فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵرۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، وێڕای بەرز نرخاندنی گشت دەستکەوتوو و زنجیرە سەرکەوتنەکانی ڕەوتی خەباتی ژنان لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانیان‌دا، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی ئەم رۆژە مێژووییە ڕوو لە ژنانی جیهان و به تایبەت ژنانی کوردستان ئاراستە دەکات.

هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە وەک جەریانێکی مەدەنی/سیاسی کە لەپێناو دەسخستنی ئاشتی، ئازادی، حکومەتی خۆماڵی بۆ  ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەبات دەکات، پشتگیریی و پاڵپشتی خۆی، ڕوو لەهەر بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز و مافخواز، یەک لەوان بزووتنەوەی مافخوازی ژنان ئاڕاستە دەکات، که لەپێناو ئازادی و کەرامەتی ئینسانەکان خەبات و تێکۆشان دەکەن، و هیوای سەرکەوتنیان لە پرۆسێسی خەبات لەپێناو دەستخستن و یاسامەندکردنی مافەکانیان بۆ دەخوازێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێی وایە کە خەباتی ژنان بەشێکە لە خەباتی گشت پیاوانی ئاشتیخواز و یەکسانی‌خواز و هەموو مرۆفگەلێک کە خوازیاری سەقامگیرکردنی کۆمەڵگایەکی پڕ لە ئاشتی‌ و ئازادی، وە هاوژینی بەئاشتین، بۆیە بزووتنەوە لەم‌ پەیوەندییەدا باوەڕی وایە، مادام ژنان نیوەی کۆمەڵگا پێکدێنن و نیوەکەی دیکەش بەرهەم دێنن و پەروەردە دەکەن، کەوایە ژن و پیاو خاوەن چەشنێک پەیوەندی ئۆڕگانیکین کە چارەنووسیان لەئاست ئازادی و یەخسیری، پێکەوە بەستراوەتەوە. واتە کاتێک پیاوان هەست بە ئازادی دەکەن کە ژنان چێژی ئازادی بچێژن، دیارە پێچەوانەکەشی دروستە. ئەوەی ڕاستی بێت ئازادی و بەختەوەری، وە هاوژینی بەئاشتی دوولایەن کاتێک موحەقەق دەبێت، کە ژنان بە دوور لە ڕەوتی "فمینیزمی رادیکالی" کە ڕاگرتنی گۆپاڵی ژنان لەسەر سەری پیاوان جایز دەزانێت، هەوڵبدەن بەسودوەرگرتن لە قووتابخانەی "فمینیزمی کولتووری" کە چەسپاندنی ماف و ئازادی ژنان بەسوودوەرگرتن لە مکانیزمی دیالۆگی مافخوازی و ئاشتیخوازانە دەگەڵ پیاوان تەوسیە دەکات، ئەسلی ئازادی و یەکسانی لەناو کۆمەڵگادا، نەهادینە بکەن، و لەئەنجامدا ئازادی و بەختەوەری و هاوژینی بەئاشتی دووقۆڵی، مسەوگەر بکەن.
بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی ٨ مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان
بزوتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەڵاتی کوردستان
8/3/2024

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان