و.ستار رحمانی
زۆرێک له‌وکه‌سانه‌ی که ته‌نانه‌ت له ئاستی سه‌ره‌تایی دایه به‌لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ئێرانی کۆن دا چونه‌ته‌وه،باش ده‌زانن که ماده‌کان یه‌که‌مین دامه‌زرێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت له ئێران بوون.ئه‌و مادانه‌ی که ساڵیانی ساڵ له ژێر زه‌برو زۆری ده‌وڵه‌تی خوێن مژوداگیرکه‌ری ئاشورژیانیان ده‌کرد،که دواجار له ساڵی 728ی پێش زایین به ڕێبه‌ری دیاکۆ یه‌که‌مین کۆڵه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتوریان له ئێران دامه‌زراند. به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی وه‌ها ڕاستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر ،کاتێک که‌باسێک له مێژووی ئێران دێته گۆڕێ، ئه‌م به‌شه گرنگ وسه‌ره‌کییه‌ی دیرۆکه‌که‌مان، که ده‌سه‌ڵاتی دوای ئه‌مان قه‌رزداری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه‌ن،له لایه‌ن مێژوونوسانه‌وه له به‌رچاو ناگیرێت وبایه‌خی پێ‌نادرێت وسوک وئاسان به‌سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌یه‌داباز ده‌ده‌ن؟!تا ئه‌وڕاده‌یه‌ی که ڕۆژی دامه‌زراندنی شاهه‌نشاهی له ئێران ،ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌بۆ سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشی واتا2500ساڵ پێش ،به‌داخه‌وه زۆرێک له ئێمه،به ئه‌نقه‌ست یانه هه‌ڵه ،ئه‌م مێژوه چه‌واشه‌کراووبه‌لاڕێدابراوه قبوڵ ده‌که‌ین وزیاتر له 200ساڵ ئێمپراتوری ماد له ئێرانی پێش هه‌خامه‌نشیکان به ئه‌ژمار ناهێنین وته‌نا‌نه‌ت گرنگی پێناده‌ین ،به‌جۆرێک که گوایا ئه‌م به‌شه له مێژووه‌که‌مان له‌چیرۆکێک زیاتر نه‌بوو؟!
لێره به کورتی باسێک له سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئیمپراتورییه گه‌وره‌یه له ئێران ده‌که‌ین.
دیاکۆله ساڵی (728پ.ز) گه‌یشته ده‌سه‌ڵات وشاری هه‌مه‌دان(هێگمه‌تان)ه ی ئه‌وکاتی وه‌ک پێته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌ڵبژارد.ئه‌و فه‌رمانی کرد حه‌وت شۆڕای به‌هێزی له‌ناویه‌ک دروست بکه‌ن، که له نێوان هه‌ر دیوارێک باخ وبێستانی زۆری دروستکرد.ئه‌م ده‌سکرده‌جوانه پاێته‌ختی ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو.دیاکۆ53ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی کرد.ئه‌و ماوه‌یه‌ی که دیاکۆ له سارگێنی دووه‌هه‌م پاشای ئاشور،شکستی خوارد،کوڕ‌و جێنشینه‌که‌ی دیاکۆ واته فرورتیش،هێزی ڕێبه‌ری ما ده‌کانی گرته‌ده‌ست وبه دژی ئاشوره‌کان ڕاپه‌ڕی.
دوای دیاکۆ.فرورتیش 22ساڵ(سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری:675-653)فه‌رمانڕه‌ویی کرد . فرورتیش پاش ئه‌وه‌ی هۆزه‌کانی ئێرانی بۆ یه‌کێتی وهاوپشتی خۆی بانگهێشت کرد.چوو بۆ شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئاشوور(672یا673پ.ز)به‌ڵام له‌و شه‌ڕه‌دا شکستی خوارد‌و کوژرا. سنوره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی فرورتیش له‌سه‌رخاکی ده‌وڵه‌تی مادله شاری ڕه‌ی تا ئیسفه‌هان وئازه‌ربایجان وکرماشان وکوردستان وهه‌مه‌دان بوو.
دوای فرورتیش ڕێبه‌ری ماده‌کان که و‌ته ده‌ستی خشتریته(سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری:653-625.پ.ز) خشتریته یه‌که‌مین پاشابوو که توانی پاشایه‌تی ماد له‌ڕۆژئاوای ئێران پێکبهێنێت.دوبه‌دوای هێرشی دوباره‌ی ئاشوره‌کان بۆ سه‌ر ماده‌کان ،خشتریته بۆ کۆتایی هێنان به هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئاشور له‌گه‌ڵ ماناکان وسکاکه‌کان بووبه هاوپه‌یمان وڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئاشوره‌کان که‌وته شه‌ر،له‌م مه‌ودایه‌دا ده‌وڵه‌تی ماد توانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هێزبکات.خشتریته له ساڵی 625پ.زکۆچی دوایی کرد.
دوای خشتریته. به‌هاتنه سه‌رده‌سه‌ڵاتی هوخشه‌ته‌ره(کیاکسار به‌ڵگه‌کانی یۆنانی)(که‌یخه‌سره‌وبه‌شێوه‌ی ئه‌فسانه‌یی هوه‌خشه‌ته‌ره فه‌رمانڕه‌وای بێ وێنه‌ی ونه‌مری ئه‌وستاوشانامه ده‌زانن)مه‌زنترین پاشای ماد،ده‌وڵه‌تی سامی بۆ هه‌تایه له ناوبرد.
لێهاتویی وتواناسه‌ربازییه‌کانی کیاکسار له ڕێکخستنی سوپابه‌هێزه‌که‌ی وهه‌روه‌ها گرێبه‌سته کانی له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی کیاکساری کردبووه به‌هێزترین پاشا له‌ڕۆژئاوای ئاسیا.هوخشه‌ته‌ره له ده ساڵێ یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی توانی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ سکاکه‌کان(که‌ئه‌وانیش ئاریایی بوون)،پروتوسیس،پته‌وبکات وبیانکاته هاوپه‌یمانێکی دولایه‌نه‌ی به‌هێز.
هوخشه‌ته‌ره سوپاکه‌ی خۆی به دوبه‌شی سواروپیاده ته‌یاربه ڕم وکه‌وان(شیوه‌یه‌ک که له سکاکه‌کان فێر ببو)دابه‌ش کرد‌و بۆ یه‌که‌م جارله ئاره‌بانه‌ی شه‌ری که ڕه‌می تیژی پێ به‌سترابو(که دواتر پاش سه‌د ساڵ له شه‌ڕه‌کانی کورش وداریوش ناوبانگی ده‌رکرد) که‌ڵکی وه‌رگرت.
هاوکات له‌و سه‌رده‌مه‌دا ،ئاشوربه‌نی پاڵی دووه‌هه‌م،پاشای بێره‌حم وبه‌هێزی ئاشور مردبوو.له لایه‌کی تره‌وه ،ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی کلدانی له بابل له حاڵی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵات بوون وپاشاکه‌یان نبوپولسر،بیری له فراوانتر کردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌کرده‌وه ئه‌وتوانی چه‌ندناوچه‌یه‌ک له ده‌وڵه‌تی ئیلام داگیر بکات.هوخشه‌ته‌ره بڕیاری دا به به‌ستنی ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ نبوپولسر به دژی ئاشورێکان .هه‌ر له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی هوه‌خشه‌ته‌ره‌دا ماد توانی هۆزه‌کانی ێ‌ریازنتاو پارتاکانیان له ناوچه‌کانی ڕه‌ی وئیسفه‌هان وباقی هۆزه‌کانی دیکه‌ی ئێرانی ڕۆژهه‌ڵات تا ناوچه‌کانی گورگان بهێنه ژێر فه‌رمانی خۆیان وده‌وڵه‌تی به‌هێزو سه‌رتا سه‌ری ماد له ئێران دروست بکه‌ن،هوه‌خشه‌ته‌ره پاشان هێرشی کرده سه‌ر پارس وئه‌و هۆزانه‌شی برده ژێر فه‌رمانره‌وایی خۆی.
هوخشه‌ته‌ره پاشای ماد له‌پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی بابل له‌گه‌ڵ ئاشورێکان شه‌ڕی ڕاگه‌یاند.له ساڵی614پ.زله شاخه‌کانی زاگرۆس تێپه‌ڕی وله‌گه‌ڵ داگیرکردنی گونده‌کانی ئاشور له سه‌ر ڕێگا،شاری ئاشورپایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئاشوری گه‌مارۆ دا،پاش ڕوخانی ده‌وڵه‌تی ئاشور پاشای بابل له شاری ئاشور هات بۆ چاوپێکه‌وتنی هوخشه‌ته‌ره.هه‌رله‌وێدا دوباره په‌یمانی دۆستایه‌تی ئێران وبابل تازه‌کرایه‌وه.(له‌ساڵی613پ.ز)پاشای ئاشور له شاری نه‌ینه‌وابووئه‌م شاره‌ش له ساڵی 612پ.زداگیر کرا.هێزه‌کانی مادوبابل پایته‌ختی گه‌وره‌ی ئاشوریان داگیرکردوبۆ هه‌تایه توانیان کۆتایی بهێنن به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ده‌وڵه‌ته خوێن مژوداگیرکه‌ره.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 6ی پ.زله‌گه‌ڵ شکستی ئاشوروداگیرکردنی ڕۆژهه‌ڵاتی لیدیه،پاشای مادتوانی ببێت به مه‌زنترین شاهه‌نشا له ئاسیا.ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له نێوان دوشاهه‌نشاهی به‌هێز دابه‌شکرا:یه‌کیان ده‌وڵه‌تی بابل وئه‌ویترده‌وڵه‌تی ماد.
ئێمپراتوری ئێران له‌سه‌رده‌می ماده‌کان
له‌م سه‌رده‌مه‌داهوه‌خشه‌ته‌ره ده‌سه‌ڵاتداری گه‌وره‌ترین شاهه‌نشاهی بووله ڕۆژئاوای ئاسیا.ماد.ئۆرارتۆ،ئاشوروسوریه‌له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ودا بوون.پاشای ئیلام که‌نیوسه‌ده پێش به ده‌ستی ئاشوربه‌نی پاڵ له‌ناوچوبوو.ده‌رگاکانی ڕۆژئاوایی خۆی به‌ڕوی هۆزه‌کانی پارس کرده‌وه.پاشائنشان،پایته‌ختی ڕۆژئاوایی ئیلام،له‌م سه‌رده‌مه‌دا پارسی بووکه پارسێکان ئیدی هێدی هێدی خه‌رێک بوون له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای تازه‌ی ئیلام تێکه‌ڵ ده‌بون،هه‌م پاشایئنشان وهه‌م باقی پارسه‌کانی دیکه‌ش،باج وخه‌ڕاجیان ده‌دا به پاشای ماد.
دوڵه‌تی ماد له‌کاردا توانی ببێته خاوه‌ن سیسته‌مێکی فراوان ووردکه به پاڵپشتی ئۆرگانه‌به‌هێزه‌کانی له بواره‌کانی سیاسی-ئابوری-سه‌ربازی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌و به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا.دیاکۆنۆف.له نوسراوه‌به‌ردینه‌کانی بێستون ده‌ڵێت که سازمانی ده‌وڵه‌تی وسازمانی کۆمه‌ڵایه‌تی له ژێر کۆنترۆڵی توندی سه‌ربازی ماد‌دا بووه.
هوخشه‌ته‌ره له وڵاته‌که‌یدا ده‌ستی دایه ئاوه‌دانی وچاکسازی هاوکاتیش سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ڕۆژهه‌ڵات گه‌یاند ڕوباری جه‌یحون وخێراتوانی خاکی پارس وکرمان یش بکاته وڵاتی خۆی.ئه‌وتوانی سه‌رتاسه‌ری خاکی ئێران به‌و شێوه‌یه‌ی که له نه‌خشه‌کان دا دیاره بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا بهێنێته ژێر ئاڵای ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
ئیشتۆیگۆیا ئاستیاگ (سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی:585تا550پ.ز)دوایین پاشای مادوجێگری هوه‌خشه‌ته‌ره بوو.سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و زانیارییه‌کی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ست دا نیه ئه‌م سه‌رده‌مه به‌پێی چیرۆکه یونانێه‌کان به کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی مادوله‌ناوچونی ده‌وڵه‌تی مادبه ده‌ستی کورشی گه‌وره‌ی داده‌نێن.
دروست بونی ده‌وڵه‌تی ماد وه‌کو یه‌که‌مین ده‌وڵه‌ت له سه‌ر ئه‌ساسی(یه‌کێتی میللی)هۆزه جیاوازه‌کانی دانیشتوی خاکی ئێران له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی وپه‌یوه‌ندیه کۆمه‌لایه‌تێکانی وه‌ک گرنگترین ڕوداوله مێژوی ئێران دێته ئه‌ژمار.
دیاکۆنۆف،ماد به سه‌رزه‌مینێک پێناسه ده‌کات که به تێگه‌یشتنی به‌رینی وشه له‌سه‌رده‌می کۆن له باکوربه ڕوباری ئاراس وشاخی ئه‌لبۆرزوله‌ڕۆژهه‌ڵات به‌سه‌حرای که‌ویروله‌ڕۆژئاواوباشوربه کێوه‌کانی زاگرۆس پێناسه ده‌کات.
زۆرێک له زانایان ولێکۆره‌رانی له سه‌ر ئه‌م خاڵه هاوڕان که ماده‌کان وپارسه‌کان ،هه‌روه‌کوو سه‌کاکه‌کان ،پارته‌کان،سرمته‌کان،وباقی هۆزه(ئاریای)کانی دانیشتوی ئێران،له‌هۆزه‌کانی ئێرانی بوون که پاش هاتنه ناوه‌یان بۆ ئێران وتێکه‌ڵ بونیان له‌گه‌ڵ ئه‌م هۆزانه‌ی هاوڕه‌گه‌زه‌له خۆیان درێژه‌ی هه‌مان میژوویان دا.