هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی سیاسی و خۆشناو و کوڕی پێشەوای نەمر قازی محەممەد، کاک عەلی قازی، کە جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچیدوایی کاک عەلی قازی تاقانەکەی پێشەوا قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان، کە کەساییەتێکی سیاسی و نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، وەک خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوە دەنرخێنێت. بۆیە لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی کوردی هێژا و تێکۆشەر و سەرجەم بنەماڵەی سەربەرزی قازیەکان، و تێکڕای کەس و کاری خوالێخۆشبوو و گشت دۆستانی ئاراستە دەکات،و خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت.
لە کۆتایی دا لە خودای گەورە داواکارین، روحی بەرزی کاک عەلی قازی ئەو کەسایەتییە مەزن و خۆشەویستە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەزیزان و یارانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
دەگەل رێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
١٩/٤/٢٧٢٢ی کوردی
١٠/٦/٢٠٢٢ زایینی