فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئا/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه‌ ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی

75 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌ 17-12-1946دا ئاڵای كوردستان له‌دوای رووخانی كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد داگیرا.

رۆژی 17-12 وه‌ك ڕۆژی ئاڵای كوردستان ده‌ستنیشانكراوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان ساڵانه‌ هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو،یادی ده‌كرێته‌وه‌ و بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئاڵا چییه‌ ؟
ئاڵا نیشانه‌ وناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ و هه‌بوونی گه‌لانه‌، ئه‌مڕۆ هه‌موو گه‌ل نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و بێ وڵات خاوه‌ن ئاڵای تایبه‌ت به‌خۆیانن، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌ككگرتووه‌كان و پارت و رێكخراوه‌ سیاسیه‌كانی جیهان و دام و ده‌زگا فه‌رهه‌نگی و ئابوورییه‌كان و شاره‌وانییه‌كان و زانستگاكان و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان و كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیاكان و یانه‌ وه‌رزشییه‌كان و فیستیڤاڵ و بۆنه‌ و یاده‌كانیش خاوه‌ن ئاڵا و نیشانه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیانن.
ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و وڵاتێك له‌گه‌ڵ ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و وڵاتێكیتر جیاوازه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ئاڵای رێكخراوه‌ و دام و ده‌زگانیش له‌گه‌ڵ یه‌كتری جیاوازن، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن ره‌نگ و شێوه‌ و واتای جیاواز و تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی.
ته‌مه‌نی دروستبوونی ئاڵا
ته‌مه‌نی دروستبوون و هاتنه‌ كایه‌ی ئاڵا ده‌ گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 4000 (چوار هه‌زار) ساڵ له‌ مه‌وبه‌ر، بۆ یه‌كه‌مجار ئاڵا له‌لایه‌ن ئمپراتۆریه‌ته‌كانی سه‌ر خاكی ئێران و میزۆپۆتامیا (كوردستانی ئه‌مڕۆ) هه‌ڵدراوه‌، سه‌ره‌تا سومه‌رییه‌كان و ئاسورییه‌كان و میدیاكان، هه‌روه‌ها هاخه‌مه‌نیشیه‌كان و ساسانییه‌كان و میسرییه‌كۆنه‌كان. دواتریش شارنشینه‌ یۆنانییه‌كان و قه‌یسه‌ره‌كانی ژاپۆن و چین ئاڵایان هه‌ڵداوه‌.

به‌گوێره‌ی زانستی ئاڵاناسی یه‌كه‌م ئامانجی دروستكردنی ئاڵا بۆ بانگه‌وازی و رێنماییكردن بووه‌، یاخود ئاڵاكان ته‌نیا وه‌ك هێمایه‌ك بوون، زۆربه‌شیان په‌یامێك بوون بۆ تاكه‌ كه‌س یاخود بۆ ده‌سته‌ و كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك.

كاتێك ئیپمراتۆریه‌ته‌ كۆنه‌كانی جیهان له‌ كاتی شه‌ڕ و سه‌ركه‌وتنه‌كانیاندا، به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ئاڵای دوژمنه‌كانیان داگرتووه‌ و ئاڵاكانی خۆیانیان له‌ جێگه‌یدا به‌رزكردۆته‌وه‌، به‌و واتایه‌ یه‌كێكیتر له‌ هێما سه‌ره‌تاكانی ئاڵا بۆ نیشاندانی سه‌ركه‌وتن هه‌ڵدراوه‌.
جگه‌ له‌وه‌ش ئاڵای هه‌ر ئیمپراتۆریه‌ت و هۆزێك جیابووه‌، ئاڵای هه‌ر یه‌كه‌یان نیشانه‌ و واتایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی تێدابووه‌ و ره‌نگێكی جیاوازبووه‌

واتا و هێمای هه‌ندێك له‌ ره‌نگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئاڵاكان له‌ لایه‌ن پسپۆرانی ئاڵاناسی Vexillology به‌مجۆره‌ لێكدراونه‌ته‌وه‌

ره‌نگی سوور: شۆڕش، خوێن رژان له‌ جه‌نگ، ئازایی، هێز، یه‌كسانی.

ره‌نگی زه‌رد: رووناكی، دره‌وشانه‌وه‌، وریایی، ئاگر.

ره‌نگی سپی: ئاشتی، ئارامی، ئاگربه‌ست.

ره‌نگی سه‌وز: سه‌وزایی، وڵات، پاراستن، لاوێتی.

ره‌نگی شین: ئاو، ئاوه‌دانی، ده‌ریا، ئاسمان، ئازادی.

ره‌نگی نارنجی: ئازایی، خۆبه‌ختكردن، قوربانیدان.

ره‌نگی ره‌ش: پرسه‌، مه‌رگ، نه‌مری

كۆنترین ئاڵا
كۆنترین ئاڵای نیشتمانی ئاڵای دانیماركه‌ كه‌له‌ ساڵی 1219

دروستكراوه‌. ئاڵای وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1776 دروستكراوه‌ و به‌رده‌وام گۆڕانكاری تێداكراوه‌ و ساڵ به‌ دوای ساڵ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كانی ناو ئاڵاكه‌ زیادیكردووه‌ تا له‌ ساڵی 1959 له‌ گۆڕان وه‌ستاوه‌ و له‌وساوه‌ تا ئێستا له‌ 50 ئه‌ستێره‌ و 13 هێلی سوور و سپی پێكهاتووه‌.
ئاڵای میرنشینه‌كانی كوردستان
میرنشینه‌كانی كوردستان هه‌ریه‌كه‌یان له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیانه‌وه‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی سه‌ربه‌خۆ یاخود نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆبوون. كورد له‌ ماوه‌ی سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زایینی تاكو كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر میرنشین بووه‌ وه‌ك میرنشنی (شه‌دادی، مه‌روانی، بابان، ئه‌رده‌لان، بێدلیس، سۆران، هه‌كاری، بادینان، لوڕی گه‌وره‌، لوڕی بچووك، حه‌سه‌نكێف، بۆتان....هتد، كه‌ هه‌ندێك له‌ میرنشینه‌كان ته‌مه‌نیان كه‌متر له‌ سه‌ده‌یه‌ك بووه‌ و ئه‌وانیتریش ته‌مه‌نیان له‌ نێوان یه‌ك سه‌ده‌ تاكو حه‌وت سه‌ده‌ بووه‌.
به‌شێك له‌ میرنشینه‌ كوردییه‌كان له‌ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ و نۆزده‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی سه‌ربه‌خۆ بوون وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵا، لێدانی سكه‌ی پاره‌، دروستكردنی خوێندنگا

و مزگه‌وت، دروستكردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازری وه‌ك تۆپ و چه‌ك، هه‌وڵدان بۆ فراوانكردنی سنووری میرنشینه‌كه‌یان.
میرنشینی بۆتان و میرنشینی سۆران دووان له‌ میرنشینه‌ به‌هێز و ناسراوه‌كانی مێژووی كوردستانن كه‌ شوێنه‌گه‌ی دیرۆكی و جوگرافیان كه‌وتۆته‌ ناو ئینسكلۆپیدیا و ئه‌تله‌سه‌ كۆنه‌كانی جیهانه‌وه‌.
میرنشینی سۆران بوو كه‌ پایته‌خته‌كه‌ی ره‌واندوز بوو، له‌سه‌رده‌می پاشای گه‌وره‌خاوه‌ن ئاڵایه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆی بووه‌ كه‌ له‌ دوو ره‌نگی ره‌ش و سپی پێكهاتبوو، ره‌نگی ره‌ش له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی و ره‌نگی سپی له‌ خواره‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی هه‌ڵكه‌وتبوو.

كێ ئاڵای كوردستانی دروستكرد ؟

ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن سه‌یدزاده‌ فاتمه‌ حوسێنی ژنه‌ تێكۆشه‌ری خه‌ڵكی مه‌هاباد كه‌ یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ به‌ده‌ستی خۆی ئاڵای كوردستانی دووریوه‌

كه‌ی ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا ؟

ئاڵای كوردستان هێمای شۆڕشه‌ ڕزگاریخوازه‌ یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی كورد بووه‌، تاكو له‌ڕۆژی 22\1\1946 و له‌ڕێوڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان له‌ گۆڕه‌پانی

چوارچرای شاری مه‌هاباد (سابڵاغ) بۆ یه‌كه‌مجار بەرەسمی هه‌ڵدراوه‌ و بوو به‌ ره‌مزی كۆماری كوردستان.
داگرتنی ئاڵای كوردستان
دوای كه‌متر له‌ 11 مانگ و به‌پیلانێكی دوژمنانی كورد، كۆماری كوردستان شكستی هێنا و له‌رۆژی 1946/12/17 به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاڵاكه‌ له‌دوژمنان كه‌ سووكایه‌تی پێنه‌كه‌ن، ئاڵایه‌كه‌یان داگرتووه‌

شێوه‌ی ئاڵای كوردستان
ئاڵای كوردستان له‌ لاكێشه‌ی ئاسۆیی پێكھاتوه‌، لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ ره‌نگی سووره‌ كه‌وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان دانراوه‌، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ره‌نگی سپییه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌ئاشتی و ئارامییه‌، و لاكێشه‌ی خواره‌وه‌ ره‌نگی سه‌وزه‌ كه‌ هێمای سه‌وزی كوردستان و وه‌رزی به‌هاره‌. به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێ درێژییه‌كه‌یه‌تی.
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای كوردستان خۆری زێڕینه‌، ئه‌م خۆره‌ 21 په‌ڕ (تیشك)ی یه‌كسان و ھاوشێوه‌ی ھه‌یه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێ یه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری

زێڕین به‌ په‌ڕه‌كانییه‌وه‌ یه‌ك پێوه‌ره‌ و به‌بێ په‌ڕه‌كان نیو پێوه‌ر، ئه‌م په‌ڕانه‌ شێوه‌یان راسته‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ خالێكی تیژ دروست ده‌كه‌ن.
خۆره‌كه‌ ده‌بێ رێك له‌ چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای كورستان جێگیر بێت، خۆر به‌شێوه‌یه‌ك جێگیر كراوه‌ كه‌ ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به‌ ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ(تیشك) تێده‌په‌ڕێت ئه‌م 21په‌ڕه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ 21 ی 3ی هه‌موو ساڵێك كه‌سه‌ره‌تای ساڵی كوردییه‌.
رۆژی ئاڵای كوردستان كه‌ی له‌باشوری كوردستان كرایه‌ ڕه‌سمی
له‌ساڵی ٢٠٠٩دا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا ڕۆژی ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك وه‌كو ڕۆژی ئاڵا دیاری بكرێت له‌و ڕۆژه‌دا سه‌رجه‌م ئاڵاكانی سه‌ر داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بكرێنه‌وه‌، هاوكات په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ساڵی 1999 به‌ بڕیارێك ئاڵای فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ناساندبوو.

ئاڵای كوردستان و سروودی نشتیمانی
سروودی ئه‌ی ره‌قیب له‌لایه‌ن شاعیری كورد یونس ره‌ئووف ناسراو به‌ "دڵدار" له‌ساڵی 1940 دانراوه‌، بووه‌ته‌ به‌شێك له‌

كولتوور و فه‌رهه‌نگی میلله‌تی كورد و جێگه‌یه‌كی پیرۆزی له‌ بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه‌ و سیمبۆلی خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌لی كوردوله‌گه‌ڵ هه‌ڵكرتنی ئه‌م ئاڵایه‌دا ئه‌م سروده‌ ده‌گوترێت

مانای چوار ڕه‌نگه‌كه‌ی ئاڵای كوردستان
سوور: هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شه‌هیدانی میلله‌تی كورده‌ له‌پێناو مافه‌كانیاندا.
سپی : هێمای ئاشتیی و ئاساییشه‌ كه‌ میلله‌تی كورد به‌رده‌وام ئاشتیخواز بووه‌.
سه‌وز : له‌ سروشتی كوردستانه‌وه‌ هاتووه‌ و هێمای ژیانه‌وه‌یه‌.
زه‌رد: مه‌به‌ست له‌ ڕۆژه‌ بیست و یه‌ك تیشكییه‌كه‌یه‌ كه‌ هێمای دواڕۆژی میلله‌تی كورد و هاوكات وه‌ك هێمای٢١ی ٣ یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ نه‌ورۆز ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان
سه‌رچاوه‌كان.....
‎1-كورته‌یه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانتر سه‌باره‌ت به‌ سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵا و مێژووی ئاڵاكانی كوردستان.

‎2-په‌رتوكی (مێژووی ئالای كورد و كوردستان) وه‌رگیراوه‌
‎3-سایتی ویكپیدیا
‎4-پرۆفسێۆردكتۆر پشكۆ حمه‌ تاهیر ئاغجه‌له‌ری ،ئاڵای هه‌رێمی كوردستان، ئالای كوردستانه‌؟:
‎5- ڕێبوار ڕه‌مه‌زان عه‌بدوڵڵا)كتێبی (له‌شه‌هیدانی رێگای نیشتمانه‌وه‌..چوار ئه‌فسه‌ری قاره‌مان) لاپه‌ره‌ (28و 29)
‎6-جمالی ده‌لاك :ئاڵای كوردستان به‌سوپاسه‌وه‌ له‌ فه‌یسوكه‌كه‌یه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

١٦/١٢/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان