فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: سه‌ره‌رای‌ هه‌موو ره‌خنه‌كانی‌ له ‌سازوكاری‌ سیستمی هه‌لبژاردنه‌كانی‌ ئێران، هه‌لبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ خولی‌ نویه‌می ‌په‌رله‌مانی‌ له‌ ئێران‌دا، به‌ ده‌رفه‌تێكی‌ گونجاو‌ و كه‌م هه‌زینه‌ بۆ كورده‌كان ده‌زانێت‌، تا له‌و رێگایه‌وه‌ بتوانن نوێنه‌رانی‌ جیی‌ متمانه‌ی‌ خۆیان ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران بكه‌ن .

هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ بانگه‌وازه‌كه‌یدا ئه‌و بزووتنه‌وه‌ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌: ئیمه‌ ناردنی‌ نوێنه‌ریكی‌ باشی کورد زمان و کوردپەروەر بۆ په‌ر‌له‌مان زۆر به‌ سودتر ده‌زانین له‌ ره‌وانه‌كردنی‌ كه‌سێكی‌ سه‌ر به‌ حكومه‌ت‌و ناچالاك، بۆیە بزووتنەوە داوا لە هەموو خەلکی کوردستان دەکات کە لەهەلبژاردن دا بەشداری چالاکانە بکەن و هەولبدەن لەناو کەسایەتیە باشەکان، باشترینیان کە خاوەنی دەرایەت و کەفایەتی سیاسی و وەکالەتی بن، هەلبژێرن و دەنگیان پێ بدەن و رەوانەی په‌رله‌مانیان بکەن.

ده‌قی‌ به‌یاننامه‌كه‌ بخویننه‌وه‌:

هەلوێستی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان له‌ سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كانی‌ خوولی‌ نۆیه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ ئێران

هاولاتیانی‌ كوردستان!

چالاكوانانی‌ سیاسی‌، ئاینی، مه‌ده‌نی‌‌!

پالێوراوانی‌ خولی‌ نۆیه‌می‌ په‌رله‌مانی!‌

حیزب‌و رێكخراوه‌ كوردستانیه‌كان!

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، هەلبژاردن وەک یەکێک لە گرینگترین میکانیزمەکانی سازو کاری سیستمگەلی سیاسی دێمۆکراتیک سه‌یر ده‌كات و پێیوایە لە پرۆسەی هەلبژاردن دا، شارۆمەندان دەرفەتی بەشداری و مشارکەتی فەرمی و رێکو پێکیان لە ئاست دیاریکردنی داهاتووی سیستمی سیاسی وەلات‌و چاره‌نووسی‌ خۆیان بۆ دەرەخسێت. وەک ئاشکراشە زۆرینەی نیهاد و دامەزراوەکانی سیستمگەلی دێمۆکراتیکی جیهانی ، بە سوودوەرگرتن لە پرۆسەگەلی هەلبژاردن شکل دەگرن، به‌لام هه‌ڵبژاردن دەگەل ئەوەش کە رۆلی سەرەکی لە پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ئۆرگان‌و نیهادە دیموكراتیک‌و ناوه‌ندگەلی بریاردانی وەلاتدا دەگێرێت، به‌ڵكوو له‌هه‌مان كاتیشدا ده‌رفه‌تێك ده‌خولقێنی‌ كه‌ شارۆمه‌ندان بتوانن به‌ شێوازی‌ دیموكراتیك‌و ئاگایانه‌ ئیرادەی سیاسی خۆیان، وەک دەنگ بخه‌نه‌ ناو سه‌ندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان‌و بەم‌چەشنە ته‌عبیر له‌ ویست‌و داواكانی‌ خۆیان بكه‌ن.

له‌و راستایه‌شدا بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان سه‌ره‌رای‌ هه‌موو ره‌خنه‌كانی‌ له‌سازوكاری‌ سیستمی هه‌لبژاردنه‌كانی‌ ئێران، هه‌لبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ خولی‌ نویه‌می ‌په‌رله‌مانی‌ له‌ ئێران‌دا، به‌ ده‌رفه‌تێكی‌ گونجاو‌ و كه‌م هه‌زینه‌ بۆ كورده‌كان ده‌زانێت‌، تا له‌و رێگایه‌وه‌ بتوانن نوێنه‌رانی‌ جیی‌ متمانه‌ی‌ خۆیان ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران بكه‌ن. بزووتنەوە پێوایە، كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ کە خه‌لكی‌ كوردستان‌و له‌سه‌رووی‌ هه‌موانه‌وه‌ چالاكوانانی‌ سیاسی‌‌، مه‌ده‌نی‌‌، و كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ غەمخۆری پرسی كورد، له‌ گشت ده‌رفه‌تگەلێک كه‌ پێك دین، لە راستای دارشتنه‌وه‌ی‌ دووباره‌ی‌ داوا‌و خواسته‌كانی‌ خەلکی كوردستان سوودوەربگرن، و ئه‌و ده‌رفه‌تانە لەپێناۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ داخوازییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌‌و ره‌وانه‌كردنی‌ كه‌سی‌ شیاو‌ وجێی متمانه‌ی خۆیان بۆ ناو په‌رله‌مانی‌ ئێران بقۆزنەوە.

بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان هه‌ر له‌ ژیر تیشكی‌ ئه‌و خویندنه‌وه‌شدا داوا له‌ هه‌موو نوخبه‌‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ كورد، رێكخراوه‌ی خویندكاری‌‌، حیزب‌و گرووپه‌ مه‌ده‌نی‌‌و مه‌زهه‌بیه‌كانی‌ كوردستان به‌ هه‌ر بیروباوه‌ریكه‌وه‌ كه‌ هه‌یانە ده‌كات، تابەلکوو به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌لكی‌ كوردستان له‌ سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی شەخسی، سێنفی و حیزبیەوە دابنێن‌و بۆ گه‌لاله‌و ئاراستەكردنی‌ داواگەلی سیاسی‌، ئابووری‌‌و فه‌رهه‌نگیه‌كانی‌ كورد له‌م هه‌لبژاردنه‌دا تێبكۆشن‌،و هەۆلبدەن بەئاجێندای ئاوێنەیی کە تەعبیر لە داخوازەکانی چین‌و توێژی گەل بکات به‌شداری‌ له‌هه‌لبژاردنه‌كاندا بكه‌ن‌و پاڵێوراوی‌ جێی‌ متمانه‌ و خاوەن ئاجێندەی داخوازەیەکانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن‌و به‌ به‌شداری‌ به‌رچاو و هەدەفمەندانەی خۆتان، پێش لە هەۆلی ناحەزان کە خوازیاری، بەلارێگادابردنی داواگەلی بەرحەقی كوردن بگرن‌،و مه‌هێلن ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌ زیان بۆ سه‌ركورد‌و داواكانی‌ بشكێته‌وه‌‌و كه‌سانی‌ هه‌ڵپه‌رست‌و سه‌ر به‌ناوه‌ند له‌ ژیر په‌رده‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تیكردنی‌ ئیوه‌دا هه‌وڵه‌كانتان پووچەل بكه‌نه‌وه‌.

ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی‌ بزوووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ له‌ سه‌ر به‌شداریكردنی‌ ئاگایانه‌‌و مه‌عقول و هەدەفمەندانە له‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا، بەمانای ئاراستەکردنی شەرعییەت به‌ حكومه‌ت‌و خه‌لكی‌ تر نیه‌، به‌ڵكو چەشنێک ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر داوا ره‌واكانی‌ كورد له‌ ئێران‌دایەو پێمانوایه‌ خه‌لكی‌ كوردستان ده‌بیت له‌ گشت رێگەگەلی كه‌م هه‌زینه‌‌و مه‌ده‌نیانه‌ بۆ خستنه‌ رووی‌ داواكانیان سوود وه‌ربگرن، هه‌ر بۆیه‌شە لەم‌پەێوەندیەدا بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان هاوكات له‌گه‌ل ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا، سیاسەتی تەعاموول، دیالۆگ‌و تەفاهووم بۆ تەوافووق‌ و پێکگەێشتن، له‌ گه‌ڵ خوازیاران‌و لایه‌نگرانی‌ به‌شداری‌ كورد(له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولات‌و ناوخوی‌ وڵات) له‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا ده‌گریته‌به‌ر‌و له‌پیناو گه‌یاندنی‌ داواكانی‌ خه‌لكی‌ كوردستان به‌ ده‌سه‌لاتی‌ ناوه‌ندی‌ پشتگیری‌ لە پالێوراوانی‌ سه‌ربه‌خو، دلسۆز‌و پابه‌ند به‌ داواكانی‌ كورد ده‌كات.

سیاسەتی بایکۆت یان خۆدزینەوە لە بەشداریکردن لە رەۆتی هەلبژاردنه‌كاندا، هەروەک بەدرێژایی ٣٢ سالی رابردوو بەئازموون بۆمان دەرکەۆتووە هیچ سودێكی‌ بۆ كورد تێدا نەبووە و نی‌یه‌ و ناشبێ. سه‌ره‌رای‌ هه‌موو ره‌خنه‌كانمان له‌ نادیموكراتیك بوونی‌ رەۆت و مکانیزم‌و ریكاره‌كانی‌ هه‌لبژاردن له‌ ئێراندا، ئیمه‌ ناردنی‌ نوێنه‌ریكی‌ باشی کورد زمان و کوردپەروەر بۆ په‌ر‌له‌مان زۆر به‌ سودتر ده‌زانین له‌ ره‌وانه‌كردنی‌ كه‌سێكی‌ سه‌ر به‌ حكومه‌ت‌و ناچالاك، بۆیە بزووتنەوە داوا لە هەموو خەلکی کوردستان دەکات کە لەهەلبژاردن دا بەشداری چالاکانە بکەن و هەولبدەن لەناو کەسایەتیە باشەکان، باشترینیان کە خاوەنی دەرایەت و کەفایەتی سیاسی و وەکالەتی بن، هەلبژێرن و دەنگیان پێ بدەن و رەوانەی په‌رله‌مانیان بکەن.

له‌ هه‌مان كات دا داوا‌ له ‌كه‌سایه‌تی‌و نوخبه‌كانی‌ كۆمه‌لگا ده‌كه‌ین، له‌ ناو كه‌سان‌و پالێۆراوانی باش‌دا، پشتگیری خۆیان روو لە باشترین پالێۆراۆ ئاراستە بکەن بۆ ئەوەی خەلک لەتەشخیسی پالێۆراوی جێ‌متمانەی خۆی تووشی هەلە نەبێت،و بتوانن نوێنەرانی شایستە و خەلکی،و خاوەن ورەۆ و شووجاعەتی سیاسی، وەک وەکیل و مدافعی بەرژەوەندیەکانیان، رەسالەتی نوێنەرایەتی وەئەستۆبگرن و رەوانەی پارلمان بکرێن.

شوورای هاۆئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

ته‌له‌فون بۆ پیوه‌ندی‌:

0034918168490

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان