ئامینە فەیزوڵابەگی
هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو دانیه‌ل میتران، ژنی ئازا و مرۆڤدۆست و کورد خۆشه‌ویست له ناخی دڵمه‌وه خه‌مباری کردم.
خاتوو دانیه‌لی خۆشه‌ویست، ئه‌و شێره ژنه بوو که له پێگه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوریه‌که‌ی که‌ڵکی ته‌واوی وه‌رگرت بۆ راکێشانی سه‌رنجی نێو ده‌وڵه‌تی و نێو نه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به دۆخی ناله‌باری دێرینترین نه‌ته‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که چلۆن به ده‌ستی ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێی ده‌چه‌وسێندرێته‌وه و له خاکی باو باپیرانیدا به زۆره‌ملی کۆچی پێده‌که‌ن و نیشتمانه‌که‌شی بێشه‌رمانه ته‌فریس و ته‌تریک و ته‌عریب ده‌که‌ن.
دانیه‌ل میترانی مرۆڤدۆست له‌گه‌ڵ ئاگادار بوون له کۆڕه‌وه ملوێنیهکهی گه‌لی کورد له باشوری کوردستان که به به‌ر چاوی جیهانیانه‌وه عه‌ره‌به سهدامیهکانی عێراق فه‌توای کۆمه‌ڵ کوژیانی دابون و به‌ته‌مای ئه‌نفالێکی به‌رفراوانتر له ئه‌نفاله‌که‌ی پێشوتر بوون، خۆی گه‌یانده کوردستان و له نزیکه‌وه فرمێسکی به لێشاوی تێکه‌ڵ به خوێنی ژنان و منداڵانی کوردی بینی هه‌ر ئه‌وسا به‌ڵێنی دا که به‌شێک له ته‌مه‌نی خۆی بۆ گه‌لی کورد ته‌رخان بکات و ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت بۆ کۆتایی هێنان به‌ژیانی کوله‌مه‌رگی و به‌ش مه‌ینه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ٤٠ ملیۆن حه‌شیمه‌تی بێده‌وڵه‌ت بخاته‌گه‌ڕ.
دانیه‌لی هه‌میشه زیندوو به به‌ڵێنه‌که‌ی وه‌فای کرد و قۆڵی هیمه‌تی خۆی و هاوکاره‌کانی له ناوه‌ندی ''فرانس لیبرتی'' که خۆی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد هه‌ڵماڵی و به‌حه‌ق سه‌رنجی ده‌وڵه‌تانی ئوروپایی بۆ لای دۆخی ناله‌باری گه‌لی کورد له باشور راکێشاو هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که هێڵی دژه‌فڕینی فرۆکه کورد کوژه‌کانی حکومه‌تی سه‌دام حسه‌ین له هێڵی ٣٢ و ٣٦ دا رابگه‌یه‌نرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌گ ناسانهبڕوانین ئه‌وه‌ده‌بێت بڵێین سه‌ره‌تای ئاسوده‌یی گه‌لی باشوری کوردستان به‌ردی بناغه‌کانی به‌ده‌ستی دانیه‌ل میتران دانرا.
خاتوو دانیه‌ل له‌و ساوه به‌رده‌وام سه‌ردانی باشوری کوردستانی کردوه، له ساڵی ٢٠٠٥ شانازی ئه‌وه‌م پێ‌بڕا که به نوێنه‌رایه‌تی ژنانی شۆڕشگێڕی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ولێر و له نزیکهوهبهدیداری شاد بم و له کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی فه‌رانسه‌وی له هه‌ولێر له‌گه‌ڵیدا بم.
به داخه‌وه مه‌رگی نابه‌وه‌خت مه‌ودای نه‌دا ده‌نا به دڵنیاییه‌وه رۆڵی مرۆڤدۆستانه و کورد دۆستانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش کاریگه‌ر ده‌بوو.
به راستی نازانم بۆ له ده‌سدانی خاتو دانیه‌ل میتران هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی کێ بکه‌م؟ گه‌لی فه‌رانسه‌یان گه‌لی کورد؟
هه‌ر ئهوهندهدهڵێم کهدهستان خۆش گه‌لی فه‌رانسه بۆ په‌روه‌رده‌کردنی وه‌ها شێره‌ژنێک، به دڵنیاییه‌وه تاکوو ئه‌مه‌گ ناسێکی کورد له گۆی زه‌وی مابێت سۆز و وه‌فا و یادی دانیه‌لی خۆشه‌ویست هه‌ر به زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه و به‌رده‌وام به بوونی وه‌ها دۆستێک دوارۆژی خۆی گه‌ش ده‌بینێت و ئه‌م چیرۆکه‌ش که له کۆڕه‌وه‌که‌ی به‌هاری ١٩٩١ وه‌سه‌ری هه‌ڵدا نه‌وه بۆ نه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
له کۆتاییدا داواکارم له‌به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وێڕای راگه‌یاندنی رۆژێک ماته‌مینی بۆ کۆچی دوایی دانیه‌ل میتران که بۆ خۆیان له رابردوودا وه‌ک دایکی کورد ناوتان لێهێناوه رابگه‌یه‌ندرێت و له‌چله‌مین رۆژی کۆچی دواییشی دا چله‌یه‌کی ماته‌مینی به شکۆی بۆ ببه‌سترێ.
هه‌زاران سڵاو له گیانی مرۆڤدۆستی و کورد خۆشه‌ویستی خاتو دانیه‌ل میترانی کۆچ کردوو.
بژی دۆستایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌ی فه‌رانسه
ئامینه فه‌یزوڵابه‌گی
دایکی دو شه‌هیدی سه‌رکردوه
و سه‌رۆکی سه‌مبولیکی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
٢٢ی نوامبری ٢٠١١