فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


سالار مەحموود

بەستنی کۆنفرانسی کورد لە لۆزان، لەو ھۆڵەی بەر لە سەد ساڵ پەیمانی نێودەوڵەتی ئیمزا کرا، بەپێی ئەو رێکەوتنە سیڤەر ھەڵوەشێنرایەوەو کوردستان وەک گۆشتی 'قوربانی و خێر'پارچە پارچەکرا. ئەو کۆبونەوە کوردستانیە وڵامێکی مێژوویی گرنگە بۆ ئامادەیی کورد بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی مێژوو. ئیتر کورد، کوردی سەردەمی لۆزان نیە. لەھەموو شوێنێ ھەیەو ئامادەیە. ئەگەر لەسەردەمی لۆزانی ئەواندا ژمارەی کورد کەمتر لە پێنج ملیۆن بووبێ ئەوا ئێستا زیاتر لە چل ملیۆنە.

ئەگەر ناوو دەنگی کورد لە کەمترین شوێنی دونیا بیسترابێ، ئێستا ھەموو قوتابخانەیەکی شارو وڵاتانی ئەوروپا مناڵی کوردی لێیە. سەرمایەی گەورەی نیشتمانین.

وەکو مەریوانی وریا قانیع لە کۆنفرانسەکە وتی ئێستا لە 'زانکۆکانی ئەمریکاو ھۆڵەنداو زانکۆکانی ئەوروپا چەندان مامۆستای کوردی لێیە.'

بەدڵنییایەوە کورد لەناو ناوەندەکانی سیاسی لەئەوروپاش دەرکەوتوون لە شارەوانیەکان لە بەشێک لەپەرلەمانی وڵاتان لەحکومەتەکانی خۆجێی. کورد دەرکەوتوون.

دوایین ھەڵوێستی ئامینە کاکە باوە لەپەرلەمانی سوید دەربارەی مەلەسەی کورد لەنێوان سویدو تورکیادا نمونەیەکی گرنگە. بۆ گۆڕانی دەوران و پەندێکە پێویستە ھانی لایەن و ھێزە کوردیەکان بدات ھاوکاری رەوەندی کوردستانی بن بۆ چوونە ناو پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپاو سەرخستنی بەربژێرە کوردەکان لەکاتی ھەڵبژاردنەکاندا.

کەش و ھەوای 'کۆنفرانسی لۆزانی کورد'. و وتنەوەی سرودی ئەی رەقیب و بوونی زیاتر لە ٣٠٠ کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری و نیشتمان پەروەرو ئەکادیمیست ئاماژەو وڵامێکی بەھێز بوو بۆ بنمیچ و سەرمیچی ھۆڵی پڕ غەدری سەد ساڵ لەمەو بەری لۆزانی ئەوان.

بە داخەوە لە ئاستی ناوخۆی کوردستاندا بەھۆی بێباکی گەورەو خەمناک بەرامبەر بە پرسە نیشتمانیەکان بەھۆی سەرقاڵی بەبەرژەوەندیە ناگشتی و نا نەتەوەیی و ناعەدالەتیەکانەوە. کەمتر ھێزو تواناکان بۆ بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانی و دادپەروەریەکان خەرج دەکرێت.

خەمناکیەکی قوڵ ھەناو پر لە ئاھ ئەکات لە دۆخیا دەبینین چ گۆڕەپانێکی بەرفراوان رەخساوە بۆ راستکردنەوەی کەموکوڕیەکان قەرەبووکردنەوەی سەردەمی بێکەسی کوردو سەردەمی غەدرە نێونەتەوەییەکان کە بوونە باعیسی ئەنفال و کیمیاباران بونە باعیسی دواخستنی کورد لە رەوتی گەشەکردنی سروشتی خۆی لەسەر ماڵ و حاڵ و خاکی خۆی. جوڵەو خەباتی دیبلۆماسی وەک پێویست نیە.

سەرباری ئەو خەمانە، گەشبینم بە ئایندە گەشبینم بە حەتمیەتی سەرکەوتن و گەیشتن بەخەونی شەھیدەکانمان و ئەو تێکۆشەرانەی سەرو ماڵ و مناڵ و گوزەران و تەمەنی خۆیان کردە قوربانی ئازادی کوردستان.

وزەو مۆراڵێکی یەکانگیری کوردی ھەر چوار بەشی کوردستانم پێکەوە بینی.

حەماسێکی گرنگ و گەورە ھەیە ئەمانە ھەموو وزەی جۆشدانی خەباتەکەن.

بابەتی ئازادی کوردو کوردستان بابەتێکی تەواو ئەخلاقی و ویژدانی و رەواو پڕ ئەرکە.

بابەتی مافی چارەنووس بۆ کورد ئامانجێکی رەوای بێ قەیدو شەرتە.

ھەر ئەم پرەنسیپانە دەبێ وامان لێ بکات زۆرتر بەلای ئەرکە باڵاکاندا بڕۆین و کار بکەین. نەک بەرژەوەندی کەسی و رژاندنی پەتای ناکۆکی و بەرژەوەندی ناوچەیی و لە حوکمڕانیشدا گەندەڵی و دەستپیسی و یاسا شکێنی.

لەناوخۆدا پێویستمان بە گفتوگۆیەکی گەرموگوڕ ھەیە سەبارەت بە سەد ساڵەی لۆزان.

رووداوەکانی ئەم دواییەی تورکیا دەرھەق بە ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەرخەری نیازی خراپتری دەوڵەتی تورکیایە بەرامبەر بە دیڤاکتۆی کوردستان لە عیراق و سوریا.

جوڵەی دیبلۆماسیەتی کورد لە عیراق بەرەو نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش شایستەی ھاندان و پشتیوانی کردنە بۆ راگرتنی تورکیا.

دوژمنەکانی کورد لە بۆ سەد ساڵەی لۆزان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ لەباربردنی دەستکەوتە بەدیھاتوەکان، لەبەرامبەریشدا ھەموومان لەبەردەم راپەڕاندنی ئەرکە ئەخلاقیەکانمانداین.

لە کۆنفرانسی لۆزانی کوردەوە ھەڵمەتێکی جیھانی دەست پێ دەکات بەرامبەر بە وانەی رێگرن لەوەی کوردو کوردستان ھاوشێوەی گەلانی دونیا بگات بەئازادی خۆی.

گڕو تینی زیاترو کاری ھاوبەش پێویستە بۆ ئەم خەباتە دیبلۆماسیە نوێیە.

کۆنفرانسی لۆزان نەخشە رێگایەکی پێشکەش کردوە بۆ کارکردن بۆ ھەر تاک و لایەنێکی سیاسیە کاری لەسەر بکات و پەیڕەوی بکات. کە ئامانجی ھاوبەش و کاری ھاوبەش و خاڵی ھاوبەشی نێوان نیشتمان پەروەرانی کوردستانە.

لە ئاكامی کۆنفرانسدا ئەم بڕیارو خاڵانەی خوارەوە بۆ رای گشتی رائەگەیەنین:

1. بێئەوەی پرس و ڕا لەگەڵ خەڵکی کوردستان بکرێت پەیمانی لۆزان رێکخراوەو وڵات و گەلی کوردستان دابەشکراوە. ئێمە وەک نوێنەرانی گەلی کوردستان ئەو پەیمانە رەد ئەکەینەوە.

2. کۆنفرانس بانگی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو ولاتانەی پەیمانی لۆزانیان واژۆکردوە و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر ئەکات و ئەڵێت: وەرن بەیەکەوە پەیمانێکی نوێ لەسەر بنەمای راستی و دادپەروەریی ببەستین.

3. کوردستان یەک وڵاتە. گەلی کوردستان خاوەنی بڕیاردانی چارەنووسی خۆیەتی.

4. کۆنفرانس پشتگیریی لە تێکۆشانی ئازادی دژی داگیرکاریی و پارچەکردنی کوردستان لە هەرچوار پارچەی کوردستان بە ئەرکێکی سەرەکی دەزانێت و سڵاو لەو تێکۆشانە دەکات.

5. کۆنفرانس گەلی ئاسوری-سریانی-کلدانی و هەموو ئەو گەلانەی لە کوردستان ئەژین و بەر نادادپەروەریی پەیمانی لۆزان کەوتوون، بە هاوچەرەنووسی گەلی کورد دەزانێت و سڵاو لە خەبات و تێکۆشانیان ئەکات.

6. کۆنفرانس خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات. پشتگیریی خەبات بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕاوەکان دەکات.

7. کۆنفرانس پشتگیریی لە کارو تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی قەوارەیەکی فەرمی بۆ رۆژئاوای کوردستان و ئازادکردنی ناوچە داگیرکراوەکان و کەمپینی هەرێمی دژەفرین بۆ رۆژاوا دەکات.

8. کۆنفرانس لە دژی هەموو هێرشەکانی داگیرکەرانە. بە تایبەتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەی مەتیناو زاپ و ئاڤاشین کە چەکی تێدابەکاردێنێت ریسواو شەرمەزار دەکات. سڵاو جەنگاوەرانی ئازادی دەکات کە لە دژی ئەو هێرشانە بەرخۆدان دەکەن.

و هەموو هێزە جیهانییەکانOPCW 9. کۆنفرانس داوا لە رێکخراوی " دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی" دەکات لەبەرامبەر بەکەرهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە، بێدەنگ نەبن و هەڵوێست بنوێنن.

10. کۆنفرانس داوا لە هەموو پارت و رێکخراوو نوێنەرانی خەڵکی کوردستان دەکات، یەکێتی ناوخۆیی بەهێز بکەن و یەکدەنگ بەرامبەر هێرشی داگیرکەران راوەستن. لەسەر ئاستی جیهانییش دەنگمان بکەینە یەک و دۆزی خەڵکی کوردستان بە دنیا رابگەیەنین.

لەم دە خاڵەدا روون کراوەتەوە کە پێکەوە کارکردن گرنگەو پێکەوە شان بدەینە بەردەم راپەڕاندنی ئەرکەکان بەکەمتر لە بیست ساڵ قەرەبووی غەدری سەد ساڵە دەکەینەوە.

بەتایبەتی کورد دەنگی دەگاتە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتوەکان بەھۆی بەشدار بوونی لە حکومەتی عیراق.

٨/٣/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان