان)) و هه‌ستی ((پاوانخوازی)) له‌چاو مرۆڤه‌كانی دیكه‌ له‌ هۆی سه‌ره‌كی خه‌بات، یانی ده‌ست پێراگه‌یشتن به‌ ماف و ئازادییه‌كانی دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌ دارشتنی هه‌ر شێوه‌ سیسته‌مێك بووه‌ته‌ هۆی مسۆگه‌ر نه‌بوونی ماف و ئازادی له‌ كۆمه‌ڵگاكانی جیهان، وه‌ هه‌مووكات به‌ ئانقه‌ست و غه‌یره‌ عه‌مدی دژی مافی مرۆڤ هه‌نگاوی هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه‌.
به‌لام مرۆڤ له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م و به‌تایبه‌ت له‌ دوای شه‌ری جیهانی دووهه‌م و به‌ ته‌جرووبه‌ وه‌رگرتن له‌ مێژوو و یان به‌ چاو لێكردن له‌ به‌رهه‌می جۆراوجۆری نیزامه‌كان هه‌نگاوێكی نوێی بۆ گه‌یشتن به‌ به‌هاكانی خۆی هه‌ڵگرت.
به‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌مه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ پێكهێنانی دامه‌زراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ جیهان و به‌ دانی ته‌واوه‌ته‌ی ماف به‌ مرۆڤه‌كان بۆ هه‌بوونی ئازادی له‌ جیهان پێداگری كرا و به‌ دارشتنی زیاتر له‌ ٦٠ ساڵ له‌و یاسایانه‌، مافی مرۆڤ شاهیدی رووخانی زۆرێك له‌ دیكتاتۆرییه‌كان و ئه‌و تئۆرییانه‌ی كه‌ به‌ جێی ئه‌وه‌ی له‌ خزمه‌ت پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تیدا بن، له‌خزمه‌تی مه‌یل خوازی تاكه‌كه‌سی و گروپی بوون، به‌ هاتنه‌ كایه‌ی بزووتنه‌وه‌ دیموكراسی خوازییه‌كان له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م جیهان، دنیایه‌ك ته‌جرووبه‌ ده‌كات كه‌ ئیتر هیچ بوونێك له‌ دیكتاتۆرییه‌ت و زوڵم و زۆری كه‌ له‌ رابردوو ده‌بیندرا، نابینێَت. وه‌ به‌ سیسته‌مێكی دێموكراتیك كه‌ مافی گشت مرۆڤه‌كان له‌ ناویدا ده‌سته‌به‌ر كراوه‌ پێی له‌و گۆرِه‌پان ناوه‌، به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ له‌كۆمه‌ڵگاكانی جیهاندا به‌دیهێناوه‌ ئیتر مه‌جالێك بۆ جیاوازی، ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی، ئه‌شكه‌نجه‌، سێداره‌، كوشتنی به‌ كۆمه‌ڵی مرۆڤه‌ بێ تاوانه‌كان ته‌نیا به‌هۆی بیرورِا و بۆچوونه‌كان نه‌هێشتووه‌ و به‌ ته‌واوی مرۆڤه‌كان مافی ژیانێكی ئازاد به‌هه‌ر شێوه‌ زمان، نه‌ته‌وه‌، بیركردنه‌وه‌یه‌ك، به‌و
مه‌رجه‌ی كه‌ حقوقی مرۆڤه‌كانی دیكه‌ پێشێل نه‌كات و به‌ خێرایی به‌ره‌و گه‌شه‌كردن له‌ گشت جیهان دایه‌.
به‌لام خاڵی گرینگ ئه‌وه‌یه‌ و قسه‌ی من له‌گه‌ڵ لاوه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان و ئێران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ تێگه‌یشتنێكی ته‌واو، نیسبه‌ت به‌ ته‌واوی بابه‌ته‌كانی ژیان و جیهان بۆ درووستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد به‌ وشیاریه‌كی ته‌واو بۆ داهاتووی خۆیان برِیار بده‌ن.
كاتێك ئێمه‌ هه‌موو ئه‌و نیزام و ئیدئۆلۆژیانه‌ی كه‌ له‌ رابردوو شاهیدی بووین و ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه‌ی كه‌ بینیمان ، ئیتر پێویست ناكات كه‌ بیر و زه‌مه‌نی خۆمان بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و شێوه‌ بیرۆكانه‌ خه‌سار بكه‌ین. كاتێك كه‌ ئێمه‌ ده‌زانین ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆمان له‌ رابردوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی كۆمه‌ڵگاكان بووه‌، ده‌بێ ته‌واوی بیركردنه‌وه‌ی خۆمان كه‌ بێ ئه‌نگێزی و ناكۆكی له‌نێوان كۆمه‌ڵگای ئێران هیچ قازانجێك نادات له‌ مێشكمان ده‌ركه‌ین وته‌نیا به‌ بیر ئه‌و مافانه‌ بین كه‌ ئازادیخوازه‌كان له‌ حاڵی خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانیانن و هاوكات له‌گه‌ڵ گشت جیهان به‌دژی هه‌موو ئه‌و نیزامانه‌ كه‌ مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن به‌ره‌نگار بینه‌وه‌.
نابێت له‌بیری بكه‌ین كه‌ ئێمه‌ی مرۆڤ له‌كاتی درووست بوونی ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌لاتمان داوه‌تێ وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتیمان هه‌بێت ده‌توانین ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تێك دابمه‌زرێنین كه‌ قه‌رار بوو پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كان و ئازادی كۆمه‌ڵگا بێت.
ده‌بێ یه‌كه‌م داخوازیمان ئازادی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای مرۆڤه‌كان بێت، ده‌بێ له‌بیر نه‌كرێت كه‌ دژمنی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌ ته‌واوی مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كات، هاواری یه‌ك ده‌نگ و بیرۆرِایه‌كی یه‌ك ئامانج یانی داواكردنی ته‌واوی مافه‌كانی مرۆڤایه‌تی و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دێموكراتیك كه‌ ته‌واوی كۆمه‌ڵگا به‌هه‌ر بیروباوه‌رێك و دین و مه‌زهه‌بێك، زمان و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌ك بتوانن ژیان بكه‌ن و په‌یام هێنه‌ری ئاشتی بۆ ته‌واوی جیهان بین.

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان