فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زریان رۆژهه‌ڵاتی

 هه‌ڵپه‌ی‌ نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیر بۆ قایمكردنی‌ پێگه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ و ناكۆكییه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غدا، له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی‌ شیعه‌ و سووننه‌ و ده‌ستوه‌ردانی‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌كی‌، قۆناخێكی‌ پڕ له‌ ململانێ و كێشمه‌كێش له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌هێننه‌ عێراقی‌ دوای‌ ئه‌مریكا .

هاتنی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا، رووخانی‌ رژێمی‌ سه‌دام حسێن و قۆناخێكی‌ نوێی‌ له‌ ژیانی‌ سیاسی‌ عێراقییه‌كان ده‌ستپێكرد، له‌وانه‌یه‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌و سوپایه‌ش، عێراقێك دروستبكات كه‌ قه‌د له‌ جاران نه‌چێته‌وه‌و زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ سیاسه‌تی‌ ناوخۆیی‌ ئه‌و وڵاته‌دا دروستبكات.

ئه‌مریكا له‌كاتێكدا باسی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ده‌كات كه‌ هێشتا عێراق له‌ رووی‌ سیاسی‌-ئه‌منییه‌وه‌ سه‌قامگیر نییه‌ و نوری‌ مالكیش له‌ هه‌وڵی‌ زیادكردنی‌ سنوری‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ خۆیدایه‌ و كورد و سووننه‌كانیش تۆمه‌تباری‌ ده‌كه‌ن به‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ تۆتالیته‌رانه‌ ره‌فتار ده‌كات، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین كێشه‌ی‌ به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌ی‌ "ئه‌بوئه‌سرا"یه‌.

كورد له‌ دوو رێیانی‌ جیابوونه‌وه‌ و مانه‌وه‌دا له‌ عێراق

ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان كورد و حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ به‌غدا له‌ ریزی‌ گرنگترین كێشه‌كاندایه‌ كه‌ پێویسته‌ نوری‌ مالكی‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا نه‌رم بكات. كورده‌كان دو دڵن له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ عێراق جیاببنه‌وه‌ چونكه‌ هێشتا به‌شێك كێشه‌ی‌ به‌شێك له‌ نیشتمانه‌كه‌یان چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌ ودڵنیا نین له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ كاتی‌ سه‌ربه‌خۆییدا ده‌توانن به‌بێ‌ ئه‌و بارودۆخه‌ ئابوریی و سیاسیه‌ی‌ كه‌ ئێستا هه‌یانه‌ هه‌ڵبكه‌ن یان نا؟

ئایا نوری‌ مالكی‌ دوای‌ رۆیشتنی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ رێی‌ خۆنزیككردنه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌ ئێران و وڵاتانی‌ ناوچه‌ هه‌وڵی‌ دانانی‌ سنوری‌ زیاتر ده‌دات بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟ یان له‌گه‌ڵ واقعی‌ ئێستا ته‌عامول ده‌كات؟

كێشه‌ی‌ ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان و مه‌سه‌له‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و یاسای‌ نه‌وت و غاز له‌ ریزی‌ گرنگترین كێشه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم وحكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌ عێراقن.به‌ڵام له‌وانه‌ گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیر پێیوایه‌ ئێستا فیدراڵی‌ شێوازێكی‌ گونجاو نییه‌ بۆ حوكمی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ و هه‌ریچمی‌ كوردستانیش بۆچوونێكی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌یه‌.

زیاتر له‌ هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر رووخانی‌ حكومه‌تی‌ پێشووی‌ عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بێ‌ و هێشتا كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌رنه‌كراون و سه‌ره‌داوه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ مالكی‌ نیه‌تی‌ هێناوه‌ ئه‌و كێشانه‌ ئه‌ ئاسانی‌ چاره‌سه‌ر نه‌كات.

 هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق هه‌ندێكجار رۆڵی‌ ناوبژیوانیان گێڕاوه‌ له‌ نێوان كورد و حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زیدا و نه‌یانهێشتوه‌ شه‌ڕ ده‌ركه‌وێت. جگه‌ له‌وه‌ش خودی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا له‌ رووی‌ سیاسییه‌وه‌ به‌ جۆرێك رۆڵی‌ ته‌داخولاتی‌ ناوچه‌یی‌ له‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا هاوسه‌نگ كردۆته‌وه‌، به‌ڵام  مه‌رج نییه‌ له‌ دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا ،واشنتن ئه‌و قورساییه‌ سیاسییه‌ی‌ جارانی‌ له‌عێراق بمێنێ‌ و به‌مه‌ش رێگا بۆ قۆناخێكی‌ توند و پڕ كێشه‌ ده‌كرێته‌وه‌ له‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق.

 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ به‌رگری‌ عێراق له‌ باشترین حاڵه‌تدا ته‌نیا ده‌توانن رووبه‌ڕووی‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستی‌ ییه‌كان ببنه‌وه‌و توانایه‌كی‌ ئه‌وتۆیان نییه‌  بكه‌ونه‌ شه‌ڕێكی‌ فراوان له‌گه‌ڵ كورد، ئه‌گه‌ری‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی‌ فراوان كه‌مه‌. به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ له‌ قۆناخه‌كانی‌ داهاتوودا له‌ رێی‌ خۆ نزیككردنه‌وه‌ له‌ وڵاتانی‌ دراوسێ‌ وبه‌رزكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ستی‌ عرووبه‌ی‌ عێراقی‌ به‌ تایبه‌تی‌ له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان  رووبه‌ڕووی‌ كورد بێته‌وه‌.

نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیر له‌ رێی‌ داگرتنی‌ كێشه‌ی‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌ خانه‌قین، چاوپۆشی‌ كردن له‌ ده‌ركردنی‌ كورده‌كان له‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ و هه‌روه‌ها ناردنی‌ هێزبۆ وه‌رگرتنی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌  كه‌ركوك كه‌ دواتر كار به‌ مه‌ده‌نی‌،ده‌یه‌وێت دو ئامانج بپێكێ‌:

یه‌كه‌میان له‌و ناوچانه‌دا هه‌ستی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ عه‌ره‌بی‌ سوننه‌ به‌رزكاته‌وه‌ و به‌مه‌ش  له‌ لایك ناكۆكی‌ كورد و سوننه‌ قووڵ ده‌كات و له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ په‌رده‌یه‌ك ده‌خاته‌ سه‌ر كێشه‌ی‌ خودی‌ سوننه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌.

دوه‌میشیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ گرژی‌/شه‌ڕێكی‌ ئیحتیمالییه‌وه‌ ده‌یه‌وێت سه‌رنجی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ‌ رابكێشێته‌ سه‌ر "مه‌ترسی‌" كورد. به‌مه‌ش ئه‌و په‌یامه‌ بدات كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌ عێراق و به‌هێزبوونی‌ پێگه‌ی‌ كورد هێشتا كێشه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

هه‌ندێك له‌ شاره‌زایان ده‌ڵێن :"له‌وانه‌یه‌ كورده‌كان به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ بارودۆخی‌ تازه‌ و لاوازی‌ سه‌ربازی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌، هه‌وڵێكی‌ نوێ‌ ده‌سپێبكه‌ن بۆ راگه‌یاندنی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌."به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌گه‌ر كورده‌كان له‌به‌ر به‌ژره‌وه‌ندی‌ ئابوری‌ و سیاسی‌ خۆیان و هه‌ره‌وه‌ها له‌به‌ر گرفته‌ ژیۆپۆله‌تیكییه‌كانی‌ نیشتمانه‌كه‌یان، راگه‌یاندنی‌ سه‌ربه‌خۆیش له‌ قوناخی‌ دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا دوابخه‌ن، ئه‌وا پێده‌چێت ئه‌و كارته‌ زیاتر وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌ نوری‌ مالكی‌ به‌كاربێنن و له‌ رووی‌ سیاسیشه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ خۆیان له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌مركیا به‌هێزتر بكه‌ن تا بتوانن به‌رگه‌ی‌ هێرشه‌كانی‌ نوری‌ مالكی‌/حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌ كه‌ له‌ هێڵێكی‌ نزیك له‌ ئێران سیاسه‌ت ده‌كات.

سووننه‌كان نیگه‌رانی‌ ئاینده‌ و خه‌فه‌تباری‌ رابردوون!

یه‌كێكی‌ دیكه‌ له‌ كێشه‌ گرنگه‌كانی‌ به‌رده‌م نوری‌ مالكی‌ له‌ دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا، داواكاری‌ سوننه‌كانه‌.سووننه‌كان له‌ كاتێكدا به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ سه‌یری‌ جموجۆڵه‌كانی‌ نوری‌ مالكی‌ ده‌كه‌ن، هه‌ناسه‌ی‌ سارد بۆ رابردوویه‌ك هه‌ڵده‌كێشن كه‌ تێیدا حوكمی‌ عێراقیان كردووه‌.

كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق، وره‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌لقاعیده‌ و گروپه‌كانی‌ به‌رگری‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ ناوچه‌ سوننه‌نشینه‌كاندان. بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ داهاتوودا، چالاكی‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان زیاتر بكات و ئه‌مه‌ش ببێته‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌منی‌ بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ نوری‌ مالكی‌.

نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیر به‌ توندی‌ كارده‌كات بۆ قایمكردنی‌ پێگه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ و قبوڵ كردنی‌ ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مینه‌ی سوننه‌ سه‌خته‌ كه‌ ساڵانێك جڵه‌وی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ عێراقیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بوه‌و حوكمی‌ شیعه‌ی‌ زۆرینه‌ و كوردی‌ غه‌یره‌ عه‌ره‌بیشیان كردوو.

پێكهاتنی‌ شیعه‌ و سوونه‌كان له‌ دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا كارێكی‌ زه‌حمه‌ته‌. ناكۆكی‌ مێژوویی‌ و تایفی‌ و وابه‌سته‌یی‌ سیاسی‌ شیعه‌كان به‌ ئێران و نفوزی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ و سوونه‌ وه‌ك عه‌ره‌بستان و توركیا له‌ ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌كاندا بوونه‌ته‌ هۆی‌ دروستبوی‌ پێكهاته‌یه‌كی‌ سیاسی‌ زۆر ئاڵۆز و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ كه‌ ئه‌سته‌مه‌ نوری‌ مالكی‌ بتوانی‌ هه‌مو ئه‌و سه‌ره‌ ناكۆكانه‌ له‌ ده‌وری‌ یه‌ك كۆبكاته‌وه‌.

سووننه‌كان بڕوایان به‌وه‌ نییه‌ كه‌ مالكی‌ شه‌راكه‌تێكی‌ راسته‌قینه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و مالكیش پێیوایه‌ هێشتا كه‌ڵكه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌ له‌ سه‌ری‌ سووننه‌كاندایه‌ و مومكینه‌ هه‌وڵبده‌ن له‌ رێی‌ كوده‌تاوه‌ له‌ ناوی‌ به‌رن. له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا، نفوزی‌ ئیسلامییه‌ شیعه‌كان له‌ حكومه‌تی‌ عێراقدا زیاتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش به‌ دڵی‌ سووننه‌كان نابێت.

له‌حاڵی‌ حازردا نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیر به‌ توندی‌ كۆنه‌ به‌عسییه‌كان سه‌ركوت ده‌كات و سووننه‌كانیش كارتی‌ راگه‌یاندنی‌ هه‌رێمی‌ فیدراڵی‌ نوێیان پیشانی‌ مالكی‌ داوه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئێستا دانوستان له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ به‌ڵام پێناچێ‌  شه‌ڕی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان شیعه‌ و سوننه‌كاندا بگاته‌ ئه‌نجام و به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌و حاڵه‌ته‌شدا به‌ ئه‌گه‌ری‌ زۆر ئاراسته‌ی‌ گۆڕانكارییه‌كان به‌ره‌و راگه‌یاندنی‌ هه‌رێمێكی‌ سووننه‌ ده‌چێت له‌ عێراق و به‌وه‌ش خه‌ونه‌كانی‌ مالكی‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ هه‌مو عێراق له‌ ژێر هه‌ژموونی‌ خۆیدا تێكده‌ده‌ن.

به‌ گشتی‌ ده‌توانین بڵێین له‌ راستیدا"نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ عێراق به‌ شه‌خسی‌ خوازیاری‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا بوو له‌ وڵاته‌كه‌ی‌، تا بیكاته‌ گه‌رنتییه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ خۆی‌، به‌ڵام نایه‌وێ‌ پشتیوانی‌ ئێرانیش له‌ كیس بدات."بۆیه‌ دواجار ئه‌ویش بڕیاری‌ له‌سه‌ر رۆیشتنی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكادا.  قۆناخی‌ دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق، بۆ نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیر سه‌خت و دژوار ده‌بێت و پێده‌چێ‌ ئه‌وه‌ش چاره‌نوسی‌ هه‌مو عێراق دیاری‌ بكات.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان