فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پەیامی بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتۆر ڕەحیم فەرەهمەند

بەداخەوە هەواڵی دڵتەزێن و ناخ هەژێنی کۆچی دوایی کەسایەتی كوردپەروەر و پایەبەرز و خۆشناو دوکتۆر ڕەحیمی فەرهەمەند لە دامەزرێنەرانی کۆڕی کوردانی نیشتەجێی تاران و سکرتێری پێشووی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بۆوە بە مایەی خەمباری و دڵگرانیمان.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیان لە دەست دانی دوکتۆر ڕەحیم فەرەهمەند وەکوو کەسایەتییەکی سیاسی و نەتەوەیی و مەدەنی کورد، هەروەها دۆست و هاوبیری نزیکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان کە هەموو هەوڵی لە پێناو گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان تەرخان کردبوو بە خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوەی گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و مەدەنی کوردی دەنرخێنێت.

بۆیە لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازان سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو ئازیزە و سەرجەم گەلی کوردی سەربەرز دەکات و خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت، و هیوای سەبووری و سەرساغی بۆ گشت لایەک دەخوازێت، و لە خوای بەرزەناوی بێ هاوتا داواکارە، کە روح و ڕەوانی ئەو تێکۆشەرە سەربەرز و خۆشەویستە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، و ئەزیزان و یارانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور ڕابگرێ.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٢٤ی خاکەلێوەی ۲۷۲۴ی کوردی/۱۴۰۳ی هەتاوی
١٢ی ئاوریلی ۲۰۲۴ی زایینی

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان