فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئازاد محه‌مه‌دزاده‌

حیزبی دێموکرات له‌ت بووه‌ و زۆر روون و ئاشکرایه‌ ، هه‌ردوولا به‌ شێکن له‌ مێژوو و رابردووی حیزب و شۆرشی گه‌لی کورد ئه‌وه‌ش شتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌. لێره‌ دا نه‌ گه‌رانه‌وه‌ هه‌یه‌ و نه‌ بێنه‌وه‌. ئه‌و قسانه‌ی باوی نه‌ماوه . ریکاری یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزب ته‌فاهوم و لیک تیگه‌یشتن و دانیشتن و دیالۆگ و گفتگۆیه‌ . ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که‌ هه‌ردوولا... له‌ کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌ و سیاسه‌ت دا هاوبه‌شن و لە به‌شێکیشی دا جیاوازیان هه‌یه‌. له‌تبوون رووی داوه‌ و هه‌ردوولاش دێموکراتن و هه‌ر لایه‌نه‌ش له‌ مه‌عادلاتی ناو خۆیی کوردستان و ئێران و دنیای ده‌ره‌وه‌ کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی باشیان هه‌ڵیناوه‌ و پایه‌ی به‌هێزیان درووست کردووه‌. با خه‌ڵکی کوردستان له‌م نێوه‌دا قه‌زاوقه‌ت بکه‌ن ، ئێمه‌ ده‌بی به‌ هه‌ردوو دیموکراته‌وه‌ مه‌یدان بۆ گه‌لی کورد چۆل بکه‌ین و ئه‌وان ببن به‌ دادوه‌ر و ره‌خنه‌ و پێشنیار و پرۆژه‌ی خۆیان بیننه‌ به‌ر باس بۆ ئه‌و لێک تیگه‌یشتنه و گفتگۆیانه‌ که‌ ده‌بێ له‌ نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن دا روو بدات و ته‌نانه‌ت تا ئاستی پیوه‌ندی و لیکنزیکبوونه‌وه‌ و تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ش. هێچ لایه‌ن و تاکێک ناتوانێت هه‌تا ئه‌گه‌ر سکرتیریش بێت قه‌زاوت له‌ سه‌ر پرسی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموکرات بکات. به‌ڵام ده‌توانێ مه‌یدان بۆ پرسه‌که‌ خۆشبکات.

 دوای ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی ناو گۆرین شتێکی زۆر بێ ماناو هه‌ڵوێستێکی زۆر نابه‌جی و مندالانه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ هێچ ریخۆشکه‌ر نیه‌ بۆ دیالۆگی ئاشتی خوازانه‌ی نێوان هه‌ر دوو دێموکرات. چۆن ئه‌گه‌ر لایه‌نێک ناوی خۆی بگۆرێ ئه‌وه‌ به‌شێکی مێژووی ئه‌و حیزبه‌ ده‌شۆردرێته‌وه‌ و ناتوانێ زمینه‌ خۆشبکات بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌. جۆن که‌ لایه‌نێک ناوی بگۆری حیزبی دێموکرات به‌ گشتی پێویستی به‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ نیه‌ و هه‌ر لایه‌نه‌ له‌ ئاست سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌کانی خۆی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ.

 ئێمه‌ ده‌بێ کار بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که‌ تا کۆنگره‌ی 16 که‌ کۆنگره‌ی هاوبه‌ش ده‌بێ له‌ نێوان هه‌ردووڵای دیموکرات‌دا ئاماده‌کاری و زه‌مینه‌ی ته‌واومان بۆ تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ خۆش کردبێت. و ئه‌و کۆنگره‌یه‌ بکه‌ین به‌ کۆنگره‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌بێ قه‌بووڵ بکه‌ین که‌ هه‌ردوولا له‌ گۆره‌پانی سیاسی کوردستان و ئێران و ناوچه‌که‌ و جیهاندا تا ئێستا باش به‌ره‌وه‌ پێش چوون و ئه‌وش خالیکی گرینگی پیکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانیه‌ و هه‌روه‌ها له‌ وه‌ش به‌هێزتر باسی نێو مناقشه‌ و ته‌حلیل و ته‌فسیری ئه‌و کۆنگره‌ هاوبه‌شه‌یه‌ که‌ ده‌گیردرێت و به‌ موسبه‌ت و گرینگ وه‌سف ده‌کرێت. کۆنگره‌ی 16 مالی کورد یه‌کده‌خات نه‌ک کۆنگره‌ی بێ به‌رنامە وه‌ بی زه‌مینه‌ و بی ئامادده‌کاری که‌ ته‌نیا لایه‌نێک ویستی خۆی به‌زۆر به‌ سه‌ر لایه‌نێکی تر دا بسه‌پێنێت.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان