هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی خۆشناو و ناودار، گەورەی بنەماڵەی شەمامی، حاجی رەحمانی شەمامی، کە جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی حاجی رەحمانی شەمامی کەسایەتی خۆشناو و دیار و سیمای ناسراوی سەردەشت و دەورووبەری و مامی ئازیزی دوکتۆر مستەفای شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، کە هاوکات کۆچکردوو حاجی رەحمان کەساییەتێکی سیاسی و نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، بوەک خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوە دەنرخێنێت. بۆیە لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی کوردی هێژا و تێکۆشەر و سەرجەم بنەماڵەی سەربەرزی شەمامییەکان، و تێکڕای کەس و کاری خوالێخۆشبوو و گشت دۆستانی ئاراستە دەکات،و خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت.
لە کۆتایی دا لە خودای گەورە داواکارین، روحی بەرزی حاجی رەحمانی شەمامی ئەو کەسایەتییە مەزن و خۆشەویستە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەزیزان و یارانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
دەگەل رێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
١٩/٤/٢٧٢٢ی کوردی
١٠/٦/٢٠٢٢ زایینی