فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان و بێ هاوتا

خەڵکی موسڵمان و خۆراگری کوردستان !

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان، واتە جێژنی عەهد و پەیمان و وەفاداری موسلمانان، کە خەلکی موسلمانی کوردستانیش هاوكات دەگەل گشت ولاتانی‌ ئیسلامی، به ‌رێزه‌وه‌ به‌ پێشوازی‌ ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزەوە ‌ ده‌چن، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت لایەک دەکات‌و ئاواتەخوازە تاعەت و خواپەرستی گشت خوشکان و برایانی موسڵمان، پەسندی پەروەردگاری بێهاوتا و  بەخشەندە و میهرەبان بێت، بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیوادارە ئەم جێژنەش هەر وەک هەموو جێژنەکانی دیکە، سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ تەبایی و ئاشتی نەتەوەیی، و هەروها بکرێت بە جێژنی یەکانگیری و سازانی نیشتیمانی،و بەرخۆدانی هاووەڵاتیان‌و سه‌رجه‌م موسلمانانی‌ كوردستان، لەپێناو ئاشتی نەتەوەیی و ئازادکردنی خاک و نیشتمانی کوردان لەدەست ستەمکاران، و دژبەران، وە گرانەوەی ئاشتی و دیالۆگ و کۆتایی بە دامارگرژی و سەرۆیی و چەقبەستوویی بهێندرێت.

ئاشتی خوازان:

هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان به‌سه‌ڵامه‌تی‌ و لەشساغی، وە تەبەرووکەوە بگه‌رینه‌وه‌ كوردستان‌،و لەئەنجامی تەبەروکی جێژنی قوربانەوە، ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەکێتی نەتەوەیی کوردان، لێکتێگەیشتن و پێکەوکارکردنی نێوان حیزبی، وە لە ئەنجام دا ئاسایش و ئارامیی‌ بال بكێشێت به‌سه‌ر بارودۆخی چوار بەشی كوردستاندا.

 بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 27/6/2023

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان