عهزیز ماملی
له پاش بوومه له رزه كه ی كه شاری وانی شله ژاند، حیزبی ئاشتی و دیموكراسی (ب د پ) كه له كورده كان نزیكه له جم و جۆڵه كه ی وه ك پشتگری نه ته وه یی كه بۆ یارمه تی دان به لێ قه و ماوه كان پێك هاتبوو حیمایه تی كرد.
سه ره ڕای ئه وه كه هێزه كانی ئه سكه ری تورك بۆ به ر پرچ دانه وه به هێرشه كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پ ك ك ) چوون بۆ عێراق، ب د پ و هه ر وه ها ئانكارا هه وڵ ده ده ن ده رفه ته كانی وت و وێژ به رده وام بێ به و مه به سته كه له سه ر گۆڕانكارێكانی قانوونی بنگه هی ده وری ببێت۔
ڕه جه ب ته یب ئه ردۆغان شه پۆلێك له چاو پێكه وتنه كانی ناو نه ته وه یی به رێوه برد۔ سه رۆك وه زیری تو ركیه بۆ میسر و تو نێس و لیبی سه فه ری كرد و له واشینگتۆن وه رگیرا۔ هه ر وه ها ڕه خنه تونده كانی له " زارۆكی ناز په روه رده ی ڕۆژئاوا" واته ئیسرائیل درێژه پێدا. له سه ر هه ڵدانه كانی وڵاتانی عه ره بی پشتگری كرد، داوای ئه وه ی كرد كه یه كیه تی وڵاتانی عا ره ب ده نگ بده ن به به ڕه سمییت ناسینی وڵاتی فه له ستین بۆ ئه ندامه تی له ناو ڕێكخراوی نه ته وه یه كگرتۆكان ( نه ك هه ر وه ك ئێختیارێك به ڵكوو وه ك ئیجبار و پێداویستی یه ك) هه ر وه ها به پشتیوانی له لائیسیته، ئیسلامێ كانی میسری توو شی گیر و گرفت كرد. پشتگری و هاو ده نگی بیر و ڕای گشتی له توركیه، ده وری چالاكێ سیاسێ كانی سه رۆك وه زیری پته و تر كرد۔ به ڵام سه ره ڕای ئه وه ش پێویسته لایه نی له سه ره خۆیی و پراگماتیسم له بیر نه چێ :
ئه ردۆغان به مل ڕاكێشان بۆ دامه زراندنی سپه ری دژ به مووشه كی ڕێكخراوی ناتۆله سه ر خاكی خۆی، ته زمینی داوه به وڵاته یه كگرتۆكانی ئه مریكا دژ به ئێران، پێوه ند ێكانی له گه ڵ به شار ئه سه د له به ر ئه وه كه نه سیحه ته كانی ئه وی سه باره ت به ڕیفۆرم له سووریه له به ر چاو نه گرتبوو، كۆتایی پێ هێنا۔ جگه له وانه ش، هه رچه نده كه ئانكارا په یمانه عه سكه رێكانی له گه ڵ تیل ئاویو هه ڵپه ساردۆ، سه رۆك وه زیر پێوه ندێ ئابوورێكانی نێوان دوو ولاتی نه پچڕاندۆ. ته نانت ئه و یازده كۆنه زیندانێ كانی فه له ستینی كه ئیسرائیل رێگای گه ڕانه وه و ژیان له وڵاته داگیر كراوه كانی پێ نه دان، بۆ توركیه بانگ هێشتن كرد بۆ ئه وه كه یارمه تی كردبێت به وت و وێژه كانی كه بۆ ئازادی گیلعاد شه لیت، سه ربازی ئیسرائیلی، له گه ڵ حه ماس هاتبۆ ئاراوه.
له گه ڵ هه مووی ئه وانه ش، ئه ردوغان له ناو توركیا له گه ڵ چه ند مه سه له ی گه وره ڕووبه ڕوو ده بێته وه، له و مانگا نه ی دوایی دا به فراندن و كرده وه ی بۆمب نانه وه، له لایه ن پارتی كرێكارانی كوردستانه وه توند و تیژی به ر چاو كه وت. به رسیوی كار به ده ستان تورك، گرتن و و زندانی كردنی به ربڵاو بوو. ئه گه رچی ناكرێ وه ك ده ورانی خوێناوی ساڵه كانی ١٩٩٠ باسی لێوه بكرێ، به ڵام له مانگی ژووه نی ساڵی ٢٠١١ هه تا ئێستا نزیكه ی ١٨٠ كه س گیانیان له ده ست داوه.
بێ ده نگی و ناڕه زایی گه ل
ئه و كۆمه ڵه توند و تیژیانه به دوای ئه و ده وران و فه زایه نوێیه دا هاته دی كه له ساڵی ٢٠٠٥ پێك هات، كاتێك كه حیزبی عه داڵه ت و گه شه پێدان (ئا ك پ)كه ئه ردۆغان دامه زرێنه رێتی، بڕیاری دا كه له وه زعی كورده كا ن (كه ١٥ یان ٢٠ له سه دی دانیشتوانن) دا چاكسازی بكا و ئه وان له به رژه وه ندێكانی به ره و پێشه وه چووی تو ركیا به شدار بكا.
جگه له به رنامه ی ئاوه دان كردنه وه ی باشووری ڕۆژ هه ڵات، قه ده غه كردنی زمانی كوردیش هه ڵگیرا، به رنامه كانی دایمی ته له ڤیزیۆن به زمانی كوردی ئازاد كراو مافی قسه كردن به زمانی كوردی له ناو هه ڵبژاردنه كان دا به ڕه سمییه ت ناسرا، چالاكێ یه كانی فه رهه نگی پشتگری یان لێ كرا، ده و ره ی زمان و ئه ده بیاتی كوردی له چه ند زانكۆ دامه زراوه، ئه شكه نجه له ناو زیندانه كان قه ده غه كرا و ده وڵه ت به مه به ستی كۆ تایی پێ هێنان به شه رر، وت و وێژی نهێنی له گه ڵ پ ك ك ده ست پێ كرد، ته نانه ت فه رمانی ئا مینیستی ده رچوو و وه زعی ژیانی عه بدو للا ئۆجالان، سه رۆكی مێژوویی پارتی كرێكاران كوردستان، له زیندان هاسان كاری به سه ر داهات، ده نگۆی ئه وه ش هه بوو كه له ده ره وه له ناو ماڵ له ژێر چاوه دێری دابێ۔ له ئۆكتۆبری ٢٠٠٩ كاتێك ٨ خه باتگێڕ و ٢٦ كه س له لایه نگرانی پ ك ك له عیراق ڕا گه ڕانه وه، یه كه مین پله ی ئه و ڕه وته دوایی پێ هات.
ئه وشته كه ده یتوانی ببێته سه ره تای ئاڵ ۆ گۆڕیك بۆ ئاشتی، بوو به كاره ساتێكی له په یوه ندێكان دا : له كاتێكدا كه به ده یان هه زار كه س به پێشوازی گه ڕانه وه ی دووره وڵاتێكا نه وه چوبوون، بیر و ڕای گشتی توركه كان كه بۆ ئه وه ئاماده نه كرابوو، تووشی سه ر سوڕماوی بوو.
ئه ردوغان كه له ئاكامه كانی ئه و كاردانه وه ده ترسا، ئیبتیكاری ئاشتی وه لانا هه تا به ره به ره بگرخێ، سه ره ڕای ئه وه ش كه پێوه ندێكانی نێوان پ ك ك وده وڵه ت له ئۆسڵۆ درێژه یان پێ درا . سه ره تا ڕایۆ یه ك ئه و خه به ره ی دركاند و له پاشان جه میل چیچك سه رۆكی پارلمان له نێوانی مانگی سیپتامبر دا به ڕاگه یاندنی ئه وه كه ئه و ڕیگایه ی ئه و ڕۆ توركیه له پێشی گرتۆ، پێشتر له ئینگلستان و له ئیسپانیا له گه ڵ ئه رته شی كۆماریخوازی ئیرله ند و ئۆ تێ ئا هاتبۆ ئاراوه (١)، ئه و پێوه ندی یانه ی سه لماند. چه ند ڕۆژ پاشان شه ره فه ددین ئه لچی یه كێك له نوێنه رانی به ئیعتیباری حیزبه كوردێكه واته حیزبی ئاشتی و دیموكراسی ( ب د پ ) به ڕاشكاوی ڕایگه یاند كه هه ردوو لایه ن له سه ررییككه وتننامه یه ك كه ته واوی پێشنیاره كانی ب د پ تێێدا سه لماندراوه، ڕێك كه وتوون و ته نیا چاوه رێێ ئیمزای سه رۆك وه زیر ئاغای ئه ردۆغانه (٢). به ڵام له پاش چه ند رۆژ، كۆ مه ڵیک هێرشی مه رگباری پ ك ك ئه و چالاكیانه ی تێك شكاند.
هۆیه كانی ئه و هێرشانه چ بوون : گه لۆ حكوو مه ت به ڕاستی به دڵپاكێوه وت و وێژی ده كرد ؟ ئا یا باڵی تو ند ڕه وی پ ك ك خه ریك بوو وت و وێژه كان توو شی شكست بكا؟ گه لۆ جارێكی دیكه ریژیمی سوریه له كورده كان كه ڵكی وه ر ده گرت بۆ به ربه ره كانی له گه ڵ ده وڵه تێك كه له گه ڵی توو شی نا كۆكی ببوو؟ به هه ر هۆ یه ك بوو بێت، ئه ردۆغان به شی وه ی فه رمی و ره سمی كۆ تایی به پێوه ند یكان هێنا و له ڕۆژی ١٩ ی ئۆكتۆبر له گه و ره ترین و ڕێك و پێك ترین هێرش كه له ساڵه كانی ١٩٨٠ به م لاوه رووی نه دابوو، ٢٤ كه س له پۆ لیس و ئه سكه ر له پاریزگای حه ككاری له باشووری ڕۆژ هه ڵات كوژران. له كاتێكدا كه هێزه كانی تورك به دوای كۆ ماندۆ كان دا سنوو ره كانی عیراآیان تێپه ڕ ده كرد، ئه ردۆغان داوای هێور كردنه وه ی وه زعه كه ی ده كرد. " مافی مرۆڤ و دیموكراسی ده توانن تیرۆریزم پووچه ڵ بكه نه وه، ده بی پشوومان له سه ر خۆمان بێ."
وا ده ر ناكه وێ كه گه لی تورك ئاماده بێت خود مو ختاری كورده كان په سه ند بكا. په یمان و رێككه وتنی ئه سكه ری- مافیایی كه تو ركه كان بۆ خۆیان له سه ر ئه و باوه ڕه ن كه به نهێنی له پشت گشت بڕیار و بۆ چوونه كانه، یانی ئه و شته كه وه ك " ده وڵه ت له ناو ده ڵه ت" ناوی ده به ن (٣) نه فه و تاوه. ئه و شه ڕڕه به رژه وه ندی ئابووری (چه ك و مه واددی سڕڕ كه ر و ...) جه ند تاقمێك له هه ر دوو لایه ن دابین ده كا. هه ندێك كه س له ناو پ ك ك نایانهه وێ وه زعه كه عاددی بێته وه، شتێك كه ئاواتی به شێكی زۆر له كورده كانه، چوونكه له و حاڵه ته دا زاڵ بوونیان به سه ر خه ڵك دا كه م ده بێته ئه وه ش ده بێته هۆی كز بوونی توانای هه ڕه شه كردنیان له سه ر ده و ڵه ت .
ئومید فرات كه ڕوو ناكبیرێكی ئارام و سه ربه خۆیه به و شیوه یه له و گۆڕانكارێ كه به سه ر كورده كاندا هاتۆ باس ده كا : " ئێمه پێمان وابوو كه دیاری كردنی مافی چاره نووس ته نیا ڕثگای چاره سه رییه به ڵام به هاتنه سه ر كاری تورگوت ئوزال سه روك وه زیر (١٩٨٣-١٩٩٣) و دیموكراتیزاسیۆن، ئه م پرسیاره مان بۆ هاته پێش كه بۆ چی له و دیموكراتیزاسیۆنه دا به شدار نه بین؟ به تایبه ت به له به ر چاو گرتنی ئه وه كه ئاسوی ئه ندامه تی له ناو یه كیه تی ئورووپاش خه ریك بوو وه ده ر ده كه وت.ئاواتی كوردستانێكی یه كگرتوو دڵرفێنی خۆی له ده ست دا. ناواقیع بینانه بوونی كوردستانی گه وره كاتێك زیاتر ده ركه وت كه دیتمان كه جیرانه كانی ئێمه له كوردستانی عیراق دڵگه رم ببوون به دیموكراتیزاسیۆن له توركیه. ئه و رووناكبیره پێی وایه كه ئه و ڕۆ كورده كان چاویان بڕیوه ته سه ر وڵاتانی ڕۆژئاوا، " چ له به ر ئه وه كه له گه شه و به رژه وه ندێ ئابووریه كان كه ڵك وه ربگرن، چ له به ر وه زعی ناوچه. ئه وان داهاتووی خۆیان له ناو توركیه یه كی دیموكراتیك دا ده بیننه وه كه مافه كانیان به ڕه سمییه ت بناسێ. دان نان به و مافانه واته كۆتایی پێ هێنان به ته بعیزه كانی قه ومی، به ڕه سمییه ت ناسینی ناسنامه ی كوردی-له گه ڵ مافی په روه رده به زمانی كوردی له قوتابخانه كان- و چه شنه لا مه ركه زی یه ك كه شیوه خودموختاریه كی تێیدا گونجاندرابی. بۆ به دی هێنانی ئه و ئامانجانه، ئاڵ و گۆڕ و ریفورم به سه ر قانوونی بنگه هی دا پێویسته. خانمی گولته ن كیسانك یه كێك له دوو سه رۆكه كانی ب د پ و نوێنه ری پێشووی دیاربكر له پارلمان به ڕاشكاوی باسی ئه وه ده كا كه " ئێمه پێویستمان به قانوونێكی بنه ڕه تی هه س كه به ربڵاو بێت، كه باس له دیموكراسی و شاروه ند بكا و خو بپارێزێ له به ستنه وه به به ناسنامه و زمانی توركی . له ساڵی ١٩٢٤ به م لاوه ناسنامه ی ئێمه یان ئینكار كردۆ، هه ر ئه وه شه بۆته هۆی ئه و كێشه دوور و درێژه.
به باوه ڕی ئه و خانمه و هه روه ها گه لێك كوردی تر، ریفۆرمی سه ر یاسای بنگه هی ناشێ ببه سترێته وه به چه ك دانانی خه باتگێره كانی پ ك ك۔ ریفۆرمێكی ئه و تۆ پێویستی به گفت و گۆی ئازاد له سه ر هه ندێك مه سه له ی هه ستیار هه یه وه ك خودموختاری : " هه موو كه س ده بێ بتوانێ بۆ چوون وبیر و رای خۆی ده ر ببڕێ. قسه و باس كردن به شێوه ی ئازاد له توركیه هاسان نیه، ئه وه ش ئاسایی نیه".
قانوونی بنگه هی ئێستا كه له پاش كود یتای ١٩٨٠ وه په سند كراوه و هه تا ئه و ڕۆ چه ند ئال و گۆڕی به سه ر دا هاتۆ، پێویسته سه ر له نؤی بنووسرێته وه، هه ر نه بێ ریفورمی به رچاوی تیدا بكرێ. سه ر كه وتنی به ر چاوی ئا ك پ له هه ڵبژاردنه كانی پارلمان له ١٢ ی ژووه نی ٢٠١١، ئه و حیزبه ی له هه ر و مه رجێكی له بار دا جێگیر كرد بۆ ده ست پێكردنی ئه و پرۆژه یه. ئا ك پ بۆ سێهه مین جار زۆربه ی كورسێكانی پارلمانی گرته ده ستی خۆی و به وه ده ست هێنانی ٥٠٪ ده نگه كان و ٣٢٦ كورسی له ٥٥٠ كورسی پارلمان، به به رزترین پله ی به شداریكردن له ساڵی ١٩٨٧ (٨٦.٧٪)، بوونی خۆی بۆ ده وری سێهه م ده ست پێكرد، له ساڵی ١٩٤٦ واته له كاتی دامه زراندنی سیسته می چه ند حیزبی، ئه وه یه كه مین جاره كه حیزبێك سێ جار له دوای یه ك دا سه ركه وتن وه ده ست دێنێ ئه ویش به ده نگێكی به ر چاو. به ڵام ئه وسه ركه وتوویێ له هه ر پله و پایه یه ك دا بێت، ئاغای ئه ردوگان نه یتوانیوه زۆربه ی دوو له سێ -٣٣٠ كورسی- دابین بكا، له و حاله ته ده یتوانی به بێ پرس و ڕای حیزبه كانی دیكه، یاسای بنگه هی بداته به ر ریفۆرم و ئه و شیوه هه لبژاردنه ی سه رۆك كۆماری كه بۆ خۆ ی ده یه ویست دای بمه زرێنێ. ئیمكانی كه مه كه بتوانێ ده گه ڵ حیزبی ده ستی ڕاستی توند ڕه وی بزووتنه وه ی نه ته وه یی( م ه پ) -١٣٪ ده نگه كان و ٥٤ كورسی- ڕێك كه وێ، به ڵام ئا ك پ ئه شێ هه وڵ بدا كه له گه ڵ حیزبی كۆماریخوازی گه ل (ج ه پ ) كه خۆ ی به كه مالیست ده زانێ و ٢٦٪ ده نگه كان و ١٣٥ كورسی وه ده ست هێناوه(٤) . هه روه ها ده توانێ له گه ڵ كورده كان و ب د پ (٣٦ كورسی) ڕیك بكه وێ. به ڵام ب د پ له مانگی ژووه ن هه تا ئۆكتۆبر، دانیشتنه كانی پارلمانی به نیشانه ی ده ربڕینی ناڕه زایه تی به رامبه ر به درێژه پێدانی حه بسی ٦ كه س له نوێنه رانی هه ڵبژاردراوی خۆی كه له سه ر بنه مای قانوونی دژ به تیروریستی گیراون، ته حریم كردبوو. بریاری ب د پ بۆ گه ڕانه وه بۆ پارلمان ئه و راستیه ده رده خا كه ده وره یه كی دیاری كه ر له ڕه وتی ریفۆرم و ده ر كه وتن له شه ڕڕێك كه له ساڵی ١٩٨٣ وه سی هه زار كه س تێیدا گیانیان له ده ست داوه، له ئارا دایه.
كۆتایی هێنان به به كێشه له گه ڵ ئه رته ش
ڕاگوێزتنی حكوومه تی عه سكه ری به حكوومه تی غه یره ئه سكه ری كه له مێژ بوو چاوه ڕوانی بۆ ده كرا، هاوینی ڕابردوو كۆتایی پێ هات. ڕۆژی ٢٩ ی ژووئیه فه رمانده رانی هێزه كانی عه رز و هه وا و ده ریا له ناكاو خۆیان له كار كێشاوه. ته نیا چه ن ساڵ له مه و به ر ڕووداوێكی ئه و تۆ ده بوو به هۆی پێك هاتنی قه یرانێكی گه وره، به ڵام ئه مجاره به هیمنی و ته نانه ت به بێ ته فاوه تی وه رگیرا. ئه ردوغان ته نیا فه رمانده یه كی ستادی دامه زراند كه پێشتر له گه ڵ هه موان له سه ری ڕێك كه و تبوون، له سه ر بازاری بوورسیش كاریگه ری نه بوو. ده ست له كار كێشانه وه یه كی ئه وتۆ ئاخرین پله بوو بۆ به غه یره عه سكه ری كردنی رێژیم و روو به ڕوو ی یه ك ڕاوه ستانی ئا ك پ و ئه رته ش كه ماوه ی ده ساڵ بوو درێژه ی هه بوو. هه و ڵه كانی ئه رته ش بۆ داخستنی ئا ك پ كه به وه تاوانبار ده كرا كه ده یهه وێ حكوومه تێكی ئایینی پێك بێنێ، ته نیا به قازانج و به زۆرتر خۆشه ویست بوونی ئه و حیزبه ته واو بوو. هه ر وه ها دادگایی كردنی ناسراو به "ئه رگه نه كون" و سه له ج حه ممه ر (٥) كه بوون به هۆی له قاودانی پرۆژه كانی كودیتا و پیلانه كانی دژ به ئا ك پ ، بنكه و پێگه ی ئه سكه ره كانی لاواز كرد. جگه له وه ش، له ئاكامی زه خت و گوشاری یه كیه تی ئورووپا كه ئه ندامه تی توركیه ی به وه گرێدا بوو، ئه رته ش كه له ساڵی ١٩٩٠ وه خاوه ن ده سته ڵات بوو، ناچار بوو بگه ڕێته وه بۆ عه سكه ر خانه كان.
هۆی چ بوو فه رمانده كانی عه سكه ری ده ستیان له كار كێشاوه ؟ ژێنێڕاڵ ئیسیك كۆسانر سه رۆكی ستادی هاو به ش كه ده بوایه ماوه ی خزمه تی له مانگی ئووتی ٢٠١٣ دا ته واو بێت ڕاده گه یه نێ كه به هۆی له حه بس مانه وه ی هاوكارانی،" درێژه پێدانی" خزمه ت بۆ ئه و نا مومكین ببوو. مانای ئه وقسانه ی ئه وه بوو كه مه شرووعییه تیی كاری لێكۆڵینه وه كانی حقوقی له به ین چووبو له به ر ئه وه كه به ڵگه كان كه م و كووڕیان هه بوو، حه بس كردنی عه سكه ره كان سه ره ڕۆیانه بوو ( ته نانه ت بۆ چه ند ڕۆژنامه وان) و هه ر وه ها له به ر دره نگ كردن له به ره و پێشه وه بردنی دادوه ری یه كان. له به ر ئه وه یه كه یه ك له سه ر سێێ ژێنێڕاڵه كان و به شێك له ئه فسه ره كانی خانه نشین كراو هاتبوون بۆ لێكۆڵینی سه ره تایی، ژێنێڕاڵ كۆسنه ر داوای كردبوو كه ئه و دوو سه دو په نجا ئه فسه ره هه تا كاتێك كه حوكمی دادگا ده ر نه چۆ، ته نیا له كار دوور بخرێن، به ڵام ده و ڵه ت بڕیاری دا خانه نشینیان بكا.
هێزه كانی عه سكه ری له داهاتوو دا ده بێ سه ر له نوێ دابمه زرێته وه و له چوار چیوه ی حیرفه یی و له خزمه ت توركیه یه كی ی مۆدێڕن كه شوێنێكی جێ گرتووی له جیهان دا ببێت و له ژێر ڕێبه رایه تی غه یره عه سكه رێكان به كار بهێنرێت.له وانه یه پۆستی سه رۆكی ستادی هاو به ش كه له وه زیر- بۆ نموونه له وه زیری پاراستن- (٦) له سه رتره و ته نیا به رامبه ر به سه رۆك وه زیر به ر پرس ده بێ، بگۆڕدرێ : له پاش ده ست له كار كێشانه وه كان، له دانێشتنی شوورای باڵای عه سكه ری، ئاغای ئه ردۆغان له سه ره وه ی میزه كه دانیشتبوو نه ئه و جۆره كه پێشتر ڕه سم بووله لای سه رۆكی ستادی هاو به ش. له وانه یه دادگانی عه سكه ری هه ڵوه شێن و بودجه ی پاراستن به پارلمان بسپێردرێ. گرنگترین خاڵ مادده ی ٣٥ ی یاسای ئاسایشی ناو خۆیی یه كه بۆ ته بیانووی ته وای كودیتاكان. ئه و مادده یه وا قه رار ده دا كه عه سكه ره كان له وه زعی ناسك و پڕڕ له مه ترسی دا "ئه ركی" سه ر شانیانه كۆمار بپارێزن. حیزبه سیاسێ كان له سه ر ئه وه ڕێك كه و توون كه ئیسلاحییه یه ك به و قانوو نه زیاد بكرێ كه عه سكه ره كان نه توانن به دڵخوازی خۆیان وشه ی مه ترسی شێ بكه نه وه به ڵكوو ئه وان له حاڵه تێكی ئه و تۆ دا نا چار بن كه ته نیا له سه ر داوای ده وڵه ت بێن بۆ یارمه تی كردن.
لومۆند دیپڵۆماتیك
مانگی نۆڤامبری 2011
وێندی كریستیاناسن، ناردراوه ی تایبه تی
(١) حوررییه ت، ئیستانبول، ١٥ سیپتامبری ٢٠١١
(٢) حوڕڕییه ت، ٢٧ سیپتامبری ٢٠١١
(٣) چاو بخشێنن به نووسراوه ی "نه رۆژهه ڵات نه ڕۆژئاوا، هه ڵبژارده ی بێ باكانه ی ئانكارا" لۆ مۆند دیپلۆماتیك، فێوریه ی 2011
(٤) ئه و حیزبه سه رۆكێكی نوێی هه یه به نێوی كه مال قلیج ئۆغڵووكه جێی دۆنیز بایكاڵی گرته وه، كه سێك كه ئیعتیباری خۆی له ده ست دا۔ به ڵام سه ره ڕای به ڵێنی به ریفورم، به هۆی كیشه ی ناوخۆیی و لاواز بوون له خۆ دوور ڕاگرتن له ئه رته ش، وه زعی ته واو نیه.
(٥) ئه و رێكخراوانه ی كه تاوانبارن به وه كه له ساڵی ٢٠٠٣ وه پیلانیان دژ به ده وڵه ت ناوه ته وه.
(٦) له كۆ بوونه وه كانی ناتۆ،بو ئه وه كه هیچ كێشه یه ك له سه ر گه و ره یی و چكۆڵه یی پۆسته كان پێك نه یه، وه زیری پاراستن نه یده ویست هاو كات له گه ڵ سه رۆكی ستادی ئه رته ش به شداری بكا۔