سلیمان ره‌حمان ئازه‌ر
پرسێک که ئه‌مڕۆکه بۆته ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی زۆربه‌ی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان و ڕه‌نگه ڕۆژانه به سه‌دان جار له به‌دوادا چوونی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنه‌کانی جیهانی دا گوێبیستی بین یان بیبینین، تێرۆریسمه. تێرۆریسم له پاش شۆڕشی مه‌زنی فه‌ڕانسه و له دوای کۆکوژییه‌که‌ی ساڵه‌کانی 1794-1793خزییه ناو قامووسی سیاسی جیهانه‌وه ئه‌م ساڵه وه‌ک ساڵی ده‌سته‌ڵاتی تیڕۆر له مێژوودا ناوزه‌د کراوه،پێناسه کردنی چه‌مکی تێرۆریسم پێویستی به لێکدانه‌وه‌یه‌کی ته‌واو و هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه، جۆره‌کانی تێرۆریسم و لێکدانه‌وه‌ی له سه‌ر عه‌رزی واقع دا بۆته هۆی دروست بوونی کێشه‌یه‌کی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی، تێرۆریسم ئه‌توانێ به فۆڕمی جیاواز و سیمای ئاشکرا یان شاراوه خۆی ده‌ر بخات، که به‌رچاوترینیان بریتین له، تێرۆریسمی سیاسی، ترۆریسمی ده‌وڵه‌تی، تێرۆریسمی ئایینی و تێرۆریسمی ئابووری، ئه‌توانین شێوه‌کانی دیکه له تێرۆر وه‌ک پاشکۆ و ژێرکۆمای ئه‌مانه پێناسه بکه‌ین، ڕاستییه‌کی ئاشکرایه و مێژووش سه‌لماندوویه‌تی که لێکدانه‌وه‌ی چه‌مکی تێرۆر له سه‌ر عاستی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ک هه‌موو پرس و ته‌وه‌ره سیاسی و ئابوری ئایینیه‌کان، له لایان هێزه باڵاده‌سته‌کانی جیهان ده‌که‌وێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه‌وه، ه هه‌مان کات دا لێکدانه‌وه‌ی جیاواز ه ترۆر له لایان ئه‌و هێز ئایدۆلۆژییانه که وا خۆیان به ژێرده‌ست و زوڵم لێکراو ئه‌زانن، هۆکاری سه‌ره‌کی دروست بوونی کێشه‌کانه.
تاریفێکی گشتی له تێرۆریسم هه‌یه که ده‌ڵێ"تێرۆریسم بریتییه له دیارده‌یه‌کی دزێو و شێوازێکی نامرۆڤانه‌ی خه‌بات بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجێکی دیاریکراو به پێوه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سیاسی، ئایینی یان ئابووری..." بۆ باشتر چوونه ناو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی وتاره‌که به پرسیارێک باسه‌که‌م درێژه پێده‌ده‌م ئایا له ناوه‌ڕاسته‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده هه‌تا ئێستا سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی کاریگه‌رییان له سه‌ر پرۆسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌بووه، به نیسبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد کرده‌وه‌کانیان تا چه‌ند ئه‌که‌وێته ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و لێکدانه‌وه‌ی خۆیان له چه‌مکی تێرۆریسمیان کردووه؟
کورد وته‌یه‌کی جوان و قه‌دیمی هه‌یه که ده‌ڵێ"دوو شت له له‌دونیا دا وه به‌ر چاو نایه یه‌که‌م مردنی فه‌قیره دوههمییان گ....دانی ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌گه‌ر چاوێکی سووک به مێژوودا بخشێنی بۆت ده‌رئه‌که‌وێ که وا سه‌ده و نیوێکه تێرۆر دژ به کورد له هه‌موو فۆڕمه‌کانی دا له لایان ئه‌و وڵاتانه‌ی بانگه‌شه‌ی یه‌کسانی و مافی مرۆڤ ئه‌که‌ن و که‌ڕه‌نایان بۆ هه‌ڵگرتووه و مێشکی جیهانییان پێوه سه‌رقاڵ کردووه به‌ڕێوه ئه‌چێ، ئه‌مان هه‌رگیز به چاوی ئێمه ناڕوانه کێشه‌ی کورد به‌ڵام ئێمه‌ی مێشک چه‌ق به‌ستوو له‌و په‌ڕی داماوی دا خۆیان پێوه هه‌ڵده‌واسین، هاکا خوایه به دڵییان دا نه‌یه خۆیان بته‌کێنن، چونکه به دڵنیاییه‌وه به سه‌ر ئه‌که‌وینه خواره‌وه، ئه‌وه وته‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که به کوردستان دا تێپه‌ڕیون"کورد زۆر خۆش مه‌شره‌به، زۆر میوانگره، زۆر ئازایه، ڕێز له بنه‌ماڵه ئه‌گرێ و... به‌ڵام هیچ له سیاسه‌ت نازانێ."
وته‌یه‌ی دوستێکی ڕاسته‌قینه‌ی کورد که زیاتر له هه‌موو ئه‌وانه‌ی زوڕنای پێشه‌نگایه‌تی خه‌باتی کوردیان پێیه، به‌ڵام تێناگه‌ن که ده‌نگی زوڕناکهیان له ناو هۆڵی کونگره‌کان و دانیشتنه‌کان بستێکیش ئه‌وڵاتر ناڕوا، له به‌شی دووهه‌می کتێبی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئه‌مه‌یه: "ئایا کورد ئه‌م هه‌له ده‌قۆزێته‌وه و له به جیهانی بونی پرسه‌که‌ی که‌ڵک وه‌رئه‌گرێ؟ یا هاوشێوه‌ی ساڵه‌کانی1920 له‌دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی به هۆی پرش و بڵاوی و نه‌بوونی ئیستراتژییهکی دیاریکراو لێی تێپه‌ڕ ئه‌بێ؟ له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئه‌بێ به نه‌بوونی که‌سانی زانا و پڕۆفێشناڵ ئاماژه بکری و ده‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ڕۆڵی کایه‌ی قێزه‌ون و بێشه‌رمانه‌ی زلهێزه‌کانیش له یاد نه‌کرێ". ئه‌مه ئه‌م وته‌یه‌یه که‌وا ئهمانگرێنێ، کریس کۆچرا ئه‌و که‌سه‌یه که وه‌ک هه‌زاران دڵسۆزی راسته‌قینه‌ی کورد حهسرهتباره بۆ نه‌بونی سیاسه‌ت له ناو تێفکرینی کورد دا، ماوه‌ی 350ساڵه زایه‌ڵه‌ی هاواری فه‌یله‌سوفێکی کورد ده‌روده‌شتی ته‌نیوه که ئه‌ڵێ :
لوپێک قه هه‌میشه بێ تفاقن/ داییم به تهمهڕد و شقاقن/ گه‌ردی هه‌بوا مه یتفاقێک/ ڤێکرا بکرا مه ئینقیاده‌ک/ ته‌کمیل ده‌کر مه دین و ده‌وڵه‌ت/ ته‌حسیل ده‌کر مه عیلم وحیکمه‌ت/ ته‌مییز ده‌بوون ژ هه‌ڤ مهقاڵات/ مومتاز ده‌بوون خودان که‌ماڵات
لای خۆم ئه‌ڵێم گۆێچکه‌ی کوردی چاره‌ڕه‌ش ئه‌بێ قوڕقوشمی چ به قوڕهگیراوێکی تێکرابێ؟ ئه‌بێ جوابمان بۆ ئه‌و پرسیاره که ئه‌م فه‌یله‌سوفه زانایه بۆی ده‌سته‌وداوێنی خوا ئه‌بێ چی بێ ؟ بۆچی وا هه‌ڵوه‌دای دۆزینه‌وه‌ی پیاوی لێزان و سیاسه‌توانی کارامه و ڕێبه‌ری بلیمه‌ته؟
ئه‌ز مامه ده حیکمه‌تا خودێ دا/ کرمانج ده ده‌وڵه‌تا دنێ دا/ ئایا به چ وه‌جهه مانه مه‌حرووم/ به جومله ژ بۆ چ بوونه مه‌حکووم
هه‌ڵبه‌ته خۆی جوابه که‌مان ژیرانه پێ ده‌ڵێ به‌ڵام ئێستاش نه‌وه‌کانی ئه‌و بلیمه‌ته خه‌ونی ئه‌و مه‌لای جه‌زیری و فه‌قێ ته‌یران عه‌لی حه‌ریریان له ژێر خاک دا هێشتۆته‌وه
گه‌ردی هه‌بوا مه‌ژی خودانه‌ک/ عالی که‌ره‌مه‌ک له‌تیفه دانه‌ک/ عیلم و هونه‌ر و که‌ماڵ و ئیزعان/ شێعروغهزهل و کیتاب و دیوان/ ئه‌ڤ جنس ببا لباوی مه‌عموول/ ئه‌م نه‌قد ببا لنهکوی مه‌قبووڵ/ من دێ عه‌له‌ما که‌لامێ مه‌وزوون/ عالی بکرا لبانێ گه‌ردوون/ بێ ناڤه ڕوحا مه‌لێ جه‌زیری/ پێ حه‌ی بکرا عه‌لی حه‌ریری/ کهیفهک وه بدا فه‌قێ ته‌یران/ حه‌تا به ئه‌به‌د بمایه حه‌یران
نه‌ک هه‌ر خانی به‌ڵکوو هه‌زاران که‌س به درێژایی مێژو حهبهساوو واق ماون له ئاست سیاسه‌تی کورد، ئه‌گه‌ر نه‌یار بووبن پێمان پێکه‌نیون ئه‌گه‌ریش دۆست بووبن بۆمان به په‌رۆش بوون، ئه‌گه‌ر ڕۆژێ ته‌ما بگرین به پێوانه و پێوه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، راپۆرتێک له سهرتێرۆر له مێژووی کورددا بنووسینه‌وه و لیستێکی ڕه‌شیش له‌و ناوانه‌ی ئه‌و پیوه‌رانه ده‌یگرتنه‌وه پێوه‌ی بلکێنین، کاتێ له لێ ئه‌بینه‌وه و ئهیخوینهوه ڕه‌نگه پێمان وابێ دوژمنێکی قابیلی کورد نوسیوێتی، ئه‌میر به‌درخان، شێخی نه‌هری، سه‌ید ره‌زا، شێخ مه‌حموود، سمکۆ، قازی، بارزانی، تاله‌بانی، ئوجا‌لان و....هه‌ر هه‌موویان ئه‌گرێته‌وه. دۆستێکم به جه‌فه‌نگ پێی وتم هه‌ر ناوی وه‌یسه شێتی تێدا نییه، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر به وردی لێی بکۆڵییه‌وه ئه‌ویش به هۆی کورد بوونییه‌وه به تێرۆریست ده‌رچێ، منیش چومه سه‌ر بۆ چوونی ئه‌و به‌ڕێزه که لێکم دایه‌وه بینیم ئه‌م پێوه‌رانه ته‌نانه‌ت دار‌و ده‌وه‌ن و کێوو زنارهکانیش ئه‌گرێته‌وه بۆیه وازم لێ هێنا و لای خۆم بیرم کرده‌وه و گوتم، ئه‌رێ به ڕاست ئه‌و تفه‌نگه‌ی ئه‌و کیژۆڵه چاو گه‌شانه له جیاتی باوه‌شی گه‌رمی هه‌تیوه حهیرانهکهیان به خۆیانه‌وه ئهیگوشن و هه‌میشه سه‌رینی ئاواتهکانیانه،هه‌مان ئه‌و تفه‌نگه نییه به شانی کابرای گۆرینه‌وه بوو!!!؟وا ئێستا بغ بغی به‌رداوه‌ته‌وه و به ئه‌مان ئه‌ڵێ تێرۆریست و... خۆ میژوو شایه‌تی ئه‌دا که باب و باپیرانی کێ بوون و لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان ڕووی له کوێ بووه!
زانستی سیاسه‌ت زۆر پێچه‌ڵاوپێچه، به‌ڵام به نیسبه‌تی ئێمه‌ی کورد هێنده ئاشکرایه، که لێ تێنه‌گه‌یشتنی کاری هه‌موو که‌س نییه!!! ئه‌مڕۆ به پێوه‌ری پیاو خاسه‌کان و خواوه‌ندانی مه‌ده‌نییه‌ت له کۆی ئه‌و چل ملوێن کورده (که من پێتان ئه‌ڵێم بۆچی پێکه‌نینم به‌م ڕه‌قه‌مه دێت) جگه له سه‌د دووسه‌د هه‌زار که‌س ئه‌وی تریان هه‌مووی تێرۆریسته، کورده باشه‌کان ئه‌و کوردانه‌ن که ده‌میان به هه‌ودای مێژوو دورابێته‌وه... کاتێ باس له چل ملوێن کورد له دنیادا ئه‌کرێ وه‌ک ڕۆژ لێم عه‌یانه که له دڵی خویانا گاڵته‌مان پێ ئه‌که‌ن و به هه‌زاران پرسیار له مێشکیاندا دروست ئه‌بێ، له عه‌زره‌ت پێکه‌نین خۆ وێک دێنن، به‌ڵام یه‌کێکیان ڕۆژێ له‌به‌ر پرسه‌که‌ی ئه‌پرسێ ئه‌رێ گه‌وره‌م، ئه‌مانه ئه‌ڵێن ئێمه چل ملوێنین، به‌ڵام من له یادمه کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکوک (که ئه‌مان پێی ئه‌ڵێن دڵی کوردستان) ئه‌م هه‌مووه قوربانییه‌ی لێکه‌وته‌وه، بۆ ته‌نانه‌ت شه‌رمه‌زار کردنی له‌م هه‌ولێره زڕت و زه‌لامه500 که‌سیان بۆکۆ نه‌بۆوه، ئه‌دی ئه‌و چل ملوێنه له کوێ بوون؟
ده‌ڵین له ئورووپا زیاتر له نیو ملوێن کوردی لێیه ئه‌دی له بۆنه کاره‌ساتباره‌کان ئه‌مانه له کوێن؟ خۆ ئه‌مانه به حیسێبی خۆیان ئه‌گه‌ر خوا نه‌کرده به یه‌که‌وه بکۆخن گوێچکه‌ی دنیا که‌ڕ ئه‌بێ، ئه‌دی بۆ وان، ئه‌رێ به ڕاست ئه‌مانه کێن؟ هه‌ر ده‌ڵێی له گوێی گادا نوستوون!!به دڵنیاییه‌وه پیاوه گه‌وره‌که پێی ئه‌ڵێ منیش وه‌ک تۆ جوابی ئه‌م پرسیارانه نازانم، ڕه‌نگه خۆشیان جوابه‌که‌ی نه‌زانن!!! سیاسه‌تی ئێستاکه‌ی ناوچه، قومارێکی مه‌ترسیداره که کورد به‌و په‌ڕانه‌ی پێیه‌تی دۆڕاوی سه‌ره‌کییه،له ڕاستی دا کورد په‌ڕه‌کانی هه‌مووی سپییه،...
باشه ،باشه، ده‌زانم کورد بێ که‌سه، مێژوویه‌کی پڕ له نه‌هامه‌تی هه‌یه، خوێنی زۆری داوه، چوار ده‌وری دوژمنه وهتد. هێنده سامانی ئه‌م وڵاته بوو به ڕیکلامی چارهڕهشییهکانی کورد که هه‌موو ئه‌مانه‌م له به‌ره، به‌ڵام بۆ پێمان وایه ئه‌مریکا و ئورووپا و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی لامه لامهیان له به‌ر ئه‌که‌ین به‌و وشانه‌ی ئێمه چاویان پڕ ئه‌بێ له فرمێسک!! ئێمه ڕاهاتووین به سواڵکه‌ری، ئه‌وه‌نده‌ی من مێژووم خوێندۆته‌وه له پاش داڕمانی ئیمپڕاتووری ماد به گشتی و سه‌ره‌تای هێرشی عه‌ڕه‌به‌وه به تایبه‌تی له سیاسه‌ت دا کورد هه‌ر سواڵکه‌ر و چاو له ده‌ست بووه، هه‌ر ده‌رحه‌ق به خۆی خائین بووه، هه‌ر ده‌م که‌رانه‌ی له ره‌عییه‌ت وه‌رگرتووه و که‌رانه‌ی داوه به شازاده‌کان، له کونێکه‌وه سه‌د جار پێوهیدراوه وهتد. ڕاسته کورد بێ که‌سه، به‌ڵام ده‌رده‌که ئه‌وه‌یه خۆشی که‌سی خۆی نییه، ته‌ماشاکه تورکێکی بێ کۆلکه داوای هه‌موو مێزۆپۆتامییا ئه‌کا و به میراتی ده‌سبه‌سه‌رداگیراوی باپیره سولتانه‌کانی ئه‌زانی و ئه‌ڵێ کێشه‌ی سووریا کێشه‌ی ناو خۆیی ئێمه‌یه، کوردی چاره‌ڕه‌شیش که به قه‌ت ته‌مه‌نی مێژووی هه‌موو تورکه‌کانی جیهان له‌و شاخ و کێوو پێده‌شتانه دا پیاسه‌ی کردووه و ته نیا سه‌ده‌یه‌که له ئامۆزاکانی هه‌ڵبڕاوه به تورکی ده‌ڵێ "بوو پارچهسی مه‌نی سهنهنه"، ئه‌و جار ده‌یکاته‌وه کوردی و ده‌ڵێ کاکه واز بێنه سیاسه‌تی ناوچه‌که ههڵیناگرێ، که‌لتوورمان یه‌ک ناگرێته‌وه و له‌و فیشقییاتانه، حیسێبی مناڵێکی پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی ئه‌ڵێ، یه‌ک ده‌گه‌ڵ یه‌ک، ئه‌بێ به دوو. به‌ڵام کورد بۆی حیسێب ناکرێ ئێستاش به چل ئه‌ڵێ دوو جار بیست!!!
به‌شێکی زۆری ئاوی وڵاتانی داگیرکه‌ر له زاگرۆسه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ، نه‌وت هه‌ر باسی مه‌که، به‌ڵای گه‌وره، کانزا، زه‌وی کشتوکاڵ، هه‌مووی گه‌وهه‌ره گه‌وهه‌ر، کوردی چاره‌ڕه‌ش له سروشته‌وه فێر بووه به‌خشه‌نده بێت، له چیاوه فێر بووه خۆڕاگر بێت، له هه‌ڵۆوه فێری به‌رزایی بووه، خولیای قاسپه‌ی که‌و، ده‌نگی هاژه‌ی ڕووباره به‌خوڕه‌کان و کانیاوه زوڵالهکانی کویستانه، ئه‌مانه‌ش هیچ کامیان مرۆڤ فێری سیاسه‌ت ناکه‌ن.
کورد یانی ڕێگای یه‌ڵماز گۆنا، کورد یانی مه‌ستییه‌که‌ی قوبادی و ته‌خته ڕه‌شه‌که‌ی مه‌خمه‌لباف، کورد یانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال، کیمیاباران، گریان، 1966،1989، 1985،1924،1925،1931،1947،1975،1982،1996 و... له کام یه‌ک له‌م فاکتانه ڕه‌گه‌ی سیاسه‌ت به‌دی ئه‌کرێ؟ عه‌ڕه‌ب ده‌ڵێ ئه‌مانه جندۆکه‌ن، تورک ئه‌ڵێ وه‌حشی و کێوین، عه‌جه‌میش ئه‌ڵێ ڕافزی و کافرن، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر باب و پاپیرانی ئێمه زانیبایان پیت و به‌ره‌که‌تی ئه‌م ناوچانه ئه‌بێته تۆق به گه‌ردنمانه‌وه،چووبان و له سه‌حراکانی سۆمالی نیشته جێ بووبان، ئه‌وسا له‌مێژ بوو ئاڵاکه‌مان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌شه‌کایه‌وه و ئه‌مانتوانی له ده‌وری دا هه‌تا قه‌ره‌ی قیامه‌ت حه‌فله بگێڕین!!
خۆشه‌ویستانم ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی بۆتانی ئه‌ڵێم هه‌مووتان له‌و سه‌ری بێنه‌وه و زۆر له من زیاتر لێی شاره‌زا بن، ئه‌وه‌ی له‌و سه‌ری دنیاوه هاتووه و شمشاڵێکی سێحراوی پێیه، به فیتی ئێمه له خۆمان شاره‌زاتره، له خۆمان ئێمه باشتر ئه‌ناسێ، باش ئه‌زانێ به چ هه‌وایه‌ک خه‌ومان لێده‌که‌وێ، هه‌تا ده‌مان لێ وه‌ر نه‌گرێ دوومان ناداتێ، له ده‌وری خۆی کۆمان ئه‌کاته‌وه و به حه‌کایه‌تی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی، یه‌کسانی، پارێزگاری له مافی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان و هه‌زاران جۆری تر سه‌رقاڵمان ئه‌کات و شه‌و و ڕۆژمان لێ ده‌شێوێنێ، شانۆمان بۆ ڕێک ده‌خا و یه‌کمان ئه‌کا به شه‌و و ئه‌وی ترمان ئه‌کا به ڕۆژ، یه‌کمان به گورگ و ئه‌وی ترمان به په‌ز، یه‌کمان به باشوو ئه‌وی ترمان به دێوه‌زمه، جاری وایه دنیامان دێنێته سه‌یرێ، جاری واشه له پهسێوێکی تاریک دا ئه‌مانشارێته‌وه، هه‌زار ڕه‌نگ ده‌نوێنێ، هه‌زار سیمای هه‌یه،هه‌موو هه‌وایه‌ک ده‌زانێ، زۆر ژێره، مه‌گه‌ر شێرپه‌نجه له هه‌ناوی دا ده‌نا که‌س باشاری ناکا. ئه‌مانه هه‌موو ئه‌زانن وایه؟ ئه‌زانن سه‌گ و توڵه‌کانی چه‌نده ددان گڕن؟ ئه‌زانن به پێوانه‌ی خۆیان سه‌نگ و سووکمان ئه‌که‌ن و جیامان ئه‌که‌نه‌وه؟ ئه‌زانن سه‌دان ساڵه مامه‌ڵه به خوێن و نامووس و به‌هاکانمانه‌وه ئه‌که‌ن؟ ئه‌زانن سه‌دان ساڵه تێرۆری ئابووریمان له سه‌ر به‌ڕێوه ئه‌به‌ن؟ ئه‌زانن بۆ به رژه‌وه‌ندی خۆیان به شه‌یتانیترین شێوه قه‌هرمان لێ ئه‌گرن؟ ئه‌زانن له ژێر ئه‌م ده‌مامکه جوانه چ سیمایه‌ک شاراوه‌یه؟ هه‌موو ئه‌مانه ئه‌زانین و به‌تاڵی تهلهسمهکهشمان پێیه، به‌ڵام خوێنده‌واریمان نییه، بۆمان مانا ناکرێته‌وه، ئه‌و مافی خۆیه‌تی، ئێمه گێژداغ کراوین، ئه‌و هه‌وڵی خۆی بۆ خۆی ئه‌دا ئێمه‌ش هه‌وڵی خۆمان بۆ ئه‌و ئه‌ده‌ین، وه‌ک کابرای گۆرین له سه‌ره‌وه گوتی هه‌موومان ئهکۆخین به‌ڵام به ته‌نیا ،هه‌موومان ئه‌گرین به‌ڵام به ته‌نیا،هه‌موومان شه‌ڕ ئه‌که‌ین به‌ڵام به ته‌نیا،
ئێمه ته‌نیاترین نه‌ته‌وه‌ی جیهانین، جیاوازترینیش چونکه خۆمان له خۆمان نهبانین، قه‌تمان نه‌زانیوه ده‌ور ده‌وری چ پادشایه‌که، قه‌تیش به سازی خۆمان سه‌مامان نه‌کردووه، بۆ دڵته‌نگی یه‌کتر نه‌گریاوین، به بزه‌ی یه‌ک دڵشاد نه‌بووین، ته‌نیا نه‌ته‌وه‌یه‌کین که به‌رانبه‌ر به یه‌کتر له پێناوی نه‌یارانمان سیاسه‌ت ئه‌که‌ین، هیچ ئاگرێ ناماخارێنێ، مێژوومان هه‌موو ساڵێک عه‌قڵمان بیراز ئه‌کات به‌ڵام هێشتا دان و کاشمان بۆ له یه‌کتر جیا نابێته‌وه، ئێمه له شانۆی سیاسه‌تی جیهان دا ته‌نیا ڕۆڵی ئه‌و لێبۆکهمان پێدراوه که مایه‌ی گاڵته جاڕ و پێکه‌نینین. من ئه‌گریم به‌ڵام ئێوه پێمه‌که‌نن، لێشم دڵته‌نگ مه‌بن، تووڕه مه‌بن، من مێژووم زۆر خۆش ئه‌وێ، هیتلێرم زۆر خۆش ئه‌وێ، ئاتیلا، گاندی، هۆمێر، ئاریۆبهرزهن، چه‌نگیز واگنێر، لۆتر، محه‌مه‌د، ژانداڕک، ئه‌سکه‌نده‌ر و... هه‌موویانم زۆر خۆش ئه‌وێ، ئێوه‌شم خۆش ئه‌وێ، بۆیه پێم خۆشه بۆ چه‌ن ساتێ به چاوی من سه‌یری مێژوو بکه‌ن، ئێمه چیمان کردووه؟ له کوێی مێژوودا جێ‌مان گرتووه؟ له کام قۆناغی مێژوودا تۆوی باوه‌ڕ به خۆبوونمان داچاندووه؟ به‌ری ئه‌م هه‌موو ڕه‌نجه بۆوا کرمۆڵ و لاواز و زه‌رده؟ ئه‌م ئافه‌ته چییه که‌وا گه‌رای له ناو هه‌ناومان کردووه؟ ئه‌م پرسیارانه هی من نین، هاواری مێژوویه‌کی نه‌خۆشه، که هه‌ناوی به ده‌ستمانه‌وه وه‌کوو دڵی داگیرکه‌رانی ئه‌م خاکه ڕه‌شه،
ئاخ وه‌ک هه‌میشه خه‌ریکه تاوی کوردایه‌تی ئاڵۆزم ئه‌کا و پێنووسه‌که‌م لێ ئه‌ستێنێ و بانگ دێڵێته هه‌ستێکی ساویلکه و دڵپاک و هیچ نه‌زان، خه‌ریکه وه‌ک هه‌میشه‌ی مێژوو ئهمکێشێته لاڕێی نه‌هات، ئه‌مه پیشه‌ی هه‌میشه‌یی کورده، ئه‌م هه‌سته پاک و لاوازه له بۆشاییه‌کانی خه‌یاڵی دا هیچ پاڵپشتێکی نییه، ناعیلاج یا په‌نا بۆ گریان ئه‌بات یان بۆ هه‌ڵپه‌ڕکێ.
ئه‌بێ ئاگامان له خۆمان بێت، عه‌قڵمان بکه‌ین به پێشه‌نگ، ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌موو زمانی جیهانیش بزانین ئه‌وان لێمان تێناگه‌ن، قسه و دیاڵۆگ بۆ چاره سه‌ری پرسه‌کان گه‌لێ ده جێ دایه و شه‌ڕ دیارده‌یه‌کی زۆر دزێوه، ده‌ی، پێم بڵێن ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و هات و هاواره‌تان له چییه هه‌ر که‌سه و له جێی خۆی دامرکێ، له چیتان که‌مه...ها...ها... کاکی برا بۆ ڕه‌گی ملت هه‌ستا، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر زۆرم مایه بۆ دابنێی پێم ئه‌ڵێی به خوا برا تۆش مرۆڤێکی تێنه‌گه‌یشتووی، ئه‌ی ئه‌تۆ کورد نی؟ باشه من ئه‌ڵێم و ئه‌وانیش ئه‌ڵێن وه‌رن له چوارچێوه‌ی پاراستنی یه‌کێتی خاکه‌که‌مان دا هه‌تا قیامه‌تی خوا دیالۆگ ده‌که‌ین تۆخوا ئه‌و قسه‌یه نامهربووته؟ هۆ گه‌لی ده براده‌ران سه‌رێکه من دێشی و دڵێکه من له ژانه له فێڵی وێ کاوله دنیایه، ئێوه ڕاست ئه‌که‌ن دیاڵۆگ تاکه ڕێگایه به‌ڵام مه‌گه‌ر سوله‌یمانی نه‌بی زیندوو بێته‌وه و ئێمه‌ی په‌زی هه‌ناسه سارد فێری ئهلف و بێی زمانی گورگ بکا!! ئێوه ڕاست ئه‌که‌ن ئه‌وه نییه له ژێر تیشکی ڕوشه‌نی دیالۆگه‌کانی شێخ سه‌عید، سمکۆ، قازی، بارزانی وهتد. دا چه‌ن به ڕاحهتین، ئێمه گێره‌مان له هه‌ولێر ده‌گه‌رێ ،نا نا بمبوورن له واشنگتۆن ئه‌گه‌ڕێ، به‌ڕێزان ئێمه له زمانی یه‌کتریش تێناگه‌ین چۆن ئه‌توانین بچین و فڵتهفارسی و فڵته تورکی و فڵته عه‌ڕه‌بییان بۆ بڵێین، ئه‌ویش نه‌ک قسه‌ی خۆش و نه‌قڵ و نه‌زیله، به‌ڵکوو پێیان بڵێین وه‌رن شه‌ریک بین!!! ئه‌وانیش پێمان ئه‌ڵێن باشه براکه‌م فیفتی فیفتیتان به دڵه؟ دوایه‌ش میرزا بنووسێ دێنن بۆمان بنووسێته‌وه و به خوێن واژۆی ئه‌که‌ن و هه‌تا ده‌رکی ده‌رێ به ڕێزه‌وه به‌ڕێی ماڵه‌وه‌مان ئه‌که‌ن، نا نا ببوورن ئیتر بووین به شه‌ریک و برابه‌ش له‌مه‌ودوا ماڵی خۆتانه، له دوایی دا کچێکیشیان به ژن ئه‌که‌ین و به یه‌کجاری تێکه‌ڵاو ئه‌بین،
ئای له‌و خه‌وه چه‌ن قورسه، کاکی برا ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رسه‌ی داداون خۆی ئه‌ڵی "ئێمه بۆ به‌ره نگار بوونه‌وه‌ی دوژمنانمان ڕه‌چاوی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان ئه‌که‌ین و هیچ فاکته‌رێ له به‌رچاو ناخه‌ین" که‌چی کوردی چاره‌ڕه‌ش ده‌گه‌ڵ که‌سێ که ته‌نانه‌ت به وشه‌ی کوردیش خوێنی ئه‌کوڵێ و ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر کوردستانتان ئه‌وێ بارکه‌ن بڕۆن له شوێنێکی تر بونیادی بنێن، ئێره هه‌تا ئه‌به‌د هه‌ر تورکستانه، یان له گه‌ڵ که‌سێ که ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر من بم تۆره‌ی کورد ئه‌بڕم، یان ئه‌وه‌ی... به‌نای دیاڵۆگ پێش ئه‌خا و وه‌ها په‌نجه‌کانی ئه‌گوشێ و له ئامێزی ئه‌گرێ که منی برا ئێره‌یی پێ ئه‌به‌م، ده‌زانی کاتێ ئۆجالانیان گرت به دانسته له پشت سه‌ری ئاڵای تورکیان دانابوو، کاتێکیش سه‌رۆکی ئه‌زموونه‌که‌ی کوردستان ،سه‌رۆک بارزانیان بۆ نانی نیوه‌ڕۆ بانگهێشتی تورکیا کرد هه‌مان ئاڵایان له پشت سه‌ری دانابوو.
ئه‌زانم وه‌ک کابرای گۆرین گوتی پێم ئه‌ڵێن ئه‌وه هه‌مووی سیاسه‌ته تۆ زۆرت ماوه لێی تێ بگه‌ی، من وه‌ک تاکێکی کورد ڕێزم بۆ ماندوو بوونتان هه‌یه به‌ڵام وه‌کی گوتم زۆر هۆگری مێژووم، جار وا هه‌یه که سه‌ده‌یه‌ک له مێژوو ئه‌توانی له چه‌ن دێڕێک دا بنووسییه‌وه، دامه‌زران و رووخانی حکوومه‌تێک له لاپه‌ڕه‌یه‌ک دا بخوێنییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئیزنم بده‌ن و لێم نه‌گرن پرسیارێکم هه‌یه که زۆر تامه‌زرۆی جوابهکانتانم،
به‌رنامه‌که‌مان به ڕاشکاوییه، ئه‌مریکا و نهوچهکانی بۆ پاراستنی خۆیان و پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که بچێته به‌ر درگای ماڵه‌که‌یان، به ڕواڵه‌ت و له دوای 11سێپتا‌مبر هه‌ستیان به‌مه کرد که وا ئه‌بێ تۆپه‌که باوێینه مه‌یدانی دوژمن و له ماڵی خۆی دا یاری له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، ئه‌مه سیاسه‌ته،
لێکێ دایه‌وه باری ئابووری، فرۆشی چه‌ک و چۆڵی نیزامی ماوه‌به سه‌رچوو، بوون به ژاندارمی هه‌موو دنیا و ده‌م ڕاستی مافی مرۆڤ له هه‌موو جیهان(هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌نفال و هه‌له‌بجه و نکۆڵی کردن له مافی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چل ملوێنی لێ ده‌راوێژی) باسی ئه‌مه‌تان بۆ ناکه‌م که چۆن فکری هه‌موو جیهانیان شوشته‌وه، به هه‌ر حاڵ شه‌پۆلێک هه‌ستا و کاکمان به قه‌نه کێشێک کاره‌که‌ی جێبه‌جێ کرد و ئه‌وه‌ی تازه دروستی کردبوو تاقی کرده‌وه و عه‌رز بێ به خزمه‌تتان وه لای سه رهوه که‌وتوو (پیاو حه‌قیش بڵێ هه‌ر له خۆی جوانه)، ئێمه‌ش زوو به دیاری دهسرێکی سه‌رچۆپیمان بۆبرد و فێری هه‌ڵپه‌ڕکێمان کرد، به هه‌رحاڵ شه‌پۆله‌که هه‌ستابوو، ئه‌م شه‌پۆله کوردیشی له سه‌ر پشت بوو، کوردیش سه‌ره‌تا هه‌ستی کرد جه‌ڵه‌و و هه‌وساری ئه‌و ئه‌سپه تۆڕه به خۆیه‌تی، کردی به هه‌ڵڵا، دڵی کوردستانیشی ڕزگار کرد و له چاو ترووکاندنێک دا دابه‌شی کرد، فیفتی به فیفتی، کاکیشمان که به به‌یداغی دادپه‌روه‌ری و دێمۆکراسییهوه هاتبوو نه‌یکرده قاو سووکێکی هاته بن گوێمان و گوتی ئێره بڤه‌یه، ئه‌مه سیاسه‌ته،
هه‌ر چه‌نده که‌متیاره‌کانی ده‌وری ئه‌م نه‌ڕڕه شێره گله‌ییان ده‌کرد به‌ڵام جوابی نه‌دانه‌وه و به کوردی گوت بڕون سه‌رخۆش بن وهه‌ڵپه‌ڕن، له‌وساوه هه‌تا ئێستا ئێمه هه‌ر خه‌ریکی حهفلهین ده‌سته‌یه‌کمان به بادینی، ده‌سته‌یه‌کمان به سۆرانی،
من باوه‌ڕی ته‌واوم به فه‌لسه‌فه‌یه‌ک هه‌یه که پێی ئه‌وتری پراگماتیسم یان به واته‌یه‌کی ڕوونتر ڕه‌سه‌نایه‌تی کرده‌وه، له سیاسه‌ت دا ئه‌توانین وه‌ک ڕوانگه‌یه‌کی رێئال بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیش لێکی بده‌ینه‌وه، پێم وایه بۆیه مێژووی هاوچه‌رخی کورد نه‌یتوانیوه وا بکا که خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێ، چون نه‌ک ئێستا به‌ڵکوو له ڕابردووش دا به‌تاڵ بووه له‌م فه‌لسه‌فه‌یه، له بۆچوونی کورددا ستراتێژی درێژماوه مانای راسته‌قینه‌ی خۆی نه‌پێکاوه و بیر‌و تێفکرینی کورد هه‌ر ده‌م له ڕابردوو یان له ئێساکهی نزیک دا قه‌تیس ماوه، ده‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا دابڕان له کۆمه‌ڵگا به درێژایی مێژوو دیارترین پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامه‌کانی ئێستا به ئاشکرا دیاره، کورد به هۆی ژێر چه‌پۆکه بوونی، که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خۆی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له ده‌ست داوه، بۆیه له خۆ هه‌ڵدێ و هه‌ر ده‌م په‌نا بۆ به هێزتر له خۆی ئه‌با، لێکدانه‌وه‌ی سایکۆلۆژی سیاسی کورد ئه‌م ڕاستییه تاڵه‌مان بۆ به‌رجه‌سته ئه‌کات که باوه‌ڕ به خۆ نه‌بوون و خۆ به که‌م زانین بۆته به‌هایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، هۆی ئه‌مه‌ش که کورد له ماوه‌ی ئه‌م هه‌موو خه‌بات و به‌رخۆدانه بۆچی نه‌یتوانیوه له‌م قه‌یرانه خۆی ڕزگار بکات ئه‌مه‌یه که به‌داخه‌وه ئه‌م نه‌خۆشییه کوشه‌نده‌یه هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگای به ڕۆشه‌نبیر و سیاسییه‌کانیشه‌وه گرتۆته‌وه، ئه‌و نێوانه که تاکوو ده‌سه‌ڵات له یه‌ک جیا ئه‌کاته‌وه ئه‌بێته هۆی ئه‌مه که وا ده‌سه‌ڵات وزه و سه‌نگی شه‌قام له هاوکێشه‌کان دا له بیر بکات، ئه‌مه‌ش دیاره‌یه‌کی به هێزی دیکه‌ی لاوازی کورده.
پوخته‌ی که‌لام:
به بۆچوونی من کورد که ئێستا به ڕواڵه‌ت خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی نیوه فدڕالییه له به‌شی باشووردا له سهتادهی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی وه‌ک بونیادنانی ستراتێژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بۆ به هێز بوون و قورس‌تر کردنی سه‌نگی سیاسی له ناوچه‌که دا که‌وتۆته سه‌ر شانی جێ به جێی نه‌کردووه، ئه‌مه له حاڵه‌تێک دایه که بوار و ئیمکاناتی ئه‌م کاره‌ی هه‌بووه، بۆیه له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێک دا که ببێته هۆی داڕمانی قه‌واره‌ی باشوور به‌رپرسیاره، دیاره ڕه‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی بیر له کۆمه‌ڵگادا ئێستا و له‌م چاخه دا به هۆی راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌کان زۆر به خێرایی ڕێ ئه‌بڕێ، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌یکردووه وبه هۆ گه‌لی جیا جیا له ئاستی که‌مته‌رخه‌م بووه کۆ نه‌کردنه‌وه و که‌ڵک وه‌رنه‌گرتنی له‌م وزه و پتانسییهلانهیه که له کۆمه‌ڵگادا هه‌یه بۆ پێکانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به دلنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر قۆناغه‌کانی به‌ره‌و پێش چوونی وڵاته به هێزه‌کانی دنیا شی بکه‌ینه‌وه بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێ که تۆکمه کردنی بیری کۆمه‌ڵگا بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری و سه‌قام گیری وئارامی بناغه‌یه‌کی پته‌وه‌و هه‌ر ده‌م له ڕیزی پێشه‌وه‌ی باسه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دا وه‌به‌ر چاو گیراوه، که‌چی به داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی باشوور له تاکی پێشه‌نگ و ئه‌کتیو ئه‌ترسێ و له جێی ئه‌وه که تاک له سه‌ر بنه‌مای ئازایه‌تی فکری و بوێری سیاسی په‌روه‌رده بکات که‌وتۆته سه‌ر ڕێ و شوێنی داگیرکه‌ران و که‌سایه‌تی تاکی کورد به خه‌ڵکی ئاسایی و ڕووناکبیره‌وه گۆشه‌گیرو ترسه‌نۆک ئه‌کات ،ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین خه‌یانه‌ته که به پێی بوونی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵی خاوه‌ن حوکم و ئابووری و بواری په‌روه‌رده‌یی ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی کوردی ئه‌کات.
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵ ده‌سه‌ڵاته دا ده‌توانرا بکرێ و نه‌کرا، ئه‌یتوانی سه‌ده‌یه‌ک دۆزی کورد وه پێش بخات.
سه‌باره‌ت به چه‌مکی دیالۆگیش وه‌ک پێشتر تا ڕاده‌یه‌ک شیمان کرده‌وه، ئه‌توانین بڵێین که دیالۆگ کاتی ئه‌توانێ واتای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له پێوه‌ندییه سیاسییه‌کان دا په‌یدا بکات که لایه‌نه‌کان خاوه‌ن کاریگه‌ری و سه‌نگی سیاسی بن، بۆ وێنه له‌م پرسیاره‌وه ده‌ست پێ ئه‌که‌ین که ئایا به وه‌به‌رچاو گرتنی پێگه‌ی سیاسی و ئابووری ده‌سه‌ڵاتی کوردی و هه‌روه‌ها عه‌قڵییه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسی سه‌رکرده‌کانی کورد له به‌راورد له ته‌ک وڵاتێکی وه‌ک تورکیادا به ڕای ئێوه له دانوستانی نێوانیان دا کورد ئه‌توانی باشاری سیاسه‌تی تورکیا که ئه‌ندامێکی به هێزی ناتۆیه و سه‌رێکی به‌هێزی ئابووری ناوچه و هاپه‌یمانی ئه‌مریکایه بکات، سه‌نگی کورد له‌م هاو کێشه‌دا چییه و ئایا ئه‌توانی هاوکێشه‌کان به لای خۆی دا بشکێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌نگی کۆمه‌ڵگا و شه‌قام به کار نه‌هێنێ؟ بۆیه من پێم وایه له‌م قۆناغه دا ئه‌بێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی سیاسه‌ته‌کانی له بۆچوونه‌کانی شه‌قام دا بشارێته‌وه و ئه‌گه‌ر خۆشی ناتوانێ له ده‌می ئه‌وانه‌وه هاوار بکات، ئه‌وه‌ی که به‌داخه‌وه به ساڵانه هه‌وڵی بۆ نه‌داوه و له پراکتیک دا هیچ کارێکی بۆ په‌روه‌رده کردنی تاک له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه نه‌کردووه، له هاوکێشه سیاسییه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان دا هاواری شه‌قام کاریگه‌ری و سه‌نگێکی زۆری هه‌یه و به ئاشکرا ئه‌مه له ناوچه‌که دا ئه‌بینرێ، جووڵه‌ی شه‌قام هاوته‌ریب له گه‌ڵ هێزی چه‌کداری و ئابووری ته‌واوکه‌ری پێکهاته‌ی سیاسه‌ته و به دڵنیاییه‌وه ئه‌توانی کاریگه‌ری له سه‌ر داڕشته سیاسییه‌کان هه‌بێت و واتایه‌کی تر بداته به ته‌وه‌ری دیالۆگ، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر وڵاتێکی وه‌ک تورکیا که نکۆڵی له بوونی نزیک به بیست ملوێن کورد له‌م وڵاته ئه‌کرد، ئاماده بووه له گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی حیزبێ دیالۆگ بکات که ماوه‌ی27 ساڵه شه‌ڕێکی دژ به ئه‌م وڵاته ڕاگه‌یاندووه که زیاتر له 40هه‌زار کوژراوی لێ که‌وتۆته‌وه وبه‌شێکی زۆری ئابووری ئه‌م وڵاته‌ی به خۆیه‌وه ته‌رخان کردووه، به هۆی سه‌نگی هێزی سه‌ربازی و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌م حیزبه‌یه له ناو خۆی ئه‌وڵاته دا، ئه‌گه‌ر نا به دڵنیاییه‌وه ئاڵوگۆڕییه‌کی ئه‌وتۆ له بۆچوونی تورک سه‌باره‌ت به دۆزی کورد پێک نه‌ده‌هات ئه‌گه‌ر سه‌نگی شه‌قام نه‌بوایه.