فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرێزان: ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری سەربەرز و خۆشەویستی یەکێتی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان YNDK
بە بۆنەی یادی ۲٨هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتەکەتان، یەکێتی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان - YNDK لە لایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پر بە دڵ پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە بەرێزان دەکەین، هەر بەم بۆنەشەوە جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی ٢٧٢٣ی کوردی لە سەرجەم سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگەرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان YNDK پیرۆزباییان ئاراستە دەکەین، و ئاواتەخوازین ساڵی تازە ساڵی یەکانگیری، یەکگوتاری نەتەوەیی و چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی روای کورد بێت لە چوار بەشی کوردستانی گەورەدا. لە لایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاواتەخوازین پارتەكەتان لە ئەرک و کاروتێکۆشانی نەتەوەیی و حیزبی دا بە مەبەستی زیاتر دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و پتەوترکردنی یەکیەتی ریزەکانی ناوماڵی کورد، پێشخستنی دێموکراسی و هاوژینی بە ئاشتی نێوان گەلان و کەمینەکان، ئایین و ئایینزاکان و هەروەها باشبژێوی و ئارامی گەلەکەمان هەردەم بەروپێشەوە هەنگاو بنێن.
وەکوو بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێداگیرین لەسەر هاوپەیوەندی نەتەوەیی و جەخت کردنەوەی پەیوەندی و دۆستایەتی و هاوکاری بەهێزی دوو لایەنە، ئاواتمان بەرەپێشچوونتانە، هیوای سەرکەوتن و سەرفەرازی بۆ پارتەکەتان و سەرجەم جەماوەری YNDK دەخوازین.
بە هیوای گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی گەلەکەمان لە چوار بەشی کوردستان.
لەگەڵ رێزمان دا
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
٢٨ی ڕەشەمەی 2272 کوردی
19ی ئازاری3 202 زایینی

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان