فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێمن عه‌بدولقادر

پەیمانگای زانستی دەمار و دەورنناسی مەعریفی، لە (بۆدابست)ی پایتەختی هەنگاریا لە رێگەی (electroencefalograma) یان (eeg test)، واتا بەستنی کەللەی سەر لە جیهازی شیکاری کارەبایی مێشک،
کە توێژەران هاتن لەرێگەی ئەم ئامێرەوە بەستیان لە مێشکی ژمارەیەکی زۆر لە (سەگ) و (خاوەنی سەگەکان) بەمەبەستی وەرگرتنی ئەو گۆڕانکاریانەی لە مێشکی هەردوو لادا ڕودەدەن لەکاتی خەودا، لە کۆتاییدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە: ئەو سەگانەی کە خاوەنەکانیان رێزیان دەگرن و یارمەتیان دەدەن و ڕۆژانە خزمەتیان دەکەن، ئەو سەگانە لەگەڵ خاوەنەکانیان زیاتر هەست بە ئارامی دەکەن، زیاتر و باشتر دەچنە ناو خەوی قوڵەوە کەمتر خەبەریان دەبێتەوە..ئەم تاقی کردنەوانە بۆ دەرخستنی ڕادەی وابەستەیی منداڵ بەدایک و باوکانەوە ئەنجامدرا، هەروەها بۆ دەرخستنی هەندێک لە گرفتەکانی کەمخەوی منداڵ.
قسەکە لێرەدا ئەوەیە: ئەگەر ئەمە شعوری سەگێک بێت بەرامبەر بە مرۆڤێك، کە لەکاتی ئیحترام گرتن و ئەماندا باشتر و چاکتر بخەوێت و بەیانیان زوتر هەستێت و وزەیەکی زیاتر بداتە سەگەکە بۆ یاریکردن و ئەو ئەرکانەی بۆی دیاریکراوە، ئەبێت شعوری منداڵێک بۆ دایک و باوکی چۆن بێت؟
ئەبێت شعوری ژنێک بۆ مێردەکەی چۆن بێت؟
ئەبێت شعوری مێردێک بۆ ژنەکەی چۆن بێت؟
کرێکارێک لەگەڵ خاوەن کارەکەی؟
فەرمانبەرێک لەگەڵ یاسا و بەڕێوبەر و چواردەورەکەی؟
هاوڵاتییەک لەگەڵ حوکمڕان و سیستەمەکەی؟ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی کە دایک و باوکیان لە بەیانی هەتا ئێوارە هەڵیانداونەتە ناو کۆڵان، جگە لە سێ ژەمە نان و ئاو (کە کوکوختیەکیش ئەمەی هەیە) سەرەتاییترین پێداویستیەکانیان لە: رێز و باوەش و دڵنان بەدڵەوە، گوێگرتن لێیان.. دابین نەکراوە، رەنگە شەوان لە تاو ماندوێتی جەستە بخەون، بەڵام هەرگیز هەست بە ئارامی ناکەن، بەردەوام دەقیژێنن و دەگرین و خۆیان تەڕ دەکەن و روو لە لادان و کاری سەرشێتانە دەکەن، بەیانیان خەبەریان نابێتەوە، لە قوتابخانە دوادەکەون و دەبنە تاوانبار.ئەو ژن و مێردانەی کە حیوار و گفتوگۆ لە نێوانیان نەماوە، زۆر جار پیاوەکە لە داخا تا درەنگ لەدەرەوەیە و ژنەکەش بەهەمانشێوە، ئەوانەی کە گومانیان لە یەکتری هەیە، هەست بە ئەمان ناکەن لەگەڵ یەکتری، تەنانەت ناتوانن خەوێکی باشیش بخەون، ئیتر ئەمە بۆ سەرجەم کایەکانی تریش هەروایە.
جا بزانن شەوانە چەندێک تەپا و تل و گێنگڵ ئەدەن و ناتوانن بخەون، بەهۆی ئەوەی هەست بە ئارامی ناکەن لە تەنیشت ئەو مرۆڤانەی کە لەگەڵیان دەخەون و متمانەیان بەیەکتری نییە، متمانەی هاتن و رۆشتن، متمانەی مۆبایل و هاموشۆی کەسانی تر و شوێنی کار.
چەند مرۆڤ نیگەرانە و هەست بە نائارامی دەکات کە دووبارە بەیانی دەچیتەوە سەر هەمان کار و ناچارە هەمان ئەو کەسانە ببینیت کە خۆشی ناوێن و ڕێزی ناگرن، لە شوێنێک ئەندامیت یان فەرمانبەریت و سور دەزانیت هەموان لەبری ڕێز، بێڕێزیت بەرامبەر دەکەن.
ودی ئاڵن لەیەکێک لە وتارەکانیدا دەڵێت:"شێر لەگەڵ بەرخدا پاڵ دەکەوێت، بەڵام بەرخەکە کەمتر دەخەوێت"، چونکە هەست بە ئارامی ناکات.
زانست پێمان دەڵێت: مرۆڤ بۆ ئەوەی دڵخۆش بێت، پێویستە مێشکی (هۆرمۆنی دۆپامین) برژێنێت، دوو گرنگترین هۆکاریش بۆ رژانی ئەم هۆرمۆنە چییە؟
یەکەم خەوێکی باشە، (کە من هەمیشە توشی سەرسوڕمان دەبم کە سەعات یانزە و دوانزەی شەو منداڵ لە کۆڵان یاری دەکات) یان کاتێک خەڵک ئەڵێن تا یەک و دووی شەو ناخەوین، هۆکارێکی گرنگی تر بۆ ڕژانی دۆپامین، پێزانین و هەست کردن بەئەمانە، مرۆڤێک چۆن دڵخۆش دەبێت کە لەهەموو پەیوەندیەکانیدا لە کێشەدایە، هاوسەرێک چۆن دڵخۆش دەبێت کە سوڕانەوەی بەناو بازاڕەی لە دانیشتن لەماڵەوە بەلاوە خۆشترە، منداڵێک چۆن هەست بەئەمان دەکات و خەوێکی قوڵ دەکات، کە دەزانێت لەسەر کەمترین هەڵە تونترین سزا دەدەرێت لە لایەن دایک و باوک و قوتابخانە و مامۆستاوە.
بەدەگمەن دایک و باوکێک بەکاری منداڵەکانیان دەزانن، بەدەگمەن هاوسەرەکان بەکاری یەکتری دەزانن.
مانفرێد سپیتزەر، دەڵێت: تەنها پێدانی دیاری و چوکلاتە، مرۆڤ دڵخۆش ناکات بەڵکو سوپاس کردنێک، دەستهێنان بەسەرێکدا، پێزانین بەکارێک، رەنگە مرۆڤ بخاتە حاڵەتی دڵخۆشبوونێکی زۆرەوە.ئەگەر سەگێک خاوەنەکەی دەست نەهێنێت بەسەریدا و باش نەخەوێت، ئەی ئەبێت مرۆڤێک کە لەناو ئەو هەموو نائارامی و دڵە ڕاوكێیەدا، کە تیایدا دەژیت چۆن بتوانێت بخەوێت و گفتوگۆیەکی بەڕێزانە لەگەڵ ئەوانی تردا بکات و ڕێزی شەقام و ژینگە و ئاژەڵ و ئەوانی تر بگرێت و، لە سۆشیال میدیا جنێو نەدات و لە شەقام شت فڕێ نەدات و کە دەیکەن بە بەرپرس خەریکی تاڵانی و بڕۆیی نەبێت و هەموو شتێک بە غەنیمە تێنەگات؟ مرۆڤێک کە هەست بە ئارامی نەکات چۆن دەتوانێت ئارامی بدات بەوانی تر؟
"میوان نایەوێت سفرەت رەنگین بێت
نانت جۆیی بێت ، خوڵقت گەنمین بێت"..

خوڵقی گەرمی و گەنمی و ئارامی، لە ماڵی رەنگینی و فەخفەخە و رازاوەیی و مۆدێلگەرایی و بەدفەڕی و بەدئارامی باشترە.
کەمنین ئەوانەی لە هەموو شتێک زۆریان هەیە، بەڵام لە زۆر شت کەمیان هەیە هەمیشە نیگەران و نائارامن

8/7/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان