فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


 
خالید محه‌مه‌دزاده

هه‌وڵی‌ شیكاری‌ ئه‌م راپۆرته‌ خوێندنه‌وه‌و خسته‌رووی‌ دوایین گۆرانكاریه‌كانی‌ په‌یوندیدار به ‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانه‌ له‌ كوردستانی‌ ئێران، ئه‌مه ‌له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ بۆ یه‌كه‌مجار ناوی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پالیوراوان ‌و به‌رنامه‌‌و ئاستی‌ سیاسی‌‌و پێگه‌ی‌ جه‌ماوه‌ریان  ئاشكرا ده‌كات .

له‌ كاتێكدا بریار وایه‌ له ‌مانگی‌ داهاتوو ده‌رگای‌ خۆپالاوتنی‌ ره‌سمی‌ بۆ به‌شداریكردن له ‌هه‌لبژاردنه‌كانی‌ په‌ر‌له‌مانی ‌ئێران بكرێته‌وه‌و‌ هاوكات له ‌مانگی‌ 12‌و كۆتایی‌ ساڵی هه‌تاوی‌‌ ئێران هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ نوێنه‌ری‌ شاره‌كان به‌رێوه‌ بچێت، هه‌ر له ‌ئێستاوه‌ به‌شێك له ‌بژارده‌‌و نوخبه‌ی‌ كوردیی‌ له‌ ئێران ئاماده‌كاری‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌شداربوون‌و خۆپاڵاوتن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

له‌سه‌ر ئاستی‌ رێكخراو‌و حیزبه‌ كوردییه‌كانیش له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ تا ئیستا، رێكخراوه‌‌ كوردییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو، هه‌ڵویستی‌ ره‌سمی خۆیان ده‌رنه‌بریوه،‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ به‌شێك له ‌رێكخراوه‌‌ كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ بایكوتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌بن‌و ئه‌مه‌ش به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌ ئاستی‌ ناوچه‌یی‌‌و هه‌رێمایه‌تی‌ ده‌گرێته‌ خۆی‌‌، چاوه‌رێی‌ خۆساغكردنه‌وه‌ی‌ پالێوراوه‌ كوردییه‌كان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ دواجاری‌ خۆیان بخه‌نه‌ روو. وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركرده‌ی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌‌ كوردییه‌كان ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئاماده‌كاری‌ ئه‌و راپۆرته‌ راگه‌یاند‌و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ بایكۆتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌ری‌ نیه‌‌و ده‌بێت بیر له‌ رێگا چاره‌ی‌ گونجاو بۆ شوێندانه‌ری‌ كورد له‌ ئێستای‌ ئێران بكرێته‌وه.‌ له‌ به‌رامبه‌ردا  عارف باوه‌جانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ سه‌ربه‌ستی‌ كوردستان به‌ رێپۆرته‌ره‌كه‌ی‌‌ ووت: ئێمە تا ئێستا بریاری یەک لایی کەرەوەمان نەداوەتە دەرەوە، بەڵام بە پێێ بۆچوونی هاورێیان هەموو باس لە تەحریم دەکەین‌. هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ گه‌ڵ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یان بۆ به‌شداری‌ هاوڵاتیانی‌ كورد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران رایگه‌یاند: ئه‌وان پاڵپشتی‌ كه‌سایه‌تیه‌ دڵسۆز‌و خه‌‌مخۆره‌كانی‌ كورد ده‌كه‌ن بۆ خۆپاڵاوتن‌و نوێنه‌رابه‌تیكردنی‌ داواكانی‌ كورد له‌ تاران‌و له‌و راستایه‌شدا وه‌ك ده‌رفه‌تێك سه‌یری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو بۆ كورد له ‌ئێران ده‌كه‌ن.

به‌و حاڵه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتیش ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ سێ تا چوار حیزبی‌ كوردی‌ رای‌ جیاوازیان له‌ ته‌حریم به‌رامبه‌ر به ‌هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت‌و چاوه‌رێی‌ ساغكردنه‌وه‌ی‌ ناوی‌ كاندیدا كورده‌كان ده‌بن بۆ  ئه‌وه‌ی‌ رای‌ خۆیان بخه‌نه‌ روو. ئه‌مه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ پێش بینی‌ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك حیزبی‌ كوردی‌‌ سیاسه‌تی‌ بایكۆت بگرنه‌ پێش‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان بایكوت بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م راپۆرته ‌پشتی‌ پێ‌ به‌ستوون له ‌هه‌ر یه‌كه‌ له ‌شاره‌كانی‌ كرماشان، پاوه‌، سنه‌، دیوانده‌ره‌، كامیاران، كرماشان، بۆكان، مه‌هاباد، ورمێ‌، ژماره‌یه‌ك كه‌س خه‌ریكی‌ ئاماده‌كارین بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ جه‌ماعه‌تی‌ ده‌عوه‌ت‌و ئیسلاحی‌ ئێران‌و به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتووی‌ كورد له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن وه‌ك بنه‌مایه‌ك دان. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتوی‌ كورد ده‌ڵێت:" هەڵبژاردنی ئەمجارە  ئەگەر لە جارەکانی پێشو گرینگ تر نەبێت  کەمتر نییە‌و خەڵکی کورد وەک بەشێک لە جەماوەری ئەم وڵاتە بە پێی هەمو یاسایەک  مافی بەشداری یان هەیەو دەبێ بۆ بەشی خۆیان هەوڵ بدەن".

 هاوكات ئه‌فشین ئیبراهیمیان رۆژنامه‌نوس‌و چالاكی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ به‌ پێچه‌وانه‌ ته‌ئكبد له‌ سه‌ر به‌شداری‌ كورد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات‌و ده‌ڵێت:" وه‌ڵامی‌ من ئه‌وه‌یه که به‌شداری بکرێت باشتره. له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی له خۆیدا جۆرێ ئاشنا بوونه له گه‌ڵ دیموکراسی.  ئه‌مه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ حاسڵ داسه‌ نوێنه‌ری‌ پێشووی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێكه‌‌و كورده‌كانیش فیربوون ده‌بێت قسه‌كانیان له‌ په‌ر‌له مان بكه‌ن. ووتیشی‌ كورده‌كان داوای‌ دیموكراسی‌ ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێ‌ كاروباری‌ ناوچه‌یی‌ خۆیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرن‌و داواشیكرد خه‌ڵك ده‌نگ به‌و پالێوراوانه‌ی‌ بده‌ن كه‌ به‌رنامه‌یان هه‌یه‌‌و سه‌ربه‌خۆن.

مه‌هاباد:
مه‌هاباد تا ئێستا ته‌نیا شاری‌ كوردییه‌ كه‌ باس‌و خواسی‌ هه‌ڵبژاردن به‌ گه‌رمی‌ له‌ ناو نوخبه‌ی‌ ئه‌و شاره‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌‌و فه‌زای‌ مه‌جازیشی‌ پر كردوته‌وه‌‌. له ‌شاری‌ مه‌هاباد جگه‌ له‌وه‌ی‌ جه‌لال مه‌حمودزاده‌ نوێنه‌ری‌ ئێستای‌ شاره‌كه‌ بریاریداوه‌ كه‌ بۆ جاریكی‌ تر خوی‌ كاندید بكاته‌وه‌، هاوكات ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ره‌حیم نوربه‌خش نوێنه‌ری‌ پێشووی‌ خوله‌كانی‌ چوار‌و پێنجی‌ په‌رله‌مانیش خۆی‌ كاندید ده‌كاته‌وه‌.

مه‌حموودزاده  کارناسی کشتوکاڵه و له ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوو وه‌ک سه‌رۆکی فراکسیۆنی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران  كاری‌ كردوه‌و ده‌ڵێن له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵا و ناو شار ه‌وه، هاوکاری و پشتیوانی نه‌ده‌کرا و زۆر پرۆژه‌ی وه‌ک له قاودانی گه‌نده‌ڵی میلیاردی شاره‌داری ئه‌و شاره‌ی به ئه‌نجامی گونجاوی‌ نه‌گه‌یاندووه. وه‌ك باسی‌ لێوه‌ ده‌كرێت‌ زیاتر  پشتیوانی خه‌ڵکی هه‌ژار و حاشیه‌ی شاری له گه‌ڵه . حه‌ولی زۆر و ده‌ستکه‌وتی که‌م به‌رهه‌می کاری ئه‌و نوێنه‌ره‌یه.

دیاره‌ هه‌ندێك لێدوانی‌ رۆژنامه‌وانی‌ مه‌حمودزاده‌ له‌ سه‌ر شاری‌‌ مه‌هاباد‌و پیاهه‌ڵگوتنی نابه‌جێی‌‌ به‌ خامنه‌یی‌ جێگای‌ سه‌رنجه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ سالی‌ 1388 له‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران رایگه‌یاند ته‌نیا ریگه‌ی‌ پاراستنی‌ ئینقلاب پشتیوانی‌ له‌ ویلایه‌تی‌ فه‌قییه‌و یا ئه‌وه‌ی كه‌‌ شاری‌ مه‌هابادی‌ به‌ پێته‌ختی‌ تاناكۆرای‌ ئێران شوبهاندبوو كه‌ ئه‌مه‌ش ناره‌زایی‌‌ توندی سابڵاغییه‌كانی‌‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌.

هاوكات به پێی سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار، به یه‌قین  ره‌حیم نووربه‌خش نوێنه‌ری‌ پێشووی‌ خوله‌كانی‌ چوار‌و پێنجی‌ په‌رله‌مانیش خۆی‌ كاندید ده‌كاته‌وه‌. نوربه‌خش له‌ دایكبووی‌ ئاواییه کی شنو و دۆڵی ‌ قاسملوویه‌‌ و خوێندنی ‌کارناسی باڵای زانستی‌ سیاسی‌ له‌ تاران ته‌واو كردووه‌. كارمه‌ندی‌ خانه‌نشین كراوه‌. به‌ڵام گه‌رچی خاوه‌ن ئه‌زموون و نفوزێکی زۆر و جێی سه‌رنجه، به‌ڵام به هۆی کار بو ناتقی نووری له  جۆزه‌ردانی 76 ی هه‌تاوی دا  وه‌ک  سیمایه‌کی نزیک له ده‌سه‌ڵات ده‌ناسرێ . ئه‌مه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی‌ خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد نیه. به‌ڵام چینی مام ناوه‌ند و بورژوا و تکنۆکرات و فه‌رهه‌نگییه‌کانی ناو شار لایه‌نگری ته‌واوی لێده‌که‌ن. نوربه‌خش به‌ كه‌سێكی‌ نیزیك له‌ حه‌سه‌نی‌ ئیمام جومعه‌ی‌ شاری‌ ورمێ ده‌ناسرێت‌و هاوكات یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌شه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانی‌ پێشووی‌ كورد له‌ په‌رله‌مان له‌ نامه‌یه‌كی‌ سه‌رئاواڵه‌ بریاری‌ دادگای‌ میكۆنوسی‌ له‌ مه‌ر به‌ تومه‌تبارناسينی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ بۆ تیرۆری‌ سه‌ركرده‌كانی‌ حیزبی‌ دیموكرات‌ مه‌حكوم كرد.

هاوكات له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندنی‌ شاره‌كه‌ش باس له‌ ناوی‌ دوكتۆر مه‌سعود قاره‌مانی  ده‌كرێت بۆ ناونووسین له ‌هه‌ڵبژاردنه‌كان. قاره‌مانی‌ جانبازه و به ئاشکرایی سه ر به باڵی ئوسوولگه‌رایه  و مامۆستای‌ زانكۆی‌ ئازادی‌ شاری‌ مه‌هاباده‌.  له‌ ناو خه‌ڵك به‌ كه‌سی‌ ره‌سمی‌ حكومه‌ت ده‌ناسرێت‌و ده‌ڵێن له‌ كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه موو جارێك ده‌یهێنن و 2 هه‌زار ده‌نگیش پتر ناهێنێ. خولی پێشتریش هه‌ر وا بووه‌.

هه‌روه‌ها دکتور عومه‌ر وه‌ته‌میشی دکتۆرای کۆمه‌ڵناسی و مامۆستای ناسراوی زانکۆکانی ئێران دوای ئه‌وه‌ی دوو جار له خوله‌کانی پێشتر سه‌لاحییه‌تی ره‌تکرایه‌وه  ئه‌گه‌ری ناونووسینی دووباره‌ی زۆره . دیاره‌  هه‌ر له‌ شاری‌ مه‌هاباد ناوی که‌سانی دیکه‌ش ده‌برێت بۆ به‌شداری‌ كردنیان  كه‌ خۆیان ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ له‌ ناوهێنان خۆ ده‌بوێرین هه‌روه‌ها ده‌نگۆی‌ خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی‌ جه‌عفه‌ر ئایین په‌رست‌و بێهمه‌نشيش هه‌یه‌.

بۆكان:
له‌ شاری‌ بۆكان هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئه‌ندازیار عه‌زیز مام ئاغایی‌‌و دوكتۆر قه‌سیم عو‌سمانی‌ نوێنه‌ری‌ ئێستای‌ په‌رله‌مان خۆیان كاندید ده‌كه‌ن بۆ خولی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران.

قه‌سیم عوسمانی‌ نوینه‌ری‌ ئێستای‌ بۆكان لایه‌نگرانی‌ ده‌یشوبهێنن به‌ به‌هادین ئه‌ده‌ب‌و ره‌خنه‌گرانیشی وه‌ك تاجرێك سه‌یری‌ ده‌كه‌ن تا نوینه‌ر‌و ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌شی‌ لێده‌گرن ‌ كه‌ له ‌په‌رله‌مان بۆ شاره‌كه‌یان كاری‌ نه‌كردوه‌‌و هاوكات له‌ زۆر بۆنه‌دا هاوهه‌ڵوێست نه‌بووه‌ له‌ گه‌ڵ فراكسیۆنی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ تاران. گه‌رچی ماوه ی ساڵێک ده‌بوو سه‌رۆکی فراکسیۆنی کورد بوو . ئه‌و له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ده‌یه‌م سه‌ره‌تا زۆر به توندی له گه‌ڵ مووسه‌وی که‌وت و رۆژی دوای راگه‌یاندنی ده‌نگه‌کان زۆر به توندی و نائاسایی که‌وته پێدا هه‌ڵگوتنی ئه‌حمه‌دی نژاد و ته‌شه‌ر و نه‌سیحه‌تكردنی‌ سه‌وزه‌کان.

 قه‌سیم كه‌ دوكتۆرای‌ له‌ بواری‌ ئابووری ‌هه‌یه‌  له‌ ئێستادا ره‌خنه‌گری‌ له‌ شاری‌ بۆكان زۆره‌. ره‌خنه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ قه‌سیم ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بواری سیاسی‌ ناوبراو كه‌ به‌ وته‌ی‌ ره‌خنه‌گرانی‌، خۆی‌ دزیوه‌ته‌وه‌‌ له‌ پرسه‌ سیاسیه‌كان به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌ هیچ به‌ك له‌ به‌یاننامه‌كانی‌ فراكسیۆنی‌ كورده‌كان ئیمزا بكات. له‌ به‌رامبه‌ریش دا لایه‌نگرانیشی ‌له‌ گه‌ڵ ‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ره‌خنانه‌‌ شانازی‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو وتاربیژێكی‌ باش له‌ په‌رله‌مان بووه‌و كاری‌ بۆ بۆكانیش كردووه‌.

كاندیدێكی‌‌ تری‌ هه‌مان شار عه‌زیز مام ئاغایی يه كه له ‌دایكبووی‌ ساڵی ‌1359یه‌ خوێندنی‌ له‌ كارناسی‌ باڵای‌ ئه‌ندازیاری‌ ته‌واو كردوه‌‌و له‌شاره‌كه‌ش چه‌ندین به‌رپرسیاره‌تی‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ ئاموزش‌و په‌روه‌رش بووه‌. دیاره‌ باس له هاتنی ئه‌نوه‌ر حه‌بیب زاده نوینه‌ری دوو خولی 5 و 7ی بۆکانیش  ده‌کرێت .

  سنه‌، دیوانده‌ره‌‌و كامیان:
هه‌ر سێ حه‌وزه‌ی‌ سنه ‌‌و كامیاران ‌و دیوانده‌ره، وه‌ك بازنه‌یه‌كی‌ هه‌ڵبژاردن چاوی‌ لێده‌كرێت‌و ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌‌ به‌هرام فاتحی‌ خوی‌ كاندید بكات كه‌ ماموستای‌ زانكۆیه‌‌و ئه‌زمونی‌ 25 سال كاری‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ ئیداری‌ هه‌یه‌‌و خه‌ڵكی‌ دیوانده‌ره‌یه‌ له‌ شاری‌ سنه‌ داده‌نیشێت. به‌هرام فاتحی كه‌سێكی‌ سیاسی‌ نیه‌‌و له ‌شاری‌ سنه‌ش زۆر ناسراو نیه‌، هه‌ر چه‌ند هه‌ندێك كه‌س له‌ دوو نوێنه‌ری‌ ئێستای‌ شاره‌كه‌ به‌ باشتری‌ ده‌زانن. به‌ڵام به ‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ شارچیه‌تییه‌وه‌ كه‌ هه‌مو جارێك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دا ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ ئه‌مجاره‌ش كاندێكی‌ شاری‌ سنه‌ بیباته‌وه‌. دیاره‌ باس له‌ بابه‌ك قوتییش ده‌كرێت بۆ خۆ كاندید بوون به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌گوترێ‌ كه‌ ئه‌گه‌رى ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ زیاتره‌ تا په‌سند كردنی‌. ئه‌مه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ خۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌مین شه‌عبانی‌‌و جه‌بار كه‌ره‌می‌ نوێنه‌رانی‌ ئێستای‌ ئه‌و شارانه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به ‌هۆی‌ ناره‌زایی‌ خه‌ڵكی‌ له ‌كاركردی‌ ئه‌و دوو نوێنه‌ره‌ ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ نه‌توانن متمانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ داهاتوو به‌ ده‌ست بێنن. هه‌ر دوو پالێوراوه‌كه‌ به‌وه‌ تومه‌تبار ده‌كرێن كه‌ له‌ چوار ساڵی‌ رابردوو ته‌نیا له‌ بیر به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان بوون‌و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ ناو نوخبه‌ی‌ شاره‌كه‌‌و به‌ تایبه‌ت رۆژنامه‌نوسان كارنامه‌كه‌یان ره‌خنه‌ی‌ زۆر له‌سه‌ره‌. له‌م رۆژانه‌ له هه‌واڵه‌کان دا هاتبوو که جه‌بار که‌ره‌می گوتوویه که ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی سه‌روکایه تی مه‌جلیس ئیزنی پرسیار له ئه‌حمه‌دی نژاد نه‌دات، ئه‌و ا به حه‌تمی  ئیستیعفا ده‌دا و بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ که بۆ به‌رگری له که‌رامه‌تی مه‌جلیس و مافی خه‌ڵک ئه و کاره‌ی کردووه بڕیار ده‌دا که خولی نۆهه‌م کانديد نابێت! كه‌ ره‌خنه‌ گرانی‌ ئه‌م لێدوانه‌ی‌  وه‌ك دروشمێكی‌ ئینتیخاباتی‌ بۆ خولی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مان لێك ده‌ده‌نه‌وه.‌

  ورمێ‌
له‌ شاری‌ ورمێ‌ به‌حوكمی‌ فره‌ پێكهاته‌یی‌ له‌باری‌ ئاینی‌‌و نه‌ته‌وه‌یی‌ ناسینه‌وه‌ی‌ پالێوراوان دژوار دێته‌ به‌رچاو به‌ڵام ره‌حیم قوربانی‌ یه‌كێك له‌ كاندیدكانی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران ده‌بێت كه‌ پێشتر پۆستی‌ پارێزگای‌ ئه‌و شاره‌ی‌ به‌ ده‌ست بووه‌. هه‌روه‌ها باس له دوکتۆر عابيد فه‌تاحی نوێنه‌ری کورد له خولی حه‌وته‌م له ورمێ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری هاتنه پێشی کوردان له لایه‌ن جالاکانی سیاسی ومه‌دنی کوردی "ورمێ"‌وه‌ تاو توی ده کرێ ‌و به ‌پێی‌ زانیاریه‌كان نوخبه‌ی‌ سیاسی‌ كوردی‌ له‌و شاره‌ له‌ خۆساغكردنه‌و‌ه‌ن بۆ به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی تورکیش به گشتی هه‌موویان ده‌یانه‌وێ بێنه پێش و خۆ کاندید بکه‌ن وه‌ك قازی پوور، جهانگیر زاده و زاکیر.

پاوه‌‌و جوانرۆ:
له‌ حه‌وزه‌ی‌ پاوه‌و جوانرۆ ناوی‌ داود ئه‌حمه‌دیان ده‌بردرێت كه‌ خوی‌ كاندید ده‌كات بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌ په‌رله‌مان. ئه‌حمه‌دیان ماجیسته‌ری‌ له‌ زانستی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ ته‌واو كردوه‌.

  ئه‌م راپۆرته‌ له‌ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره‌ (787)دا بڵاو بۆته‌وه‌.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان