بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بهبۆنهی جێژنی لەدایکبوونی عیسای مەسیح و نوێبوونەوەی سال،و دەستپێکی سالی تازەی ۲۰۲۳ی زایینی، پر بەدڵ پیرۆزبایی ئاراستهی خەڵکی کوردستان و گشت مهسیحیانی کورد و سەرجەم پەیرەوانی ئاینی پێروزی مەسیحییەت، لە گشت جیهان دا دەکات. و هیوادارە ساڵی تازە، ساڵی ئاشتی، ئاسایش و پێکەوەژیانی بەئاشتی بێت بۆ گشت خەڵکی کوردستان ، ناوچەکە و جیهان. هەروەها ساڵی تازەی ۲۰۲۳ ساڵی تەبایی و سەرکەوتنی سیاسەتی تەعاموول و لێکتێگەیشتنی گشتگیرانە بێت، بەسەر ناتەبایی و سیاسەتی شەرانخوازی و تەقابووڵگەرایانە لە گشت کوردستان و جیهان، بەتایبەتی لە رۆژهەلاتی کوردستان دا کە پێویستی بە
یەکگوتاری و دیالۆگی ناوماڵی کوردە.
وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازان: ئاواتە خوازین و لە بەرزەناوی بێهاوتا داواکارین کە لە ساڵی۲۰۲۳ دا، ئاشتی و ئارامی بەسەر کۆمەلگای مرۆڤایەتی،و بە تایبەت بەسەر ناوچە و ئێران و کوردستاندا بال بکێشێت و کۆتایی بە شەر و نائارامی بێت، و دۆخی پر لە ئاشتی، ئازادی، ژیان و گوزەران، گەشە و پێشکەوتن بۆ هەموو لایەک ئاسایی ببێتەوە.
هەر بژین بە ئاشتی و ئازادی و شادی و سەرفرازی
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
۲۸/۱۲/۲۰۲۳
#ئاشتی_ئازادی_حکومەتی_خۆمالی